PLAY PODCASTS
زه‌كریا ١٠: ٧ - ١١: ٦
Season 65 · Episode 26

زه‌كریا ١٠: ٧ - ١١: ٦

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

April 4, 202613m 9s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

زه‌كریا ١٠: ٧ - ١١: ٦

  • 7ئەفرایم وەک پاڵەوانەکانیان لێدێت،
  • دڵیان خۆش دەبێت هەروەک بە شەراب،
  • منداڵەکانیان ئەمە دەبینن و دڵخۆش دەبن،
  • دڵیان بە یەزدان شاد دەبێت.
  • 8ئاماژەیان بۆ دەکەم،
  • پێکەوە کۆیان دەکەمەوە.
  • بە دڵنیاییەوە دەیانکڕمەوە،
  • هەروەکو پێشتر زۆر دەبن.
  • 9هەرچەندە لەنێو گەلاندا پەرتەوازەیان دەکەم،
  • بەڵام لە خاکە دوورەکانەوە یادم دەکەنەوە.
  • ئەوان لەگەڵ کوڕەکانیان لە ژیان دەمێننەوە و
  • دەگەڕێنەوە.
  • 10لە خاکی میسرەوە دەیانگەڕێنمەوە و
  • لە ئاشورەوە کۆیان دەکەمەوە.
  • دەیانهێنمە خاکی گلعاد و لوبنان،
  • جێیان نابێتەوە.
  • 11بەناو دەریای تەنگدا تێدەپەڕن،
  • شەپۆلەکانی دەریا کپ دەبن و
  • هەموو قووڵاییەکانی ڕووباری نیل وشک دەبن.
  • لووتبەرزی ئاشور تێکدەشکێنرێت و
  • داردەستی میسر نامێنێت.
  • 12بە یەزدان بەهێزیان دەکەم و
  • بە ناوی خۆیەوە دەیپەرستن و گوێڕایەڵی دەبن.»
  • ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

زه‌كریا ١١

  • 1ئەی لوبنان، دەرگاکانت بکەرەوە،
  • تاکو ئاگر دار ئورزەکانت بخوات!
  • 2ئەی دار سنەوبەر، واوەیلا بکە، چونکە دار ئورز کەوت،
  • دارە گەورەکان تێکشکێنران!
  • ئەی دار بەڕووەکانی باشان، واوەیلا بکەن،
  • چونکە دارستانە چڕەکان تێکدران!
  • 3گوێ لە واوەیلای شوانەکان بگرن،
  • چونکە لەوەڕگا دەوڵەمەندەکانیان وێران بوون!
  • گوێ لە نەڕەی شێرەکان بگرن،
  • چونکە دەوەنەکانی ڕووباری ئوردون وێران بوون.
  • 4یەزدانی پەروەردگارم ئەمە دەفەرموێت: «ئەو مێگەلەی بۆ سەربڕینە بیلەوەڕێنە.
  • 5ئەوانەی دەیانکڕن و سەریان دەبڕن، سزاش نادرێن. فرۆشیارەکانیان دەڵێن: ”ستایشی یەزدان دەکەم، کە دەوڵەمەندی کردم!“ شوانەکانیان بەزەییان پێیاندا نایەتەوە.»
  • 6یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ئیتر بەزەییم بە دانیشتووانی خاکەکەدا نایەتەوە، بەڵکو هەریەکەیان دەدەمە دەست نزیکەکەی و پاشاکەی. ئەوان خاکەکە وێران دەکەن، کەسیش لە دەستی ئەوان دەرباز ناکەم.»