PLAY PODCASTS
عاموس ١: ٦ - ٢: ٣
Season 52 · Episode 3

عاموس ١: ٦ - ٢: ٣

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

October 21, 202518m 31s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

عاموس ١: ٦ - ٢: ٣

  • 6یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
  • «غەزە یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،
  • سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،
  • لەبەر ئەوەی چەند کۆمەڵگایەکی بە تەواوەتی بە دیل گرت و
  • بە ئەدۆمی فرۆشت،
  • 7ئاگر دەنێرمە سەر شووراکانی غەزە،
  • قەڵاکانی دەخوات.
  • 8فەرمانڕەواکە لە ئەشدۆد ڕیشەکێش دەکەم و
  • گۆچان بەدەست لە ئەسقەلان.
  • دەستم دەگەڕێنمەوە سەر عەقرۆن،
  • پاشماوەی فەلەستییەکان لەناودەچن.»
  • ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.
  • 9یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
  • «سور یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،
  • سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،
  • لەبەر ئەوەی تەواوی چەند کۆمەڵگایەکی بە دیلگیراوی فرۆشتە ئەدۆم و
  • پەیمانی برایەتییان نەهێنایەوە یادیان،
  • 10ئاگر دەنێرمە سەر شووراکانی سور،
  • قەڵاکانی دەخوات.»
  • 11یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
  • «لەبەر ئەوەی ئەدۆم یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،
  • سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،
  • لەبەر ئەوەی بە شمشێرەوە دوای براکەی کەوت،
  • بەبێ دەربڕینی بەزەیی.
  • هەروەها لەبەر ئەوەی تووڕەییەکەی بەردەوام لە جۆش بوو،
  • قینیشی بۆ هەتاهەتایە هەڵدەگرت،
  • 12هەر لەبەر ئەوە ئاگر دەنێرمە سەر تێمان،
  • قەڵاکانی بۆزرا دەخوات.»
  • 13یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
  • «عەمۆن یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،
  • سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،
  • لەبەر ئەوەی سکپڕەکانی گلعادیان هەڵدڕی،
  • بۆ ئەوەی سنوورەکانیان بەرفراوان بکەن،
  • 14ئاگر لە شووراکانی ڕەبە بەردەدەم
  • قەڵاکانی دەخوات،
  • بە هاتوهاوارەوە لە ڕۆژی جەنگدا،
  • بە زریانەوە لە ڕۆژی باوباراندا.
  • 15پاشاکەیان ڕاپێچ دەکرێت،
  • ئەو و هەموو کاربەدەستەکانی بە یەک جار.»
  • ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

عاموس ٢

  • 1یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
  • «مۆئاب یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،
  • سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،
  • لەبەر ئەوەی ئێسکەکانی پاشای ئەدۆمی سووتاند
  • هەتا ئەوەی بووە گەچ،
  • 2هەر لەبەر ئەوە ئاگر دەنێرمە سەر مۆئاب،
  • قەڵاکانی قەریۆت دەخوات.
  • مۆئاب لەناو هاژەهاژ دەمرێت،
  • لەنێو هاتوهاوار و دەنگی کەڕەنا.
  • 3فەرمانڕەوا لە ناوەڕاستیدا ڕیشەکێش دەکەم و
  • هەموو کاربەدەستەکانی لەگەڵیدا دەکوژم.»
  • ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.