
گەنجینەکانی دانایی
1,039 episodes — Page 2 of 21

S65 Ep 15زهكریا ٦: ١٣ - ١٥
زهكریا ٦: ١٣ - ١٥13ئەو ئەو کەسەیە کە پەرستگای یەزدان بنیاد دەنێت، شکۆمەندی هەڵدەگرێت، لەسەر تەختەکەی دادەنیشێت فەرمانڕەوایەتی دەکات. هەروەها دەبێتە کاهین لەسەر تەختەکەی، ئیتر فەرمانڕەوایەتی خۆی لەگەڵ کاهینیێتییەکەی دەگونجێنێت.“14تاجەکەش دەدرێتە حەلدەی و تۆڤییاهو و یەدایا و حینی کوڕی سەفەنیا، وەک یادگاری لە پەرستگای یەزدان.15هەروەها ئەوانەی دوورن دێن بۆ بنیادنانی پەرستگای یەزدان، ئێوەش دەزانن کە یەزدانی سوپاسالار منی بۆ لای ئێوە ناردووە. ئەمە دەبێت ئەگەر بە تەواوەتی گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان بن.»

S65 Ep 14زهكریا ٧: ١ - ٧
زهكریا ٧: ١ - ٧1لە چوارەم ساڵی داریوشی پاشا، لە چواری مانگی نۆ لە کیسلێڤ فەرمایشتی یەزدان بۆ زەکەریا هات.2خەڵکی بێتئێل شەرئەچەر و ڕەگەممەلەخیان لەگەڵ پیاوەکانیان نارد بۆ ئەوەی لە یەزدان بپاڕێنەوە،3بۆ ئەوەی لە کاهینەکانی ماڵی یەزدانی سوپاسالار و لە پێغەمبەرەکان بپرسن: «ئایا لە مانگی پێنجدا شیوەن بگێڕین و بە ڕۆژوو ببین، هەروەک ئەم چەند ساڵەی ڕابردوو کردوومانە؟»4ئینجا فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارم بۆ هات:5«بە هەموو گەلی خاکەکە و بە کاهینەکان بڵێ: ”کاتێک بە ڕۆژوو بوون و شیوەنتان گێڕا، لە مانگی پێنج و مانگی حەوت، لە ماوەی حەفتا ساڵی ڕابردوو، ئایا بەڕاستی بۆ من بەڕۆژوو بوون؟6ئەی کە دەتانخوارد و دەتانخواردەوە، ئایا بۆ خۆتان نەبوو ئاهەنگتان دەگێڕا؟7ئایا هەمان ئەو پەیامە نەبوو کە یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکانی پێشووەوە ڕایگەیاند، لە کاتێکدا کە ئۆرشەلیم ئاوەدان و ئارام بوو، شارۆچکەکانی دەوروبەری و نەقەب و زوورگەکانی یەهودا ئاوەدان بوون؟“»

S65 Ep 13زهكریا ٦: ٩ - ١٢
زهكریا ٦: ٩ - ١٢9پاشان فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات و فەرمووی:10«زێڕ و زیو لە حەلدەی و تۆڤییاهو و یەدایا وەربگرە، ئەو ڕاپێچکراوانەی لە بابلەوە گەڕاونەتەوە. هەر ئەو ڕۆژە بڕۆ ماڵی یۆشیای کوڕی سەفەنیا.11زێڕ و زیو وەربگرە و تاجێک دروستبکە، لەسەری یەشوعی کوڕی یەهۆچاداقی سەرۆک کاهینی بنێ.12پێی بڵێ، یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”ئەوەتا ئەو پیاوەی ناوی لقە، لە جێی خۆیەوە لق دەردەکات و پەرستگای یەزدان بنیاد دەنێت.

S65 Ep 12زهكریا ٦: ١ - ٨
زهكریا ٦: ١ - ٨1جارێکی دیکە چاوم هەڵبڕی بینیم لەبەردەمم چوار گالیسکەی جەنگی لەنێوان دوو کێوەوە دێنە دەرەوە، کێوەکانیش بڕۆنز بوون.2گالیسکەی یەکەم ئەسپی سووری پێوە بوو، دووەم ئەسپی ڕەش،3سێیەم ئەسپی سپی، چوارەم ئەسپی بەڵەک، هەموویان ئەسپی بەهێز بوون.4لەو فریشتەیەم پرسی کە قسەی لەگەڵ دەکردم: «گەورەم، ئەمانە چین؟»5فریشتەکەش وەڵامی دامەوە و پێی گوتم: «ئەمانە چوار ڕۆحەکەی ئاسمانن خزمەتی پەروەردگاری هەموو زەوی دەکەن و هاتوونەتە دەرەوە.6ئەو گالیسکەیەی ئەسپە ڕەشەکانی پێوەیە بۆ خاکی باکوور دەچێت، ئەوەی ئەسپە سپییەکانیشی پێوەیە بەرەو ڕۆژئاوا، ئەوەی ئەسپە بەڵەکەکانیشی پێوەیە بۆ خاکی باشوور دەچێت.»7کاتێک ئەسپە بەهێزەکان چوونە دەرەوە، بە پەرۆشەوە بوون کە بەسەر زەویدا بگەڕێن، ئەویش فەرمووی: «بڕۆن و بەناو زەویدا بگەڕێن.» ئەوانیش بەناو زەویدا گەڕان.8ئینجا هاواری لێکردم و پێی گوتم: «ببینە ئەوانەی بۆ خاکی باکوور دەچن، ڕۆحی منیان لە خاکی باکووردا ئارام کردەوە.»

S65 Ep 11زهكریا ٥: ٥ - ١١
زهكریا ٥: ٥ - ١١5پاشان ئەو فریشتەیەی قسەی لەگەڵ دەکردم، هاتە پێشەوە و پێی فەرمووم: «چاوت هەڵبڕە و ببینە ئەوە چییە دەردەکەوێت.»6لێم پرسی: «ئەوە چییە؟»وەڵامی دامەوە: «ئەوە ئەو سەبەتەیەیە کە دەردەکەوێت.» هەروەها گوتی: «ئەمەش تاوانەکەیانە کە لە هەموو زەوییە.»7ئیتر قەپاغە قورقوشمەکە هەڵگیرا، ژنێکم بینی لەناو سەبەتەکە دانیشتبوو.8گوتی: «ئەمە خراپەکارییە.» ئینجا بۆ ناوەڕاستی سەبەتەکە پاڵی پێوەنا و قەپاغە قورقوشمەکەی خستە سەر دەمی.9ئینجا چاوم هەڵبڕی و بینیم لەبەردەمم دوو ژن هاتنە دەرەوە و با لە باڵەکانیان دەدات. باڵەکانیان وەک باڵی لەقلەق بوو، ئینجا سەبەتەکەیان بۆ نێوان زەوی و ئاسمان بەرزکردەوە.10لەو فریشتەیەم پرسی کە قسەی لەگەڵ دەکردم: «سەبەتەکە بۆ کوێ دەبەن؟»11ئەویش گوتی: «بۆ ئەوەی لە خاکی بابل ماڵێکی بۆ بنیاد بنێن و کە ئامادە بوو لەوێ لە شوێنی خۆی دادەنرێت.»

S65 Ep 10زهكریا ٥: ١ - ٤
زهكریا ٥: ١ - ٤1دیسان چاوم هەڵبڕی و تۆمارێکی فڕیوم لەبەردەمم بینی.2لێی پرسیم: «چی دەبینیت؟»وەڵامم دایەوە: «تۆمارێکی فڕیو دەبینم، درێژییەکەی بیست باڵە و پانییەکەشی دە باڵە.»3ئینجا پێی گوتم: «ئەمە ئەو نەفرەتەیە کە بۆ سەر ڕووی هەموو زەوی دێت؛ چونکە بەپێی ڕووێکی هەموو دزێک دوور دەخرێتەوە و بەپێی ڕووەکەی دیکە هەموو ئەوەی بە درۆ سوێند بخوات دوور دەخرێتەوە.4یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: ”من دەینێرم و دەچێتە ماڵی دز و ماڵی ئەوەی بە درۆ سوێند بە ناوی من دەخوات، لەو ماڵەدا دەمێنێتەوە، بە تەواوی لەگەڵ دار و بەردەکەی لەناوی دەبات.“»

