PLAY PODCASTS
ئیرمیا ٤٩: ٢٣ - ٥٢: ٣٤
Season 39 · Episode 20

ئیرمیا ٤٩: ٢٣ - ٥٢: ٣٤

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

April 20, 202521m 35s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ئیرمیا ٤٩: ٢٣ - ٥٢: ٣٤

  • 23بۆ دیمەشق:
  • «حەمات و ئەرپاد شەرمەزار بوون،
  • چونکە هەواڵێکی خراپیان بیست،
  • لە ترسان توانەوە،
  • وەک دەریا شڵەژاون و ئارام نابنەوە.
  • 24دیمەشق هێزی لەبەر بڕا،
  • ڕووی وەرگێڕا بۆ هەڵاتن،
  • شڵەژا و تانگەتاو بوو
  • وەک ژنی ژانگرتوو.
  • 25چۆن واز لە شارە بەناوبانگەکە نەهێنرا،
  • ئەو شارۆچکەیەی کە شوێنی شادی من بوو!
  • 26بێگومان لەو ڕۆژەدا، لاوەکانی لەناو شەقامەکان دەکوژرێن،
  • هەموو جەنگاوەرەکانی لەناودەچن.»
  • ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.
  • 27«ئاگرێک لە دیواری دیمەشق بەردەدەم،
  • قەڵاکانی بەن‌هەدەد دەخوات.»
  • 28بۆ قێدار و شانشینەکانی حاچۆر، ئەوەی نەبوخودنەسری پاشای بابل لێیدا:
  • یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
  • «ئەی بابلییەکان، هەستن هێرش ببەن بۆ قێدار،
  • خەڵکی ڕۆژهەڵات تەفروتونا بکەن.
  • 29ڕەشماڵ و مەڕەکانیان دەبردرێن،
  • خێوەت و هەموو قاپوقاچاغەکانیان و
  • وشترەکانیان دەهێنرێن.
  • بانگیان بکەن:
  • ”لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە!“»
  • 30یەزدان دەفەرموێت: «ڕابکەن و دوور هەڵێن!
  • ئەی دانیشتووانی حاچۆر، لە ئەشکەوتە قووڵەکان نیشتەجێ بن.
  • نەبوخودنەسری پاشای بابل لە دژی ئێوە ڕاوێژی کردووە،
  • لە دژی ئێوە پیلانی داناوە.
  • 31«هەستن هێرش ببەنە سەر نەتەوەیەکی ئاسوودە،
  • بە پشت ئەستوورییەوە نیشتەجێیە.
  • ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
  • نە دەرگا و نە شمشیرەی هەیە،
  • بە تەنهایی نیشتەجێیە.
  • 32وشترەکانیان بە تاڵان دەبردرێن و
  • ماڵاتی زۆریان دەبێتە دەستکەوت.
  • بە هەموو بایەک
  • قژبڕاوەکان شەن دەکەم،
  • لە هەموو لایەکەوە کارەساتیان بەسەردەهێنم.»
  • ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
  • 33«حاچۆر بۆ هەتاهەتایە
  • دەبێتە داڵدەی چەقەڵ و چۆڵەوانی.
  • هیچ مرۆڤێک لەوێ نیشتەجێ نابێت،
  • هیچ ئادەمیزادێک ئاوارەی ئەوێ نابێت.»
  • 34ئەو فەرمایشتەی یەزدان کە لە سەرەتای پاشایەتییەکەی سدقیای پاشای یەهودا بۆ یەرمیای پێغەمبەر هات، سەبارەت بە ئیلام، پێی فەرموو:
  • 35یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:
  • «ئەوەتا من کەوانی ئیلام دەشکێنم،
  • کە سەرچاوەی هێزیانە.
  • 36چوار با لە هەر چوار لای ئاسمانەوە،
  • بەسەر ئیلامدا دەهێنم،
  • بەم چوار بایە شەنیان دەکەم،
  • هەتا نەتەوە نەبێت
  • کە دوورخراوەکانی ئیلامی بۆ نەچوو بێت.
  • 37ئیلامییەکان لەبەردەم دوژمنانیان دەتۆقێنم،
  • لەبەردەم ئەوانەی دەیانەوێ بیانکوژن،
  • بەڵایان بەسەردەهێنم،
  • گڕی تووڕەییم.»
  • ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
  • «بە شمشێر ڕاویان دەنێم
  • هەتا کۆتاییان دەهێنم.
  • 38تەختی خۆم لە ئیلام دادەنێم و
  • لەوێ پاشا و پیاوە گەورەکانی لەناودەبەم.»
  • ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
  • 39«بەڵام لە ئاییندەدا،
  • ڕاپێچکراوەکانی ئیلام دەگەڕێنمەوە.»
  • ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

ئیرمیا ٥٠

  • 1ئەمە ئەو فەرمایشتەیە کە یەزدان سەبارەت بە بابل و خاکی بابلییەکان لە ڕێگەی یەرمیای پێغەمبەرەوە فەرمووی:
  • 2«لەنێو نەتەوەکان جاڕبدەن و ڕایبگەیەنن،
  • ئاڵا بەرز بکەنەوە و ڕابگەیەنن،
  • هیچ مەشارنەوە، بڵێن،
  • ”بابل دەگیرێت،
  • بێل شەرمەزار دەبێت،
  • مەرۆداخ وردوخاش دەبێت.
  • پەیکەرەکانی شەرمەزار و
  • بتەکانی وردوخاش دەبن!“
  • 3نەتەوەیەک لە باکوورەوە دێتە سەری،
  • خاکەکەی وێران دەکات،
  • ئاوەدانی تێدا نابێت،
  • لە مرۆڤەوە هەتا ئاژەڵ هەڵدێن.»
  • 4یەزدان دەفەرموێت:
  • «لەو ڕۆژانە و لەو سەردەمە،
  • نەوەی ئیسرائیل و نەوەی یەهودا پێکەوە دێن،
  • بەدەم ڕێگاوە دەگریێن و ڕوو لە یەزدان دەکەن، خودای خۆیان.
  • 5پرسیاری ڕێگای سییۆن دەکەن و
  • ڕووی تێ دەکەن.
  • دێنەوە و بە پەیمانێکی هەتاهەتایی کە لەبیر نەکرێت،
  • دەچنە پاڵ یەزدانی خۆیان.
  • 6«گەلەکەم مەڕی ونبوو بوون،
  • شوانەکانیان گومڕایان کردن،
  • وێڵی ناو چیاکانیان کردن.
  • لەنێو چیا و گردەکان دەگەڕان،
  • جێی حەوانەوەی خۆیان لەبیر کرد.
  • 7هەموو ئەوانەی تووشیان دەبوون لووشیان دەدان،
  • دوژمنانیان گوتیان: ”ئێمە تاوانبار نین،
  • لەبەر ئەوەی گوناهیان لە دژی یەزدان کرد،
  • کە شوێنی حەوانەوەی ڕاستەقینەیانە،
  • لە دژی یەزدان کە ئومێدی باوباپیرانیانە.“
  • 8«لە بابل ڕابکەن،
  • خاکی بابلییەکان بەجێبهێڵن،
  • وەک نێرییەکانی پێش مێگەل بن،
  • 9چونکە ئەوەتا من کۆمەڵە نەتەوەیەکی گەورە
  • لە خاکی باکوورەوە ڕادەپەڕێنم.
  • ئەوان لە دژی بابل ڕیز دەبەستن،
  • لە باکوور دەیگرن.
  • تیرەکانیان وەک پاڵەوانی شارەزایە،
  • بە دەستبەتاڵی ناگەڕێنەوە.
  • 10خاکی بابل دەبێتە دەستکەوت،
  • ئەوەی دەستی بکەوێت لێی تێر دەبێت.»
  • ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
  • 11«ئەی تاڵانکەرانی میراتەکەم،
  • لەبەر ئەوەی دڵخۆش و شادمان بوون،
  • وەک مانگایەک گەنم بکوتێت هەڵدەبەزنەوە و
  • وەک ئەسپ حیلاندتان،
  • 12دایکتان زۆر شەرمەزار دەبێت،
  • ئەوەی ئێوەی بووە ڕیسوا دەبێت.
  • دەبێتە دوایین نەتەوە،
  • دەبێتە چۆڵەوانی و بیابان و دەشتی ڕووت.
  • 13لەبەر تووڕەیی یەزدان ئاوەدان نابێتەوە و
  • هەمووی دەبێتە چۆڵەوانی.
  • هەرکەسێک بە بابلدا تێبپەڕێت سەرسام دەبێت و فیکە لێدەدات،
  • لەبەر هەموو ئەوەی بەسەری هاتووە.
