
گەنجینەکانی دانایی
1,041 episodes — Page 10 of 21

S36 Ep 30ئیشایا ٣٧: ١ - ٣٨: ٨
ئیشایا ٣٧: ١ - ٣٨: ٨1کاتێک حەزقیای پاشا گوێی لەمە بوو، جلەکانی لەبەر خۆیدا دادڕی و بەرگی لە گوش دروستکراوی پۆشی و چووە ناو پەرستگای یەزدان2ئینجا ئەلیاقیمی سەرپەرشتیاری کۆشک و شەڤنای خامەی نهێنی و کاهینانی باڵا کە هەموویان جلوبەرگی گوشیان پۆشیبوو ناردیانە لای ئیشایا پێغەمبەری کوڕی ئامۆچ،3پێیان گوت: «حەزقیا دەڵێت، ئەمڕۆ ڕۆژی تەنگانە و سەرزەنشت و سووکایەتییە، وەک کاتێک کە کۆرپە لە سکی دایکیدا ئامادەیە بێتە دەرەوە، بەڵام دایکەکەی هێزی پاڵدانی نییە بۆ ئەوەی منداڵەکەی ببێت.4بەڵکو یەزدانی پەروەردگارت گوێی لە قسەکانی فەرماندەی ناوچەکە بێت، کە گەورەکەی، پاشای ئاشور ناردی، تاکو سووکایەتی بە خودای زیندوو بکات. با یەزدانی پەروەردگارت سەرزەنشتی بکات لەسەر ئەو قسانەی یەزدانی پەروەردگارت گوێی لێبوو. ئیتر نوێژ بکە لە پێناوی ئەوانەی ماونەتەوە.»5کاتێک خزمەتکارەکانی حەزقیای پاشا هاتنە لای ئیشایا،6ئیشایاش پێی گوتن: «بە گەورەکەتان بڵێن: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: لەو قسانە مەترسە کە گوێت لێیان بوو، کە خزمەتکارەکانی پاشای ئاشور کفریان بەرامبەر بە من کرد.7گوێ بگرە! من وای لێ دەکەم هەواڵێک ببیستێت و بگەڕێتەوە خاکەکەی خۆی، لەوێش بە شمشێر لەناوی دەبەم.“»8کاتێک فەرماندەی ناوچەکە بیستییەوە کە پاشای ئاشور لاخیشی بەجێهێشتووە، کشایەوە، بینی پاشای ئاشور لە دژی لیڤنا دەجەنگێت.9سەنحێریب دەربارەی تیرهاقای پاشای کوش هەواڵی پێگەیشت کە لە میسرەوە لە دژی ئەو سوپای جوڵاندووە. کاتێک گوێ لەمە بوو، نێردراوی بۆ لای حەزقیا نارد و گوتی:10«بە حەزقیای پاشای یەهودا بڵێن: ڕێگا مەدە خوداوەندەکەت ئەوەی کە پشتت پێی بەستووە فریوت بدات بەوەی کە دەڵێت: ”ئۆرشەلیم ناکەوێتە دەست پاشای ئاشور.“11بە دڵنیاییەوە تۆ خۆت بیستووتە کە پاشاکانی ئاشور چییان بە هەموو خاکەکان کردووە، بە تەواوی لەناویانبردوون. ئایا تۆ دەرباز دەبیت؟12ئایا خوداوەندەکانی ئەو نەتەوانە فریای ئەوان کەوتن، ئەو نەتەوانەی باوباپیرانم لەناویانبردن، خوداوەندەکانی گۆزان و حەڕان و ڕەچەف و نەوەی عەدەن ئەوەی لە تێلئەسار بوو؟13کوان پاشای حەمات و پاشای ئەرپاد و پاشای شارەکانی سفەرڤەیم، هێنەع و عیڤا؟»14حەزقیا نامەکەی لە دەستی نێردراوەکان وەرگرت و خوێندییەوە. ئینجا سەرکەوت بۆ پەرستگای یەزدان، لەبەردەم یەزدان ڕایخست.15حەزقیا نوێژی بۆ یەزدان کرد و گوتی:16«ئەی یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل، تۆ لەسەر تەخت لەنێوان کەڕوبەکان دانیشتوویت، تۆ بە تەنها خودای هەموو شانشینەکانی زەویت، تۆ ئاسمان و زەویت دروستکرد.17ئەی یەزدان، گوێ شل بکە و ببیستە! ئەی یەزدان، چاوەکانت بکەرەوە و ببینە، گوێ لە تەواوی پەیامەکەی سەنحێریب بگرە کە ناردوونی، هەتا سووکایەتی بە خودای زیندوو بکات.18«ئەی یەزدان، ئەوە ڕاستە کە پاشاکانی ئاشور هەموو ئەو نەتەوانە و خاکەکانیان وێران کردووە.19خوداوەندەکانیشیان لێ فڕێدانە ناو ئاگرەوە و لەناویانبردن، چونکە ئەوانە خودا نەبوون، بەڵکو تەنها دار و بەرد و دەستکردی مرۆڤ بوون.20ئێستاش ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، لە دەستی ئەو ڕزگارمان بکە، تاکو هەموو شانشینەکانی زەوی بزانن کە بە تەنها تۆ، ئەی یەزدان، خودایت.»21ئینجا ئیشایای کوڕی ئامۆچ ناردی بۆ لای حەزقیا و گوتی: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دەفەرموێت: لەبەر ئەوەی نوێژت بۆ کردم سەبارەت بە سەنحێریبی پاشای ئاشور،22ئەمە ئەو فەرمایشتەیە کە یەزدان لەسەر ئەو فەرموویەتی:«سییۆنی کچە پاکیزە،بێزت لێ دەکاتەوە و گاڵتەت پێ دەکات.