
Season 60 · Episode 4
ناحوم ١: ١١ - ١٥
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
January 26, 202621m 13s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ناحوم ١: ١١ - ١٥
- 11ئەی نەینەوا، یەکێک لە تۆوە دەردەکەوێت،
- ئەوەی بیر لە خراپە دەکاتەوە لە دژی یەزدان،
- ڕاوێژکاری بەدکارییە.
- 12یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
- «هەرچەندە بەهێز و زۆریشن،
- بەڵام دەبڕێنەوە و بەسەردەچن.
- ئەی یەهودا، هەرچەندە زەلیلم کردیت
- بەڵام ئیتر زەلیلت ناکەم.
- 13ئێستاش ئەو نیرەی کە لەسەر تۆی دایانناوە دەیشکێنم،
- کۆتەکانت لێ دەکەمەوە.»
- 14ئەی نەینەوا، یەزدان سەبارەت بە تۆ فەرمانی داوە:
- «هیچ نەوەیەک نامێنێت ناوی تۆی هەڵگرتبێت.
- بتە داتاشراو و لەقاڵبدراوەکان
- لە پەرستگای خوداوەندەکانت ڕیشەکێش دەکەم.
- گۆڕت بۆ هەڵدەکەنم، چونکە تۆ شایانی ژیان نیت.»
- 15ئەوەتا لەسەر چیاکانە
- پێیەکانی مزگێنیدەر،
- ئاشتی ڕادەگەیەنێت!
- ئەی یەهودا، جەژنەکانت بگێڕە،
- نەزرەکانت بەجێبهێنە،
- ئیتر بەدکاران داگیرت ناکەن،
- بەڵکو بە تەواوی بنبڕ دەبن.