  • 14«ئەی هەموو کەوان ڕاکێشان،
  • لە چواردەوری بابل ڕیز ببەستن.
  • تیربارانی بکەن! دەست مەپارێزن،
  • چونکە لە دژی یەزدان گوناهی کرد.
  • 15لە هەموو لایەکەوە نەعرەتەی بەسەردا بکێشن!
  • خۆی بەدەستەوە دەدا، قوللەکانی دەکەون،
  • شووراکانی دەڕووخێن.
  • لەبەر ئەوەی ئەمە تۆڵەی یەزدانە،
  • تۆڵەی لێ بکەنەوە،
  • چی کرد، ئەوەی پێ بکەنەوە.
  • 16وەرزێر لە بابل ببڕنەوە و
  • داس بەدەست لە کاتی دروێنە.
  • لە ڕووی شمشێری ستەمکار،
  • با هەریەکە بەرەو گەلەکەی خۆی بگەڕێتەوە،
  • با هەریەکە بەرەو خاکی خۆی هەڵبێت.
  • 17«ئیسرائیل مێگەلێکی پەرتەوازەیە،
  • شێرەکان ڕاویان ناوە.
  • سەرەتا پاشای ئاشور لووشی دا،
  • ئینجا ئەمەی دوایی،
  • نەبوخودنەسری پاشای بابل،
  • ئێسکەکانی هاڕی.»
  • 18لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:
  • «من پاشای بابل و خاکەکەی سزا دەدەم،
  • وەک چۆن پاشای ئاشورم سزا دا.
  • 19بەڵام ئیسرائیل دەگەڕێنمەوە ناو پاوانەکەی خۆی،
  • جا لە کارمەل و باشان دەلەوەڕێت،
  • لە شاخەکانی ئەفرایم و گلعادیش
  • تێر دەخوات.»
  • 20یەزدان دەفەرموێت:
  • «لەو ڕۆژانەدا و لەو سەردەمەدا،
  • بەدوای تاوانی ئیسرائیلدا دەگەڕێن،
  • بەڵام نییەتی،
  • هەروەها بەدوای گوناهی یەهودا دەگەڕێن،
  • بەڵام هیچ نادۆزنەوە،
  • چونکە ئەوانەی کە دەیانهێڵمەوە لێیان خۆشدەبم.»
  • 21یەزدان دەفەرموێت: «پەلاماری خاکی میراتەیم و
  • دانیشتووانی پەقۆد بدە.
  • ڕایانماڵە و بیانکوژە و بە تەواوی بیانبڕەوە،
  • هەموو ئەوەی فەرمانم پێکردیت بیکە.
  • 22لە خاکەکە دەنگی جەنگە،
  • دەنگی تێکشکانێکی مەزن!
  • 23چۆن تێکشکا و تەفروتونا بوو،
  • چەکوشی هەموو زەوی!
  • بابل چۆن وێران بوو
  • لەنێو نەتەوەکان!
  • 24ئەی بابل، تەڵەم بۆت نایەوە،
  • بەبێ ئەوەی بزانی پێوەبوویت.
  • دۆزرایتەوە و گیرایت،
  • چونکە دژایەتی یەزدانت کرد.
  • 25یەزدان جبەخانەکەی خۆی کردەوە و
  • چەکەکانی تووڕەیی خۆی دەرهێنا،
  • چونکە یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار،
  • کارێکی هەیە لە خاکی بابلییەکان.
  • 26لەوپەڕەوە وەرنە سەری!
  • ئەمبارەکانی بکەنەوە،
  • وەک کۆمەی دەغڵودان کەڵەکەی بکەن.
  • بە تەواوی قڕی بکەن،
  • پاشماوەی نەمێنێتەوە!
  • 27هەموو جوانەگاکانی بکوژن،
  • با بۆ سەربڕین ببردرێن!
  • قوڕبەسەریان! چونکە ڕۆژیان هات،
  • کاتی سزادانیان.
  • 28لە خاکی بابلەوە گوێ لە دەنگی هەڵاتووان و دەربازبووان بگرن
  • لە سییۆن ڕایبگەیەنن
  • چۆن یەزدانی پەروەردگارمان تۆڵەی سەندەوە،
  • تۆڵەی پەرستگاکەی.
  • 29«تیرهاوێژەکان بانگ بکەن لە دژی بابل،
  • هەموو کەوان بەدەستەکان.