ئۆرشەلیمی کچ،کە تۆ هەڵدێیت پێت پێدەکەنێت.23سووکایەتی و کفرت بە کێ کرد؟دەنگت بەسەر کێدا بەرز کردەوە وچاوەکانت بە فیزەوە هەڵدەبڕیت؟لەسەر خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل!24لەسەر دەستی خزمەتکارەکانتسووکایەتیت بە پەروەردگار کرد.هەروەها دەڵێیت:”بە زۆری گالیسکەکانمەوەمن سەرکەوتمە سەر بەرزایی چیاکان،هەتا ئەوپەڕی لوبنان.بەرزترین دار ئورز وباشترین دار سنەوبەرم بڕییەوە.چوومە ناو دوورترین بەرزاییەکانی،ناو چڕی دارستانەکانی.25من لە خاکی بێگانەکان چەندین بیرم لێدا وئاوم لێیان خواردەوە.هەموو لقەکانی نیلم،بە بنی پێیەکانم کوێر کردەوە.“26«ئەی گوێت لێ نەبووە؟من لەمێژە دیاریم کردووە،لە ڕۆژگاری کۆنەوە نەخشەم کێشاوە،ئێستاش دەیهێنمە دی،کە تۆ بێیت شارە قەڵابەندەکان بڕووخێنیت،هەتا ببنە وێرانەیەک لە کەڵەکە بەرد.27دانیشتووانەکانیان بێ دەسەڵاتن،ڕەنگ زەرد و شەرمەزار بوون،بوونە گیای کێڵگە،ڕووەکی سەوز،گژوگیای سەربان،هەڵبزڕکاو بەر لەوەی گەشە بکات.28«بەڵام من هەستان و دانیشتنت وکاتی هاتوچۆکەت دەزانم،هەروەها هەڵچوونت لە دژی من.29لەبەر ئەوەی هەڵچوونت لێم و خۆبەزلزانیتگەیشتنە گوێم،قولاپەکەم دەخەمە لووتت ولغاوەکەم لە لێوەکانت وبەو ڕێگایەدا دەتنێرمەوەکە لێوەی هاتوویت.30«ئەی حەزقیا، ئەمەش نیشانەیە بۆ تۆ:«ئەم ساڵ دەغڵی خۆڕسک دەخۆن،ساڵی دووەم ئەوەی لەوەوە بەردەگرێت،بەڵام لە ساڵی سێیەم دەکێڵن و دەدورنەوە ومێو دەچێنن و لە بەرەکەی دەخۆن.31ئەوانەی لە بنەماڵەی یەهودا دەرباز بوون و ماونەتەوە،جارێکی دیکە لە ژێرەوە ڕەگ دادەکوتن و لە سەرەوەش بەر دەگرن.32لە ئۆرشەلیمەوە پاشماوەیەک بڵاو دەبنەوە ودەربازبووانیش لە کێوی سییۆنەوە،دڵگەرمی یەزدانی سوپاسالارئەمە دەکات.33«لەبەر ئەوە یەزدان لەبارەی پاشای ئاشورەوە ئەمە دەفەرموێت:«نایەتە ناو ئەم شارەوە وتیرێکیش بۆ ئەوێ ناهاوێژێت.بە قەڵغانیشەوە لێی نایەتە پێشەوە وسەنگەریشی لێ ناگرێت.34نایەتە ناو ئەم شارەوە،بەو ڕێگایەدا دەگەڕێتەوە کە پێیدا هاتووە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.35«بەرگری لەم شارە دەکەم و دەیپارێزم،لە پێناوی خۆم و لە پێناوی داودی بەندەم.»36ئیتر فریشتەی یەزدان هات و سەد و هەشتا و پێنج هەزار کەسی لەناو ئۆردوگای ئاشور کوشت، بەیانی زوو کە هەستان بینییان هەموویان لاشەی مردوون.37ئینجا سەنحێریبی پاشای ئاشور دەستی کێشایەوە و ڕۆیشت، گەڕایەوە و لە نەینەوا مایەوە.38لەدوای ئەوە، کاتێک سەنحێریب لە پەرستگای نیسرۆخی خوداوەندی کڕنۆشی بردبوو، هەردوو کوڕەکەی، ئەدرەمەلەک و سەرئەچەر، بە شمشێر

S36 Ep 29ئیشایا ٣٦: ١ - ٢٢
ئیشایا ٣٦: ١ - ٢٢1لە ساڵی چواردەیەمی حەزقیا پاشا، سەنحێریبی پاشای ئاشور هێرشی کردە سەر هەموو شارە قەڵابەندەکانی یەهودا و داگیری کردن.2ئیتر پاشای ئاشور لە لاخیشەوە فەرماندەی ناوچەکەی بە سوپایەکی گەورەوە بۆ حەزقیای پاشا نارد لە ئۆرشەلیم. کاتێک لەلای ئاوباری گۆمەکەی سەرەوە ڕاوەستا کە لەسەر ڕێگای شوێنی جلشۆرینەکەیە،3ئەلیاقیمی کوڕی حیلقیا سەرپەرشتیاری کۆشک و شەڤنای خامەی نهێنی و یۆئاحی تۆمارکار کوڕی ئاساف چوونە دەرەوە بۆ لای.4فەرماندەی ناوچەکە پێی گوتن: «بە حەزقیا بڵێن:«”پاشای گەورە، پاشای ئاشور دەڵێت: تۆ پشتت بە چی بەستووە؟