
Season 48 · Episode 14
هۆشهع ١٠: ١ - ١٥
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
September 8, 202517m 51s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
هۆشهع ١٠: ١ - ١٥
- 1ئیسرائیل دار مێوێکی پەل بڵاو بوو،
- بۆ خۆی بەری دەگرت.
- بەپێی زۆری بەروبوومەکەی،
- قوربانگای زۆر کرد.
- بەپێی باشی خاکەکەی،
- بەردە تەرخانکراوەکانی جوانتر کرد.
- 2دڵیان فریودەر بوو،
- ئێستا سزا دەدرێن.
- یەزدان قوربانگاکانیان تێکدەشکێنێت،
- بەردە تەرخانکراوەکانیان تێکدەدات.
- 3لەو کاتەدا دەڵێن: «ئێمە پاشامان نییە،
- چونکە لە یەزدان نەترساین،
- ئەگەر پاشاشمان هەبێت،
- چیمان بۆ دەکات؟»
- 4بە سوێندی درۆ قسە دەکەن،
- پەیمان دەبەستن،
- ئینجا سکاڵا زیاد دەبێت
- وەک گیایەکی ژەهراوی نێو زەوییەکی کێڵدراو دەڕوێت.
- 5خەڵکی سامیرە ترسیان هەیە
- لەو بتە گوێرەکەیەی کە لە شاری بێتئاڤنە.
- گەلەکەی و کاهینە بتپەرستەکانیشی
- لەبەر شکۆمەندییەکەی ئاهەنگیان دەگێڕا،
- بەڵام لە داهاتوودا شینی بۆ دەگێڕن،
- چونکە بۆ ڕاپێچ لێیان وەرگیراوە.
- 6ئەویش بۆ ئاشور دەبردرێت،
- وەک سەرانە بۆ پاشای شەڕانگێز.
- ئەفرایم سەرشۆڕی وەردەگرێت و
- ئیسرائیلیش لەسەر بتە دارینەکانی شەرمەزار دەبێت.
- 7سامیرە و پاشاکەی لەناودەچن،
- وەک چیلکە دار بەسەر ڕووی ئاوەوە دوور دەکەونەوە.
- 8نزرگەکانی سەر بەرزاییەکانی بەدکاری وێران دەبن،
- کە گوناهی ئیسرائیلن،
- دڕکوداڵ لەسەر قوربانگاکانیان دەڕوێن.
- ئەو کاتە بە چیاکان دەڵێن، «دامانپۆشن!» و
- بە گردەکانیش دەڵێن، «بەسەرماندا بڕووخێن!»
- 9«ئەی ئیسرائیل، لە سەردەمی گیڤعاوە گوناهت کرد،
- لەوێدا وەستان،
- لە گیڤعادا شەڕ نەوەی بەدکارانی نەگرتەوە؟
- 10کەی بمەوێت تەمبێیان دەکەم،
- گەلان گەلەکۆمەیان لێ دەکەن،
- کاتێک بە دوو تاوانەکەیانەوە بەندن.
- 11ئەفرایم گوێرەکەیەکی ڕاهێنراوە
- حەز لە گێرەکردن دەکات.
- لەبەر ئەوە من نیر دەخەمە سەر ملە جوانەکەی،
- سوار دەخەمە سەر ئەفرایم،
- یەهودا دەیکێڵێت،
- یاقوبیش خەرتەی دەکات.
- 12ڕاستودروستی بۆ خۆتان بچێنن و
- بەروبوومی خۆشەویستی نەگۆڕ بدوورنەوە.
- بۆ خۆتان بەیارێک بکێڵن،
- چونکە کاتی ئەوەیە ڕوو لە یەزدان بکەن،
- هەتا بێت و ڕاستودروستیتان بەسەردا ببارێنێت.
- 13بەڵام ئێوە خراپەتان چاند و
- بەدڕەفتاریتان دوورییەوە،
- بەروبوومی درۆتان خوارد،
- چونکە پشتت بە هێزی خۆت و
- بە زۆری پاڵەوانەکانت بەست،
- 14چەخماخەی جەنگ لە دژی گەلەکەت بەرز دەبێتەوە.
- هەموو قەڵاکانت تێکدەدرێن،
- وەک چۆن شەلمەن لە ڕۆژی جەنگدا بێتئەربێلی تێکدا،
- دایک لەگەڵ منداڵەکانیدا بەزەویدا کێشران.
- 15ئەی بێتئێل، ئاواتان پێ دەکرێت،
- لەبەر ئەوەی خراپەکەتان گەورەیە.
- لە بەرەبەیاندا،
- پاشای ئیسرائیل بە تەواوی لەناودەچێت.