PLAY PODCASTS
ئیرمیا ١٨: ٦ - ٢٠: ١٨
Season 39 · Episode 11

ئیرمیا ١٨: ٦ - ٢٠: ١٨

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

April 11, 202523m 39s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ئیرمیا ١٨: ٦ - ٢٠: ١٨

  • 6«ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئایا من ناتوانم وەک ئەم گۆزەکەرەتان لەگەڵ بکەم؟ ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئێوە لەناو دەستی منن هەروەک گڵ لەناو دەستی گۆزەکەر.
  • 7ئەگەر هەر کاتێک لەبارەی نەتەوەیەک و شانشینێکەوە باسی ڕیشەکێشکردن و بەزەوی دادان و لەناوبردنم کردبێت،
  • 8ئەو نەتەوەیەی کە لەبارەیەوە دواوم، لە خراپەکەی تۆبە دەکات، ئینجا منیش پاشگەز دەبمەوە لەو بەڵایەی بەتەمابووم تووشی بکەم.
  • 9ئەگەر هەر کاتێکیش لەبارەی نەتەوەیەک و شانشینێکەوە باسی بنیادنان و چاندن بکەم،
  • 10بەڵام لەبەرچاوم خراپە بکات و گوێڕایەڵی من نەبێت، ئەوا منیش پاشگەز دەبمەوە لەو چاکەیەی کە فەرمووم بۆی بکەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
  • 11«ئێستاش بە پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم بڵێ: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئاگاداربن! من بەڵایەکتان بۆ ئامادە دەکەم و پیلانێک لە دژی ئێوە دادەڕێژم. جا لەبەر ئەوە بگەڕێنەوە، هەرکەسە و لە ڕێگا خراپەکانی، ڕێگا و کردەوەکانی خۆتان چاک بکەنەوە.“
  • 12بەڵام گوتیان: ”بێ سوودە، چونکە ئێمە دوای بیروڕای خۆمان دەکەوین، هەریەکەمان بەپێی کەللەڕەقییە خراپەکەی خۆی دەکات.“»
  • 13لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
  • «لەنێو نەتەوەکان بپرسن:
  • کێ وەک ئەمەی بیستووە؟
  • بێ تامترین خراپە
  • ئیسرائیلی پاکیزە کردوویەتی.
  • 14ئایا بەفری لوبنان
  • لە لووتکە بەردینەکانی دەبڕێتەوە؟
  • ئایا ئاوی سازگاری لەبەرڕۆیشتووی
  • وشک دەبێت؟
  • 15بەڵام گەلەکەم منی لەیاد کردووە،
  • بخووری بۆ بتی پووچ سووتاندووە،
  • کۆسپ و تەگەرەیان خستە بەردەم ڕێگاکانیان و
  • ڕێچکە کۆنەکان،
  • تاکو بە لاڕێکان و
  • ڕێگا خۆش نەکراوەکاندا بڕۆن.
  • 16بۆ ئەوەی خاکەکەیان وێران بێت،
  • بۆ هەتاهەتایە ببێتە جێگای تانە و تەشەر،
  • هەرکەسێک پێیدا تێبپەڕێت سەرسام بێت و
  • سەر بلەقێنێت.
  • 17وەک بای ڕۆژهەڵات
  • لەبەردەم دوژمن پەرتیان دەکەم،
  • لە ڕۆژی کارەساتیان
  • پشتیان تێدەکەم، نەک ڕوو.»
  • 18ئینجا ناحەزانم گوتیان: «وەرن، با پیلانێک لە یەرمیا بگێڕین، چونکە فێرکردن لە کاهین و ڕاوێژ لە دانا و پەیام لە پێغەمبەر نابڕێتەوە. وەرن با بە زمانمان لێی بدەین و گوێ لە هیچ وشەیەکی نەگرین.»
  • 19ئەی یەزدان، گوێم لێ بگرە،
  • گوێ لە دەنگی ناحەزانم بگرە.
  • 20ئایا پاداشتی چاکە بە خراپە دەدرێتەوە؟
  • بەڵام چاڵێکیان بۆم هەڵکەندووە.
  • بەبیرت بێتەوە وەستانم لەبەردەمت،
  • بۆ ئەوەی لە پێناوی ئەوان بپاڕێمەوە،
  • تاکو تووڕەییت لێیان بگێڕمەوە.
  • 21لەبەر ئەوە کوڕەکانیان بدە دەست قاتوقڕی،
  • بیاندە دەست شمشێر،
  • با ژنەکانیان جەرگسووتاو و بێوەژن بن،
  • پیاوەکانیشیان بمرن،
  • گەنجەکانیان لە جەنگ بە شمشێر بکوژرێن.
  • 22با هاوار لە ماڵەکانیانەوە ببیسترێت،
  • کاتێک لەپڕ چەتەیان بەسەردا دەدەیت،
  • چونکە چاڵیان هەڵکەند بۆ گرتنم،
  • تەڵەیان بۆ پێم نایەوە.
  • 23بەڵام ئەی یەزدان،
  • تۆ لە هەموو تەگبیرەکانیان بۆ کوشتنی من ئاگاداربووی.
  • لە تاوانیان خۆش مەبە و
  • گوناهەکەیان لەبەرچاوت مەسڕەوە.
  • با لەبەردەمت تێکبشکێن،
  • لە کاتی تووڕەبوونت سزایان بدە.