5تۆ دەڵێیت کە پلان و هێزت هەیە بۆ جەنگ، بەڵام ئەوە قسەی پووچە. ئێستاش پشتت بە کێ بەستووە تاکو لێم یاخی بیت؟6وا پشتت بە پاڵپشتی ئەو قامیشە شکاوەی میسر بەستووە، ئەوەی کە هەرکەسێک خۆی بەسەردا بچەمێنێتەوە لەپی دەستی بریندار دەبێت و کونی دەکات! فیرعەونی پاشای میسر ئاوایە بۆ هەموو ئەوانەی پشتی پێ دەبەستن.7ئەگەر پێشم بڵێیت: ’پشتمان بە یەزدانی پەروەردگارمان بەستووە،‘ ئایا ئەوە ئەو نەبوو کە حەزقیا نزرگەکانی سەر بەرزایی و قوربانگاکانی تێکدا و بە یەهودا و ئۆرشەلیمی گوت: ’لەبەردەم ئەم قوربانگایە کڕنۆش دەبەن‘؟8«”ئێستاش گرەو لەگەڵ پاشای ئاشوری گەورەم بکە، من دوو هەزار ئەسپت دەدەمێ، ئەگەر تۆ بتوانیت بۆ خۆت سوار لەسەریان دابنێیت!9ئیتر چۆن دەتوانیت تاکە ئەفسەرێک لە خزمەتکارە بچووکەکانی گەورەکەم ببەزێنیت، تەنانەت ئەگەر پشت بە میسریش ببەستیت بۆ گالیسکە و سوار؟10ئێستاش ئایا من بەبێ یەزدان هێرشم کردووەتە سەر ئەم خاکە هەتا وێرانی بکەم؟ یەزدان پێی فەرمووم: بەسەر ئەو خاکەدا بدە و وێرانی بکە.“»11ئینجا ئەلیاقیم و شەڤنا و یۆئاح بە فەرماندەی ناوچەکەیان گوت: «تکایە لەگەڵ خزمەتکارەکانت بە زمانی ئارامی قسە بکە، چونکە لێی تێدەگەین، بە عیبری قسەمان لەگەڵ مەکە لەبەرچاوی خەڵکەکەی سەر شووراکە.»12فەرماندەکەش گوتی: «ئایا گەورەم تەنها بۆ لای گەورەکەت و تۆی ناردووین هەتا ئەم قسانە بکەین؟ ئایا بۆ لای ئەو پیاوانەی سەر شووراکەی نەناردووین، بۆ ئەوەی پیسایی خۆیان بخۆن و میزی خۆیان بخۆنەوە لەگەڵتان؟»13ئینجا فەرماندەکە وەستا و بە دەنگێکی بەرز بە زمانی عیبری هاواری کرد و گوتی: «گوێ لە قسەی پاشای گەورە بگرن، پاشای ئاشور!14پاشا ئاوا دەڵێت: مەهێڵن حەزقیا فریوتان بدات، چونکە ناتوانێت ڕزگارتان بکات.15مەهێڵن حەزقیا واتان لێ بکات پشت بە یەزدان ببەستن و بڵێت: ”بێگومان یەزدان فریامان دەکەوێت و ئەم شارە ناداتە دەست پاشای ئاشور.“16«گوێ لە حەزقیا مەگرن، چونکە پاشای ئاشور دەڵێت: ڕازی بن بە ملکەچبوون بۆ من، وەرنە دەرەوە بۆ لام، با هەرکەسە لە مێوەکەی خۆی و لە دار هەنجیرەکەی خۆی بخوات و ئاو لە ئەمباراوەکەی خۆی بخواتەوە،17هەتا ئەو کاتەی دێم و دەتانبەمە خاکێکی وەک خاکەکەی خۆتان، خاکی دانەوێڵە و شەرابی نوێ، خاکی نان و ڕەزەمێو.18«با حەزقیا فریوتان نەدات کە دەڵێت: ”یەزدان ڕزگارمان دەکات.“ ئایا خوداوەندی هیچ نەتەوەیەک توانی خاکەکەی خۆی لە دەست پاشای ئاشور ڕزگار بکات؟19کوان خوداوەندەکانی حەمات و ئەرپاد؟ کوان خوداوەندەکانی سفەرڤەیم؟ ئایا فریای سامیرە کەوتن لە دەستم؟20کام لە هەموو خوداوەندەکانی ئەو خاکانە توانی خاکەکەی خۆی لە دەستی من ڕزگار بکات؟ ئیتر چۆن یەزدان فریای ئۆرشەلیم دەکەوێت لە دەستی من؟»21بەڵام گەل بێدەنگ بوون و بە یەک وشەش وەڵامیان نەدایەوە، چونکە پاشا فەرمانی کردبوو: «وەڵامی نەدەنەوە.»22ئینجا ئەلیاقیمی کوڕی حیلقیای سەرپەرشتیاری کۆشک و شەڤنای خامەی نهێنی و یۆئاحی کوڕی ئاسافی تۆمارکار هاتنە لای حەزقیا و جلەکانیان دادڕی بوو، قسەکانی فەرماندەی ناوچەکەیان پێی ڕاگەیاند.

S36 Ep 28ئیشایا ٣٤: ١ - ٣٥: ١٠
