PLAY PODCASTS
په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ٣: ٧ - ١٥
Season 51 · Episode 10

په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ٣: ٧ - ١٥

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

October 13, 202516m 58s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ٣: ٧ - ١٥

  • 7بە هەمان شێوە، مێردەکان، بە هەستیارییەوە لەگەڵ ژنەکانتاندا بژین و ئەوە لەبەرچاو بگرن کە لە ئێوە ناسکترن. ڕێزیان بگرن، چونکە لەگەڵتاندا هاومیراتی نیعمەتی ژیانن، بۆ ئەوەی نوێژەکانتان کۆسپی تێنەکەوێت.
  • 8لە کۆتاییدا، هەمووتان یەک بیروڕاتان هەبێ، هاوسۆزبن و یەکتریتان خۆشبوێت، میهرەبان و ڕۆحسووک بن.
  • 9خراپە بە خراپە مەدەنەوە، نە جنێویش بە جنێو، بەڵکو بە پێچەوانەوە داوای بەرەکەت بکەن و بزانن ئێوە بۆ ئەمە بانگکراون، تاکو ببنە میراتگری بەرەکەت،
  • 10چونکە
  • ﴿ئەوەی بیەوێت ژیانی خۆشبوێت و
  • ڕۆژگاری خۆش ببینێت،
  • با زمانی لە خراپە بپارێزێت و
  • لێوەکانی لە فێڵبازی.
  • 11با لە خراپە لابدات و چاکە بکات،
  • با بەدوای ئاشتیدا بگەڕێت و کۆششی بۆ بکات،
  • 12چونکە چاوی یەزدان لەسەر ڕاستودروستانە و
  • گوێی لە پاڕانەوەکانیان ڕاگرتووە.
  • بەڵام ڕووی یەزدان لە دژی خراپەکارانە.﴾
  • 13کێ ئازارتان دەدات ئەگەر بۆ چاکە دڵگەرم بن؟
  • 14بەڵام ئەگەر لەبەر ڕاستودروستی ئازارتان چێژت، ئەوا خۆزگە بە ئێوە. ﴿مەترسن لەوەی کە ئەوان لێی دەترسن، مەتۆقن.﴾
  • 15بەڵکو مەسیح وەک پەروەردگار لە دڵتاندا تەرخان بکەن، هەردەم ئامادەبن بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری هەر یەکێک سەبارەت بەم هیوایەی لە ئێوەدایە، بەڵام بە دڵنەرمی و ڕێزەوە.