S65 Ep 9زهكریا ٤: ٤ - ١٤
زهكریا ٤: ٤ - ١٤4لەو فریشتەیەم پرسی کە قسەی لەگەڵ دەکردم: «گەورەم، ئەمانە چین؟»5ئەو لە منی پرسی: «ئایا نازانیت ئەمانە چین؟»منیش گوتم: «نەخێر، گەورەم.»6ئەویش پێی گوتم: «ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ زروبابل و دەڵێت: ”یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت، نە بە هێز و نە بە توانا، بەڵکو بە ڕۆحی من.“7«ئەی چیا مەزنەکە، تۆ کێیت؟ لەبەردەم زروبابل تەخت دەبیت. ئینجا بەردی قولینچک دادەنێت، لەنێو هاواری ”پیرۆزە، پیرۆزە!“»8پاشان فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات و فەرمووی:9«دەستەکانی زروبابل ئەم پەرستگایەیان دامەزراندووە و هەر دەستەکانی ئەویش تەواوی دەکەن. ئەی زروبابل، ئینجا دەزانیت کە یەزدانی سوپاسالار منی بۆ لای ئێوە ناردووە.10«کێ گاڵتەی بە ڕۆژی کارە بچووکەکان کرد؟ خەڵک دڵخۆش دەبن کاتێک شاووڵ لە دەستی زروبابل دەبینن.»ئەو حەوت چرایە چاوەکانی یەزدانن کە چاودێرن بەسەر هەموو زەویدا.11منیش پرسیارم لە فریشتەکە کرد: «ئەو دوو دار زەیتوونە چین لەلای ڕاست و چەپی چرادانەکە؟»12دووبارە لێم پرسی: «ئەو دوو لقە زەیتوونە چین لەلای ئەو لقە زێڕینانە، کە زەیتی زێڕین دەچۆڕێننە ناویان؟»13وەڵامی دامەوە و گوتی: «ئایا نازانی ئەم دووانە چین؟»منیش گوتم: «نەخێر، گەورەم.»14ئینجا گوتی: «ئەمانە ئەو دووانەن کە بە زەیت دەستنیشان کراون بۆ ئەوەی خزمەتی پەروەردگاری هەموو جیهان بکەن.»

S65 Ep 8زهكریا ٤: ١ - ٣
زهكریا ٤: ١ - ٣1ئەو فریشتەیەی قسەی لەگەڵ کردم گەڕایەوە و هەڵیستاندم، وەک پیاوێک لە خەو هەستێنرابێت.2لێی پرسیم: «چی دەبینیت؟»وەڵامم دایەوە: «چرادانێک دەبینم هەمووی زێڕە، جامێکیشی لەسەرە، حەوت چرای لەسەر دانراوە، حەوت لقیش بۆ چراکانی سەری دەچێت.3هەروەها دوو دار زەیتوونیش لەلاوەیە دەبینم، یەکێکیان لەلای ڕاستی جامەکە و ئەوی دیکەیان لەلای چەپییەتی.»

S65 Ep 7زهكریا ٣: ٤ - ١٠
زهكریا ٣: ٤ - ١٠4فریشتەکە بەوانەی فەرموو کە لەبەردەمی ڕاوەستا بوون: «بەرگە پیسەکەی لەبەر داکەنن.»ئینجا پێی فەرموو: «تەماشا بکە، تاوانەکەتم لەسەرت لابرد و بەرگی گرانبەهام لەبەرکردوویت.»5منیش گوتم: «با مێزەرێکی پاک لەسەری بنێن.» ئینجا مێزەرێکی پاکیان لەسەری نا و بەرگیان لەبەرکرد، فریشتەکەی یەزدانیش ڕاوەستا بوو.6ئینجا فریشتەکەی یەزدان یەشوعی ڕاسپارد:7«یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”ئەگەر ڕێگاکانم بگریتەبەر و کار بە فەرمانەکانی من بکەیت، ئەوا تۆش حوکم لەسەر ماڵەکەم دەکەیت و هەروەها پارێزگاری لە پەرستگاکەم دەکەیت و شوێنێکت دەدەمێ لەنێو ئەمانەی ڕاوەستاون.8«”ئەی یەشوعی سەرۆک کاهین، گوێ بگرە، خۆت و کاهینەکانی هاوکارت کە لەبەردەمتدا دانیشتوون، ئێوە نیشانەی چاکەکانی داهاتوون، چونکە من بەندەکەی خۆم دەهێنم، کە ناوی لقەکەیە.9تەماشا بکەن، ئەو بەردەی کە لەبەردەم یەشوع دامنا! حەوت چاو لەسەر ئەم بەردە هەیە و من نەخشەکەی لەسەر هەڵدەکۆڵم. لە یەک ڕۆژ تاوانی ئەم زەوییە ڕادەماڵم.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.10«”لەو ڕۆژەدا، هەریەکە بانگهێشتی هاوڕێکەی دەکات بۆ ژێر دار مێو و ژێر دار هەنجیر.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.»

S65 Ep 6زهكریا ٣: ١ - ٣
زهكریا ٣: ١ - ٣1ئینجا یەشوعی سەرۆک کاهینی پیشان دام کە لەبەردەم فریشتەی یەزدان ڕاوەستابوو، شەیتانیش لەلای ڕاستیەوە ڕاوەستابوو تاکو تۆمەتباری بکات.2یەزدانیش بە شەیتانی فەرموو: «ئەی شەیتان، یەزدان سەرزەنشتت بکات! ئەو یەزدانەی کە ئۆرشەلیمی هەڵبژارد سەرزەنشتت بکات! ئایا ئەمە مەشخەڵێک نییە لە ئاگرەوە دەرکێشرابێت؟»3یەشوع بە بەرگێکی پیس لەبەردەم فریشتەکە ڕاوەستابوو.

S65 Ep 5زهكریا ٢: ٦ - ١٣
زهكریا ٢: ٦ - ١٣6یەزدان دەفەرموێت: «هۆی، هۆی! لە خاکی باکوور هەڵێن، چونکە وەک چوار بایەکەی ئاسمان پەرتەوازەم کردوون.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.7«هۆی، دەرباز بە، ئەی خەڵکی سییۆن کە لە بابل دەژین!»8چونکە یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لەدوای ئەوەی خودای شکۆدار منی نارد بۆ ئەو نەتەوانەی ئێوەیان تاڵان کرد، چونکە ئەوەی دەستتان لێدەدات، دەست لە بیلبیلەی چاوی دەدات،9بێگومان من دەستیان لێ دەوەشێنم و دەبنە تاڵانی بۆ کۆیلەکانیان. ئینجا دەزانن کە یەزدانی سوپاسالار منی ناردووە.10«ئەی دانیشتووانی ئۆرشەلیم، گۆرانی بڵێن و دڵخۆش بن، چونکە من دێم و لەنێوتاندا نیشتەجێ دەبم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.11«لەو ڕۆژەدا زۆرێک لە نەتەوەکان دێنە پاڵ یەزدان و دەبنە گەلی من. لەنێو ئێوەدا نیشتەجێ دەبم و دەزانن کە یەزدانی سوپاسالار منی بۆ لای ئێوە ناردووە.12یەزدان یەهودا دەکاتە میراتی خۆی، بەشی خۆی لەسەر خاکی پیرۆز، دووبارە ئۆرشەلیم هەڵدەبژێرێتەوە.13ئەی هەموو ئادەمیزاد، لەبەردەم یەزدان بێدەنگ بن، چونکە لە نشینگە پیرۆزەکەیەوە هەستا!»

S65 Ep 4زهكریا ٢: ١ - ٥
زهكریا ٢: ١ - ٥1ئینجا چاوم هەڵبڕی و پیاوێکم لەبەردەمم بینی گوریسی پێوانەی بەدەستەوە بوو.2لێم پرسی: «بۆ کوێ دەچیت؟»وەڵامی دامەوە: «بۆ پێوانی ئۆرشەلیم، تاکو درێژی و پانییەکەی بزانم.»3لەو کاتەدا ئەو فریشتەیەی قسەی لەگەڵ دەکردم هاتە دەرەوە، فریشتەیەکی دیکەش بەرەوپیری هاتە دەرەوە و4پێی گوت: «ڕاکە و بەو گەنجە بڵێ: ”ئۆرشەلیم دەبێتە شارێکی بێ شوورا، لەبەر زۆری خەڵک و ئاژەڵی ماڵی تێیدا.5منیش بۆی دەبمە شوورای ئاگرین لە هەر چواردەوری، دەبمە شکۆ لە ناوەڕاستی.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