  • لە هەموو لایەکەوە دابەزنە سەری،
  • با کەس دەرباز نەبێت.
  • بەگوێرەی کردەوەکەی سزای بدەن،
  • هەموو ئەوەی کردی پێی بکەنەوە،
  • چونکە لە ڕووی یەزدان وەستایەوە،
  • لە ڕووی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل.
  • 30لەبەر ئەوە لاوەکانی لە گۆڕەپانەکاندا دەکوژرێن و
  • لەو ڕۆژەدا هەموو جەنگاوەرەکانی لەناودەچن.»
  • ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
  • 31«ئەی بێ چاوەڕوو، ئەوەتا من لە دژی تۆم،
  • چونکە ڕۆژت هات،
  • کاتی سزادانت.»
  • ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، پەروەردگاری سوپاسالار.
  • 32«جا بێ چاوەڕووەکە ساتمە دەکات و دەکەوێت،
  • کەس هەڵیناستێنێتەوە،
  • منیش ئاگر بەردەدەمە شارۆچکەکانی و
  • هەموو دەوروبەرەکەی دەخوات.»
  • 33یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:
  • «نەوەی ئیسرائیل چەوسێنراوەن،
  • هەروەها نەوەی یەهوداش.
  • هەموو ئەوانەی ڕاپێچیان کردن ئەوانیان گرت،
  • ڕازی نەبوون بەڕەڵایان بکەن.
  • 34بەڵام ئەوەی دەیانکڕێتەوە بەهێزە،
  • ناوی یەزدانی سوپاسالارە.
  • بە چالاکی داکۆکی لە کێشەکەیان دەکات،
  • هەتا خاکەکە دەحەسێنێتەوە،
  • بەڵام دانیشتووانی بابل هەراسان دەکات.»
  • 35یەزدان دەفەرموێت: «شمشێر لە دژی بابلییەکانە!
  • لە دژی دانیشتووانی بابلە و
  • لە دژی میر و پیاوە داناکانییەتی!
  • 36شمشێر لە دژی قسە پووچەکانە!
  • جا گێل دەبن.
  • شمشێر لە دژی پاڵەوانەکانییەتی!
  • جا دەتۆقن.
  • 37شمشێر لە دژی ئەسپ و گالیسکەکانییەتی،
  • لە دژی هەموو سەربازە بێگانەکان لە ڕیزەکانی ئەو!
  • جا دەبن بە ژن.
  • شمشێر لە دژی گەنجینەکانییەتی!
  • جا تاڵان دەکرێن.
  • 38وشکەساڵی لە دژی ئاوەکانییەتی!
  • جا وشک دەبن،
  • چونکە خاکی بتەکانە،
  • ئەو بتانەی شێتی و تۆقین دەهێنن.
  • 39«لەبەر ئەوە دڕندە بیابانییەکان و کەمتیار تێیدا دەژین،
  • کوندەپەپووی تێدا دەژیێت.
  • ئیتر هەرگیز کەسی تێدا نیشتەجێ نابێت،
  • نەوە دوای نەوە ئاوەدان نابێتەوە.
  • 40وەک چۆن خودا سەدۆم و عەمۆرای سەرەوژێر کرد
  • لەگەڵ شارۆچکەکانی دەوروبەری،
  • هیچ مرۆڤێک لەوێدا نیشتەجێ نابێت،
  • هیچ ئادەمیزادێک بۆ ئەوێ ئاوارە نابێت.»
  • ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
  • 41«ئەوەتا! سوپایەک لە باکوورەوە دێت،
  • نەتەوەیەکی مەزن و چەندین پاشا،
  • لەوپەڕی زەوییەوە هەڵدەستێنرێن.
  • 42کەوان و ڕمیان بە دەستەوەیە،
  • دڵڕەقن و بەزەییان نییە.
  • دەنگیان وەک دەریا هاژەی دێت و
  • سواری ئەسپ دەبن،
  • وەک یەک پیاو ڕیز دەبەستن
  • بۆ هێرشکردنە سەر تۆ، ئەی شاری بابل.
  • 43پاشای بابل هەواڵی ئەوانی بیست،
  • ورەی ڕووخا،
  • تووشی تەنگانە بوو،
  • تووشی ئازار بوو وەک ئازاری ژنی ژانگرتوو.
