PLAY PODCASTS
حه‌به‌قوق ١: ٣ - ٩
Season 61 · Episode 2

حه‌به‌قوق ١: ٣ - ٩

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

February 1, 202614m 54s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

حه‌به‌قوق ١: ٣ - ٩

  • 3بۆ چی ناڕەواییم پیشان دەدەیت؟
  • بۆ چی بەرگەی خراپە دەگریت؟
  • وێرانکردن و ستەم لەبەردەممە،
  • ناکۆکی و ڕکابەری سەرهەڵدەدات.
  • 4لەبەر ئەوە تەورات لەکارخراوە و
  • دادپەروەری قەد سەرکەوتوو نابێت.
  • خراپەکار گەمارۆی کەسی ڕاستودروستی دا،
  • لەبەر ئەوە دادپەروەری دەشێوێنرێت.
  • 5«تەماشای نەتەوەکان بکەن و سەرنج بدەن،
  • بە تەواوی سەرسام بن،
  • چونکە لە سەردەمی ئێوەدا کارێکی وا دەکەم،
  • ئەگەر باس بکرێت باوەڕ ناکەن.
  • 6من بابلییەکان هەڵدەستێنمەوە،
  • گەلێکی دڵڕەق و بە پەلە،
  • بە فراوانی زەوی ڕێگای گرتووەتەبەر،
  • بۆ داگیرکردنی ئەو نشینگانەی کە هی خۆی نییە.
  • 7تۆقێنەر و ترسێنەرە،
  • خۆیان حوکم دادەنێن و
  • شکۆی خۆیان دەسەپێنن.
  • 8ئەسپەکانیان لە پڵنگ بەتاوترن و
  • لە گورگی ئێواران توندوتیژترن،
  • سوارەکانی بە پڕتاوی
  • لە دوورەوە دێن،
  • وەک هەڵۆیەکی بە پەلە بۆ خواردن دەفڕن.
  • 9هەموو بۆ ستەمکاری دێن،
  • ئاپۆرەکەیان وەک بای ڕۆژهەڵات بەرەو پێش دەچێت،
  • وەک لم دیل کۆدەکەنەوە.