S65 Ep 3زهكریا ١: ١٢ - ٢١
زهكریا ١: ١٢ - ٢١12ئینجا فریشتەکەی یەزدان فەرمووی: «ئەی یەزدانی سوپاسالار، هەتا کەی تۆ بەزەییت بە ئۆرشەلیم و شارۆچکەکانی یەهودا نایەتەوە کە ئەم حەفتا ساڵە لێیان تووڕە بوویت؟»13یەزدانیش بە قسەی خۆش و دڵدانەوە وەڵامی ئەو فریشتەیەی دایەوە کە قسەی لەگەڵم دەکرد.14ئینجا ئەو فریشتەیەی قسەی لەگەڵ دەکردم پێی گوتم: «ئەم پەیامە ڕابگەیەنە: یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”خۆشەویستییەکی بێ پایانم بۆ ئۆرشەلیم و سییۆن هەیە.15زۆریش لەو نەتەوانە تووڕەم کە لەخۆڕازین. من کەمێک تووڕە بووم، بەڵام ئەوان لە سزادانەکە درێژدادڕییان کرد.“16«لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”بە بەزەییەوە دەگەڕێمەوە بۆ ئۆرشەلیم و لەوێ ماڵەکەم بنیاد دەنرێتەوە. گوریسی پێوانەش بەسەر ئۆرشەلیمدا ڕادەکێشرێت.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.17«هەروەها ڕایبگەیەنە: یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”دیسان شارۆچکەکانم سەرڕێژ دەبن لە خێروخۆشی، یەزدان دووبارە دڵی سییۆن دەداتەوە و ئۆرشەلیم هەڵدەبژێرێتەوە.“»18پاشان چاوم هەڵبڕی و بینیم چوار قۆچ لەبەردەمم بوون.19لەو فریشتەیەم پرسی کە قسەی لەگەڵ دەکردم: «ئەمانە چین؟»ئەویش وەڵامی دامەوە: «ئەمانە ئەو قۆچانەن کە یەهودا و ئیسرائیل و ئۆرشەلیمیان پەرتوبڵاو کردەوە.»20ئینجا یەزدان چوار پیشەوەری پیشان دام.21پرسیارم کرد: «ئەمانە هاتوون چی بکەن؟»ئەویش وەڵامی دامەوە: «ئەمانە ئەو قۆچانەن کە یەهودایان پەرتوبڵاو کردەوە، تاکو کەس نەتوانێت سەری بەرز بکاتەوە، بەڵام پیشەوەرەکان هاتوون تاکو بیانتۆقێنن و قۆچەکانی نەتەوەکان فڕێبدەن، ئەوانەی قۆچیان بەسەر خاکی یەهودا بەرزکردووەتەوە بۆ پەرتوبڵاوکردنی خەڵکەکەی.»

S65 Ep 2زهكریا ١: ٧ - ١٢
زهكریا ١: ٧ - ١٢7لە بیست و چواری یازدە کە مانگی شوباتە لە دووەم ساڵی داریوش، پەیامی یەزدان بۆ زەکەریای پێغەمبەر کوڕی بەرەخیای کوڕی عیدۆ هات.8لە شەودا بینینێکم بۆ ئاشکرا کرا: لەبەردەمم پیاوێک سواری ئەسپێکی سوور بووە. پیاوەکە لە شیوێک لەنێو دار مۆردەکان ڕاوەستاوە، لە پشتییەوە ئەسپی سوور و زەرد و سپی هەبوو.9ئینجا پرسیارم کرد: «گەورەم، ئەمانە چین؟»ئەو فریشتەیەی کە قسەی لەگەڵم دەکرد وەڵامی دامەوە: «من پیشانت دەدەم ئەمانە چین.»10ئینجا ئەو پیاوەی لەنێو دار مۆردەکان ڕاوەستا بوو فەرمووی: «ئەمانە ئەوانەن کە یەزدان ناردوونی تاکو بەناو زەویدا بگەڕێن.»11ئینجا وەڵامی فریشتەکەی یەزدانیان دایەوە ئەوەی لەنێو دار مۆردەکان وەستابوو و گوتیان: «بەناو زەویدا گەڕاین، هەموو زەوی حەساوەتەوە و لە ئارامیدایە.»12ئینجا فریشتەکەی یەزدان فەرمووی: «ئەی یەزدانی سوپاسالار، هەتا کەی تۆ بەزەییت بە ئۆرشەلیم و شارۆچکەکانی یەهودا نایەتەوە کە ئەم حەفتا ساڵە لێیان تووڕە بوویت؟»

S65 Ep 1زهكریا پێشەكى، ١: ١ - ٦
زهكریا پێشەكى، ١: ١ - ٦1لە مانگی هەشتی ساڵی دووەمی داریوش، فەرمایشتی یەزدان بۆ زەکەریای پێغەمبەر کوڕی بەرەخیای کوڕی عیدۆ هات:2«یەزدان زۆر لە باوباپیرانتان تووڕە بوو.3لەبەر ئەوە بە گەل دەڵێیت: یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”بگەڕێنەوە بۆ لام، منیش دەگەڕێمەوە بۆ لاتان.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.4وەک باوباپیرانتان مەبن، ئەوانەی پێغەمبەرەکانی پێشوو پێیان ڕاگەیاندن: یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: ”لە ڕەفتارە خراپ و نەریتە خراپەکانتان بگەڕێنەوە.“ بەڵام گوێیان نەگرت و سەرنجیان نەدامێ. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.5ئێستا باوباپیرانتان لەکوێن؟ هەروەها پێغەمبەرەکان، ئایا هەتاهەتایە دەژین؟6بەڵام فەرمایشت و فەرزەکانم کە بەندە پێغەمبەرەکانم پێ ڕاسپارد، ئایا بە باوباپیرانتان نەگەیشت؟«ئینجا تۆبەیان کرد و گوتیان: ”هەروەک ئەوەی یەزدانی سوپاسالار مەبەستی بوو پێمانی بکات، بەپێی ڕەفتار و نەریتەکانمان، ئاوای پێ کردین.“»

S64 Ep 9حهگهی ٢: ١٤ - ٢٣
حهگهی ٢: ١٤ - ٢٣14ئینجا حەگەی وەڵامی دایەوە و گوتی: «یەزدان دەفەرموێت: ”ئەم گەلە و ئەم نەتەوەیە لەبەردەمم ئاوان. هەموو کردەوەکانی دەستیان و ئەوەی لەوێ پێشکەشی دەکەن گڵاوە.15«”ئێستاش لەمڕۆوە لە ڕۆژانی ڕابردوو ڕابمێنن: پێش ئەوەی لە پەرستگای یەزدان بەردێک بخرێتە سەر بەردێک چۆن بوو.16لەو ڕۆژانە یەکێکتان دەهاتە سەر خەرمانی گەنم بیست ڕبە ببات، تەنها دە هەبوو. دەهاتە سەر قەڕابەکە تاکو پەنجا قاپی لێ پڕ بکات، تەنها بیست هەبوو.17بە بای گەرمەسێر و کەڕوو و تەرزە لە هەموو کردەوەکانی دەستتانم دا، بەڵام ئێوە نەگەڕانەوە لام.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.18”لەم ڕۆژە بەدواوە ڕابمێنن، لە ڕۆژی بیست و چواری مانگی نۆ، لەو ڕۆژەوە کە پەرستگای یەزدان دامەزرا. لێی ڕابمێنن:19ئایا هێشتا تۆو لە ئەمبارەکانە؟ ئەی مێو و هەنجیر و هەنار و داری زەیتوونیش هێشتا بەریان نەگرتووە؟«”لەم ڕۆژەوە بەرەکەتدارت دەکەم.“»20دووبارە فەرمایشتی یەزدان بۆ حەگەی هاتەوە، لە ڕۆژی بیست و چواری مانگی نۆ، فەرمووی:21«قسە لەگەڵ زروبابلی فەرمانڕەوای یەهودا بکە و بڵێ: ”من ئاسمان و زەوی دەهەژێنم.22تەختی پاشایەتییەکان وەردەگێڕم و هێزی پاشایەتی نەتەوەکان لەناودەبەم. گالیسکە و سوارەکەی وەردەگێڕم، ئەسپ و سوارەکانیان دەکوژرێن، هەریەکە بە شمشێری براکەی.“23«یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: ”ئەی زروبابلی کوڕی شەئەلتیێلی بەندەی من، لەو ڕۆژەدا دەتبەم و وەک ئەنگوستیلەت لێ دەکەم بۆ خۆم، چونکە تۆم هەڵبژارد.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.»

S64 Ep 8حهگهی ٢: ١٠ - ١٣
حهگهی ٢: ١٠ - ١٣10لە بیست و چواری مانگی نۆی ساڵی دووەمی داریوش، فەرمایشتی یەزدان بۆ حەگەی پێغەمبەر هات و فەرمووی:11«یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: ”ئێستا لە کاهینەکان بپرسە تەورات چی دەڵێت:12ئەگەر کەسێک گۆشتی تەرخانکراوی پیرۆزی بە دامێنی کراسەکەی هەڵگرت و دامێنی بە نان یان چێشت یان شەراب یان زەیت یان هەر خواردنێک کەوت، ئایا ئەم خواردنە پیرۆز دەبێت؟“»کاهینەکانیش وەڵامیان دایەوە گوتیان: «نەخێر.»13ئینجا حەگەی گوتی: «ئەگەر کەسێک بە مردووێک گڵاو بووبێت، دەست لە یەکێک لەم خواردنانە بدات، ئایا ئەم خواردنە گڵاو دەبێت؟»کاهینەکان وەڵامیان دایەوە و گوتیان: «بەڵێ، گڵاو دەبێت.»

