PLAY PODCASTS
یوئێل ٢: ١ - ١١
Season 50 · Episode 4

یوئێل ٢: ١ - ١١

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

September 29, 202519m 8s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

یوئێل ٢: ١ - ١١

  • 1لە سییۆن فوو بە کەڕەنادا بکەن،
  • لەسەر کێوی پیرۆزم هاوار بکەن بۆ ئاگادارکردنەوە.
  • با هەموو دانیشتووانی خاکەکە بلەرزن،
  • چونکە ڕۆژی یەزدان دێت و نزیکە.
  • 2ڕۆژی تاریکی و ئەنگوستەچاوە،
  • ڕۆژی هەور و تەمی چڕە.
  • وەک کازێوە باڵی بەسەر چیاکاندا دەکێشێت،
  • سوپایەکی گەورە و بەهێز دێت،
  • لە دێرزەمانەوە هاوشێوەی نەبووە،
  • لە نەوەی داهاتووش شتی وا نابێتەوە.
  • 3لەپێشیانەوە ئاگر دەخوات و
  • لەپشتیشیانەوە گڕ دەسووتێنێت.
  • لەپێشیانەوە خاک وەک باخچەی عەدەنە،
  • لەپشتیشیانەوە چۆڵەوانییەکی وێرانە،
  • هیچ لێیان دەرباز نابێت.
  • 4دیمەنیان وەک دیمەنی ئەسپە،
  • وەک سوار غار دەدەن.
  • 5وەک دەنگی گالیسکە
  • لەسەر لووتکەی چیاکان باز دەدەن،
  • وەک دەنگی گڕی ئاگرە کە پوشوپەڵاش هەڵدەلووشێت،
  • وەک سوپایەکی بەهێزی ڕیزبەستووە بۆ جەنگ.
  • 6لەبەردەم ئەوان، گەلان سڵ دەکەنەوە،
  • هەموو دەموچاوێک ڕەنگی هەڵدەبزڕکێت.
  • 7وەک پاڵەوان هێرش دەبەن،
  • وەک جەنگاوەر بە شووراکاندا هەڵدەگەڕێن.
  • هەموویان لەسەر یەک هێڵ دەڕۆن و
  • لە ڕێچکەی خۆیان لانادەن.
  • 8تەنگ بە یەکتری هەڵناچنن و
  • هەریەکەیان بە ڕیزی خۆیدا دەڕوات،
  • بە سەنگەرەکاندا ڕەت دەبن،
  • بەبێ ئەوەی ڕیزەکانیان بشکێنن.
  • 9بەناو شارەکەدا غار دەدەن،
  • بەسەر شووراکاندا ڕادەکەن،
  • سەردەکەونە سەر ماڵەکان،
  • وەک دز بەناو پەنجەرەکاندا دێنە ژوورەوە.
  • 10لەبەردەمیان زەوی دەلەرزێت،
  • ئاسمان دەهەژێت،
  • خۆر و مانگ تاریک دەبن و
  • ئەستێرەکان تروسکایی خۆیان ڕادەگرن.
  • 11یەزدان دەنگی بەرز دەکاتەوە
  • لەپێش سوپاکەیەوە،
  • سەربازەکانی زۆر زۆرن،
  • ئەوانەی فەرمانەکەی بەجێدەهێنن بە هێزن.
  • ڕۆژی یەزدان گەورەیە،
  • زۆر سامناکە.
  • کێ خۆی لەبەری دەگرێت؟