
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
عاموس ٢: ٤ - ٨
- 4یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
- «یەهودا یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،
- سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،
- لەبەر ئەوەی فێرکردنی یەزدانیان ڕەتکردەوە و
- فەرزەکانی ئەویان بەجێنەهێنا،
- چونکە درۆکانیان فریوی دان
- ئەوەی باوکانیان دوایان کەوتن،
- 5هەر لەبەر ئەوە ئاگر دەنێرمە سەر یەهودا،
- قەڵاکانی ئۆرشەلیم دەخوات.»
- 6یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
- «ئیسرائیل یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،
- سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،
- کەسانی ڕاستودروست بە زیو دەفرۆشن،
- نەداریش بۆ جووتێک پێڵاو.
- 7سەری هەژاران لەسەر خۆڵی زەوی پێشێل دەکەن،
- ڕێگای کڵۆڵان خوار دەکەنەوە.
- پیاوێک و باوکی بۆ لای یەک کچ دەچن،
- تاکو ناوی پیرۆزم بزڕێنن.
- 8لەسەر جلوبەرگێک ڕادەکشێن کە بە بارمتە وەریانگرتووە
- لە پاڵ هەموو قوربانگایەک،
- شەرابی بە سەرانە وەرگیراو دەخۆنەوە
- لەناو ماڵی خوداوەندیان.