  • 44ئەوەتا وەک شێرێک لە دەوەنەکانی ڕووباری ئوردونەوە سەردەکەوێت،
  • بەرەو لەوەڕگا دەوڵەمەندەکان،
  • ئاوا لە چاوتروکانێکدا لەوێ بابلییەکان ڕاودەنێم.
  • کێ هەڵبژێردراوە کە بیکەم بە سەرپەرشتیاری؟
  • کێ وەک منە و کێ کێشمەکێشم لەگەڵ دەکات؟
  • ئەو شوانە کێیە کە دەتوانێ لە ڕووی من بوەستێتەوە؟»
  • 45لەبەر ئەوە ببیستن خودا چ پلانێکی لە دژی بابل داڕشتووە،
  • مەبەستی چی بووە لە دژی خاکی بابلییەکان بیکات:
  • بچووکەکانی مێگەلەکە ڕادەکێشرێن،
  • بەهۆی ئەوان بە تەواوی لەوەڕگاکانیان وێران دەکات.
  • 46لە دەنگی گرتنی بابل زەوی دەلەرزێت،
  • قیژەیان دەگاتە ناو نەتەوەکان.

ئیرمیا ٥١

  • 1یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
  • «ئەوەتا من ڕۆحی لەناوبەر دەوروژێنم
  • لە دژی بابل و دانیشتووانی لێڤ قامای.
  • 2بێگانەکان دەنێرمە بابل
  • بۆ شەنکردنیان و ڕووتکردنەوەی خاکەکەی،
  • لە هەموو لایەکەوە دەوری دەدەن
  • لە ڕۆژی بەڵای ئەودا.
  • 3ڕێ مەدە تیرهاوێژ ژێی کەوانەکەی ڕابکێشێت،
  • ڕێ مەدە سەرباز زرێیەکەی بپۆشێت.
  • دەستتان لە گەنجەکانی مەپارێزن،
  • بەڵکو سوپاکەی بە تەواوی لەناوببەن.
  • 4کوژراوان لە بابل دەکەون،
  • بریندارەکان بە سەختی لە شەقامەکانی،
  • 5چونکە ئیسرائیل و یەهودا بەجێنەهێڵدراون
  • لەلایەن خودایانەوە، لەلایەن یەزدانی سوپاسالارەوە،
  • هەرچەندە خاکی بابلییەکان پڕ لە تاوانە
  • لە دژی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل.
  • 6«لە بابلەوە هەڵێن!
  • هەرکەسێک با خۆی دەرباز بکات!
  • بە تاوانی ئەو لەناونەچن،
  • چونکە کاتی تۆڵەسەندنەوەیە بۆ یەزدان،
  • ئەو سزای شایستەی دەدات.
  • 7بابل جامێکی زێڕ بوو بە دەستی یەزدانەوە،
  • هەموو زەوی سەرخۆش کرد.
  • نەتەوەکان لە شەرابی ئەویان خواردەوە،
  • لەبەر ئەوە نەتەوەکان شێت بوون.
  • 8لەپڕ بابل دەکەوێت و وردوخاش دەبێت.
  • واوەیلای بۆ بکەن!
  • هەتووانێک بۆ برینەکەی بهێنن،
  • بەڵکو چاک بێتەوە.
  • 9«”بابلمان تیمار کرد،
  • بەڵام ناتوانێت چاک بێتەوە.
  • وازی لێ بهێنن و با هەریەکەمان بچینەوە خاکەکەی خۆمان،
  • چونکە کاتێک حوکمی بەسەردا درا هاواری گەیشتە ئاسمان،
  • هەتا هەورەکان بەرز بووەتەوە.“
  • 10«”یەزدان ئەستۆپاکی ئێمەی دەرخست،
  • وەرن با لە سییۆن
  • باسی کردەوەکەی یەزدانی پەروەردگارمان بکەین.“
  • 11«تیرەکان تیژ بکەن،
  • قەڵغانەکان هەڵبگرن!
  • یەزدان ڕۆحی پاشایانی مادی وروژاندووە،
  • چونکە پلانی وێرانکردنی بابل دادەنێت.
  • یەزدان تۆڵە دەستێنێتەوە،
  • تۆڵەی پەرستگاکەی.
  • 12لە دژی شووراکانی بابل ئاڵا هەڵبکەن!
  • پاسەوانیێتی توند بکەن،
  • چاودێر دابنێن،
  • بۆسە بنێنەوە!
