PLAY PODCASTS
عاموس ٦: ١ - ٧
Season 52 · Episode 12

عاموس ٦: ١ - ٧

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

October 30, 202518m 46s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

عاموس ٦: ١ - ٧

  • 1ئەی لەخۆڕازییەکانی سییۆن،
  • ئەی ئەوانەی کە بە ئاسوودەیی لەسەر کێوی سامیرە دەژین،
  • ئەی پیاوماقوڵانی پێشەنگی گەلان
  • کە بنەماڵەی ئیسرائیل دێنە لاتان، قوڕبەسەرتان!
  • 2بۆ کەلنێ بپەڕنەوە و تەماشا بکەن،
  • لەوێوە بڕۆنە حەماتی گەورە و
  • پاشان بۆ گەتی فەلەستییەکان دابەزن.
  • ئایا دۆخی ئێوە لەم شانشینانە باشترە؟
  • یان ئایا سنوورەکانیان لە سنوورەکانتان فراوانترە؟
  • 3ئێوە ڕۆژی بەڵا بە دوور دەزانن و
  • تەختی ستەم نزیک دەخەنەوە،
  • 4لەسەر قەرەوێڵەی عاج ڕادەکشێن و
  • لەسەر نوێنەکانتان پاڵدەکەون.
  • ئێوە بەرخی ناو ڕان و
  • جوانەگای قەڵەو دەخۆن.
  • 5لەگەڵ دەنگی ساز دەنگەدەنگتانە
  • وەک داود ئامێری مۆسیقا بۆ خۆتان دادەهێنن.
  • 6بە قەڕابە شەراب دەخۆنەوە و
  • بە باشترین زەیت خۆتان چەور دەکەن،
  • بەڵام بۆ وێرانی نەوەی یوسف خەفەت ناخۆن.
  • 7لەبەر ئەوە ئێستا لە یەکەمی ڕاپێچکراوان دەبن و
  • چوونە داوەت و تەوەزەلیتان کۆتایی دێت.