S64 Ep 7حهگهی ٢: ٧ - ٩
حهگهی ٢: ٧ - ٩7هەموو گەلان دەهەژێنم و هەموو شتە گرانبەهاکانی گەلان دێن و ئەم ماڵە پڕ لە شکۆ دەکەم.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.8”زیو بۆ منە، زێڕ بۆ منە.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.9”شکۆمەندی ئێستای ئەم ماڵە لە شکۆمەندی پێشتری مەزنتر دەبێت. لەم شوێنەدا ئاشتی دەبەخشم.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.»

S64 Ep 6حهگهی ٢: ٤ - ٧
حهگهی ٢: ٤ - ٧4یەزدان دەفەرموێت: ”بەڵام ئێستا ئەی زروبابل، بەهێزبە. ئەی یەشوعی کوڕی یەهۆچاداقی سەرۆکی کاهین، بەهێزبە. ئەی هەموو گەلی خاکەکە، بەهێزبن و ئیش بکەن، چونکە من لەگەڵتانم.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.5”بەپێی ئەو پەیمانەی لەگەڵتاندا بەستم کاتێک لە میسرەوە هاتنە دەرەوە، ڕۆحم لەنێوتاندا ماوە. مەترسن.“6«یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”پاش کەمێک من جارێکی دیکە ئاسمان و زەوی، دەریا و وشکانی دەهەژێنم.7هەموو گەلان دەهەژێنم و هەموو شتە گرانبەهاکانی گەلان دێن و ئەم ماڵە پڕ لە شکۆ دەکەم.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.

S64 Ep 5حهگهی ١: ١٥ - ٢: ٤
حهگهی ١: ١٥ - ٢: ٤15لە بیست و چواری مانگی شەشی ساڵی دووەمی داریوشی پاشا.حهگهی ٢1لە بیست و یەکی مانگی حەوت، فەرمایشتی یەزدان لە ڕێگەی حەگەی پێغەمبەرەوە هات:2«ئێستا قسە بکە لەگەڵ زروبابلی کوڕی شەئەلتیێلی فەرمانڕەوای یەهودا و یەشوعی کوڕی یەهۆچاداقی سەرۆکی کاهین و پاشماوەی گەل، بڵێ:3”لەوانەی کە ماونەتەوە کامەتان ئەو ماڵەی لە شکۆمەندی یەکەمیدا بینیوە؟ ئەی ئێستا ئێوە چۆن دەیبینن؟ ئایا وەک هیچ نایەتە بەرچاوتان؟“4یەزدان دەفەرموێت: ”بەڵام ئێستا ئەی زروبابل، بەهێزبە. ئەی یەشوعی کوڕی یەهۆچاداقی سەرۆکی کاهین، بەهێزبە. ئەی هەموو گەلی خاکەکە، بەهێزبن و ئیش بکەن، چونکە من لەگەڵتانم.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.

S64 Ep 4حهگهی ١: ٨ - ١٤
حهگهی ١: ٨ - ١٤8سەربکەونە سەر چیا و دار بهێنن و ماڵەکەی من بنیاد بنێن، لێی ڕازی دەبم و شکۆدار دەبم.9چاوەڕێی زۆرتان کرد، بەڵام کەم هات. ئەوەی ئێوە هێناتانە ماڵەوە، فووم لێی کرد. لەبەر چی؟ لەبەر ماڵەکەم، ئەوەی کە وێرانە، ئێوەش هەریەکە و بە ماڵەکەی خۆیەوە سەرقاڵە.10لەبەر ئەوە ئاسمان شەونمی لەسەر ئێوە ڕاگرت و زەویش بەروبوومی خۆی ڕاگرت.11من وشکەساڵیم بانگکرد بۆ سەر زەوییەکە و بۆ سەر چیاکان، بۆ دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیت، بۆ سەر هەرچی خاکەکە بەرهەمی دەهێنێت، بۆ سەر مرۆڤ و ئاژەڵ، بۆ سەر هەموو کارەکانی دەست.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.12ئینجا زروبابلی کوڕی شەئەلتیێل و یەشوعی کوڕی یەهۆچاداقی سەرۆک کاهین و هەموو پاشماوەی گەل گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگاریان و پەیامەکەی حەگەی پێغەمبەر بوون کە یەزدانی پەروەردگاریان ناردبووی، گەلیش لەبەردەم یەزدان ترسان.13ئینجا حەگەی نێردراوی یەزدان پەیامەکەی یەزدانی بە هەموو گەل ڕاگەیاند و گوتی: «یەزدان دەفەرموێت، من لەگەڵتاندام.»14ئینجا یەزدان ڕۆحی زروبابلی کوڕی شەئەلتیێلی فەرمانڕەوای یەهودای هەژاند لەگەڵ ڕۆحی یەشوعی کوڕی یەهۆچاداقی سەرۆک کاهین و ڕۆحی هەموو پاشماوەی گەل، جا هاتن و کارەکەی ماڵی یەزدانی سوپاسالاری خودای خۆیان ئەنجام دا،

S64 Ep 3حهگهی ١: ٥ - ٨
حهگهی ١: ٥ - ٨5ئێستاش یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لە کردەوەکانتان ڕابمێنن.6زۆرتان چاند، بەڵام کەم هات. خواردتان، بەڵام تێر نەبوون. خواردتانەوە، بەڵام تینووێتیتان نەشکا. بەرگتان پۆشی، بەڵام گەرم نەبوونەوە. کرێگرتەش کرێ وەردەگرێت، بەڵام دەیخاتە گیرفانێکی دڕاو.»7یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لە کردەوەکانتان ڕابمێنن.8سەربکەونە سەر چیا و دار بهێنن و ماڵەکەی من بنیاد بنێن، لێی ڕازی دەبم و شکۆدار دەبم.

S64 Ep 2حهگهی ١: ٢ - ٤
حهگهی ١: ٢ - ٤2یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «ئەم گەلە گوتیان: ”هەتا ئێستا کاتی بنیادنانەوەی ماڵی یەزدان نەهاتووە.“»3ئینجا فەرمایشتی یەزدان لە ڕێگەی حەگەی پێغەمبەرەوە هات:4«ئایا دەگونجێ کە لە ماڵە ڕازاوەکەتان دابنیشن، بەڵام ئەم ماڵە وێرانە؟»

S64 Ep 1حهگهی پێشەكى، ١: ١
حهگهی پێشەكى، ١: ١1لە یەکی مانگی شەشی ساڵی دووەمی داریوشی پاشا فەرمایشتی یەزدان لە ڕێگەی حەگەی پێغەمبەرەوە بۆ زروبابلی کوڕی شەئەلتیێلی فەرمانڕەوای یەهودا و بۆ یەشوعی کوڕی یەهۆچاداقی سەرۆک کاهین هات و فەرمووی:

S63 Ep 12یههوزا ١: ٢٣ - ٢٥
یههوزا ١: ٢٣ - ٢٥23هەندێک لە ئاگر بڕفێنن و ڕزگاریان بکەن، لە ترسدا بەزەییتان بە هەندێکدا بێتەوە، تەنانەت ڕقتان لەو بەرگانە بێتەوە کە بە جەستە گڵاو بوونە.24بۆ ئەوەی توانای هەیە لە کەوتن بتانپارێزێت، هەروەها بێ کەموکوڕی و بەوپەڕی شادییەوە لەبەردەم شکۆیەکەی ڕاتانبگرێت،25بۆ تاکە خودای ڕزگارکەرمان لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، شکۆ و گەورەیی و توانا و دەسەڵات بۆ ئەوە، لە ئەزەلەوە و ئێستا و هەتاهەتایە! ئامین.

S63 Ep 11یههوزا ١: ٢٠ - ٢٢
یههوزا ١: ٢٠ - ٢٢20بەڵام ئێوە خۆشەویستان، خۆتان لەسەر باوەڕی پیرۆزتان بنیاد بنێن، بە ڕۆحی پیرۆز نوێژ بکەن،21خۆتان لەناو خۆشەویستی خودا بپارێزن لە کاتێکدا چاوەڕوانی بەزەیی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان دەبن کە ژیانی هەتاهەتاییتان بۆ بهێنێت.22بەزەییتان بەوانەدا بێتەوە کە گومان دەکەن.

S63 Ep 10یههوزا ١: ١٩ - ٢٠
یههوزا ١: ١٩ - ٢٠19ئەوانە دووبەرەکی دەنێنەوە، بەدوای سروشتی مرۆڤانەوەن و ڕۆحی پیرۆزیان نییە.20بەڵام ئێوە خۆشەویستان، خۆتان لەسەر باوەڕی پیرۆزتان بنیاد بنێن، بە ڕۆحی پیرۆز نوێژ بکەن،

S63 Ep 9یههوزا ١: ١٥ - ١٩
یههوزا ١: ١٥ - ١٩15تاکو هەموو خەڵک حوکم بدات و تاوانباریان بکات بە ئەنجامدانی هەموو ئەو کردەوە خوانەناسییانەی کە بەهۆی خوانەناسییان ئەنجامیان داوە، هەروەها هەموو ئەو قسە ڕەقانەی کە گوناهبارە خوانەناسەکان لە دژی ئەو گوتوویانە.»16ئەوانە بۆڵەبۆڵکەر و گلەییکەرن، بەگوێرەی ئارەزووە خراپەکانیان هەڵسوکەوت دەکەن و قسەی گەورە دەکەن، بۆ بەرژەوەندی خۆیان بە دووڕوویی ستایشی خەڵک دەکەن.17بەڵام ئێوە ئەی خۆشەویستان، قسەکانی نێردراوانی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان بهێننەوە یاد کە پێشتر گوتوویانە.18پێی گوتن: «لە کۆتایی ڕۆژگار، هەندێک گاڵتەجاڕ پەیدا دەبن و دوای ئارەزووە خراپەکانیان دەکەون.»19ئەوانە دووبەرەکی دەنێنەوە، بەدوای سروشتی مرۆڤانەوەن و ڕۆحی پیرۆزیان نییە.