ئیشایا ٣٤: ١ - ٣٥: ١٠1ئەی نەتەوەکان نزیک بنەوە هەتا گوێ بگرن،ئەی نەتەوەکان گوێ شل بکەن!با زەوی و هەرچی تێیدایە گوێ بگرێت،جیهان و هەموو بەرهەمەکانی،2چونکە تووڕەیی یەزدان لەسەر هەموو نەتەوەکانە،هەڵچوونی لەسەر هەموو سوپاکانیانە.بە تەواوی قڕی کردوون،بەدەستەوەی داون بۆ سەربڕین.3کوژراوەکانیان فڕێدەدرێن،تەرمەکانیان بۆنی بۆگەن دەردەکات وچیاکان لەناو خوێنی ئەوان دەتوێنەوە.4خۆر و مانگ و ئەستێرەکان دەتوێنەوە،ئاسمان وەک تۆمارێک دەپێچرێتەوە.هەموو ئەستێرەکان هەڵدەوەرن،وەک هەڵوەرینی گەڵای مێو،وەک وەرینی هەنجیر لە دارەکەی.5شمشێری من لە ئاسمان کاری تەواو بووە،وا دادەبەزێتە سەر ئەدۆم وبەسەر گەلێک بە نەفرەتم کردووە بۆ حوکم بەسەردادان.6شمشێری یەزدان خوێنی لێ دەتکێت،قەڵەو بووە بە پیو،بە خوێنی بەرخ و تەگە،بە پیوی گورچیلەی بەرانەکان،چونکە یەزدان قوربانی سەربڕاوی هەیە لە بۆزرا وسەربڕینێکی گەورەی هەیە لە خاکی ئەدۆم.7گای کێوی لەگەڵیان دەکەون،گوێرەکەکان لەگەڵ کەڵەگاکان،زەوییان بە خوێن ئاو دەدرێت،خۆڵیان بە پیو قەڵەو دەبێت.8یەزدان ڕۆژی تۆڵەسەندنەوەی هەیە،ساڵی سزادان لەبەر کێشەکەی سییۆن.9جا ڕووبارەکانی ئەدۆم دەبن بە قیر وخۆڵەکەی بە گۆگرد،زەوییەکەی دەبێت بە قیری داگیرساو!10شەو و ڕۆژ ناکوژێتەوە،دووکەڵی بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە.نەوە دوای نەوە کاول دەبێت،بۆ هەتاهەتایە کەس پێیدا تێناپەڕێت.11کوندەپەپووی بیابان و بایەقووش داگیری دەکەن،کوندەپەپووی گەورە و قەلەڕەش تێیدا نیشتەجێ دەبن.بەسەر ئەدۆمدا خودا گوریسی پێوانە بۆ خاپوور بوون وشاووڵی چۆڵبوون درێژ دەکات.12خانەدانەکانی هیچیان لەوێ نابێت کە بە شانشینێک دادەنرێن،هەموو میرەکانی لەناودەچن.13دڕک لە کۆشکەکانی شین دەبێت،چقڵ و وشترالووک لە قەڵاکانی.دەبێت بە مۆڵگای چەقەڵ ولانەی کوندەپەپوو.14دڕندە بیابانییەکان و کەمتیار پێکدەگەن،تەگە بانگی هاوەڵەکانیان دەکەن،دڕندەکان شەو لەوێدا ئارام دەگرن وجێی حەوانەوە بۆ خۆیان دەدۆزنەوە.15لەوێ کوندەپەپوو هێلانە دەکات و هێلکە دەکات،کڕ دەکەوێت و لەژێر سێبەری باڵەکانی هەڵیدەهێنێت.لەوێ شاهین و شمقاڕ کۆدەبنەوە،هەریەکە و لەگەڵ تاکەکەی.16تۆمارەکەی یەزدان بپشکنن و بخوێننەوە:یەکێک لەمانە کەم نابێتەوە،هیچ مێینەیەک نێرەکەی خۆی ون ناکات،چونکە دەمی یەزدان فەرمانی داوە،ڕۆحی ئەو کۆیان دەکاتەوە.17ئەو زەوییەکە لەنێوانیان دابەش دەکات،دەستی ئەو بە پەت بۆی بەش دەکات.بۆ هەتاهەتایە داگیری دەکەن،نەوە دوای نەوە تێیدا نیشتەجێ دەبن.ئیشایا ٣٥1چۆڵەوانی و خاکی وشک شادمان دەبن،بیابان دەگەشێتەوە و چرۆ دەکات،وەک گوڵاڵە سوورە،2بە تەواوی چرۆ دەکات وتەواو دەگەشێتەوە و هاواری خۆشی دەکات!شکۆی لوبنانی پێدەدرێت،شەوکەتی کارمەل و شارۆن،ئەوان شکۆی یەزدان وشەوکەتی خودامان دەبینن.3دەستە شلەکان توند بکەن وئەژنۆ لەرزۆکەکان بچەسپێنن.4بەوانە بڵێن کە دڵەکوتێیانە:«خۆتان توند بکەن، مەترسن!ئەوەتا خوداتان،بە تۆڵەسەندنەوە دێت،سزای خوداتان.ئەو دێت و ڕزگارتان دەکات.»5ئەوسا چاوی کوێر دەبینێت وگوێی کەڕ دەکرێتەوە.6ئەوسا شەل وەک ئاسک باز دەدات وزمانی لاڵ هاواری خۆشی دەکات،چونکە لە چۆڵەوانی ئاو تەقییەوە وڕووباریش لە بیابان.7سەراب دەبێتە گۆم وخاکی تینوو بە کانیاو.لە لانەی چەقەڵەکان، لە مۆڵگەکەیان،قامیش و زەلی لێ سەوز دەبێت.8لەوێ ڕێڕەوێک و ڕێگایەک دەبێت،ڕێگای پیرۆزی پێ دەگوترێت.گڵاو پێیدا تێناپەڕێت،بەڵکو بۆ ئەوانەیەکە بە چاکە پێیدا دەڕۆن،گێلەکان پێدا ناڕۆن.9شێر لەوێ نابێت،جانەوەری دڕندە بۆ ئەوێ سەرناکەوێت،لەوێ بەرچاو ناکەون.بەڵکو ئەوانەی کڕاونەتەوە پێیدا دەڕۆن،10ئەوانەی یەزدان کڕیونیەتیەوە دەگەڕێنەوە،بە هاواری خۆشییەوە بۆ سییۆن دێن،شادییەکی هەتاهەتایی بەسەر سەریانەوە.خۆشی و شادی پێیان دەگەن وناخۆشی و ئاخ هەڵکێشان هەڵدێن.

