PLAY PODCASTS
په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ٢: ٣ - ٩
Season 51 · Episode 7

په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ٢: ٣ - ٩

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

October 10, 202516m 0s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

په‌تڕۆسی یه‌كه‌م ٢: ٣ - ٩

  • 3چونکە تامتان کردووە کە مەسیحی باڵادەست چاکە.
  • 4ئەوەی ئێوە دێنە لای، بەردە زیندووەکەیە، لەلایەن خەڵکەوە ڕەتکراوەتەوە، بەڵام لەلایەن خوداوە هەڵبژێردراوە و گرانبەهایە،
  • 5ئێوەش وەک بەردی زیندوو لە خانووێکی ڕۆحی بنیاد دەنرێن، بۆ کاهینیێتی پیرۆز، بۆ کردنی قوربانییە ڕۆحییە قبوڵکراوەکان بۆ خودا لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە،
  • 6چونکە لە نووسراوە پیرۆزەکاندا هاتووە:
  • ﴿ئەوەتا بەردێک لە سییۆن دادەنێم،
  • گرنگترین بەردی بناغەی هەڵبژێردراو و گرانبەها،
  • ئەوەی پشتی پێ ببەستێت شەرمەزار نابێت.﴾
  • 7بۆیە بۆ ئێوە کە باوەڕتان هێناوە ئەم بەردە گرانبەهایە، بەڵام بۆ بێباوەڕان،
  • ﴿ئەو بەردەی وەستاکان ڕەتیان کردەوە،
  • بوو بە گرنگترین بەردی بناغە،﴾
  • 8هەروەها:
  • ﴿دەبێتە بەردێک بۆ کۆسپ،
  • تاشەبەردێکیش کە لێی بکەونە خوارەوە.﴾
  • ئەوانە ساتمە دەکەن و دەکەون، چونکە گوێڕایەڵی وشەی خودا نین، هەر ئەمەشە چارەنووسیان.
  • 9بەڵام ئێوە گەلێکی هەڵبژێردراون، کاهینیێتی شاهانە، نەتەوەیەکی پیرۆز، گەلی تایبەتی خودان، تاکو چاکییەکانی ئەوە ڕابگەیەنن کە بانگی کردوون لە تاریکییەوە بۆ ڕووناکییە سەرسوڕهێنەرەکەی.