ئیرمیا ١٩

  • 1یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «بڕۆ لای گۆزەکەر، گۆزەیەکی گڵ بکڕە. هەندێک لە پیرانی گەل و کاهینی پیر ببە،
  • 2بڕۆ دەرەوە بۆ دۆڵی بەن‌هینۆم کە لەلای داڵانی دەروازەی زبڵدانە، لەوێ ئەو پەیامە جاڕبدە کە پێتی دەڵێم.
  • 3بڵێ: ”ئەی پاشایانی یەهودا و ئەی دانیشتووانی ئۆرشەلیم، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن. یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ئاگاداربن! بەڵایەک بەسەر ئەم شوێنەدا دەهێنم کە هەرکەسێک بیبیستێت، گوێی بزرنگێتەوە.
  • 4لەبەر ئەوەی وازیان لێ هێنام، ئەم شوێنەیان پیس کرد و تێیدا بخووریان بۆ خوداوەندەکانی دیکە سووتاند کە نەیان دەناسین، نە خۆیان و نە باوباپیرانیان و نە پاشایانی یەهودا، ئەم شوێنەیان پڕکرد لە خوێنی بێتاوانان.
  • 5نزرگەی بەعلیان لەسەر بەرزاییەکان بنیاد نا، تاکو کوڕەکانیان بە ئاگر بسووتێنن و بیکەنە قوربانی سووتاندن بۆ بەعل، کە من نە فەرمانم پێکردبوو و نە فەرمووبووم و نە بەخەیاڵمدا هاتبوو.
  • 6لەبەر ئەوە ئاگاداربن، سەردەمێک دێت، چیتر ئەم شوێنە پێی ناگوترێت تۆفەت یان دۆڵی بەن‌هینۆم، بەڵکو پێی دەگوترێت دۆڵی کوشتن. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
  • 7«”جا لەم شوێنەدا پیلانی یەهودا و ئۆرشەلیم پووچ دەکەمەوە، وا دەکەم لەبەردەم دوژمنەکانیان بە شمشێر بکوژرێن، بە دەستی ئەوانەی دەیانەوێت لەناویان ببەن، تەرمەکانیان دەکەمە خۆراکی باڵندە و ئاژەڵی کێوی.
  • 8ئەم شارە وێران دەکەم و دەیکەمە جێگای تانە و تەشەری خەڵک، هەرکەسێک پێیدا تێبپەڕێت سەرسام دەبێت، گاڵتەی پێ دەکات لەسەر هەموو ئەوەی بەسەری هاتووە.
  • 9وایان لێ دەکەم گۆشتی کوڕ و کچەکانی خۆیان بخۆن، هەریەکە گۆشتی هاوڕێکەی خۆی دەخوات، لەبەر گەمارۆ و ئەو تەنگانەیەی تێی دەکەون بەدەستی دوژمنانیان کە بەدوای ئەوانەوەن بۆ کوشتنیان.“
  • 10«ئینجا گۆزەکە لەبەرچاوی ئەو پیاوانە بشکێنە کە لەگەڵتدان،
  • 11پێیان بڵێ: ”یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ئاوا ئەم گەلە و ئەم شارە دەشکێنم، وەک چۆن دەفرە گۆزەکە کە نەتوانرێت جارێکی دیکە چاک بکرێتەوە. لە تۆفەت دەنێژرێن، هەتا ئەوەی جێی ناشتن نەمێنێت.“
  • 12یەزدان دەفەرموێت: ”ئاوا لەم شوێنە و دانیشتووانەکەی دەکەم، ئەم شارە وەک تۆفەت لێ دەکەم.
  • 13جا ماڵەکانی ئۆرشەلیم و کۆشکەکانی پاشایانی یەهودا وەک شوێنی تۆفەت گڵاو دەبن، هەموو ئەو ماڵانەی لە سەربانەکانیان بخووریان سووتاند بۆ هەموو ئەستێرەکانی ئاسمان و شەرابی پێشکەشکراویان بۆ خوداوەندەکانی دیکە پێشکەش کرد.“»
  • 14ئینجا یەرمیا لە تۆفەت هاتەوە کە یەزدان بۆ پێشبینیکردن ناردبوویە ئەوێ، لە حەوشەکەی پەرستگای یەزدان ڕاوەستا و بە هەموو گەلی گوت:
  • 15«یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ”گوێ بگرن! من هەموو ئەو بەڵایە بەسەر ئەم شارە و بەسەر هەموو گوندەکانی دەوروبەریدا دەهێنم، ئەوەی سەبارەت بەو فەرمووم، چونکە کەللەڕەقییان کرد و گوێیان لە قسەی من نەگرت.“»