S63 Ep 8یههوزا ١: ١٢ - ١٥
یههوزا ١: ١٢ - ١٥12ئەوانە لە داوەتە برایەتییەکانی ئێوەدا لەکەیەکن، بێشەرمانە نان دەخۆن، شوانێکن کە تەنها خۆیان دەلەوەڕێنن. ئەوانە هەوری بێ بارانن و با هەڵیگرتوون، وەک داری بێ بەری پاییزن، لە ڕەگەوە هەڵکەنراون، دوو جار مردوون.13ئەوان شەپۆلی دەریای هەڵچوون و کارە شەرمهێنەرەکانیان وەک کەف دەردەکەون، ئەستێرەی گەڕۆکن کە بۆ هەتاهەتایە ئەوپەڕی تاریکاییان بۆ هەڵگیراوە.14حەنۆخ کە لە نەوەی حەوتەمی ئادەمە لەبارەی ئەوانەوە پێشبینیی کرد: «سەیر بکەن، یەزدان لەگەڵ هەزاران فریشتەی پیرۆزی خۆی دێت،15تاکو هەموو خەڵک حوکم بدات و تاوانباریان بکات بە ئەنجامدانی هەموو ئەو کردەوە خوانەناسییانەی کە بەهۆی خوانەناسییان ئەنجامیان داوە، هەروەها هەموو ئەو قسە ڕەقانەی کە گوناهبارە خوانەناسەکان لە دژی ئەو گوتوویانە.»

S63 Ep 7یههوزا ١: ١٠ - ١١
یههوزا ١: ١٠ - ١١10کەچی ئەوانە قسە بۆ شتێک هەڵدەبەستن کە لێی تێناگەن. ئەوەی وەک ئاژەڵی بەستەزمان بە سروشتی دەیزانن، دەبێتە هۆی لەناوچوونیان.11قوڕبەسەریان! ڕێگای قایینیان گرتووە؛ بۆ بڕێک دەستکەوت خۆیان داوەتە دەست چەواشەیی بەلعامەوە؛ لە یاخیبوونەکەی قۆڕەح لەناوچوون.

S63 Ep 6یههوزا ١: ٩ - ١١
یههوزا ١: ٩ - ١١9بەڵام میکائیلی سەرۆکی فریشتەکان، کاتێک دژایەتی شەیتانی کرد و سەبارەت بە تەرمی موسا مشتومڕی کرد، نەیوێرا بە بوختان سکاڵای لێ بکات، بەڵکو گوتی: «یەزدان سەرزەنشتت بکات!»10کەچی ئەوانە قسە بۆ شتێک هەڵدەبەستن کە لێی تێناگەن. ئەوەی وەک ئاژەڵی بەستەزمان بە سروشتی دەیزانن، دەبێتە هۆی لەناوچوونیان.11قوڕبەسەریان! ڕێگای قایینیان گرتووە؛ بۆ بڕێک دەستکەوت خۆیان داوەتە دەست چەواشەیی بەلعامەوە؛ لە یاخیبوونەکەی قۆڕەح لەناوچوون.

S63 Ep 5یههوزا ١: ٧ - ٩
یههوزا ١: ٧ - ٩7هەروەها سەدۆم و عەمۆرا و شارەکانی دەوروبەریان بە هەمان ڕێگا بەدوای داوێنپیسی و هاوڕەگەزبازی کەوتن، جا بە ئاگرێکی هەتاهەتایی سزادران و بوون بە پەند.8خەیاڵخاوەکانیش بە هەمان شێوە، جەستە گڵاو دەکەن و دەسەڵات ڕەت دەکەنەوە و بوختان بە فریشتەکان دەکەن.9بەڵام میکائیلی سەرۆکی فریشتەکان، کاتێک دژایەتی شەیتانی کرد و سەبارەت بە تەرمی موسا مشتومڕی کرد، نەیوێرا بە بوختان سکاڵای لێ بکات، بەڵکو گوتی: «یەزدان سەرزەنشتت بکات!»

S63 Ep 4یههوزا ١: ٥ - ٦
یههوزا ١: ٥ - ٦5هەرچەندە خۆتان پێشوەخت دەیزانن، بەڵام هەر دەمەوێت بیرتان بخەمەوە کە یەزدان گەلەکەی خۆی لە خاکی میسر ڕزگار کرد، بەڵام دواتر ئەوانەی لەناوبرد کە باوەڕیان نەهێنا،6هەروەها ئەو فریشتانەی کە پلە و پایەکانی خۆیان نەپاراست، بەڵکو شوێنی خۆیان بەجێهێشت، بە کۆتی هەتاهەتایی بۆ سزای ڕۆژی گەورە لەژێر تاریکیدا هەڵگیران.

S63 Ep 3یههوزا ١: ٣ - ٤
یههوزا ١: ٣ - ٤3خۆشەویستان، هەرچەندە زۆر بە پەرۆش بووم تاکو لەبارەی ڕزگاریی هاوبەشمانەوە بۆتان بنووسم، بەڵام بە پێویستم زانی ئەمەتان بۆ بنووسم، لێتان دەپاڕێمەوە تێبکۆشن بۆ ئەو باوەڕەی کە تەنها جارێک دراوەتە دەست گەلی پیرۆزی خودا.4لەبەر ئەوەی کەسانێک بە دزییەوە هاتوونەتە ناوەوە، لەمێژە بۆ ئەو حوکمە نووسراون، خوانەناسن، نیعمەتی خودامان بۆ بەڕەڵایی دەگۆڕن و نکۆڵی لە عیسای مەسیح دەکەن، کە تاقە سەروەر و پەروەردگارمانە.

S65 Ep 9زهكریا ٤: ٤ - ١٤
زهكریا ٤: ٤ - ١٤4لەو فریشتەیەم پرسی کە قسەی لەگەڵ دەکردم: «گەورەم، ئەمانە چین؟»5ئەو لە منی پرسی: «ئایا نازانیت ئەمانە چین؟»منیش گوتم: «نەخێر، گەورەم.»6ئەویش پێی گوتم: «ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ زروبابل و دەڵێت: ”یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت، نە بە هێز و نە بە توانا، بەڵکو بە ڕۆحی من.“7«ئەی چیا مەزنەکە، تۆ کێیت؟ لەبەردەم زروبابل تەخت دەبیت. ئینجا بەردی قولینچک دادەنێت، لەنێو هاواری ”پیرۆزە، پیرۆزە!“»8پاشان فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات و فەرمووی:9«دەستەکانی زروبابل ئەم پەرستگایەیان دامەزراندووە و هەر دەستەکانی ئەویش تەواوی دەکەن. ئەی زروبابل، ئینجا دەزانیت کە یەزدانی سوپاسالار منی بۆ لای ئێوە ناردووە.10«کێ گاڵتەی بە ڕۆژی کارە بچووکەکان کرد؟ خەڵک دڵخۆش دەبن کاتێک شاووڵ لە دەستی زروبابل دەبینن.»ئەو حەوت چرایە چاوەکانی یەزدانن کە چاودێرن بەسەر هەموو زەویدا.11منیش پرسیارم لە فریشتەکە کرد: «ئەو دوو دار زەیتوونە چین لەلای ڕاست و چەپی چرادانەکە؟»12دووبارە لێم پرسی: «ئەو دوو لقە زەیتوونە چین لەلای ئەو لقە زێڕینانە، کە زەیتی زێڕین دەچۆڕێننە ناویان؟»13وەڵامی دامەوە و گوتی: «ئایا نازانی ئەم دووانە چین؟»منیش گوتم: «نەخێر، گەورەم.»14ئینجا گوتی: «ئەمانە ئەو دووانەن کە بە زەیت دەستنیشان کراون بۆ ئەوەی خزمەتی پەروەردگاری هەموو جیهان بکەن.»

S63 Ep 2یههوزا ١: ١ - ٢
یههوزا ١: ١ - ٢1لە یەهوزاوە، بەندەی عیسای مەسیح و برای یاقوب،بۆ بانگکراوەکان، ئەوانەی خودای باوک خۆشی دەوێن و بەهۆی عیسای مەسیحەوە پارێزراون:2بەزەیی و ئاشتی و خۆشەویستیتان بۆ زیاد بێت.