S36 Ep 27ئیشایا ٣٢: ١ - ٣٣: ٢٤
ئیشایا ٣٢: ١ - ٣٣: ٢٤1ئەوەتا پاشایەک بە ڕاستودروستی پاشایەتی دەکات ومیرانیش بە دادوەری سەرۆکایەتی دەکەن،2مرۆڤ وەک حەشارگەیەک دەبێت لە ڕووی با ووەک چەتر لە ڕووی لێزمەی باران،وەک جۆگەی ئاو لە شوێنێکی وشکدا ووەک سێبەری تاشەبەردێکی گەورە لە خاکی ماندووبووندا.3چاوی بینەران کز نابێت وگوێی گوێگرەکان دەبیستێت.4دڵی هەڵەشەکان دەزانن و تێدەگەن وزمانی زمانگرانەکان بە ڕوونی و ڕەوانی دەدوێن.5ئیتر گێل بە «ڕێزدار» بانگ ناکرێت،بە فێڵبازیش ناگوترێت «خانەدان»،6چونکە گێل بە گێلی دەدوێت ودڵیشی خراپە دەکات،بۆ ئەوەی گڵاوی ئەنجام بدات،لە دژی یەزدان بوختان هەڵدەبەستێت،بۆ ئەوەی برسی تێر نەبێت وتینوو لە خواردنەوە بێبەش بێت.7ڕێبازی فێڵبازیش خراپە وپیلانی بەدکاری دەگێڕێت،هەتا بە قسەی درۆ کڵۆڵان تەفروتونا بکاتئەگەر قسەی نەدارانیش ڕاست بێت.8بەڵام ڕێزدار بە ڕێزداری پلان دادەنێت ولەسەر ڕێزیش جێگیر دەبێت.9ئەی ئافرەتە لەخۆڕازییەکان،هەستن گوێ لە دەنگی من بگرن!ئەی کیژە دڵنیاکان،گوێ شل بکەن بۆ قسەی من!10ئەی دڵنیاکان، ڕۆژانێک پتر لە یەک ساڵلەرز دەتانگرێت،چونکە ڕەزچنین بەسەرچوو وکۆکردنەوە نایەت.11ئەی ئافرەتە لەخۆڕازییەکان، بلەرزن!ئەی کیژە دڵنیاکان لەرز بتانگرێت!جلتان دابکەنن و خۆتان ڕووت بکەنەوە،گوش لە کەمەرتان ببەستن.12لە سنگی خۆتان بدەن بۆ کێڵگە بەردارەکان،بۆ ڕەزی بەردار،13بۆ خاکی گەلەکەمدڕکوداڵ دەڕوێت،بەڵێ، بۆ هەموو ماڵە شادەکان،بۆ شارە گەشاوەکە.14بێگومان کۆشک چۆڵ دەکرێت،شاری قەرەباڵغ چۆڵ دەبێت،قەڵا و قوللەی چاودێری لەگەڵ زەوی تەخت دەبن بۆ هەتاهەتایە،دەبن بە سەیرانگای گوێدرێژەکان، لەوەڕگا بۆ مێگەلەکان،15هەتا ئەو کاتەی لە بەرزاییەوە ڕۆحی خودا بەسەرماندا دەڕژێت،جا چۆڵەوانی دەبێت بە باخ وباخیش بە دارستان دادەنرێت.16جا دادپەروەری یەزدان لە چۆڵەوانی نیشتەجێ دەبێت وڕاستودروستییەکەشی لەناو باخ دادەنیشێت.17جا ئەنجامدانی ڕاستودروستی ئاشتی دەبێت وکاری ڕاستودروستیش ئارامی و ئاسوودەیی هەتاهەتایی.18ئینجا گەلی من لە ئاشتی و ئاوەدانی نیشتەجێ دەبێت ولە نشینگەی ئاسوودەیی وشوێنی پشوودانەکانیان بە ئارامی.19تەرزە دەبارێت و دارستانەکان دەکوتێت،شارەکە بە تەواوی دەکەوێنێت،20بەڵام خۆزگە بە خۆتانکاتێک تۆو لەدەم هەموو ئاوەکان دەچێنن وگا و گوێدرێژەکانتان دەلەوەڕن.ئیشایا ٣٣1قوڕبەسەرت ئەی تێکدەر،کە تێکیان نەدایت!قوڕبەسەرت ئەی ناپاک،کە ناپاکییان لێ نەکردوویت!کاتێک لە تێکدان تەواو دەبیت،خۆت تێکدەدرێیت؛کاتێک لە ناپاکی بوویتەوە،خۆت ناپاکیت لێ دەکرێت.2ئەی یەزدان، لەگەڵماندا میهرەبان بە،هیوامان بە تۆیە.هەموو بەیانییەک ببە هێزمان وهەروەها ڕزگاریمان لە کاتی تەنگانەدا.3لە نەڕەی دەنگت گەلان ڕایانکرد،کە ڕاپەڕیت نەتەوەکان پەرت بوون.4ئەی نەتەوەکان، دەستکەوتەکانتان کۆ دەکرێنەوە وەک چۆن کوللە لە دەغڵ دەدات،وەک ڕەوە کوللە خەڵک ڕووتتان دەکەنەوە.5یەزدان پایەبەرزە، چونکە نیشتەجێی بەرزاییە،سییۆن لە ڕاستودروستی و دادپەروەری پڕ دەکات.6یەزدان دەبێتە مایەی دڵنیایی کاتەکانت.گەنجینەی ڕزگاری و دانایی و زانینە،لەخواترسی کلیلی ئەو گەنجینەیە.7ئەوەتا دلێرەکانیان لە دەرەوە دەقیژێنن،نێردراوانی ئاشتی بە تاڵی دەگرین.8ڕێگاکان چۆڵ بوون،بڕانەوە ڕێبواران.پەیمان شکا وشایەتەکانی ڕەتکرانەوە وکەس بە هیچ دانانرێت.9زەوی شیوەن دەکات و سیس بوو،لوبنان ڕیسوا بوو، داڕزا،شارۆن وەک بیابانی عەراڤای لێهات،باشان و کارمەل ڕووتانەوە.10یەزدان دەفەرموێت: «ئێستا هەڵدەستم،ئێستا بە گەورە دەزانرێم،ئێستا بڵند دەکرێمەوە.11بە گیا دووگیان دەبن وکاتان دەبێت،هەناسەتان ئاگرە و خۆتان دەخوات.12گەلان دەبن بە گەچ،وەک چقڵی بڕاوە بە ئاگر دەسووتێنرێن.»13ئەی دوورەکان گوێتان لێ بێت چیم کردووە،ئەی نزیکەکان هێزم بزانن!14گوناهباران لە سییۆن تۆقین،گڵاوەکان لەرز دایگرتن:«کێ لە ئێمە لەناو ئاگری لووشدەر دەمێنێتەوە؟