PLAY PODCASTS
یوئێل ١: ٥ - ١٢
Season 50 · Episode 2

یوئێل ١: ٥ - ١٢

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

September 27, 202518m 50s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

یوئێل ١: ٥ - ١٢

  • 5ئەی سەرخۆشەکان، بەئاگا بێن و بگریێن!
  • ئەی هەموو ئەوانەی شەراب دەخۆنەوە،
  • واوەیلا بۆ شەرابی شیرین بکەن،
  • چونکە لە دەمتان بڕاوە.
  • 6نەتەوەیەک پەلاماری خاکەکەمی دا،
  • بەهێز و بێشومارە،
  • ددانەکانی ددانی نەڕە شێرە و
  • کەڵبەی شێرە مێی هەیە.
  • 7دار مێوەکەمی وێران کردووە و
  • دار هەنجیرەکەمی تێکشکاندووە،
  • توێکڵەکەی داتاشیوە و فڕێیداوە،
  • لقەکانی سپی بوونەوە.
  • 8شین بگێڕە وەک پاکیزەیەکی جلوبەرگی گوش پۆشیو،
  • بۆ مێردی گەنجییەتی کە نەماوە.
  • 9پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەراب
  • لە ماڵی یەزدان بڕایەوە،
  • کاهینەکان دەلاوێننەوە،
  • ئەوانەی خزمەتکاری یەزدانن.
  • 10کێڵگەکان وێران بوون،
  • خاک شیوەنی گێڕا،
  • چونکە دانەوێڵە فەوتا،
  • شەرابی نوێ نەما،
  • ڕۆن لە هیزە بڕا.
  • 11ئەی جوتیارەکان، نائومێد بن،
  • ڕەزەوانەکان، واوەیلا بکەن،
  • بۆ گەنم و جۆ،
  • چونکە دروێنەی کێڵگە لەناوچوو.
  • 12دار مێو وشک هەڵگەڕا و
  • دار هەنجیر سیس بوو،
  • دار هەنار و خورما و سێو،
  • هەموو درەختەکانی کێڵگە وشک هەڵگەڕان.
  • بە دڵنیاییەوە شادی و خۆشی بۆ گەل نەما.