
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
میخا ٥: ٣ - ١٥
- 3لەبەر ئەوە یەزدان گەلەکەی خۆی ڕادەستی دوژمن دەکات
- هەتا ئەو کاتەی ئەوەی ژانی گرتووە منداڵی دەبێت،
- پاشماوەی براکانیشی دەگەڕێنەوە
- بۆ لای نەوەی ئیسرائیل.
- 4جا دەوەستێت و شوانایەتی گەلەکەی دەکات
- بە هێزی یەزدان،
- بە باڵادەستیی ناوی یەزدانی پەروەردگاری خۆی.
- جا بە ئاسوودەیی دەژین،
- چونکە لەو کاتە مەزنایەتی دەگاتە ئەوپەڕی زەوی.
- 5ئەو دەبێتە ئاشتی ئێمە،
- کاتێک ئاشور هێرش بکاتە سەر خاکەکەمان و
- پێ بنێتە ناو قەڵاکانمان.
- حەوت شوانی لەسەر دادەنێین،
- لەگەڵ هەشت میر.
- 6بە شمشێر شوانایەتی خاکی ئاشور دەکەن و
- خاکی نەمرودیش بە شمشێری هەڵکێشراو.
- بەڵام لە ئاشور دەربازمان دەکات،
- کاتێک هێرش دەکاتە سەر خاکەکەمان و
- کاتێک پێ دەنێتە سنوورەکانمان.
- 7پاشماوەی یاقوب لەنێو چەندین گەل دەبێت،
- وەک شەونم لەلایەن یەزدانەوە،
- وەک بارانی بە لێزمەی سەر گژوگیا،
- ئەوەی چاوەڕوانی مرۆڤ ناکات و
- بۆ ئادەمیزاد ناوەستێت.
- 8پاشماوەی یاقوب لەنێو نەتەوەکان،
- لەنێو چەندین گەل،
- وەک شێر لەنێو دڕندەکانی دارستاندا،
- وەک جوانە شێر لەنێو ڕانە مەڕدا،
- ئەوەی بپەڕێتەوە دەیشێلێت و پەلاماری دەدات،
- کەس نییە لە دەستی دەربازی بکات.
- 9دەستت بەسەر ناحەزانت زاڵ دەبێت و
- هەموو دوژمنەکانت لەناودەچن.
- 10یەزدان دەفەرموێت:
- «لەو ڕۆژەدا ئەسپەکانت لەنێو خۆت لەناودەبەم و
- گالیسکەکانت تێک دەشکێنم.
- 11شارەکانی خاکەکەت لەناودەبەم و
- هەموو قەڵاکانت تێکدەدەم.
- 12ئەو جادووگەرییەی کە دەیکەیت لەناوی دەبەم و
- لەمەودوا ناتوانیت نوشتە بکەیت.
- 13بتە داتاشراوەکانت لەناودەبەم و
- لەگەڵ هەموو بەردە تەرخانکراوەکانت لە ناوەڕاستت،
- ئیتر کڕنۆش نابەیت
- بۆ دەستکردی دەستەکانت.
- 14ستوونە ئەشێراکانت لەنێوتدا هەڵدەکێشم و
- شارەکانت وێران دەکەم.
- 15بە تووڕەیی و هەڵچوونەوە تۆڵە دەکەمەوە
- لەو گەلانەی گوێڕایەڵی من نەبوون.»