کێ لە ئێمە لەناو سووتانی هەمیشەیی دەمێنێتەوە؟»15ئەوەی بە ڕاستودروستی هەڵسوکەوت دەکات وڕاستی دەڵێت،ئەوەی قازانجی زۆرداری ڕەت دەکاتەوە وڕێگری دەکات لە دەستەکانی بۆ وەرگرتنی بەرتیل،ئەوەی لە بیستنی خوێنڕشتن گوێی خۆی کەڕ دەکات ولە بینینی خراپە چاوی خۆی دەنوقێنێت،16ئەو لە بەرزایی نیشتەجێ دەبێت،قەڵای چیاکان پەناگایەتی،نانی دەدرێت وئاوی مسۆگەرە.17چاوت پاشا لە جوانی خۆیدا دەبینێت،سنوورێکی فراوان دەبینن.18دڵت لە تۆقین ڕادەمێنێت:«کوا خامەی نهێنی و کوا باجگر؟کوا بەرپرسی قوللەکان؟»19ئیتر گەلی دڕندە نابینن،گەلێک قسەیان ئاڵۆزە بۆ بیستن،زمانیان گرانە تێیان ناگەیت.20بڕوانە سییۆن شاری جەژنمان،چاوەکانت ئۆرشەلیم دەبینن،ماڵێکی ئاسوودە، چادرێک ناگوازرێتەوە.سنگەکانی هەرگیز هەڵناکەنرێن،هیچ کام لە گوریسەکانی ناپسێن.21بێگومان لەوێ یەزدانی توانادار پشتگیرمان دەبێت.شوێنی ڕووبارەکان و کەناری جۆگە فراوانەکان دەبێت.کەشتی سەوڵدار پێیدا ناڕوات وکەشتی مەزن پێیدا تێناپەڕێت.22یەزدان دادوەرمانە،یەزدان فەرزدانەرمانە،یەزدان پاشامانە،ئەو ڕزگارمان دەکات.23گوریسەکانت شل بوون،بنکەی دار ئاڵای کەشتییەکەیان توند ناکەن،چارۆکە بڵاو ناکەنەوە.ئینجا دەستکەوتی زۆر دابەش کرا،شەلەکانیش تاڵانییان تاڵان کرد.24دانیشتووی سییۆن ناڵێت، «نەخۆش کەوتم،»ئەو گەلەی تێیدا نیشتەجێیە تاوانەکانی بەخشراو دەبێت.

S36 Ep 26ئیشایا ٢٩: ٦ - ٣١: ٩
ئیشایا ٢٩: ٦ - ٣١: ٩6لەلایەن یەزدانی سوپاسالارەوە سزا دەدرێتبە هەورەتریشقە و بوومەلەرزە و دەنگێکی بەرزەوە،بە زریان و ڕەشەبا و گڕی ئاگری سووتێنەرەوە.7وەک خەون و زیندەخەوی شەوانی لێدێت،ئاپۆرەی هەموو نەتەوە لەشکرکێشەکانی سەر ئەریێل،هەموو لەشکرکێشەکانی سەری و سەر قەڵاکانیلەگەڵ تەنگ پێ هەڵچنانی،8وەک ئەوەی برسی خەون ببینێت و ئەوەتا دەخوات،بەڵام کە هەڵدەستێت ورگی بەتاڵە،وەک ئەوەی تینوو خەون ببینێت و ئەوەتا دەخواتەوە،بەڵام کە هەڵدەستێت شەکەتە و گیانی ئارەزوو دەکات،ئاوایان لێدێت ئاپۆرەی هەموو ئەو نەتەوانەیلەشکرکێشییان کردووە بۆ سەر کێوی سییۆن.9بحەپەسێن و سەرسام بن!خۆتان کوێر بکەن و کوێربن!بەبێ شەراب ئێوە مەستن،بەبێ مەی ئێوە بە لارەلار دەڕۆن.10یەزدان ڕۆحی خەوی قووڵی بەسەر ئێوەدا ڕشتووە،بەم شێوەیە یەزدان چاوەکانی ئێوەی نوقاندووە کە پێغەمبەرەکانن،هەروەها یەزدان سەری ئێوەی پێشبینیکەری داپۆشیوە.11جا تەواوی ئەم پەیامەی کە بە بینینێک ئاشکرا کراوە تەنها بۆ ئێوە وەک وشەکانی تۆمارێکی مۆرکراوی لێهاتووە، ئەوەی دەیدەنە کەسێکی خوێندەوار و دەڵێن: «تکایە ئەمە بخوێنەوە.» ئەویش دەڵێت: «ناتوانم، چونکە مۆر کراوە.»12یان ئەگەر تۆمارەکە دەدەنە کەسێکی نەخوێندەوار و دەڵێن: «تکایە ئەمە بخوێنەوە.» ئەویش دەڵێت: «خوێندەواریم نییە.»13جا پەروەردگار دەفەرموێت:«لەبەر ئەوەی ئەم گەلە هەر بە دەم نزیک دەبنەوە وبە لێوەکانیان ڕێزم لێ دەگرن،بەڵام دڵیان لێم دوورە،پەرستنیان بۆ منتەنها فێرکردن و ڕاسپاردەی خەڵکە.14لەبەر ئەوە ئەوەتا من جارێکی دیکەکاری سەیر و سەمەرە بەم گەلە دەکەم،دانایی داناکانی لەناودەبەم وتێگەیشتنی تێگەیشتووانی ون دەبێت.»15قوڕبەسەر ئەوانەی دەچنە قووڵاییەوەبۆ ئەوەی پیلانەکانیان لە یەزدان بشارنەوە،کارەکانیان لە تاریکی دەبێت ودەڵێن: «کێ دەمانبینێ؟ کێ دەمانناسێت؟»16ئای لە هاڵاوگێڕیتان،ئایا گۆزەکەر و قوڕ دەکرێن بە یەکتاکو دروستکراو بە دروستکەرەکەی بڵێت:«تۆ دروستت نەکردم»؟یان گۆزەکە بە گۆزەکەر بڵێت:«تێناگەیت»؟17ئایا لە ساتێکی کەمدا لوبنان ناگۆڕێت بۆ باخ وباخیش بە دارستان دانانرێت؟