S63 Ep 1یههوزا پێشەكى
یههوزا پێشەكى

S62 Ep 7سهفهنیا ٣: ٩ - ٢٠
سهفهنیا ٣: ٩ - ٢٠9«ئینجا لێوی هەموو گەلان پاک دەکەمەوە،هەتا هەموویان بە ناوی یەزدانەوە نزا بکەن،تاکو هاوشانی یەکتر خزمەتی بکەن.10لەوبەری ڕووبارەکانی کوشەوەئەوانەی دەمپەرستن، گەلە پەرتوبڵاوکراوەکەم،دیارییەکانم پێشکەش دەکەن.11لەو ڕۆژەدا بەهۆی کردەوەکانت سەرشۆڕ نابیتکە پێیان لە من یاخی بوویت،چونکە من لەم شارە دایاندەماڵم،ئەوانەی بە لووتبەرزییان دڵخۆشن.ئیتر ناگەڕێیتەوە بۆ سەر لووت بەرزیلە کێوی پیرۆزم.12بەڵام گەلێکت تێدا دەهێڵمەوەسادە و ساکار،پشت بە ناوی یەزدان دەبەستێت.13پاشماوەی ئیسرائیلیش چیدی خراپە ناکەن،درۆ ناکەن،لە دەمیاندا زمانی هەڵخەڵەتێنەر نامێنێت،چونکە بە ئاسوودەیی دەخۆن و ڕادەکشێن،کەسیش نییە بیانترسێنێت.»14ئەی سییۆنی کچ، گۆرانی بڵێ،ئەی ئیسرائیل، هاواری خۆشی بکە!بە هەموو دڵتەوە شادمان و دڵخۆشبە،ئەی ئۆرشەلیمی کچ!15یەزدان سزاکەی تۆی داماڵی،دوژمنەکەت کشایەوە.یەزدان، پاشای ئیسرائیل، لەگەڵ تۆیە،جارێکی دیکە لە خراپە ناترسیت.16لەو ڕۆژەدا بە ئۆرشەلیم دەگوترێت:«ئەی سییۆن مەترسە،دەستت شل مەکە.17یەزدانی پەروەردگارت لەگەڵتدایە،لە ڕزگارکردن قارەمانە.بە شادییەوە پێت دڵخۆش دەبێت،لەناو خۆشەویستییەکەی دەتبووژێنێتەوە،بە گۆرانییەوە پێت شاد دەبێت.»18«ئەوانەی بۆ نەمانی جەژن دەگریێنلە تۆ دایاندەماڵم،لەمەودوا شەرمەزاری هەڵناگریت.19لەو کاتەدا من سزایان دەدەمهەموو ئەوانەی زەلیلیان کردیت؛شەلەکە ڕزگار دەکەم وئەوانەی دوورخراوبوونەوە کۆیان دەکەمەوە.ستایش و ناوبانگیان پێ دەبەخشملە هەموو خاکێک کە شەرمەزار بوون.20لەو کاتەدا کۆتان دەکەمەوە،لەو کاتەدا دەتانگەڕێنمەوە خاکی خۆتان.ستایش و ناوبانگتان پێ دەبەخشملەنێو هەموو گەلانی زەوی،کاتێک ڕاپێچکراوەکانتان و بەختیاریتانلەبەرچاوتان دەگەڕێنمەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

S62 Ep 6سهفهنیا ٣: ٣ - ٨
سهفهنیا ٣: ٣ - ٨3میرەکانی ناوەڕاستی شێرن دەنەڕێنن،دادوەرەکانی گورگی ئێوارانن،هیچ بۆ بەیانی ناهێڵنەوە.4پێغەمبەرەکانی لەخۆبایین،خەڵکانێکی ناپاکن،کاهینەکانی پیرۆزگایان گڵاو کردووە،تەوراتیان پێشێل کردووە.5یەزدان لەو شارەدا ڕاستودروستە،ناڕەوایی ئەنجام نادات.بەیانییان دادپەروەرییەکەی پەیڕەو دەکات،کەموکوڕی تێدا نییە،بەڵام ستەمکار واتای سەرشۆڕی نازانێت.6«نەتەوەکانم ڕیشەکێش کرد،قەڵاکانیان وێران بوون،شەقامەکانی ئەوانم چۆڵ کرد،بەبێ ڕێبوارن،شارەکانیان وێران کران،بەبێ مرۆڤن، بێ دانیشتووان.7ئینجا سەبارەت بە ئۆرشەلیم گوتم:”بێگومان ئیتر لێم دەترسیت وتەمبێ دەبیت!“هەتا نشینگەکەی ڕیشەکێش نەکرێت،هەموو سزای خۆم بەسەریدا ناسەپێنم.بەڵام چالاک بوونلە گەندەڵکردنی هەموو کردەوەکانیان.»8یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە چاوەڕێم بکەن،هەتا ئەو ڕۆژەی هەڵدەستم بۆ شایەتیدان،چونکە بڕیارم دا نەتەوەکان کۆبکەمەوە،پاشایەتییەکان خڕبکەمەوە،بۆ ئەوەی هەڵچوونم بەسەریاندا هەڵبڕێژم،هەموو گڕی تووڕەییم،بە ئاگری ئیرەییمهەموو زەوی هەڵدەلووشێت.

S62 Ep 5سهفهنیا ٢: ٨ - ٣: ٢
سهفهنیا ٢: ٨ - ٣: ٢8«گوێم لە جنێوەکانی مۆئاب وقەشمەرییەکانی عەمۆنییەکان بوو،ئەوانەی جنێویان بە گەلەکەم دا وهەڕەشەیان لە خاکەکەیان کرد.»9یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل دەفەرموێت:«بە گیانی خۆم، لەبەر ئەوەبێگومان مۆئاب وەک سەدۆمی لێدێت،عەمۆنییەکانیش وەک عەمۆرا،هەتاهەتایە دەبێتە شوێنی گەزگەزکە وچاڵی خوێ و وێرانییە.پاشماوەی گەلەکەم تاڵانیان دەکەن وپاشماوەی نەتەوەکەم دەبنە میراتگری خاکەکەیان.»10لە بەرامبەر لووتبەرزییان ئەمەیان بەسەردێت،لەبەر جنێودان و سووکایەتییان بە گەلی یەزدانی سوپاسالار.11یەزدان ترسناک دەبێت بۆیان،چونکە هەموو خوداوەندەکانی سەر زەوی تێکدەشکێنێت.هەموو خەڵک هەریەکە و لە شوێنی خۆیەوە کڕنۆشی بۆ دەبەن،هەریەکە و لە خاکەکەی خۆی.12«ئێوەش ئەی کوشییەکان،بە شمشێری من دەکوژرێن.»13دەستی بۆ باکوور درێژ دەکات وئاشوریش لەناودەبات،نەینەوا وێران دەکاتوەک بیابان وشک دەبێت.14ئینجا لەوێدا مێگەلەکان خۆیان دەکێشنەوە،هەموو جۆرە ئاژەڵێک.هەم کوندەپەپووی بیابان و هەم بایەقووش،لەسەر ستوونەکانی شەو بەسەردەبەن،لە پەنجەرەکانیەوە دەنگیان دێت،کاول بوون لە بەردەرگایە،چونکە دار ئورزەکانی ڕووت کراونەتەوە.15ئەمە شارە دڵخۆشەکەیەکە لە ئاسوودەییدا دەژیا.ئەوەی لە دڵی خۆیدا دەیگوت:«تەنها من، کەسی دیکە هاوتای من نییە.»ئاخ، چۆن وێران بوو،لانەی گیانلەبەران!هەموو ئەوانەی بەلایدا تێدەپەڕن گاڵتەی پێ دەکەن وفیکە لێدەدەن.سهفهنیا ٣1قوڕبەسەر شاری ستەمکارەکانئەوەی یاخی بووە و گڵاوە!2گوێی لە کەس نەگرت،تەمبێ نەبوو،پشتی بە یەزدان نەبەست،لە خودای خۆی نزیک نەبووەوە.