ئیرمیا ٢٠

  • 1کاتێک پەشحوری کوڕی ئیمێری کاهین لێپرسراوی پەرستگای یەزدان گوێی لە یەرمیا بوو پێشبینی ئەو شتانەی دەکرد،
  • 2لە یەرمیای پێغەمبەری دا و لەو کۆتەی کرد کە لەلای دەروازەی بنیامینی سەرەوەیە، ئەوەی لە پەرستگای یەزدانە.
  • 3بۆ بەیانی پەشحور یەرمیای لە کۆتەکە دەرهێنا، یەرمیاش پێی گوت: «یەزدان تۆ بە پەشحور ناو نابات، بەڵکو مەگۆر میسەڤیڤ،
  • 4چونکە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئەوەتا دەتکەمە ترس و تۆقین بۆ خۆت و بۆ هەموو دۆستانت، بە چاوی خۆت دەبینی کە بە شمشێری دوژمنەکانیان دەکوژرێن. هەموو یەهوداش دەدەمە دەست پاشای بابل، بۆ بابل ڕاپێچیان دەکات یان دەیانداتە بەر شمشێر.
  • 5هەموو سامانی ئەم شارە، هەموو بەرهەم و هەموو شتە بەنرخەکانی و هەموو گەنجینەکانی پاشاکانی یەهودا دەدەمە دەست دوژمنەکانیان. جا تاڵانیان دەکەن و دەستی بەسەردا دەگرن و دەیانبەنە بابل.
  • 6تۆش ئەی پەشحور، لەگەڵ هەموو ئەندامانی ماڵەکەت بۆ بابل ڕاپێچ دەکرێن، لەوێ دەمرن و لەوێ دەنێژرێن، تۆ و هەموو دۆستانت کە بە درۆ پێشبینیت بۆیان کردبوو.“»
  • 7ئەی یەزدان، فریوتدام و فریودرام،
  • تۆ لە من بەتواناتری و دەرەقەتم هاتی.
  • بە درێژایی ڕۆژ پێم پێدەکەنن،
  • هەموو گاڵتەم پێ دەکەن.
  • 8هەر کاتێک بدوێم هاوار دەکەم،
  • جاڕی توندوتیژی و وێرانی دەدەم،
  • چونکە فەرمایشتی یەزدان ڕیسوایی بۆ هێنام،
  • گاڵتە پێکردن بە درێژایی ڕۆژ.
  • 9بەڵام ئەگەر بڵێم: «باسی ناکەم،
  • ئیتر بە ناوی ئەوەوە نادوێم،»
  • جا وشەکەی لە دڵمدا وەک ئاگرێکی داگیرساو دەبێت،
  • وەک ئاگرێکی پەنگخواردوو لەناو ئێسقانەکانم،
  • بێزار دەبم لە دامرکاندنەوەی و
  • ناتوانم بێدەنگ بم.
