
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
عاموس ٣: ٣ - ٨
- 3ئایا دووان پێکەوە هاتوچۆ دەکەن،
- بێ ئەوەی ڕێک بکەون؟
- 4ئایا شێر لە دارستان دەنەڕێنێت،
- ئەگەر نێچیری نەبێت؟
- ئایا بەچکە شێر لە لانەکەیەوە دەنگی دێت،
- بێ ئەوەی هیچی ڕفاندبێت؟
- 5ئایا باڵندە دەکەوێتە ناو داوی زەوییەوە،
- لە کاتێکدا تەڵەی بۆ نەنرابێتەوە؟
- ئایا تەڵە لەسەر زەوی هەڵدەگیرێتەوە،
- ئەگەر هیچی نەگرتبێت؟
- 6ئەگەر کەڕەنا لە شاردا لێبدرێت،
- ئایا گەل ناترسێت؟
- ئەگەر بەڵایەک لە شاردا ڕوو بدات،
- ئایا یەزدان نەیکردووە؟
- 7بێگومان یەزدانی باڵادەست هیچ کارێک ناکات
- بێ ئەوەی نهێنییەکەی بۆ بەندە پێغەمبەرەکانی ئاشکرا بکات.
- 8شێر نەڕاندی،
- کێ ناترسێت؟
- یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت،
- کێ هەیە بتوانێت پەیامی خودا ڕانەگەیەنێت؟