PLAY PODCASTS
سه‌فه‌نیا ١: ١٦ - ٢: ٧
Season 62 · Episode 4

سه‌فه‌نیا ١: ١٦ - ٢: ٧

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

February 13, 202621m 35s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

سه‌فه‌نیا ١: ١٦ - ٢: ٧

  • 16ڕۆژی کەڕەنا لێدان و نەعرەتەی جەنگە
  • لە دژی شارە قەڵابەندەکان و
  • لە دژی قوللە بەرزەکان.
  • 17«تەنگ بە مرۆڤ هەڵدەچنم،
  • وەک کوێر بە پەلکوتان دەڕۆن،
  • چونکە دەرهەق بە یەزدان گوناهیان کرد.
  • ئینجا خوێنیان وەک خۆڵ دەڕژێت و
  • هەناویشیان وەک زبڵ.
  • 18نە زیو و نە زێڕەکەیان
  • ناتوانن دەربازیان بکەن،
  • لە ڕۆژی تووڕەیی یەزدان.
  • «بە ئاگری ئیرەییەکەی
  • هەموو زەوی هەڵدەلووشێت،
  • چونکە لەناوچوونێکی کتوپڕ دروستدەکات
  • بۆ هەموو دانیشتووانی زەوی.»

سه‌فه‌نیا ٢

  • 1ئەی نەتەوە بێ شەرمەکە،
  • خۆت کۆبکەرەوە، خۆت کۆبکەرەوە،
  • 2بەر لەوەی کاتی دیاریکراوتان لەدەست بچێت،
  • بەر لەوەی ئێوە وەک پوشوپەڵاشی بەردەم باتان بەسەربێت،
  • پێش ئەوەی گڕی تووڕەیی یەزدان بێتە سەرتان،
  • پێش ئەوەی ڕۆژی تووڕەیی یەزدان بێتە سەرتان.
  • 3ئەی هەموو بێفیزەکانی سەر زەوی، ڕوو لە یەزدان بکەن،
  • ئێوە ئەوانەی حوکمەکانی ئەو جێبەجێ دەکەن.
  • داوای ڕاستودروستی بکەن، داوای بێفیزی بکەن،
  • بەڵکو لە ڕۆژی تووڕەیی یەزدان دابپۆشرێن.
  • 4غەزە چۆڵ دەکرێت و
  • ئەسقەلان وێران دەبێت،
  • ئەشدۆد لە نیوەڕۆدا کاول دەکرێت و
  • عەقرۆنیش ڕیشەکێش دەکرێت.
  • 5قوڕبەسەر دانیشتووانی کەناری دەریا،
  • نەتەوەی کریتییەکان!
  • فەرمایشتی یەزدان لە دژی ئێوەیە،
  • ئەی کەنعان، خاکی فەلەستییەکان،
  • یەزدان دەفەرموێت: «لەناوت دەبەم،
  • کەست ناهێڵمەوە.»
  • 6کەناری دەریاش دەبێتە لەوەڕگا،
  • دەبێتە شوێنی شوانەکان، بۆ پشتیری مەڕ.
  • 7دەبێتە موڵکی پاشماوەی بنەماڵەی یەهودا،
  • لەسەری دەلەوەڕێنن،
  • ئێواران لە ماڵەکانی ئەسقەلان لادەدەن،
  • چونکە یەزدانی پەروەردگاریان بەسەریان دەکاتەوە،
  • ڕاپێچکراوەکانیان دەگەڕێنێتەوە.