PLAY PODCASTS
میخا ٤: ١ - ٥
Season 57 · Episode 8

میخا ٤: ١ - ٥

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

January 4, 202624m 29s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

میخا ٤: ١ - ٥

  • 1لە ڕۆژانی کۆتاییدا،
  • کێوی پەرستگای یەزدان
  • لەسەر لووتکەی چیاکان جێگیر دەبێت،
  • بەسەر گردەکانەوە بەرز دەبێتەوە و
  • گەلان بە لێشاو بەرەو لای ئەو دەچن.
  • 2زۆرێک لە نەتەوەکان بەڕێ دەکەون و دەڵێن:
  • «وەرن با بەرەو کێوی یەزدان سەربکەوین،
  • بۆ ماڵەکەی خودای یاقوب.
  • فێری ڕێگاکانی خۆیمان دەکات،
  • بۆ ئەوەی بە ڕێچکەی ئەودا بڕۆین.»
  • فێرکردن لە سییۆنەوە دەردەچێت،
  • پەیامی یەزدانیش لە ئۆرشەلیمەوە.
  • 3لەنێو چەندین گەل دادوەری دەکات،
  • ناوبژی بۆ نەتەوە بەهێز و دوورەکان دەکات،
  • شمشێرەکانیان دەکوتنەوە و دەیکەنە گاسن،
  • ڕمەکانیشیان دەکەنە داس.
  • هیچ نەتەوەیەک شمشێر لە نەتەوەیەکی دیکە هەڵناکێشێت،
  • چیتر فێری جەنگ نابن.
  • 4هەریەکە و لەژێر ڕەزەمێوەکەی و
  • لەژێر دار هەنجیرەکەی دادەنیشێت،
  • کەس نایترسێنێت،
  • چونکە یەزدانی سوپاسالار فەرموویەتی.
  • 5هەر گەلێک ڕێگای خۆی دەگرێتەبەر،
  • هەریەکە و بە ناوی خوداوەندەکانی خۆیەوە؛
  • ئێمەش بە ناوی یەزدانی پەروەردگارمانەوە
  • بۆ هەتاهەتایە و هەتاسەر ڕێگا دەگرینەبەر.