PLAY PODCASTS
شینه‌كانی ئیرمیا ١: ١٩ - ٣: ٤
Season 40 · Episode 2

شینه‌كانی ئیرمیا ١: ١٩ - ٣: ٤

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

April 22, 202522m 16s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

شینه‌كانی ئیرمیا ١: ١٩ - ٣: ٤

  • 19«هاوارم بردە لای هاوپەیمانەکانم،
  • بەڵام هەڵیانخەڵەتاندم.
  • کاهین و پیرەکانم
  • لە شاردا لەناوچوون
  • لەو کاتەی بەدوای خۆراکدا دەگەڕان
  • بۆ ئەوەی لە ژیانیان بەردەوام بن.
  • 20«ئەی یەزدان، ببینە، من لە تەنگانەدام!
  • دڵم توندە،
  • من لە ناخەوە پەستم،
  • چونکە زۆر یاخی بووم.
  • لە دەرەوە شمشێر دەستبەکارە،
  • لە ماڵەوەش تەنها مردن هەیە.
  • 21«خەڵک ناڵەی منیان بیست،
  • بەڵام کەس نییە دڵنەواییم بکات.
  • هەموو دوژمنەکانم بەڵای منیان بیست،
  • دڵخۆش بوون بەوەی تۆ بە منت کردووە.
  • خۆزگە ئەو ڕۆژەت بەسەردەهێنان کە باست کرد،
  • ئینجا وەک منیان لێدێت.
  • 22«با هەموو خراپەکانیان بێنە بەردەمت،
  • وایان بەسەربهێنە
  • وەک ئەوی بەسەر منت هێنا
  • لەسەر هەموو گوناهەکانم.
  • زۆر دەناڵێنم و
  • دڵم لاواز بووە.»