S62 Ep 4سهفهنیا ١: ١٦ - ٢: ٧
سهفهنیا ١: ١٦ - ٢: ٧16ڕۆژی کەڕەنا لێدان و نەعرەتەی جەنگەلە دژی شارە قەڵابەندەکان ولە دژی قوللە بەرزەکان.17«تەنگ بە مرۆڤ هەڵدەچنم،وەک کوێر بە پەلکوتان دەڕۆن،چونکە دەرهەق بە یەزدان گوناهیان کرد.ئینجا خوێنیان وەک خۆڵ دەڕژێت وهەناویشیان وەک زبڵ.18نە زیو و نە زێڕەکەیانناتوانن دەربازیان بکەن،لە ڕۆژی تووڕەیی یەزدان.«بە ئاگری ئیرەییەکەیهەموو زەوی هەڵدەلووشێت،چونکە لەناوچوونێکی کتوپڕ دروستدەکاتبۆ هەموو دانیشتووانی زەوی.»سهفهنیا ٢1ئەی نەتەوە بێ شەرمەکە،خۆت کۆبکەرەوە، خۆت کۆبکەرەوە،2بەر لەوەی کاتی دیاریکراوتان لەدەست بچێت،بەر لەوەی ئێوە وەک پوشوپەڵاشی بەردەم باتان بەسەربێت،پێش ئەوەی گڕی تووڕەیی یەزدان بێتە سەرتان،پێش ئەوەی ڕۆژی تووڕەیی یەزدان بێتە سەرتان.3ئەی هەموو بێفیزەکانی سەر زەوی، ڕوو لە یەزدان بکەن،ئێوە ئەوانەی حوکمەکانی ئەو جێبەجێ دەکەن.داوای ڕاستودروستی بکەن، داوای بێفیزی بکەن،بەڵکو لە ڕۆژی تووڕەیی یەزدان دابپۆشرێن.4غەزە چۆڵ دەکرێت وئەسقەلان وێران دەبێت،ئەشدۆد لە نیوەڕۆدا کاول دەکرێت وعەقرۆنیش ڕیشەکێش دەکرێت.5قوڕبەسەر دانیشتووانی کەناری دەریا،نەتەوەی کریتییەکان!فەرمایشتی یەزدان لە دژی ئێوەیە،ئەی کەنعان، خاکی فەلەستییەکان،یەزدان دەفەرموێت: «لەناوت دەبەم،کەست ناهێڵمەوە.»6کەناری دەریاش دەبێتە لەوەڕگا،دەبێتە شوێنی شوانەکان، بۆ پشتیری مەڕ.7دەبێتە موڵکی پاشماوەی بنەماڵەی یەهودا،لەسەری دەلەوەڕێنن،ئێواران لە ماڵەکانی ئەسقەلان لادەدەن،چونکە یەزدانی پەروەردگاریان بەسەریان دەکاتەوە،ڕاپێچکراوەکانیان دەگەڕێنێتەوە.

S62 Ep 3سهفهنیا ١: ٧ - ١٦
سهفهنیا ١: ٧ - ١٦7لەبەردەم یەزدانی باڵادەست بێدەنگ بە،چونکە ڕۆژی یەزدان نزیکە.یەزدان قوربانی ئامادە کردووە،بانگکراوانی خۆی تەرخان دەکات.8لە ڕۆژی قوربانی یەزدانمیران سزا دەدەمهەروەها کوڕانی پاشا وهەموو ئەوانەی جلوبەرگی نامۆیان لەبەرە.9لەو ڕۆژەدا هەموو ئەوانە سزا دەدەمکە خۆیان لەوە دەپارێزن پێ لە سەکۆی دەروازەکە بنێن،ئەوانەی پەرستگای خوداوەندەکانیان پڕ دەکەنلە ستەم و فێڵبازی.10یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا،دەنگی هاوار لە دەروازەی ماسی بەرزدەبێتەوە،ناڵەناڵ لە ”گەڕەکی نوێ“ دێت،دەنگی تێکشکانێکی گەورەش لە گردەکانەوە.11ئەی دانیشتووانی ناوچەی مەکتیش بناڵێنن،هەموو بازرگانەکانتان لەناودەچن،هەموو بازرگانەکانی زیو بنبڕ دەکرێن.12لەو سەردەمەدا، بە چرا ئۆرشەلیم دەپشکنم وئەو کەسانە سزا دەدەم کە لەخۆڕازین،ئەوانە وەک شەرابن بەسەر خڵتەکەیەوە،لە دڵی خۆیاندا دەڵێن:”یەزدان نە چاکە دەکات و نە خراپە.“13ئەوانە سامانیان تاڵان دەکرێت،ماڵیان وێران دەبێت.ماڵ بنیاد دەنێن وتێیدا دانانیشن؛ڕەز دەچێنن ولە شەرابەکەی ناخۆنەوە.14«ڕۆژی گەورەی یەزدان نزیکە،نزیکە و زۆر بە پەلەیە.هاواری ڕۆژی یەزدان تاڵ دەبێت،پاڵەوانە مەزنەکە نەعرەتەی جەنگ دەکێشێت.15ئەو ڕۆژە ڕۆژی تووڕەییە،ڕۆژی تەنگانە و ئازارە،ڕۆژی کاولبوون و وێرانییە،ڕۆژی تاریکی و ئەنگوستەچاوە،ڕۆژی هەور و تەمی چڕە،16ڕۆژی کەڕەنا لێدان و نەعرەتەی جەنگەلە دژی شارە قەڵابەندەکان ولە دژی قوللە بەرزەکان.

S62 Ep 2سهفهنیا ١: ١ - ٦
سهفهنیا ١: ١ - ٦1پەیامی یەزدان بۆ سەفەنیای کوڕی کووشی کوڕی گەدەلیاهوی کوڕی ئەمەریای کوڕی حەزقیا، لە سەردەمی یۆشیای کوڕی ئامۆنی پاشای یەهودا:2«هەموو شتێک لەسەر ڕووی زەویبە تەواوەتی دادەماڵم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.3«مرۆڤ و ئاژەڵ دادەماڵم،باڵندەکانی ئاسمان وماسییەکانی دەریا دادەماڵم.بەدکاران تووشی کۆسپ دەکەم ومرۆڤ لەسەر ڕووی زەوی بنبڕ دەکەم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.4«دەستم بۆ سەر یەهودا وبۆ سەر هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم درێژ دەکەم.ئەو بەعل پەرستانەی ماونەتەوە لەم شوێنە بنبڕیان دەکەم،ناوی کاهینە بتپەرستەکان و کاهینە هەڵگەڕاوەکان،5ئەوانەی لە سەربانەکان کڕنۆش دەبەنبۆ ئەستێرەکانی ئاسمان،ئەوانەی کڕنۆش دەبەن و سوێند بە یەزدان دەخۆن،هەروەها سوێند بە مۆلەخیش دەخۆن،6لەگەڵ ئەوانەی لە یەزدان هەڵگەڕاونەتەوە وئەوانەی ڕوو لە یەزدان ناکەن و پرسیاری لێ ناکەن.»

S62 Ep 1سهفهنیا پێشەكى
سهفهنیا پێشەكى

S61 Ep 10حهبهقوق ٣: ٧ - ١٩
حهبهقوق ٣: ٧ - ١٩7چادرەکانی کوشانم لە تەنگوچەڵەمەدا بینی،ڕەشماڵەکانی میدیان دەلەرزین.8ئەی یەزدان، ئایا جۆشی تووڕەیی تۆ لە ڕووبارەکان بوو؟ئایا لە ڕووبارەکان تووڕە بوویت؟ئایا هەڵچوونی تۆ لە دەریا بوو،تاکو سواری ئەسپ بیت وگالیسکەکانت بەرەو سەرکەوتن بچن؟9کەوانەکەی خۆتت ئامادە کرد وداوای تیرێکی زۆرت کرد.بە ڕووبارەکان زەویت شەقکردووە،10چیاکان تۆیان بینی و لەرزین،لافاوی ئاوەکان تێپەڕین،قووڵاییەکان دەنگیان هات،شەپۆلەکانی بەرزبوونەوە.11خۆر و مانگ لە ئاسمان وەستان،بە بریسکانەوەی تیرە هاوێژراوەکانت،بە درەوشانەوەی ڕمە پڕشنگدارەکەت.12بە تووڕەییەوە لەسەر زەوی گەڕایت،بە تووڕەییەوە نەتەوەکانت وردوخاش کرد.13بۆ ڕزگارکردنی گەلەکەت هاتییە دەرەوە،بۆ ڕزگارکردنی دەستنیشانکراوەکەت.سەرۆکی وڵاتی بەدکارت وردوخاش کرد،لە سەرەوە هەتا پێی ڕووتت کردەوە.14بە تیرەکانی خۆی سەری سەرکردەکانی ئەوت کونت کرد،کاتێک هێرشیان هێنا بۆ پەرتەوازەکردنمان،خۆشیان ئامادە کردبۆ ڕاوکردنی ئەو کڵۆڵەی خۆی ماتداوە.15بە ئەسپەکانت بەناو دەریادا ڕێگات گرتەبەر،ئاوە زۆرەکانت هەژاند.16بیستم و هەناوم کەوتە خوارەوە،لەبەر دەنگەکە لێوەکانم لەرزین،ئێسکەکانم کلۆر بوون،چۆکم لەرزی.لەگەڵ ئەوەشدا بە ئارامییەوە چاوەڕێی ڕۆژی تەنگانەمبۆ ئەو نەتەوانەی هێرشیان هێنایە سەرم.17لەگەڵ ئەوەی دار هەنجیر گوڵ ناکات ودار مێوەکان هێشووە ترێیان نییە،لەگەڵ ئەوەی دار زەیتوون بەر ناگرێت وکێڵگەکان خواردن بەرهەم ناهێنن،لەگەڵ ئەوەی مەڕ لە پشتیر دەبڕدرێتەوە ومانگا لەسەر ئاخوڕ نییە،18بەڵام من بە یەزدان دڵشاد دەبم،بە خودای ڕزگارکەرم دڵخۆش دەبم.19یەزدانی پەروەردگار هێزی منە،پێیەکانم وەک پێی ئاسک لێدەکات،توانام پێ دەبەخشێت بچمە سەر بەرزاییەکان.بۆ سەرۆکی گۆرانیبێژەکان، لەسەر ئامێرە ژێدارەکانم.

