PLAY PODCASTS
عاموس ٨: ٧ - ٩: ٢
Season 52 · Episode 15

عاموس ٨: ٧ - ٩: ٢

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

November 2, 202517m 0s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

عاموس ٨: ٧ - ٩: ٢

  • 7یەزدان سوێندی بە شانازی یاقوب خوارد: «هەتاهەتایە کردەوەکانیان لەیاد ناکەم.
  • 8«ئایا لەبەر ئەمە زەوی نالەرزێت و
  • هەموو دانیشتووانەکەی شیوەن ناگێڕن؟
  • هەموو خاکەکە وەک ڕووباری نیل هەڵدەکشێت،
  • وەک ڕووباری میسر هەڵدەکشێت و دادەکشێتەوە.»
  • 9یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت:
  • «جا لە نیوەڕۆی ئەو ڕۆژەدا خۆر ئاوا دەکەم و
  • لە ڕۆژی ڕووناکدا زەوی تاریک دەکەم.
  • 10جەژنەکانتان دەگۆڕم بە شیوەن و
  • هەموو گۆرانییەکانتان بە لاوانەوە.
  • جلوبەرگی گوش دەکەمە بەر هەمووتان و
  • قژ بەسەرتانەوە ناهێڵم.
  • دەیکەم بە شیوەنی تاقانە و
  • کۆتاییەکەشی وەک ڕۆژێکی تاڵ.»
  • 11یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: «سەردەمێک دێت،
  • قاتوقڕی دەنێرمە سەر خاکەکە،
  • نەک قاتوقڕی بۆ نان و تینووێتی بۆ ئاو،
  • بەڵکو بۆ گوێگرتن لە وشەکانی یەزدان.
  • 12جا لە دەریایەکەوە بۆ دەریایەک و
  • لە باکوورەوە بۆ ڕۆژهەڵات وێڵ دەبن،
  • بەدوای پەیامی یەزداندا دەگەڕێن،
  • بەڵام نایدۆزنەوە.
  • 13لەو ڕۆژەدا پاکیزە جوانەکان و کوڕە لاوەکان
  • لە تینووێتیدا دەبوورێنەوە.
  • 14ئەوانەی سوێند بە تاوانی سامیرە دەخۆن و
  • دەڵێن: ”ئەی دان، سوێند بە خوداوەندەکەت کە زیندووە…“ و
  • ”سوێند بە خوداوەندی بیری شابەع کە زیندووە…“
  • جا دەکەون و
  • ئیتر هەڵناستنەوە.»

عاموس ٩

  • 1پەروەردگارم بینی لەلای قوربانگاکەوە ڕاوەستابوو و فەرمووی:
  • «لە سەری کۆڵەکەکان بدە
  • هەتا بەردەرگاکان بلەرنەوە،
  • بیانشکێنە بەسەر سەری هەموویاندا و
  • ئەوانەی لێیان ماونەتەوە بە شمشێر دەیانکوژم.
  • کەسیان لێ هەڵنایەت و
  • کەسیشیان لێ دەرباز نابێت.
  • 2ئەگەر بەرەو جیهانی مردووان هەڵبکۆڵن،
  • لەوێوە دەستم دەیانگرێت؛
  • ئەگەر بۆ ئاسمانیش سەربکەون،
  • لەوێوە دایاندەگرمە خوارەوە؛