
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
زهكریا ١٠: ٤ - ٦
- 4بەردی بناغە لە یەهوداوە دێت،
- مێخی ڕەشماڵ لەوێوە دێت،
- کەوانی جەنگ لەوێوە دێت،
- هەموو سەرۆکێک لەوێوەیە.
- 5پێکەوە وەک پاڵەوان دەبن،
- ئەوانەی دوژمنەکانیان لەنێو قوڕی کۆڵانەکان دەشێلن،
- دەجەنگن، چونکە یەزدان لەگەڵیانە،
- ئەسپ سوارەکانی دوژمن شەرمەزار دەکەن.
- 6«بنەماڵەی یەهودا بەهێز دەکەم،
- بنەماڵەی یوسف ڕزگار دەکەم.
- دەیانگەڕێنمەوە، چونکە بەزەییم پێیاندا هاتەوە،
- وایان لێدێت وەک ئەوەی کە ڕەتم نەکردبنەوە،
- چونکە من یەزدانی پەروەردگاری ئەوانم،
- وەڵامیان دەدەمەوە.