شینه‌كانی ئیرمیا ٢

  • 1چۆن پەروەردگار سییۆنی کچی داپۆشی
  • بە هەوری تووڕەییەکەی!
  • لە ئاسمانەوە شکۆی ئیسرائیلی فڕێدا
  • بۆ سەر زەوی،
  • لە ڕۆژی تووڕەییدا
  • تەختەپێی خۆی بەبیر نەهێنایەوە.
  • 2پەروەردگار بەزەیی نەهاتەوە،
  • هەموو نشینگەکانی یاقوبی هەڵلووشی،
  • بە تووڕەیی خۆی
  • قەڵاکانی یەهودای کچی ڕووخاند.
  • پاشایەتی و میرەکانی زەلیل کرد
  • دایگرتنە سەر زەوی.
  • 3بە گڕی تووڕەیی خۆی بڕییەوە
  • هەموو هێزی ئیسرائیل.
  • دەستی ڕاستی بەرەو دواوە کێشایەوە
  • لەبەردەم دوژمن.
  • ئاگرێکی بەتینی لەناو یاقوبدا داگیرساند،
  • هەموو دەوروبەرەکەی دەخوات.
  • 4وەک دوژمنێک کەوانەکەی خۆی ڕاکێشا،
  • دەستی ڕاستی ئامادە کرد.
  • وەک ناحەز لەناوی برد
  • هەموو ئەوەی چاو ئارەزووی دەکرد.
  • لەناو چادرەکەی سییۆنی کچ
  • تووڕەیی خۆی وەک ئاگر ڕشت.
  • 5پەروەردگار وەک دوژمنی لێهات،
  • ئیسرائیلی هەڵلووشی.
  • هەموو کۆشکەکانی ئەوی هەڵلووشی،
  • قەڵاکانی ڕووخاند.
  • شیوەن و ماتەمی زۆر کرد
  • بۆ یەهودای کچ.
  • 6کەپرەکەی تێکدا، وەک باخچەیەک نەما،
  • شوێنی کۆبوونەوەکەی ڕووخاند.
  • یەزدان وای کرد سییۆن لەبیری بچێتەوە
  • ڕۆژی شەممە و جەژنەکان.
  • بە تووڕەیی خۆی
  • پاشا و کاهینی ڕەتکردەوە.
  • 7پەروەردگار قوربانگاکەی خۆی ڕەتکردەوە،
  • وازی لە پیرۆزگاکەی خۆشی هێنا.
  • دیواری کۆشکەکانی
  • ڕادەستی دوژمنەکانی کرد.
  • لەناو ماڵی یەزدان دەنگیان هەڵبڕی
  • وەک لە ڕۆژی جەژندا.
  • 8شووراکانی سییۆنی کچ
  • یەزدان مەبەستی بوو بیڕووخێنێت.
  • بە گوریس پێوای و
  • دەستی لە وێرانکردنی نەگێڕایەوە.
  • سەنگەر و دیواری هێنایە گریان و
  • پێکەوە ڕووخان.
  • 9دەروازەکانی نوقومی زەوی بوون،
  • شمشیرەکانی لەناوبرد و شکاندی.
  • پاشا و میرەکانی بۆ نێو گەلان ڕاپێچ کراون،
  • فێرکردنی موسا نەماوە،
  • هەروەها پێغەمبەرەکانیشی
  • هیچ بینینێکیان لەلایەن یەزدانەوە بۆ ئاشکرا نەکراوە.
  • 10پیرەکانی شاری سییۆن
  • بە کپی لەسەر زەوی دادەنیشن،
  • خۆڵ بەسەر سەریاندا دەکەن،
  • جلوبەرگی گوش لەبەر دەکەن.
  • پاکیزەکانی ئۆرشەلیم
  • سەریان دادەنەوێنن.
  • 11چاوەکانم ماندووبوون لە فرمێسک ڕشتن،
  • دڵم توندە،
  • جەرگ بڕاوم
  • لەبەر ئەوەی گەلەکەم وێران بوو،
  • لەبەر بوورانەوەی منداڵان و شیرەخۆران
  • لەناو گۆڕەپانەکانی شاردا.
  • 12بە دایکیان دەڵێن:
  • «کوا نان و ئاو؟»
  • کاتێک وەک بریندار
  • لەناو گۆڕەپانەکانی شاردا دەبوورێنەوە،
  • کاتێک ڕۆحیان دەردەچێت
  • لەناو باوەشی دایکیان.
  • 13چیت پێ بڵێم؟
  • ئەی ئۆرشەلیمی کچ،
  • بە چیت بچووێنم؟
  • بە چی بەراوردت بکەم،
  • بۆ ئەوەی دڵت بدەمەوە،
  • ئەی سییۆنی کچە پاکیزە؟
  • وێران بوونت وەک دەریا قووڵە.
  • کێ دەتوانێت چاکت بکاتەوە؟
  • 14بینینی خودایی بۆ پێغەمبەرەکانت
  • درۆ و فریودەر بوو،
  • تاوانی تۆیان دەرنەخست
  • بۆ ئەوەی لە ڕاپێچکردن بتپارێزن.
  • بەڵکو سروشی
  • درۆ و هەڵخەڵەتێنەریان بە تۆ گەیاند.
  • 15هەموو ئەوەی بەوێدا تێدەپەڕێت
  • بە گاڵتەپێکردنەوە چەپڵەت بۆ لێدەدات،
  • فیکە لێ دەدەن و سەر بادەدەن
  • لەبەر ئۆرشەلیمی کچ،
  • دەڵێن: «ئەمە شارەکەیە
  • کە پێی دەگوترا تەواوی جوانی و
  • مایەی دڵخۆشی هەموو زەوییە؟»
  • 16هەموو دوژمنەکانت
  • دەمیان لێت دەکرێتەوە،
  • فیشکەیان دێت و ددانیان لێت جیڕدەکەنەوە،
  • دەڵێن: «هەڵمانلووشی.
  • بێگومان ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە چاوەڕوانی بووین،
  • پێی گەیشتین و بینیمان.»
  • 17یەزدان ئەوەی مەبەستی بوو کردی،
  • قسەی خۆی بەجێگەیاند،
  • ئەوەی لە ڕۆژانی کۆنەوە بەڵێنی پێیدا.
  • بەبێ بەزەیی تۆی ڕووخاند،
  • دوژمنی پێت خۆشکرد،
  • هێزی ناحەزانی تۆی پتەو کرد.
  • 18دڵی خەڵکەکە
  • بۆ پەروەردگار هاوار دەکات.
  • ئەی شووراکانی سییۆنی کچ،
  • با فرمێسکەکانت وەک ڕووبار بڕژێت
  • بە شەو و بە ڕۆژ.
  • خۆت مەبووژێنەوە،
  • چاوەکانت پشوو نەدات.
  • 19هەستە، بە شەو هاوار بکە،
  • لەگەڵ دەستپێکردنی ئێشکگرتن.
  • وەک ئاو دڵت هەڵبڕێژە
  • لەبەردەم پەروەردگار.
  • دەستت بۆی بەرز بکەوە
  • لە پێناوی ژیانی منداڵەکانت،
  • ئەوانەی لە برسان بووراونەتەوە
  • لەسەر سووچی هەموو شەقامەکان.
  • 20«ئەی یەزدان، ببینە و تێڕابمێنە،
  • ئەمەت بە کێ کردووە؟
  • ئایا ژن بەری سکی خۆی دەخوات،
  • منداڵی باوەشی؟
  • ئایا کاهین و پێغەمبەر
  • لە پیرۆزگای پەروەردگار دەکوژرێت؟
  • 21«گەنج و پیر پێکەوە پاڵکەوتن
  • لەسەر زەوی شەقامەکان،
  • پاکیزە و لاوەکانم
  • بە شمشێر کوژراون.
  • لە ڕۆژی تووڕەییتدا ئەوانت کوشت،
  • ئەوانت بەبێ بەزەیی سەربڕی.
  • 22«هەروەک بۆ ڕۆژی جەژن بانگهێشتت کردبن،
  • ئاوا لە دژی من لە هەموو لایەکەوە بانگی تۆقینت کرد.
  • لە ڕۆژی تووڕەیی یەزدان
  • کەس ڕاینەکرد و کەس دەرباز نەبوو،
  • ئەوانەی لە باوەشم کردن و بەخێوم کردن،
  • دوژمن لەناوی بردن.»

شینه‌كانی ئیرمیا ٣

  • 1من ئەو پیاوەم کە زەلیلیم بینی
  • بە گۆچانی تووڕەیی ئەو.
  • 2منی بە پێش خۆی دا و
  • منی بە تاریکاییدا برد، بەبێ هیچ ڕووناکییەک.
  • 3بێگومان، دەستی لە دژی من بەرزدەکاتەوە
  • بە بەردەوامی و بە درێژایی ڕۆژ.
  • 4گۆشت و پێستی منی پیرکرد،
  • ئێسکەکانی شکاندم.