PLAY PODCASTS
عاموس ٥: ٦ - ١٧
Season 52 · Episode 10

عاموس ٥: ٦ - ١٧

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

October 28, 202517m 57s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

عاموس ٥: ٦ - ١٧

  • 6ڕوو لە یەزدان بکەن و بژین،
  • ئەگینا وەک ئاگر پڕدەداتە بنەماڵەی یوسف،
  • ئاگرەکەش دانیشتووانی بێت‌ئێل دەخوات و
  • کەس ناتوانێت بیکوژێنێتەوە.
  • 7ئەی ئەوانەی دادپەروەریتان کردە زەقنەبووت،
  • ڕاستودروستیش بە زەویدا دەدەن!
  • 8ئەوەی کەلووەکانی حەوتەوانە و ڕاوچی دروستکردووە،
  • سێبەری مەرگ بۆ بەیان دەگۆڕێت و
  • ڕۆژ وەک شەو تاریک دەکات،
  • ئاوی دەریا بانگ دەکات و
  • بەسەر ڕووی زەویدا دەیڕێژێت،
  • ناوی یەزدانە،
  • 9ئەوەی وێرانی بەسەر قەڵادا دەبارێنێت و
  • وێرانی بەسەر شاری قەڵابەنددا دێت.
  • 10ئەوان لە دادگا ڕقیان لە سەرزەنشتکار دەبێتەوە و
  • قێزیان لە کەسی ڕاستگۆ دەبێتەوە.
  • 11لەبەر ئەوەی ئێوە هەژار پێشێل دەکەن و
  • بەشە گەنمی لێ دەستێنن،
  • ئەوا ئەو کۆشکەی کە لە بەردی داتاشراو بنیاد نراوە،
  • تێیاندا دانانیشن،
  • ئەو ڕەزەمێوە بەردارەی چاندووتانە،
  • لە شەرابەکەی ناخۆنەوە.
  • 12دەزانم یاخیبوونەکانتان زۆرن،
  • گوناهەکانتان گەورەن.
  • ستەمکارانی ڕاستودروست و بەرتیلخۆران،
  • مافی هەژاران لە دادگادا دادەماڵن.
  • 13لەبەر ئەوە لەو کاتەدا کەسی وریا بێدەنگ دەبێت،
  • چونکە کاتێکی خراپە.
  • 14دوای چاکە بکەون نەک خراپە،
  • بۆ ئەوەی بژین،
  • جا وا دەبێت، یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار لەگەڵتاندا دەبێت،
  • وەک خۆتان گوتتان.
  • 15ڕقتان لە خراپە بێتەوە و حەزتان لە چاکە بێت،
  • دادپەروەری لە دادگادا بچەسپێنن،
  • ڕەنگە یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار
  • لەگەڵ پاشماوەی یوسف میهرەبان بێت.
  • 16لەبەر ئەوە یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالار، پەروەردگار ئەمە دەفەرموێت:
  • «لە هەموو گۆڕەپانەکاندا شیوەن دەگێڕن و
  • لە هەموو شەقامەکاندا دەڵێن: ”ئای! ئای!“
  • جوتیارەکان بۆ گریان بانگ دەکەن و
  • ئەوانەی وەستای لاوانەوەشن بۆ شیوەن گێڕان.
  • 17لە هەموو ڕەزەمێوەکاندا شیوەن دەبێت،
  • چونکە بە ناوەڕاستتدا تێدەپەڕم.»
  • ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.