  • 10گوێم لە چپەچپی زۆر کەس بووە:
  • «لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە!
  • خەبەری لێ بدەن! با خەبەری لێ بدەین!»
  • هەموو هاوڕێیەکانم
  • چاوەڕێی شکستی من دەکەن، دەڵێن:
  • «بەڵکو فریوبخوات،
  • ئینجا دەرەقەتی دێین و
  • تۆڵەی خۆمانی لێ دەکەینەوە.»
  • 11بەڵام یەزدان وەک پاڵەوانێکی بە توانا لەگەڵمدایە،
  • لەبەر ئەوە ئەوانەی دەمچەوسێننەوە دەکەون و دەرەقەتم نایەن،
  • سەرناکەون و بە تەواوی ڕیسوا دەبن،
  • شەرمەزارییەکەیان هەرگیز لەبیر ناکرێت.
  • 12ئەی یەزدانی سوپاسالار، ئەوەی ڕاستودروست تاقی دەکەیتەوە و
  • ناخ و دڵ دەپشکنیت،
  • با تۆڵەسەندنەوەت لەوان ببینم،
  • چونکە کێشەی خۆمم بە تۆ سپارد.
  • 13گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن!
  • ستایشی یەزدان بکەن!
  • چونکە هەژار ڕزگار دەکات
  • لە دەستی بەدکاران.
  • 14نەفرەت لێکراوە ئەو ڕۆژەی تێیدا لەدایک بووم!
  • با بەرەکەتدار نەبێت ئەو ڕۆژەی دایکم منی بوو!
  • 15نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی مژدەی دایە باوکم،
  • زۆر دڵخۆشی کرد و گوتی:
  • «کوڕێکت بوو!»
  • 16با ئەو کەسە وەک ئەو شارۆچکانەی لێ بێت
  • کە یەزدان بەبێ پەشیمانبوونەوە سەرەوژێری کرد.
  • با بەیانییان دەنگی هاوار ببیستێت،
  • نەعرەتە کێشانی جەنگیش لە کاتی نیوەڕۆ،
  • 17چونکە لەناو سکی دایکمەوە نەیکوشتم،
  • جا دایکم دەبوو بە گۆڕم و
  • سکی هەمیشە هەر پڕ دەبوو.
  • 18بۆچی لە سکی دایکم هاتمە دەرەوە؟
  • ئایا بۆ بینینی ماندووبوون و خەم؟
  • ئایا بۆ کۆتایی هاتنی ڕۆژگارم بە ڕیسوایی؟


ئیرمیا ١٨: ٦ - ٢٠: ١٨ — گەنجینەکانی دانایی — Play Podcasts