  • خودا مەبەستی خۆی دەهێنێتە دی،
  • بڕیارەکەی لە دژی خەڵکی بابل.
  • 13ئەی نیشتەجێی دەم ئاوە زۆرەکان،
  • خاوەن گەنجینەی زۆر،
  • کۆتاییت هات،
  • کاتی لەناوچوونت.»
  • 14یەزدانی سوپاسالار بە گیانی خۆی سوێندی خوارد:
  • «بە دڵنیاییەوە پڕت دەکەم لە سەرباز، وەک ڕەوە کوللە،
  • هاواری سەرکەوتنت بەسەردا دەکێشن.»
  • 15«خودا بە هێزی خۆی زەوی دروستکردووە،
  • بە دانایی خۆی جیهانی دامەزراندووە،
  • بە تێگەیشتنی خۆی ئاسمانی ڕاخستووە.
  • 16کاتێک دەنگ هەڵدەبڕێت، ئاوەکانی ئاسمان هاژەیان دێت،
  • هەڵمەکان لەوپەڕی زەوییەوە بەرز دەکاتەوە،
  • بروسکە بۆ باران دروستدەکات،
  • با لە ئەمباری خۆی دەردەهێنێت.
  • 17«هەموو کەسێک بێ زانیارییە و دەبەنگە،
  • هەموو زێڕنگەرێک بە پەیکەرەکەی شەرمەزارە،
  • چونکە داڕێژراوی درۆن و
  • ڕۆحیان تێدا نییە.
  • 18ئەوان پووچن، مایەی گاڵتەجاڕین،
  • لە کاتی سزادانیان لەناودەچن.
  • 19بەڵام خودا، ئەوەی بەشی یاقوبە وەک ئەمانە نییە،
  • چونکە ئەو دروستکەری هەموو شتێکە،
  • هۆزی میراتی ئەویشی داناوە،
  • یەزدانی سوپاسالار، ئەمە ناوی ئەوە.
  • 20«تۆ گورزی منی،
  • چەکەکانی جەنگی منی،
  • بە تۆ نەتەوەکان تێکدەشکێنم،
  • بە تۆ شانشینەکان لەناودەبەم،
  • 21بە تۆ ئەسپ و سوارەکەی تێکدەشکێنم،
  • بە تۆ گالیسکە و سوارەکەی تێکدەشکێنم،
  • 22بە تۆ ژن و پیاو تێکدەشکێنم،
  • بە تۆ پیر و گەنج تێکدەشکێنم،
  • بە تۆ گەنج و لاو تێکدەشکێنم،
  • 23بە تۆ شوان و مێگەلەکەی تێکدەشکێنم،
  • بە تۆ جوتیار و گاجووتەکەی تێکدەشکێنم،
  • بە تۆ پارێزگار و فەرمانڕەواکان تێکدەشکێنم.
  • 24«لەبەرچاوی خۆتان سزای بابل و هەموو دانیشتووانی خاکی بابل دەدەم بەرامبەر بە هەموو ئەو خراپانەی لە سییۆن کردیان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
  • 25«ئەی کێوی لەناوبەر، ئەوەتا من لە دژی تۆم،
  • تۆ ئەی لەناوبەری هەموو زەوی.»
  • ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
  • «دەست درێژ دەکەمە سەرت،
  • لەسەر بەردەکان گلۆرت دەکەمەوە،
  • دەتکەمە کێوێکی سووتاو.
  • 26ئیتر نە بەردت لێ دەبەن بۆ بەردی قولینچک،
  • نە هیچ بەردێک بۆ بناغەکان،
  • چونکە بۆ هەتاهەتایە دەبیتە چۆڵەوانی.»
  • ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
  • 27«ئاڵا لەسەر خاکەکە بەرز بکەنەوە،
  • لەنێو نەتەوەکان فوو بە کەڕەنادا بکەن.
  • نەتەوەکان لە دژی بابل ئامادە بکەن،
  • ئەم شانشینانە لە دژی ئەو بانگ بکەن:
  • ئارارات و مینی و ئەشکەنەز،
  • ڕابەرێک لە دژی دابنێن،
  • وەک ڕەوە کوللە ئەسپ بنێرن.
  • 28نەتەوەکان لە دژی ئەو ئامادە بکەن،
  • پاشاکانی ماد،
  • پارێزگار و هەموو فەرمانڕەواکان و
  • هەموو خاکی ژێر دەسەڵاتیان.
