PLAY PODCASTS
یوئێل ٢: ١٦ - ٢١
Season 50 · Episode 6

یوئێل ٢: ١٦ - ٢١

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

October 1, 202519m 51s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

یوئێل ٢: ١٦ - ٢١

  • 16گەل کۆبکەنەوە و
  • کۆمەڵ تەرخان بکەن،
  • پیران خڕبکەنەوە و
  • منداڵان کۆبکەنەوە
  • لەگەڵ شیرەخۆرەکان.
  • با زاوا لە ژوورەکەیەوە بێتە دەرەوە،
  • بووکیش لە کوللەکەی.
  • 17با کاهینەکان، خزمەتکارانی یەزدان،
  • لەنێوان هەیوانەکە و قوربانگاکەدا بگریێن.
  • با بڵێن: «ئەی یەزدان، دڵت بە گەلەکەت بسووتێت،
  • میراتەکەت مەکە جێگای تانە و تەشەر،
  • هەتا گەلان بیانکەنە پەند.
  • بۆچی لەنێو گەلاندا بڵێن: ”کوا خوداکەیان؟“»
  • 18ئینجا یەزدان خۆشەویستی بۆ خاکەکەی دەردەبڕێت و
  • بەزەیی بە گەلەکەیدا دێتەوە.
  • 19یەزدان وەڵام دەداتەوە و بە گەلەکەی دەفەرموێت:
  • «دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتتان بۆ دەنێرم،
  • هەتا ئەوەی لێی تێردەبن،
  • ئیتر ناتانکەمە جێگای تانە و تەشەری نەتەوەکان.
  • 20«ئەو سوپایەش کە لە باکوورەوە هاتووە لێتان دوور دەخەمەوە،
  • دەریدەکەم بۆ زەوییەکی وشک و وێران،
  • ڕووی لە دەریای ڕۆژهەڵاتە و
  • پشتیشی لە دەریای ڕۆژئاوایە،
  • بۆگەنییەکەی سەرکەوت و
  • بۆنە پیسەکەی بڵاو دەبێتەوە.»
  • بێگومان کاری مەزنی ئەنجام داوە.
  • 21ئەی زەوی مەترسە!
  • شاد و دڵخۆش بە،
  • چونکە یەزدان کاری مەزنی ئەنجام داوە.