18جا لەو ڕۆژەدا کەڕەکان گوێیان لە وشەکانی تۆمارەکە دەبێت ولە ئەنگوستەچاو و لە تاریکیداچاوی نابیناکان دەبینن.19زەلیلەکان دڵخۆشییان بە یەزدان زیاتر دەبێت،نەدارانیش بە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل دڵشاد دەبن.20زۆردار لەناودەچێت وگاڵتەجاڕ نەمێنێت وهەموو ئێشکگرانی خراپەکاری دەبڕێنەوە.21ئەوانەی بە وشەیەک مرۆڤ گوناهبار دەکەن ولە دادگا داو بۆ دادوەر دەنێنەوە وبە شتی پووچ دادپەروەری خوار دەکەن.22لەبەر ئەوە یەزدان ئەوەی ئیبراهیمی کڕییەوە، ئەمە بە بنەماڵەی یاقوب دەفەرموێت:«ئێستا یاقوب شەرمەزار نابێت وئێستا ڕوو زەرد نابێت.23کاتێک منداڵەکانی دەستکردەکانی دەستملەنێویاندا دەبینن،وەک ناوێکی پیرۆز ڕێز لە ناوەکەم دەگرن،دان بە پیرۆزی پیرۆزەکەی یاقوبدا دەنێن،لە خودای ئیسرائیل دەترسن.24ئەوانەی لە ناوەڕۆکەوە گومڕا بوون تێگەیشتن بەدەستدەهێنن وبۆڵەبۆڵکەران فێربوون وەردەگرن.»ئیشایا ٣٠1یەزدان دەفەرموێت:«قوڕبەسەر کوڕانی کەللەڕەق،پلانێک جێبەجێ دەکەن کە هی من نییە،داڕێژراوێک دادەڕێژن کە لە ڕۆحی منەوە نییەبۆ ئەوەی گوناه لەسەر گوناه زیاد بکەن.2دەڕۆن هەتا بەرەو میسر شۆڕ بنەوەبێ ئەوەی پرس بە من بکەن،هەتا پەنا بدەنە پاڵ قەڵای فیرعەون،لە سایەی میسر پەناگیر بن.3بەڵام قەڵای فیرعەون بۆتان دەبێت بە ڕیسوایی وپەناگیریشتان لە سایەی میسر بە شەرمەزاری.4هەرچەندە میرەکانی وا لە چۆعەنن،نێردراوەکانی گەیشتنە شاری حانێس،5بەڵام هەموو شەرمەزار دەبنلە گەلێک کە بێ سوودە بۆیان،بۆ یارمەتیدان نییە و بۆ سوود بەخشین نییە،چونکە بۆ ڕیسوایی و بۆ شورەییە.»6سروشێک سەبارەت بە ئاژەڵەکانی نەقەب:لە خاکی تەنگانە و ناخۆشیدا،ئەوەی شێرە مێ و شێری لێوە دێت،مار و ماری ژەهراوی باڵدار،سامانەکانیان لەسەر شانی گوێدرێژ بار دەکەن،لەسەر پشتی وشتریش گەنجینەکانیانبۆ لای گەلێک کە سوود نابەخشن،7چونکە پووچ و بەفیڕۆدانە یارمەتییەکەی میسر.لەبەر ئەوە ناوم لەمە نا:«ڕەهەڤ ئەوەی هیچ ناکات».8ئێستا وەرە لەلایان لەسەر تەختەیەک بینووسە ولە تۆمارێک نەخشی بکە،هەتا بۆ ڕۆژگاری داهاتوو ببێت بەشایەتێک بۆ هەتاهەتایە.9ئەوان گەلێکی یاخین، کوڕانی درۆزنن،ئەو کوڕانەی نەیانویست گوێ لە فێرکردنی یەزدان بگرن.10بە پێشبینیکەر دەڵێن:«پێشبینی مەکە!»بەوەی پەیامی خودا ڕادەگەیەنێت دەڵێن:«پەیامی ڕاستمان پێ ڕامەگەیەنە!قسەی لووسمان بۆ بکە،خەونی تەفرەدەر ببینە!11لە ڕێگا لابدەن،ڕێچکە بەر بدەن،چیتر ڕووبەڕوومان مەکەنەوەلەگەڵ داواکارییەکانی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل!»12لەبەر ئەوە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل وا دەفەرموێت:«ئەم پەیامەتان ڕەتکردەوە ومتمانەتان بە زۆرداری و خواروخێچی کرد وپشتتان پێیان بەست،13لەبەر ئەوە ئەم تاوانەتان وەکدیوارێکی ناڕێک و بەرز درزی تێکەوتبێت،ئەوەی لەناکاو و دەستبەجێ دادەڕووخێت.14وەک شکانی گۆزەی گۆزەکەران دەشکێتبێ بەزەییانە وردوخاش دەکرێت،لەناو پارچە وردوخاشکراوەکانیپارچەیەک نابێت بۆ هەڵگرتنی ئاگر لە ئاگردانەوەیان بۆ ئاو دەرهێنان لە ئەمباراوەوە.»15یەزدانی باڵادەست، پیرۆزەکەی ئیسرائیل وا دەفەرموێت:«بە تۆبەکردن و ئارامگرتن ڕزگارتان دەبێت،پاڵەوانیتان لە هێمنی و لە دڵنیاییتان دەبێت،بەڵام نەتانویست،16گوتتان: ”وا نا، بەڵکو بە ئەسپ هەڵدێین،“لەبەر ئەوە هەڵدێن!گوتتان: ”سواری ئەسپی خێرا دەبین،“لەبەر ئەوە ڕاونەرانتان خێرا دەکەن!17لە ڕووی نەڕەی یەک کەسهەزار کەس هەڵدێت،لە ڕووی نەڕەی پێنج کەسهەمووتان هەڵدێن،هەتا وەک دار ئاڵا لەسەر لووتکەی چیا ووەک بەیداخ بەسەر گردەوە دەمێننەوە.»18بەڵام یەزدان چاوەڕێی ئەوە دەکات هەتا لەگەڵتان میهرەبان بێت،لەبەر ئەوە هەڵدەستێت بۆ ئەوەی بەزەیی پێتاندا بێتەوە،چونکە یەزدان خودای دادپەروەرییە.خۆزگە بەوانەی چاوەڕێی دەکەن!19ئەی گەلی سییۆن کە لە ئۆرشەلیم نیشتەجێن، ئێوە ئیتر ناگریێن. بە تەواوی میهرەبان دەبێت لەگەڵتان، لەگەڵ دەنگی هاوارتان کە گوێی لێ دەبێت، بە دەنگتانەوە دێت

