
Season 52 · Episode 7
عاموس ٣: ٩ - ٤: ٥
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
October 25, 202518m 3s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
عاموس ٣: ٩ - ٤: ٥
- 9بە قەڵاکانی ئەشدۆد و خاکی میسر ڕایبگەیەنن و
- پێیان بڵێن:
- «لەسەر چیاکانی سامیرە کۆببنەوە،
- ئەو هاتوهاوارە زۆرەی ناوەڕاستی ببینن،
- ئەو زۆردارییەی لەناویدا هەیە.»
- 10یەزدان دەفەرموێت: «نازانن کاری باش بکەن،
- ئەوانەی بەرهەمی تاڵان و ستەمکاری لە قەڵاکانیان ئەمبار دەکەن.»
- 11لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
- «دوژمن دێنە چواردەوری خاکەکە و
- هێزتان لێ کەم دەکاتەوە و
- قەڵاکانتان تاڵان دەکرێن.»
- 12یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
- «وەک چۆن شوان دوو قاچ یان پارچە گوێیەک
- لە دەمی شێر دەردەهێنێت،
- ئاواش ئیسرائیلییەکانی دانیشتووی سامیرە
- بە گۆشەی قەرەوێڵەیەک و
- بە پارچە پێخەفێک دەردەکرێن.»
- 13«گوێ بگرن و شایەتی لەسەر بنەماڵەی یاقوب بدەن،» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی پەروەردگار، خودای سوپاسالارە.
- 14«لەو ڕۆژەی کە سزای ئیسرائیل دەدەم لەسەر یاخیبوونەکانی،
- سزای قوربانگاکانی بێتئێلیش دەدەم،
- جا قۆچی قوربانگاکان دەبڕێنەوە و
- دەکەونە سەر زەوی.
- 15کۆشکی زستانە دادەڕمێنم،
- هەروەها کۆشکی هاوینەش،
- کۆشکە عاجەکانیش لەناودەچن و
- هەموو کۆشکەکان کۆتاییان پێدێت.»
- ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
عاموس ٤
- 1ئەی مانگاکانی باشان، ئەوانەی لە کێوی سامیرەن،
- ئەی خاتوونەکان، ئەی ئەو ژنانەی ستەم لە هەژاران دەکەن،
- نەداران وردوخاش دەکەن و
- بە مێردەکانیان دەڵێن، «خواردنەوەمان بۆ بهێنن!»
- گوێتان لەم پەیامە بێت:
- 2یەزدانی باڵادەست سوێندی بە پیرۆزی خۆی خوارد:
- «بێگومان ڕۆژێک دێت،
- خۆتان بە قولاپ دەگیرێن و
- دوا کەسیشتان بە قولاپی ماسی.
- 3هەریەکە و لەپێش خۆیەوە
- بەناو کەلێنی دیوارێکدا دەبردرێن و
- فڕێدەدرێنە هەرمۆن.»
- ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
- 4«وەرن بۆ بێتئێل و یاخی ببن،
- لە گلگال یاخیبوون زۆر بکەن.
- هەموو بەیانییەک قوربانییەکانتان بهێنن،
- هەر سێ ساڵ جارێک دەیەکەکانتان.
- 5ئەی نەوەی ئیسرائیل، لە هەویرترشەوە قوربانی سوپاسگوزاری بسووتێنن،
- بانگەواز بۆ بەخشینی ئازاد بکەن و ڕایبگەیەنن،
- چونکە واتان پێ خۆش بوو.»
- ئەوە فەرموودەی یەزدانی باڵادەستە.