
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ناحوم ٣: ١ - ٧
- 1ئەی شاری خوێن، قوڕبەسەرت،
- سەراپای درۆیە،
- پڕ لە تاڵانە،
- نێچیری لێ نابڕێت!
- 2شریقەی قامچی،
- خشەخشی چەرخ،
- غاردانی ئەسپ و
- هەڵبەزینی گالیسکە!
- 3سوارەکان پێشدەکەون،
- بڵێسەی شمشێر و
- بروسکەی ڕم!
- زۆری برینداران و
- زۆری کوژراوان،
- تەرمی بێشومار،
- خەڵکی ساتمە لە تەرمەکان دەکەن.
- 4هەموو ئەمانە لەبەر زۆری داوێنپیسی لەشفرۆشەکەیە،
- ڕوخسار جوان و جادووگەرە گەورەکە،
- ئەوەی بە داوێنپیسییەکەی نەتەوەکانی کردە کۆیلە،
- بە جادووگەرییەکەی خێڵەکان.
- 5یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «من لە دژی تۆم.
- دامێنت هەڵدەبڕم بۆ سەر ڕووت،
- ڕووتیت پیشانی نەتەوەکان دەدەم و
- پاشایەتییەکانیش شەرمەزاریت دەبینن.
- 6پیسایی فڕێدەدەمە سەرت،
- ڕیسوات دەکەم و
- دەتکەمە دیمەنێکی گاڵتەجاڕی.
- 7جا هەرکەسێک بتبینێت لێت ڕادەکات و دەڵێت:
- ”نەینەوا کاول بوو، کێ بۆی دەگریێت؟“
- لەکوێ کەسێک ببینمەوە دڵنەواییت بکات؟»