PLAY PODCASTS
شینه‌كانی ئیرمیا پێشەكى، ١: ١ - ١٨
Season 40 · Episode 1

شینه‌كانی ئیرمیا پێشەكى، ١: ١ - ١٨

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

April 21, 202523m 12s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

شینه‌كانی ئیرمیا پێشەكى، ١: ١ - ١٨

  • 1چۆن ئەم شارە بەجێهێڵراوە،
  • ئەوەی پڕبوو لە خەڵک!
  • چۆن وەک بێوەژنی لێهات،
  • ئەوەی لەناو نەتەوەکان مەزن بوو!
  • ئەوەی لەنێو هەرێمەکان شاژن بوو
  • ئێستا بووەتە کەنیزە!
  • 2بە شەو بەکوڵ دەگریێت،
  • فرمێسکی لەسەر گۆناکانییەتی.
  • لەناو هەموو دۆستانی
  • کەس نییە دڵنەوایی بکات.
  • هەموو دڵدارانی ناپاکییان لەگەڵ کرد،
  • بوون بە دوژمنی.
  • 3لەدوای زەلیلی و کۆیلایەتی سەخت،
  • یەهودا ڕاپێچ کرا،
  • لەنێو نەتەوەکان نیشتەجێ دەبێت،
  • شوێنی ئارام نابینێتەوە.
  • ئەوانەی ڕاوی دەنێن
  • لە ناوەڕاستی تەنگانەدا پێی دەگەن.
  • 4ئەو ڕێگایانەی بەرەو سییۆنن شین دەگێڕن،
  • لەبەر ئەوەی کەس بۆ جەژنەکان نایەت.
  • هەموو دەروازەکانی چۆڵ دەکرێن،
  • کاهینەکانی دەناڵێنن،
  • پاکیزەکانی خەمبارن،
  • ئەویش تاڵی دەچێژێت.
  • 5ناحەزەکانی بوونە بە گەورەی ئەو،
  • دوژمنەکانی سەرکەوتوون،
  • چونکە یەزدان خەمباری کرد،
  • لەبەر زۆری گوناهەکانی
  • منداڵەکانی بەرەو خاکی غەریبی بردران،
  • دوژمنەکانیان ڕاپێچیان کردن.
  • 6سییۆنی کچ
  • هەموو جوانییەکەی ڕۆیشت.
  • میرەکانی وەک ئاسکیان لێهاتووە
  • لەوەڕگایان دەست ناکەوێت،
  • بە بێهێزی دەڕۆن
  • لەبەردەم ئەوانەی ڕاویان دەنێن.
  • 7لە ڕۆژانی زەلیلی و سەرگەردانی،
  • ئۆرشەلیم هەموو خۆشییەکانی خۆی بەبیر هاتەوە،
  • کە لە دێرزەمانەوە بوون.
  • کاتێک گەلەکەی کەوتنە دەستی دوژمن،
  • کەس نەبوو بە هانایەوە بێت.
  • دوژمنان تەماشایان کرد،
  • بە ڕووخانەکەی پێکەنین.
  • 8ئۆرشەلیم بە تەواوی گوناهی کرد
  • لەبەر ئەوە گڵاو بوو.
  • هەموو ئەوانەی ڕێزیان لێی دەگرت سووکایەتی پێ دەکەن،
  • چونکە ڕووتی ئەویان بینی.
  • ئەویش دەناڵێنێت
  • بەرەو دواوە ڕوو وەردەگێڕێت.
  • 9گڵاوییەکەی بە دامێنییەوە بوو،
  • بیری لە چارەنووسی خۆی نەکردەوە.
  • کەوتنەکەی سامناک بوو،
  • کەس نەبوو دڵنەوایی بکات.
  • «ئەی یەزدان، تەماشای زەلیلیم بکە،
  • چونکە دوژمن سەرکەوت.»
  • 10دوژمن دەستی درێژکردووە
  • بۆ سەر هەموو گەنجینەکانی،
  • نەتەوەکانی بینی
  • هاتنە ناو پیرۆزگاکەیەوە،
  • ئەوانەی تۆ فەرمانت دا
  • نەیێنە ناو کۆمەڵەکەی تۆوە.
  • 11سەراپای خەڵکەکەی دەناڵێنن و
  • بەدوای ناندا دەگەڕێن،
  • گەنجینەکانی خۆیان بە خواردن دەدەن
  • بۆ ئەوەی گیانیان بەبەردا بێتەوە.
  • «ئەی یەزدان، تەماشا بکە و ببینە،
  • چونکە سووک بووم.»
  • 12«ئایا هیچ بۆ ئێوە نییە، ئەی هەموو ڕێبوارەکان؟
  • تەماشای دەوروبەر بکەن و ببینن.
  • هیچ ئازارێک هەیە وەک ئازارەکەی من،
  • ئەوەی کە تووشی منی کرد،
  • ئەوەی کە یەزدان بەسەری هێنام،
  • لە ڕۆژی جۆشانی تووڕەییەکەی.
  • 13«لە سەرەوە ئاگری نارد،
  • بۆ ناو ئێسکەکانم دایبەزاند،
  • تۆڕی بۆ قاچەکانم دانایەوە
  • منی بەرەو پاش گەڕاندەوە.
  • منی وێران کرد،
  • داهێزراو بە درێژایی ڕۆژ.
  • 14«گوناهەکانم وەک نیر خرانە سەرم،
  • بە دەستەکانی ئەو هۆنرانەوە.
  • گوناهەکانم خرانە سەر ملم و
  • خودا هێزی لێ بڕیم.
  • پەروەردگار منی ڕادەستی کەسانێک کرد
  • کە ناتوانم بەرەنگاریان ببمەوە.
  • 15«پەروەردگار هەموو پاڵەوانەکانی ڕەتکردەوە
  • کە لەناو مندا بوون.
  • لەشکرێکی لە دژی من بانگکرد
  • بۆ تێکشکاندنی گەنجەکانم.
  • پەروەردگار یەهودای کچە پاکیزەی
  • لەناو گوشەر پڵیشاندەوە.
  • 16«لەسەر ئەمەیە من دەگریێم،
  • چاوەکانم فرمێسک دەڕێژن،
  • ئەوەی دڵنەواییم دەکات لێم دوور کەوتووەتەوە،
  • کەس نییە گیان ببوژێنێتەوە.
  • کوڕەکانم وێران بوون،
  • لەبەر ئەوەی دوژمن زاڵ بوو.»
  • 17سییۆن دەستەکانی پان دەکاتەوە،
  • بەڵام کەس نییە دڵنەوایی بکات.
  • یەزدان فەرمانی دا لە دژی یاقوب
  • کە دراوسێکانی دوژمنی ئەو بن.
  • ئۆرشەلیم لەناویاندا
  • گڵاو بوو.
  • 18«یەزدان ڕاستودروستە،
  • بەڵام من لە دژی فەرمانی ئەو یاخی بووم.
  • ئەی هەموو گەلان، گوێ بگرن،
  • تەماشای ئازارەکانم بکەن.
  • پاکیزە و لاوەکانم
  • ڕاپێچ کران.