
Season 52 · Episode 16
عاموس ٩: ١ - ١٥
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
November 3, 202517m 34s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
عاموس ٩: ١ - ١٥
- 3ئەگەر لە لووتکەی کارمەل خۆیان بشارنەوە،
- لەوێ بە شوێنیاندا دەگەڕێم و دەیانگرم؛
- ئەگەر لە بنی دەریا خۆیان لەبەرچاوم بشارنەوە،
- لەوێ فەرمان بە مار دەدەم و پێیانەوە دەدات.
- 4ئەگەر لەپێش دوژمنەکانیانەوە ڕاپێچ کران،
- لەوێ فەرمان بە شمشێر دەدەم و دەیانکوژێت.
- «چاوەکانم دەبڕمە سەریان
- بۆ خراپە نەک بۆ چاکە.»
- 5یەزدانیش، پەروەردگاری سوپاسالار،
- ئەوەی دەست لە زەوی دەدات، زەوی دەتوێتەوە و
- هەموو دانیشتووانەکەی شیوەن دەگێڕن،
- هەموو خاکەکە وەک ڕووباری نیل هەڵدەکشێت،
- وەک ڕووباری میسر دادەکشێت.
- 6ئەوەی لە ئاسمان کۆشکی خۆی بنیاد دەنێت و
- لە زەویش بناغەی خۆی دادەمەزرێنێت،
- ئەوەی بانگی ئاوی دەریا دەکات و
- بەسەر ڕووی زەویدا دەیڕژێنێت،
- ناوی یەزدانە.
- 7«ئەی نەوەی ئیسرائیل،
- ئایا ئێوە بۆ من وەک نەوەی کوشییەکان نین؟»
- ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
- «ئایا ئیسرائیلم لە خاکی میسرەوە نەهێنایە دەرەوە و
- فەلەستییەکان لە کریتەوە و
- ئارامییەکان لە قییرەوە؟
- 8«بە دڵنیاییەوە چاوەکانی یەزدانی باڵادەست
- لەسەر پاشایەتییە گوناهبارەکەن.
- لەناوی دەبەم لەسەر ڕووی زەوی،
- بەڵام بنەماڵەی یاقوب بە تەواوی لەناو نابەم.»
- ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
- 9«من فەرمان دەدەم و
- لەنێو هەموو نەتەوەکان بنەماڵەی ئیسرائیل لە بێژنگ دەدەم،
- وەک چۆن بە بێژنگ لە بێژنگ دەدرێت
- بێ ئەوەی دەنکێک بکەوێتە سەر زەوی.
- 10هەموو گوناهبارانی گەلەکەم
- بە شمشێر دەکوژرێن،
- هەموو ئەوانەی دەڵێن:
- ”بەڵا نزیک نابێتەوە و نایەتە ناومان.“
- 11«لەو ڕۆژەدا چادرە ڕووخاوەکەی داود
- هەڵدەدەمەوە.
- شوورابەندە شکێنراوەکانی بنیاد دەنێمەوە،
- ڕووخاوییەکانی دروستدەکەمەوە،
- وەک ڕۆژانی ڕابردوو بنیادی دەنێمەوە،
- 12تاکو ئەوەی دەبنە خاوەنی پاشماوەی نەتەوەی ئەدۆم و
- هەموو ئەو نەتەوانەی ناوی منیان هەڵگرتووە.»
- ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی ئەم کردارانە ئەنجام دەدات.
- 13یەزدان دەفەرموێت:
- «سەردەمێک دێت جوتیار بە سەپان دەگاتەوە و
- شێلەری ترێش بە چێنەری تۆو.
- چیاکان خۆشاوی ترێیان لێ دەتکێت و
- هەموو گردەکانیش لێیان دەچۆڕێتەوە.
- 14ڕاپێچکراوانی ئیسرائیلی گەلەکەم دەگەڕێنمەوە.
- «شارە کاولکراوەکان بنیاد دەنێنەوە و تێیدا نیشتەجێ دەبن.
- ڕەزەمێو دەچێنن و شەرابەکەی دەخۆنەوە،
- باخ دەچێنن و لە بەرەکەی دەخۆن.
- 15لە خاکەکەیاندا دەیانچێنم،
- هەرگیز لەو خاکەی کە پێم داون هەڵناکەنرێن.»
- یەزدانی پەروەردگارت دەفەرموێت.