PLAY PODCASTS
سه‌فه‌نیا ٢: ٨ - ٣: ٢
Season 62 · Episode 5

سه‌فه‌نیا ٢: ٨ - ٣: ٢

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

February 14, 202620m 45s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

سه‌فه‌نیا ٢: ٨ - ٣: ٢

  • 8«گوێم لە جنێوەکانی مۆئاب و
  • قەشمەرییەکانی عەمۆنییەکان بوو،
  • ئەوانەی جنێویان بە گەلەکەم دا و
  • هەڕەشەیان لە خاکەکەیان کرد.»
  • 9یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل دەفەرموێت:
  • «بە گیانی خۆم، لەبەر ئەوە
  • بێگومان مۆئاب وەک سەدۆمی لێدێت،
  • عەمۆنییەکانیش وەک عەمۆرا،
  • هەتاهەتایە دەبێتە شوێنی گەزگەزکە و
  • چاڵی خوێ و وێرانییە.
  • پاشماوەی گەلەکەم تاڵانیان دەکەن و
  • پاشماوەی نەتەوەکەم دەبنە میراتگری خاکەکەیان.»
  • 10لە بەرامبەر لووتبەرزییان ئەمەیان بەسەردێت،
  • لەبەر جنێودان و سووکایەتییان بە گەلی یەزدانی سوپاسالار.
  • 11یەزدان ترسناک دەبێت بۆیان،
  • چونکە هەموو خوداوەندەکانی سەر زەوی تێکدەشکێنێت.
  • هەموو خەڵک هەریەکە و لە شوێنی خۆیەوە کڕنۆشی بۆ دەبەن،
  • هەریەکە و لە خاکەکەی خۆی.
  • 12«ئێوەش ئەی کوشییەکان،
  • بە شمشێری من دەکوژرێن.»
  • 13دەستی بۆ باکوور درێژ دەکات و
  • ئاشوریش لەناودەبات،
  • نەینەوا وێران دەکات
  • وەک بیابان وشک دەبێت.
  • 14ئینجا لەوێدا مێگەلەکان خۆیان دەکێشنەوە،
  • هەموو جۆرە ئاژەڵێک.
  • هەم کوندەپەپووی بیابان و هەم بایەقووش،
  • لەسەر ستوونەکانی شەو بەسەردەبەن،
  • لە پەنجەرەکانیەوە دەنگیان دێت،
  • کاول بوون لە بەردەرگایە،
  • چونکە دار ئورزەکانی ڕووت کراونەتەوە.
  • 15ئەمە شارە دڵخۆشەکەیە
  • کە لە ئاسوودەییدا دەژیا.
  • ئەوەی لە دڵی خۆیدا دەیگوت:
  • «تەنها من، کەسی دیکە هاوتای من نییە.»
  • ئاخ، چۆن وێران بوو،
  • لانەی گیانلەبەران!
  • هەموو ئەوانەی بەلایدا تێدەپەڕن گاڵتەی پێ دەکەن و
  • فیکە لێدەدەن.

سه‌فه‌نیا ٣

  • 1قوڕبەسەر شاری ستەمکارەکان
  • ئەوەی یاخی بووە و گڵاوە!
  • 2گوێی لە کەس نەگرت،
  • تەمبێ نەبوو،
  • پشتی بە یەزدان نەبەست،
  • لە خودای خۆی نزیک نەبووەوە.