PLAY PODCASTS
تیمۆساوسی یه‌كه‌م ٤: ٩ - ٥: ٨
Season 41 · Episode 10

تیمۆساوسی یه‌كه‌م ٤: ٩ - ٥: ٨

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

May 3, 202523m 2s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

تیمۆساوسی یه‌كه‌م ٤: ٩ - ٥: ٨

  • 9ئەم قسەیە ڕاستە و شایانی پەسەندکردنی تەواوە.
  • 10بۆ ئەمە ڕەنج دەدەین و تێدەکۆشین، چونکە هیوامان بە خودای زیندووە، ئەوەی ڕزگارکەری هەموو خەڵکە، بە تایبەتیش باوەڕداران.
  • 11بەم شتانە ڕابسپێرە و فێر بکە.
  • 12با کەس سووکایەتی بە گەنجییەتیت نەکات، بەڵکو ببە بە نموونە بۆ باوەڕداران لە قسە و ڕەفتاردا، لە خۆشەویستی و باوەڕ و پاکیتدا.
  • 13هەتا دێم بایەخ بە خوێندنەوەی گشتی نووسراوە پیرۆزەکان و وتاردان و فێرکردن بدە.
  • 14ئەو بەهرەیەی لە تۆدایە پشتگوێی مەخە، ئەوەی بە پێشبینی وەرتگرتووە کاتێک پیرانی کڵێسا دەستیان لەسەر دانایت.
  • 15بایەخ بەم شتانە بدە، هەموو توانای خۆتی تێدا بەکاربهێنە، تاکو پێشکەوتنت بۆ هەمووان دەربکەوێت.
  • 16ئاگاداری خۆت و فێرکردنت بە، لەسەری بەردەوام بە، چونکە ئەگەر ئەمەت کرد خۆت و گوێگرانیشت ڕزگار دەکەیت.

تیمۆساوسی یه‌كه‌م ٥

  • 1پیر سەرزەنشت مەکە، بەڵکو وەک باوک هانی بدە. وەک برا لەگەڵ گەنجان هەڵسوکەوت بکە،
  • 2وەک دایک لەگەڵ پیرێژن، لەگەڵ کچانیش وەک خوشک بەوپەڕی پاکی.
  • 3ڕێز لەو بێوەژنانە بگرە کە بەڕاستی بێوەژنن.
  • 4بەڵام ئەگەر بێوەژنێک منداڵ و وەچەی هەبوو، با فێربن یەکەم جار وەک ئەرکی باوەڕە ڕێز لە خانەوادەیان بگرن و چاکەی دایک و باوکیان بدەنەوە، چونکە ئەمە پەسەندکراوە لای خودا.
  • 5بێوەژنی ڕاستەقینە بە تەنهایە، هیوای بە خودایە، شەو و ڕۆژ بەردەوامە لە نوێژ و پاڕانەوە.
  • 6بەڵام ئەوەی بە چێژی دنیایی دەژیێت، بە زیندوویی مردووە.
  • 7جا ئەمانەیان پێ ڕابسپێرە تاکو بێ گلەیی بن.
  • 8بەڵام ئەگەر یەکێک بایەخ بە نزیکەکەی نادات بە تایبەتی ئەندامانی خێزانی، ئەوا نکۆڵی لە باوەڕ کردووە و خراپترە لە بێباوەڕ.