
Season 52 · Episode 9
عاموس ٤: ١١ - ٥: ٥
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
October 27, 202518m 45s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
عاموس ٤: ١١ - ٥: ٥
- 11«هەندێکتانم هەڵگەڕاندەوە،
- وەک چۆن سەدۆم و عەمۆرام هەڵگەڕاندەوە،
- وەک پارچە دارێکی گڕگرتووتان لێهات کە لەناو ئاگرەوە دەرهێنرابێت،
- بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.»
- ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
- 12«ئەی ئیسرائیل، ئاوات پێ دەکەم،
- ئەی ئیسرائیل، لەبەر ئەوەی ئەمەت پێ دەکەم،
- ئامادەبە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خوداکەت.»
- 13شێوەداڕێژی چیاکان و
- بەدیهێنەری با،
- ئەوەی بیرکردنەوەی خۆی بە مرۆڤ ڕادەگەیەنێت،
- ئەوەی بەرەبەیان دەکاتە تاریکی،
- بەسەر بەرزاییەکانی زەویدا دەڕوات،
- ناوی یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالارە.
عاموس ٥
- 1ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ لەم پەیامە بگرن، ئەم لاوانەوەیە کە من بەسەر ئێوەیدا هەڵدەدەم:
- 2«ئیسرائیلی پاکیزە کەوت،
- جارێکی دیکە هەڵناستێتەوە،
- فڕێدرایە سەر خاکەکەی،
- کوا ئەوەی هەڵیدەستێنێتەوە؟»
- 3سەبارەت بەمەش یەزدانی باڵادەست بەم جۆرە دەفەرموێت:
- «ئەو شارەی لە ماڵی ئیسرائیل هەزار سەرباز دەنێرێت،
- سەد سەربازی بۆ دەمێنێتەوە،
- ئەو شارۆچکەیەی سەد سەرباز دەنێرێت،
- دە سەربازی بۆ دەمێنێتەوە.»
- 4لەبەر ئەوە یەزدان ئاوا بە بنەماڵەی ئیسرائیل دەفەرموێت:
- «ڕوو لە من بکەن و بژین،
- 5ڕوو لە بێتئێل مەکەن و
- مەچن بۆ گلگال و
- بۆ بیری شابەع مەپەڕنەوە،
- چونکە گلگال بە دیل گیراوی ڕاپێچ دەکرێت و
- بێتئێل دەبێتە نەبوو.»