PLAY PODCASTS
حه‌به‌قوق ٣: ٧ - ١٩
Season 61 · Episode 10

حه‌به‌قوق ٣: ٧ - ١٩

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

February 9, 202619m 13s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

حه‌به‌قوق ٣: ٧ - ١٩

  • 7چادرەکانی کوشانم لە تەنگوچەڵەمەدا بینی،
  • ڕەشماڵەکانی میدیان دەلەرزین.
  • 8ئەی یەزدان، ئایا جۆشی تووڕەیی تۆ لە ڕووبارەکان بوو؟
  • ئایا لە ڕووبارەکان تووڕە بوویت؟
  • ئایا هەڵچوونی تۆ لە دەریا بوو،
  • تاکو سواری ئەسپ بیت و
  • گالیسکەکانت بەرەو سەرکەوتن بچن؟
  • 9کەوانەکەی خۆتت ئامادە کرد و
  • داوای تیرێکی زۆرت کرد.
  • بە ڕووبارەکان زەویت شەقکردووە،
  • 10چیاکان تۆیان بینی و لەرزین،
  • لافاوی ئاوەکان تێپەڕین،
  • قووڵاییەکان دەنگیان هات،
  • شەپۆلەکانی بەرزبوونەوە.
  • 11خۆر و مانگ لە ئاسمان وەستان،
  • بە بریسکانەوەی تیرە هاوێژراوەکانت،
  • بە درەوشانەوەی ڕمە پڕشنگدارەکەت.
  • 12بە تووڕەییەوە لەسەر زەوی گەڕایت،
  • بە تووڕەییەوە نەتەوەکانت وردوخاش کرد.
  • 13بۆ ڕزگارکردنی گەلەکەت هاتییە دەرەوە،
  • بۆ ڕزگارکردنی دەستنیشانکراوەکەت.
  • سەرۆکی وڵاتی بەدکارت وردوخاش کرد،
  • لە سەرەوە هەتا پێی ڕووتت کردەوە.
  • 14بە تیرەکانی خۆی سەری سەرکردەکانی ئەوت کونت کرد،
  • کاتێک هێرشیان هێنا بۆ پەرتەوازەکردنمان،
  • خۆشیان ئامادە کرد
  • بۆ ڕاوکردنی ئەو کڵۆڵەی خۆی ماتداوە.
  • 15بە ئەسپەکانت بەناو دەریادا ڕێگات گرتەبەر،
  • ئاوە زۆرەکانت هەژاند.
  • 16بیستم و هەناوم کەوتە خوارەوە،
  • لەبەر دەنگەکە لێوەکانم لەرزین،
  • ئێسکەکانم کلۆر بوون،
  • چۆکم لەرزی.
  • لەگەڵ ئەوەشدا بە ئارامییەوە چاوەڕێی ڕۆژی تەنگانەم
  • بۆ ئەو نەتەوانەی هێرشیان هێنایە سەرم.
  • 17لەگەڵ ئەوەی دار هەنجیر گوڵ ناکات و
  • دار مێوەکان هێشووە ترێیان نییە،
  • لەگەڵ ئەوەی دار زەیتوون بەر ناگرێت و
  • کێڵگەکان خواردن بەرهەم ناهێنن،
  • لەگەڵ ئەوەی مەڕ لە پشتیر دەبڕدرێتەوە و
  • مانگا لەسەر ئاخوڕ نییە،
  • 18بەڵام من بە یەزدان دڵشاد دەبم،
  • بە خودای ڕزگارکەرم دڵخۆش دەبم.
  • 19یەزدانی پەروەردگار هێزی منە،
  • پێیەکانم وەک پێی ئاسک لێدەکات،
  • توانام پێ دەبەخشێت بچمە سەر بەرزاییەکان.
  • بۆ سەرۆکی گۆرانیبێژەکان، لەسەر ئامێرە ژێدارەکانم.