
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
عاموس ٤: ٦ - ١٠
- 6«هەروەها منیش لە هەموو شارۆچکەکانتان سک بەتاڵی و
- لە هەموو شوێنەکانتان کەمی نانم پێدان،
- بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.»
- ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
- 7«هەروەها بارانم لێ گرتنەوە
- هێشتا سێ مانگی مابوو بۆ دروێنە.
- بارانم بەسەر شارۆچکەیەکدا باراند و
- بەسەر شارۆچکەیەکی دیکەدا نەمباراند.
- بەسەر کێڵگەیەکدا باری و
- ئەو کێڵگەش کە بەسەریدا نەباری وشک بوو.
- 8خەڵکی دوو سێ شارۆچکە بۆ ئاو خواردنەوە چوونە شارۆچکەیەکی دیکە،
- تینووێتییان نەشکا،
- بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.»
- ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
- 9«زۆر جار باخ و ڕەزەمێوی ئێوەم هەڵپڕووکاندووە،
- بە بای گەرمەسێر و کەڕوو.
- کوللە دار هەنجیر و دار زەیتوونیان خواردووە،
- بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕاونەتەوە.»
- ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
- 10«دەردم ناردە سەر ئێوە،
- وەک ئەوەی ناردبوومە سەر میسر.
- بە شمشێر لاوەکانی ئێوەم کوشت،
- لەگەڵ ئەسپە ڕاپێچکراوەکان،
- وام کرد بۆنی بۆگەنی تەرمەکانی ناو ئۆردوگاکەتان بکەن،
- بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.»
- ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.