PLAY PODCASTS
سه‌فه‌نیا ١: ٧ - ١٦
Season 62 · Episode 3

سه‌فه‌نیا ١: ٧ - ١٦

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

February 12, 202619m 40s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

سه‌فه‌نیا ١: ٧ - ١٦

  • 7لەبەردەم یەزدانی باڵادەست بێدەنگ بە،
  • چونکە ڕۆژی یەزدان نزیکە.
  • یەزدان قوربانی ئامادە کردووە،
  • بانگکراوانی خۆی تەرخان دەکات.
  • 8لە ڕۆژی قوربانی یەزدان
  • میران سزا دەدەم
  • هەروەها کوڕانی پاشا و
  • هەموو ئەوانەی جلوبەرگی نامۆیان لەبەرە.
  • 9لەو ڕۆژەدا هەموو ئەوانە سزا دەدەم
  • کە خۆیان لەوە دەپارێزن پێ لە سەکۆی دەروازەکە بنێن،
  • ئەوانەی پەرستگای خوداوەندەکانیان پڕ دەکەن
  • لە ستەم و فێڵبازی.
  • 10یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا،
  • دەنگی هاوار لە دەروازەی ماسی بەرزدەبێتەوە،
  • ناڵەناڵ لە ”گەڕەکی نوێ“ دێت،
  • دەنگی تێکشکانێکی گەورەش لە گردەکانەوە.
  • 11ئەی دانیشتووانی ناوچەی مەکتیش بناڵێنن،
  • هەموو بازرگانەکانتان لەناودەچن،
  • هەموو بازرگانەکانی زیو بنبڕ دەکرێن.
  • 12لەو سەردەمەدا، بە چرا ئۆرشەلیم دەپشکنم و
  • ئەو کەسانە سزا دەدەم کە لەخۆڕازین،
  • ئەوانە وەک شەرابن بەسەر خڵتەکەیەوە،
  • لە دڵی خۆیاندا دەڵێن:
  • ”یەزدان نە چاکە دەکات و نە خراپە.“
  • 13ئەوانە سامانیان تاڵان دەکرێت،
  • ماڵیان وێران دەبێت.
  • ماڵ بنیاد دەنێن و
  • تێیدا دانانیشن؛
  • ڕەز دەچێنن و
  • لە شەرابەکەی ناخۆنەوە.
  • 14«ڕۆژی گەورەی یەزدان نزیکە،
  • نزیکە و زۆر بە پەلەیە.
  • هاواری ڕۆژی یەزدان تاڵ دەبێت،
  • پاڵەوانە مەزنەکە نەعرەتەی جەنگ دەکێشێت.
  • 15ئەو ڕۆژە ڕۆژی تووڕەییە،
  • ڕۆژی تەنگانە و ئازارە،
  • ڕۆژی کاولبوون و وێرانییە،
  • ڕۆژی تاریکی و ئەنگوستەچاوە،
  • ڕۆژی هەور و تەمی چڕە،
  • 16ڕۆژی کەڕەنا لێدان و نەعرەتەی جەنگە
  • لە دژی شارە قەڵابەندەکان و
  • لە دژی قوللە بەرزەکان.