
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
میخا ٣: ٥ - ١٢
- 5یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
- «سەبارەت بە پێغەمبەرەکان،
- ئەوانەی گەلەکەم گومڕا دەکەن،
- بانگەوازی ئاشتی دەکەن
- بۆ ئەوانەی تێریان دەکەن،
- بەڵام جەنگ لە دژی ئەوانە بەرپا دەکەن
- کە تێریان ناکەن.
- 6لەبەر ئەوە شەوێکتان بەسەردا دێت کە هیچ بینینێکتان بۆ ئاشکرا ناکرێت،
- تاریکییەکی بێ فاڵگرتنەوە.
- خۆر لە پێغەمبەرەکان ئاوا دەبێت،
- ڕۆژیان لێ تاریک دادێت.
- 7پێشبینیکەران شەرمەزار دەبن،
- فاڵگرەوەکان ڕیسوا دەبن،
- هەموویان چاوەڕوویان نەماوە،
- چونکە خودا وەڵامیان ناداتەوە.»
- 8بەڵام سەبارەت بە من، پڕم لە هێز،
- پڕ لە ڕۆحی یەزدان،
- لە دادپەروەری و پاڵەوانیێتی،
- تاکو یاخیبوونەکەی یاقوب بە خۆی ڕابگەیەنم،
- بە ئیسرائیلیش گوناهەکەی.
- 9ئەی سەرکردەکانی بنەماڵەی یاقوب،
- ڕابەرانی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ لەمە بگرن،
- ئێوە کە قێزتان لە دادپەروەری دەبێتەوە و
- هەموو ڕاستییەک خواروخێچ دەکەن،
- 10ئێوە سییۆن بە خوێن بنیاد دەنێن و
- ئۆرشەلیم بە ستەم.
- 11ڕابەرەکانی بە بەرتیل دادوەری دەکەن،
- کاهینەکانی بە کرێ خەڵکی فێردەکەن،
- پێغەمبەرەکانی بە پارە فاڵ دەگرنەوە.
- لەگەڵ ئەوەشدا پشت بە یەزدان دەبەستن و دەڵێن:
- «ئایا یەزدان لەنێوانماندا نییە؟
- هیچ بەڵایەکمان بەسەردا نایەت.»
- 12لەبەر ئەوە بەهۆی ئێوەوە
- سییۆن وەک کێڵگە دەکێڵدرێت،
- ئۆرشەلیم کاول دەبێت،
- گردەکەی پەرستگاش دەبێتە دارستانێکی بێ کەڵک.