
Season 57 · Episode 15
میخا ٦: ١٦ - ٧: ٥
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
January 11, 202622m 47s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
میخا ٦: ١٦ - ٧: ٥
- 16چونکە فەرزەکانی عۆمری و
- هەموو نەریتەکانی بنەماڵەی ئەحاڤتان بەجێهێناوە و
- ڕێگای ڕاوێژەکانی ئەوانتان گرتووەتەبەر.
- لەبەر ئەوە وێرانتان دەکەم و
- دانیشتووانەکەت دەکەمە مایەی گاڵتەجاڕی و
- تانە و تەشەری نەتەوەکان.»
میخا ٧
- 1قوڕبەسەرم!
- وەک کەسێکم لێهات لە هاویندا بەر بڕنێت،
- وەک چنینەوەی ڕەزەمێو.
- نە هێشووە ترێ بۆ خواردن هەیە،
- نە هەنجیری یەکەم بەر کە نەوسم ئارەزووی دەکات.
- 2خواناس لە خاک لەناوچوو،
- کەسێکی سەرڕاست لەنێو خەڵکدا نەماوە.
- هەموو بۆ خوێنڕشتن خۆیان ماتداوە،
- هەریەکە و براکەی خۆی بە تۆڕ ڕاودەکات.
- 3بۆ خراپە هەردوو دەستەکانیان چالاکن،
- میر داوای دیاری دەکات،
- دادوەر بەرتیل وەردەگرێت،
- بەهێز بە ئارەزووی خۆی قسە دەکات
- پێکەوە دەیڕێسن.
- 4چاکترینیان وەک وشترالووکە و
- ڕاستترینیان وەک پەرژینی دڕکە.
- ڕۆژی سزادانی خودا بۆ تۆ هات،
- ئەو ڕۆژەی کە چاودێرەکانت هاوار دەکەن بۆ ئاگادارکردنەوە.
- ئێستا کاتی سەرلێشێواندنی ئێوەیە.
- 5متمانە بە برادەر مەکە و
- پشت بە دۆست مەبەستە.
- نهێنیت بپارێزە
- تەنانەت لە ژنەکەشت کە لە باوەشت پاڵکەوتووە،