  • 29ئینجا زەوی دەلەرزێت و ژان دەیگرێت،
  • چونکە مەبەستی یەزدان لە بابل دێتە دی،
  • بۆ ئەوەی خاکی بابل وێران بکات،
  • ئیتر ئاوەدانی تێدا نابێت.
  • 30پاڵەوانەکانی بابل وازیان لە جەنگ هێنا،
  • لە قەڵاکان دانیشتن.
  • هێزیان لەبەر بڕا،
  • وەک ژنیان لێهات.
  • نشینگەکانیان سووتێنرا،
  • شمشیرەی دەرگاکانیان شکێنرا.
  • 31نێردراوێک بەدوای یەکێکی دیکە دەکەوێت و
  • پەیامنێرێک بەدوای پەیامنێرێکی دیکە،
  • بۆ ئەوەی بە پاشای بابل ڕابگەیەنن
  • کە سەرتاسەری شارەکانی گیراون،
  • 32ڕووبارەکان دەستیان بەسەردا گیرا،
  • زۆنگاوەکان بە ئاگر سووتێنران،
  • جەنگاوەرەکان تۆقین.»
  • 33یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل، ئەمە دەفەرموێت:
  • «شاری بابل وەک جۆخینێکە
  • کاتی گێرەیەتی،
  • پاش کەمێک کاتی بەرهەم دێت.»
  • 34«نەبوخودنەسری پاشای بابل ئێمەی خوارد،
  • ئومێدبڕی کردین،
  • ئێمەی کردە گۆزەیەکی بەتاڵ.
  • وەک ئەژدیها هەڵیلووشین،
  • سکی خۆی پڕکرد لە چێژی ئێمە،
  • ئینجا ئێمەی ڕشاندەوە.»
  • 35دانیشتووانەکەی سییۆن دەڵێن:
  • «ئەو ستەمەی لە ئێمە کرا بەسەر بابل بێت.»
  • ئۆرشەلیم دەڵێت:
  • «خوێنم لە ملی دانیشتووانی خاکی بابلە.»
  • 36لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
  • «ئەوەتا من داکۆکی لە کێشەکەت دەکەم،
  • تۆڵەی تۆ دەکەمەوە،
  • دەریاکەی وشک دەکەم،
  • کانییەکانی کوێر دەکەمەوە.
  • 37بابل دەبێتە تەپۆڵکە و
  • داڵدەی چەقەڵ،
  • پەند و مایەی تانە و تەشەر،
  • شوێنێک ئاوەدانی تێدا نییە.
  • 38پێکەوە وەک جوانە شێر دەنەڕێنن،
  • وەک بەچکە شێرەکان دەمڕێنن.
  • 39کاتێک گەرم دەبن،
  • داوەتیان دەکەم و
  • سەرخۆشیان دەکەم،
  • بۆ ئەوەی دڵخۆش بن،
  • ئینجا هەتاهەتایە خەویان لێ دەکەوێت و بەئاگا نایەن.»
  • ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
  • 40«وەک بەرخ دەیانبەم بۆ سەربڕین
  • وەک بەران و نێری.
  • 41«شێشەخ چۆن دەگیرێت،
  • شانازی هەموو زەوی چۆن دەستبەسەر دەکرێت!
  • چۆن وێران بوو،
  • بابل لەنێو نەتەوەکان!
  • 42دەریا بەسەر بابلدا هەڵدەچێت،
  • بە هەڵچوونی شەپۆلەکانی دایدەپۆشێت.
  • 43شارۆچکەکانی وێران بوون،
  • بوونە بیابان و دەشتی ڕووت،
  • خاکێک کە نە کەس تێیدا نیشتەجێ دەبێت و
  • نە ئادەمیزاد پێیدا تێدەپەڕێت.
  • 44لە بابل سزای بێل دەدەم و
  • ئەوەی قووتی داوە لە دەمی دەهێنمە دەرەوە.
  • ئیتر نەتەوەکان بەرەو لای ئەو ڕێچکە ناگرن،
  • هەروەها شووراکانی بابل دەکەوێت.
  • 45«ئەی گەلی من لەناویدا وەرنە دەرەوە!
  • هەرکەسێک خۆی لە گڕی تووڕەیی یەزدان دەرباز بکات!
