
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
میخا ٦: ١ - ٥
- 1گوێ بگرن لەوەی یەزدان دەفەرموێت:
- «هەستە، بڕۆ لەلای چیاکانەوە سکاڵا بکە،
- با گردەکان گوێیان لێبێت کە چی دەڵێیت.
- 2«ئەی چیاکان، گوێ لە سکاڵای یەزدان بگرن،
- ئەی بناغە هەمیشەییەکانی زەوی، ئێوەش گوێ بگرن!
- چونکە سکاڵای یەزدان لە گەلەکەیەتی،
- داواکەی لە دژی ئیسرائیلە.
- 3«ئەی گەلەکەم، چیم لێت کردووە؟
- بە چی نیگەرانم کردوویت؟ وەڵامم بدەوە!
- 4من لە خاکی میسرەوە دەرمهێنایت،
- لە خاکی کۆیلایەتی تۆم کڕییەوە.
- من موسام بۆ ناردی ڕابەرایەتیت بکات،
- هەروەها هارون و مریەمیش.
- 5ئەی گەلەکەم، بیهێنەرەوە یادت
- بالاقی پاشای مۆئاب پیلانی چی گێڕا و
- بەلعامی کوڕی بەعۆر چی وەڵام دایەوە.
- گەشتەکەت لە شەتیمەوە هەتا گلگال بهێنەرەوە یادت،
- تاکو کارە ڕاستودروستەکانی یەزدان بزانیت.»