PLAY PODCASTS
میخا ١: ٢ - ٧
Season 57 · Episode 2

میخا ١: ٢ - ٧

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

December 29, 202523m 9s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

میخا ١: ٢ - ٧

  • 2ئەی هەموو گەلان، گوێ بگرن،
  • زەوی و هەموو ئەوانەی تێیدان، سەرنج بدەن:
  • پەروەردگار لە پەرستگای پیرۆزیەوە،
  • یەزدانی باڵادەست ببێتە شایەت بەسەرتانەوە.
  • 3ئەوەتا، یەزدان لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیەوە دێتە دەرەوە،
  • دادەبەزێت و بەسەر بەرزاییەکانی زەویدا دەڕوات.
  • 4چیاکان لە ژێری دەتوێنەوە و
  • دۆڵەکان شەق دەبەن،
  • وەک مۆم لەبەردەم ئاگردا،
  • وەک ئاوی ڕۆیشتوو بە لێژاییدا.
  • 5هەموو ئەمە لەبەر یاخیبوونی یاقوب،
  • لەبەر گوناهی بنەماڵەی ئیسرائیل.
  • چی هۆکاری یاخیبوونی یاقوبە؟
  • ئایا سامیرە نییە؟
  • ئەی هۆکاری بتپەرستی بەرزاییەکانی یەهودا چییە؟
  • ئایا ئۆرشەلیم نییە؟
  • 6«لەبەر ئەوە سامیرە کاول و وێران دەکەم،
  • دەیکەمە کێڵگەی مێو چاندن.
  • بەردەکانی فڕێدەدەمە ناو دۆڵەکەوە و
  • بناغەکانی دەردەخەم.
  • 7هەموو بتەکانی تێکدەشکێنرێن و
  • هەموو کرێی داوێنپیسییەکەی بە ئاگر دەسووتێنرێت،
  • هەموو بتەکانی وێران دەکەم.
  • لەبەر ئەوەی بە کرێی لەشفرۆشی کۆی کردووەتەوە،
  • دەدرێتەوە لەشفرۆش.»