S61 Ep 9حهبهقوق ٣: ١ - ٦
حهبهقوق ٣: ١ - ٦1نوێژێکی حەبەقوقی پێغەمبەر. لەسەر ئاوازی «شگیانۆت»:2ئەی یەزدان، هەواڵی تۆم بیست،ئەی یەزدان، لە کارەکانت ترسام،لە سەردەمی ئێمە دووبارەیان بکەوە،با لە سەردەمی ئێمە بزانرێن،لە تووڕەییدا بەزەیی بهێنەرەوە یادت!3خودا لە تێمانەوە هات،پیرۆزەکە لە کێوی پارانەوە هات.شکۆی ئەو ئاسمانی داپۆشیوە وستایشی ئەو زەوی پڕکردووە.4پڕشنگی ئەو وەک تیشکی بەرەبەیانە،لە دەستیەوە ڕووناکی دەبارێت،لەوێدا توانای شاردرابووەوە.5پەتا لەپێشیەوە ڕۆیشت،گرانەتاش لەدوای هەنگاوەکانی ئەو بوو.6ڕاوەستا و زەوی هەژاند،تەماشای کرد و هەموو گەلەکانی لەرزاند.چیا دێرینەکان کوتران،گردە لەمێژینەکان هاتنە خوارەوە،بەڵام یەزدان جاویدانییە.

S61 Ep 8حهبهقوق ٢: ١٦ - ٢٠
حهبهقوق ٢: ١٦ - ٢٠16تێردەبیت لە شەرمەزاری لە جیاتی شکۆمەندی.ئێستا نۆرەی تۆیە! بینۆشە و ڕووت ببەوە،جامی دەستی ڕاستی یەزدان دێتە سەر تۆ،شەرمەزاریش شکۆی تۆ دادەپۆشێت.17ئەو ستەمەی لە لوبنانت کرد بەسەرت دێتەوە،لەناوبردنی ئاژەڵەکانی دەتترسێنێت.لەبەر ئەوەی تۆ خوێنی مرۆڤت ڕشت،تۆ خاک و شار و هەموو دانیشتووانەکەیت وێران کرد.18«ئەو بتەی کە دەتاشرێت چ کەڵکێکی هەیە؟یان ئەو پەیکەرە لەقاڵبدراوەی خەڵکی فێری درۆ دەکات؟چونکە دروستکەرەکەی پشتی پێ دەبەستێت،بتێکی دروستکردووە ناتوانێت قسە بکات.19قوڕبەسەر ئەوەی بە تەختەدار دەڵێت: ”هەستە!“بە بەردی بێ هەست و نەست: ”بە ئاگابە!“ئایا دەتوانێت ڕێنمایی بکات؟بە زێڕ و زیو ڕووکەش کراوە،ڕۆحی تێدا نییە.»20بەڵام یەزدان لەناو پەرستگای پیرۆزیدایە،با هەموو دانیشتووانی زەوی لەبەردەمیدا بێدەنگ بن.

S61 Ep 7حهبهقوق ٢: ٥ - ١٩
حهبهقوق ٢: ٥ - ١٩5لە ڕاستیدا شەراب فریوی دەدات،لەخۆباییە و هەرگیز هێور نابێتەوە،چونکە وەک گۆڕ ئارەزووی بەرفراوانە،وەک مردنە، هەرگیز تێر نابێت،هەموو نەتەوەکان بۆ خۆی کۆدەکاتەوە وهەموو گەلان بە دیل دەگرێت.6«ئایا گەلەکان پەند و توانج لەو ناگرن، دەڵێن:«”قوڕبەسەر ئەوەی شتی دزراو کەڵەکە دەکات وبە ستەمکاری خۆی دەوڵەمەند دەکات!ئەو دۆخە هەتا کەی بەردەوام دەبێت؟“7ئایا قەرزدەرەکانت کتوپڕ لێت ڕاستنابنەوە؟ئایا بەئاگا نایێن و ناتلەقێنن؟ئینجا دەبیتە دەستکەوت بۆیان.8لەبەر ئەوەی تۆ چەندین نەتەوەت تاڵان کرد،ئەو گەلانەی کە ماونەتەوە تۆ تاڵان دەکەن،لەبەر ئەوەی تۆ خوێنی مرۆڤت ڕشت،تۆ خاک و شار و هەموو دانیشتووانەکەیت وێران کرد.9«قوڕبەسەر ئەوەی دەستکەوتی ناڕەوا بۆ ماڵەکەی بەدەستدەهێنێت وهێلانەکەی لە بەرزایی دادەنێت،تاکو لە چنگی خراپە دەرباز بێت!10پیلانی ڕیشەکێشکردنی گەلانێکی زۆرت گێڕا،شەرمەزاریت هێنایە سەر ماڵەکەت و خۆتت دۆڕاند.11لەبەر ئەوە بەرد لەناو دیوارەوە هاوار دەکات وکاریتەش لە دارەوە دەنگ دەداتەوە.12«قوڕبەسەر ئەوەی بە خوێنڕشتن شار بنیاد دەنێت وبە ستەمکاری شارۆچکە دادەمەزرێنێت.13ئایا ئەوە لەلایەن یەزدانی سوپاسالارەوە نییەکە ماندووبوونی گەلان تەنها بۆ ئاگر بێت،شەکەتبوونی نەتەوەکان بێ سوود بێت؟14چونکە زەوی پڕ دەبێت لە ناسینی شکۆمەندی یەزدان،هەروەک ئاو دەریا دادەپۆشێت.15«قوڕبەسەر ئەوەی شەراب دەرخواردی نزیکەکەی دەدات،هەتا سەرخۆش دەبێت لە مەشکەکەوە بۆی تێدەکات،تاکو جەستەیان بە ڕووتی ببینێت.16تێردەبیت لە شەرمەزاری لە جیاتی شکۆمەندی.ئێستا نۆرەی تۆیە! بینۆشە و ڕووت ببەوە،جامی دەستی ڕاستی یەزدان دێتە سەر تۆ،شەرمەزاریش شکۆی تۆ دادەپۆشێت.17ئەو ستەمەی لە لوبنانت کرد بەسەرت دێتەوە،لەناوبردنی ئاژەڵەکانی دەتترسێنێت.لەبەر ئەوەی تۆ خوێنی مرۆڤت ڕشت،تۆ خاک و شار و هەموو دانیشتووانەکەیت وێران کرد.18«ئەو بتەی کە دەتاشرێت چ کەڵکێکی هەیە؟یان ئەو پەیکەرە لەقاڵبدراوەی خەڵکی فێری درۆ دەکات؟چونکە دروستکەرەکەی پشتی پێ دەبەستێت،بتێکی دروستکردووە ناتوانێت قسە بکات.19قوڕبەسەر ئەوەی بە تەختەدار دەڵێت: ”هەستە!“بە بەردی بێ هەست و نەست: ”بە ئاگابە!“ئایا دەتوانێت ڕێنمایی بکات؟بە زێڕ و زیو ڕووکەش کراوە،ڕۆحی تێدا نییە.»

S61 Ep 6حهبهقوق ٢: ٤ - ٤
حهبهقوق ٢: ٤ - ٤4«تەماشا، دوژمن خۆی گف کردووەتەوە،ئارەزووەکانی ڕەوا نییە،بەڵام کەسی ڕاستودروست بە باوەڕی خۆی دەژیێت.

S61 Ep 5حهبهقوق ٢: ١ - ٣
حهبهقوق ٢: ١ - ٣1لە خاڵی چاودێریکردنەکەم دەوەستم وسەردەکەومە سەر قوللەی چاودێری،چاوەڕێ دەکەم تاکو بزانم یەزدان چیم پێ دەڵێت وبۆ وەڵامی ئەو سکاڵایە چی بڵێم.2ئینجا یەزدان وەڵامی دامەوە و فەرمووی:«سروشەکە بنووسەوە ولەسەر تابلۆ هەڵیبکۆڵە،تاکو پەیامنێر بە دروستی پەیامەکە بگەیەنێت،3چونکە سروشەکە بۆ کاتی دیاریکراوە،باسی کۆتایی دەکات ودرۆ ناکات.ئەگەر درێژەی کێشا چاوەڕێی بکە،چونکە بێگومان دێت و دواناکەوێت.