
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
زهكریا ١٠: ١ - ٣
- 1لە بەهاردا داوای باران لە یەزدان بکەن،
- یەزدانە کە هەورەتریشقە دروستدەکات.
- ئەو شەستە باران دەبارێنێت،
- کێڵگەی سەوز دەداتە هەمووان.
- 2بتەکان قسەی هەڵخەڵەتێنەر دەکەن،
- فاڵگرەوەکان بە درۆ باسی بینین دەکەن،
- خەونی درۆ دەگێڕنەوە،
- بەبێ سوود دڵنەوایی دەکەن،
- بۆیە گەل وەک مەڕ پەرتەوازە بوون،
- سەرگەردان بوون لەبەر بێ شوانی.
- 3«تووڕەییم لەسەر شوانەکان گڕی گرت،
- ڕابەرەکان سزا دەدەم،
- چونکە یەزدانی سوپاسالار مێگەلەکەی خۆی،
- بنەماڵەی یەهودا بەسەردەکاتەوە،
- دەیانکاتە ئەسپی شکۆی خۆی لەنێو جەنگ.