  • 46ورە بەرمەدەن و مەترسن،
  • کاتێک هەواڵی ئەو خاکە دەبیستن،
  • هەواڵێک ئەم ساڵ دێت، ئینجا لە ساڵی پاشتر هەواڵێکی دیکە،
  • هەواڵی ستەم لە خاکەکەدا و
  • فەرمانڕەوا لە دژی فەرمانڕەوا.
  • 47لەبەر ئەوە بێگومان ڕۆژێک دێت
  • سزای بتەکانی بابل دەدەم،
  • هەموو خاکەکەی شەرمەزار دەبێت و
  • کوژراوەکانی لە ناوەڕاستی دەکەون.
  • 48ئینجا ئاسمان و زەوی و هەرچی تێیاندایە
  • هاواری خۆشی بەسەر بابلدا دەکەن،
  • چونکە لە باکوورەوە بۆی دێن،
  • تەفروتوناکەرەکان.»
  • ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
  • 49«دەبێت بابلیش لەبەر کوژراوەکانی ئیسرائیل بڕووخێت،
  • وەک چۆن کوژراوەکانی هەموو زەوی
  • بەهۆی بابلەوە کەوتن.
  • 50ئەی دەربازبووان لە شمشێر،
  • بڕۆن و مەوەستن!
  • لە دوورەوە یادی یەزدان بکەنەوە،
  • بیر لە ئۆرشەلیم بکەنەوە.»
  • 51«شەرمەزار بووین،
  • چونکە ڕیسوا بووین و
  • شەرم ڕووی داپۆشین،
  • چونکە بێگانەکان هاتنە ناو
  • پیرۆزگاکانی ماڵی یەزدان.»
  • 52یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ڕۆژێک دێت،
  • بتەکانی سزا دەدەم،
  • لە هەموو خاکەکەیدا
  • بریندارەکان دەناڵێنن.
  • 53تەنانەت ئەگەر بابل بگاتە ئاسمانیش،
  • ئەگەر قەڵای خۆشی قاییم بکات،
  • تەفروتوناکەر لە دژی ئەو دەنێرم.»
  • ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
  • 54«دەنگی هاوار دێت لە بابل،
  • دەنگی شکستێکی گەورە
  • لە خاکی بابلییەکان.
  • 55یەزدان بابل تەفروتونا دەکات،
  • کۆتایی بە دەنگە مەزنەکەی دەهێنێت.
  • شەپۆلی دوژمنەکانیان وەک ئاوێکی زۆر هەڵدەچێت،
  • دەنگیان هاژەی دێت.
  • 56تەفروتوناکەر دێتە سەر بابل،
  • پاڵەوانەکانی دەگیرێن،
  • کەوانەکانیان دەشکێنرێت،
  • چونکە یەزدان خودای سزادانە،
  • بە تەواوی سزا دەدات.
  • 57میر و دانا و پارێزگار و
  • فەرمانڕەوا و پاڵەوانەکانی سەرخۆش دەکەم،
  • هەتاهەتایە خەویان لێ دەکەوێت و بەئاگا نایەن.»
  • ئەوە فەرمایشتی ئەو پاشایەیە کە ناوی یەزدانی سوپاسالارە.
  • 58یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:
  • «شوورا پانەکانی بابل بە تەواوی دەڕووخێنرێن،
  • دەروازە بەرزەکانیشی بە ئاگر دەسووتێنرێن.
  • گەلان بەخۆڕایی خۆیان ماندوو دەکەن و
  • ڕەنجی نەتەوەکانیش تەنها بۆ ئاگر دەبێت.»
  • 59ئەمە ئەو پەیامەیە کە یەرمیای پێغەمبەر دایە سەرایای کوڕی نێرییا کوڕی مەحسێیا، سەرۆکی ئۆردوگا، کاتێک لە ساڵی چوارەمی پاشایەتییەکەی لەگەڵ سدقیای پاشای یەهودا چوو بۆ بابل.
  • 60هەموو ئەوەی لەسەر بابل تۆمار کرابوو، لەگەڵ هەموو ئەو بەڵایەی بەسەری دێت یەرمیا نووسیبووی و کردبووی بە تۆمارێک،
  • 61بە سەرایای گوت: «کاتێک گەیشتییە بابل، دڵنیابە لە خوێندنەوەی تەواوی ئەم پەیامە بۆ خەڵکەکە،
  • 62ئینجا بڵێ: ”ئەی یەزدان، تۆ...