PLAY PODCASTS
زه‌كریا ٩: ٩ - ١٧
Season 65 · Episode 22

زه‌كریا ٩: ٩ - ١٧

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

March 31, 202613m 44s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

زه‌كریا ٩: ٩ - ١٧

  • 9ئەی شاری سییۆن، زۆر دڵخۆش بە!
  • ئەی شاری ئۆرشەلیم، هاواری خۆشی بکە!
  • ئەوەتا پاشاکەت دێتە لات،
  • دادپەروەرە و ڕزگارکەرە،
  • بێفیزە و سواری ماکەرێک و
  • جاشی ماکەرێک بووە.
  • 10گالیسکەی جەنگ لە ئەفرایم لەناودەبەم و
  • ئەسپیش لە ئۆرشەلیم،
  • کەوانی جەنگ دەشکێنرێت.
  • ئەو پاشایە ئاشتی بۆ گەلان ڕادەگەیەنێت،
  • فەرمانڕەوایەتییەکەی لە دەریاوە بۆ دەریایە و
  • لە ڕووباری فوراتیشەوە هەتا ئەوپەڕی زەوییە.
  • 11هەروەها بۆ تۆش، لەبەر خوێنی پەیمانەکەم لەگەڵ تۆ،
  • دیلەکانت لە بیری بێ ئاو بەڕەڵا دەکەم.
  • 12ئەی ئەو دیلانەی هیواتان هەیە، بگەڕێنەوە قەڵاکانتان،
  • ئەمڕۆ من ڕایدەگەیەنم کە دوو هێندە قەرەبووتان دەکەمەوە.
  • 13من یەهودام وەک کەوانەکەی خۆم چەماندووەتەوە،
  • ئەفرایمم کردووەتە تیرەکانم،
  • ئەی سییۆن، کوڕەکانی تۆم ڕاپەڕندووە،
  • لە دژی کوڕەکانی تۆ، ئەی یۆنان،
  • تۆم کردووە بە شمشێری پاڵەوان.
  • 14ئینجا یەزدان لەسەر سەریانەوە دەردەکەوێت،
  • تیرەکەی وەک بروسک دەبریسکێتەوە.
  • یەزدانی باڵادەست فوو بە کەڕەنادا دەکات،
  • بەناو گەردەلوولەکانی باشووردا دەڕوات،
  • 15یەزدانی سوپاسالار گەلەکەی دەپارێزێت.
  • بە بەردی قۆچەقانی دوژمن تێکدەشکێنن،
  • دەخۆنەوە و دەنەڕێنن هەروەک شەرابیان نۆشی بێت،
  • وەک تاسی خوێنپرژێن پڕ دەبن،
  • کە بۆ پرژاندنی گۆشەکانی قوربانگا بەکاردێت.
  • 16لەو ڕۆژەدا یەزدانی پەروەردگار گەلی خۆی ڕزگار دەکات،
  • هەروەک شوان مێگەلەکەی دەپارێزێت.
  • لە خاکەکەی خۆی دەیانڕازێنێتەوە
  • وەک بەردی گرانبەهای تاج.
  • 17چەند سەرنجڕاکێش و جوان دەبن!
  • دانەوێڵە گەشە بە لاوەکان دەکات و
  • شەرابی نوێش بە پاکیزەکان.