S36 Ep 25ئیشایا ٢٨: ١ - ٢٩: ٥
ئیشایا ٢٨: ١ - ٢٩: ٥1قوڕبەسەر ئەو تاجەی سەرخۆشانی ئەفرایم شانازی پێوە دەکەن!قوڕبەسەر ئەو شارەی دەسەڵاتدارە بەسەر دۆڵی بەپیت،کە جوانی و شکۆمەندییەکەی وەک گوڵێکی سیسە.قوڕبەسەر ئەوانەی شەراب ئەوانی کەواندووە!2ئەوەتا بەهێز و توند هی پەروەردگارە.وەک لێزمەی تەرزە و ڕەشەبای وێرانکەر،وەک لێزمەی ئاوی زۆری ڕاماڵ،بە دەست فڕێیدەداتە سەر زەوی.3پێشێل دەکرێتتاجی شانازی سەرخۆشانی ئەفرایم.4دەبێت بە گوڵی سیس بووجوانی شکۆمەندییەکەی،ئەوەی لەسەر دۆڵی بەپیتە،وەک پێگەیشتنی هەنجیر بەر لە هاوین،ئەوەی دەیبینێتهێشتا لە مستیەتی قووتی دەدات.5لەو ڕۆژەدا یەزدانی سوپاسالاردەبێتە تاجەگوڵینەی جوانی وتاجی شکۆمەندیبۆ پاشماوەی گەلەکەی.6دەبێتە ڕۆحی دادپەروەریبۆ دانیشتوو لەسەر تەختی حوکمدان وپاڵەوانیێتیبۆ بەرەنگاربووانی جەنگ لەبەر دەروازەکان.7ئەمانیش بە شەراب گێژن وبە مەی گومڕان:کاهین و پێغەمبەر بە مەی گێژن،بە شەراب قووتدەدرێن،بە مەی گومڕان،کە بینینیان بۆ ئاشکرا دەکرێت گێژن،کوێرانە حوکم دەدەن.8هەموو مێزەکان پڕ بوون لە ڕشانەوە وهیچ جێگایەک بێ پیسایی نەماوە.9دەڵێن: «زانیاری فێری کێ دەکات؟پەیام بۆ کێ ڕوون دەکاتەوە؟بۆ لەشیربڕاوەکان،یان بۆ لە مەمک بڕاوەکان؟10وەک گغە گغ بۆ گغە گغ،بڤە بڤ بۆ بڤە بڤ،کەمێک لێرە و کەمێک لەوێ.»11کەواتە خوداش بە لێوی بێگانە و زمانێکی نامۆقسە بۆ ئەم گەلە دەکات.12بۆ ئەوانەی پێی گوتن:«ئەمە حەسانەوەیە،با ماندوو بحەسێتەوە، ئەمە ئارامگایە.»بەڵام نەیانویست گوێ بگرن.13جا فەرمایشتی یەزدان بۆیان دەبێت بە:گغە گغ بۆ گغە گغ،بڤە بڤ بۆ بڤە بڤ،کەمێک لێرە و کەمێک لەوێ.بۆ ئەوەی بڕۆن و بەرەو دواوە بکەون وبشکێنەوە و ڕاو بکرێن و بگیرێن.14ئەی پیاوانی گاڵتەجاڕ، لەبەر ئەوە گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن،ئەی فەرمانڕەوایانی ئەم گەلە کە لە ئۆرشەلیمن!15گوتتان: «پەیمانمان لەگەڵ مردن بەستووە وپەیماننامەمان لەگەڵ جیهانی مردووان مۆر کردووە،کە قامچی لافاو تێدەپەڕێتلە ئێمە نزیک ناکەوێتەوە،چونکە درۆمان کردووە بە داڵدەمان ولەناو ساختە پەناگیر دەبین.»16لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا بەردێک لە سییۆن دادەنێم،کە دەبێتە سەنگی مەحەک،گرنگترین و گرانبەهاترین بەردی بناغە بۆ بناغەیەکی پتەو،ئەوەی پشتی پێ ببەستێت ناشڵەژێت.17دادوەری دەکەمە گوریسی پێوانە وبە شاووڵ ڕاستودروستی دەکەم،جا تەرزە داڵدەی درۆ ڕادەماڵێت وپەناگاش ئاو دایدەپۆشێت.18پەیمانەکەتان لەگەڵ مردن دەسڕێتەوە وپەیماننامەکەتان لەگەڵ جیهانی مردووان سەر ناگرێت.کاتێک قامچی لافاو تێدەپەڕێت،ئێوە بۆی دەبن بە پێشێل.19هەر کاتێک تێبپەڕێت دەتانبات،چونکە هەموو بەیانییەک تێدەپەڕێتبە شەو و بە ڕۆژ.»بە تەنها تێگەیشتنی پەیامەکەدەبێتە مایەی تۆقاندن.20دۆشەک کورت بووە بۆ ڕاکشان ولێفەش تەنک بووە بۆ لەخۆپێچانەوە.21یەزدان هەڵدەستێت، وەک لە کێوی پەراچیم هەستا،هەروەک لە دۆڵی گبعۆن، تووڕەیی دێتە جۆشبۆ ئەوەی کارەکەی بکات، کارەکەی نامۆیە!بۆ ئەوەی ئیشەکەی بکات، ئیشەکەی نامۆیە!22ئێستا گالتەجاڕ مەبن،نەوەک کۆتتان توندتر بکرێت،چونکە لەلایەن یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار،گوێم لە کۆتایی پێهێنان و بڕانەوە بووە بەسەر هەموو خاکەکەدا.23گوێ شل بکەن و دەنگم ببیستن،گوێ بگرن و قسەم ببیستن.24ئایا جوتیار هەموو ڕۆژێک زەوییەکەی دەکێڵێت،هەڵیدەکۆڵێت و خەرتەی دەکات بۆ چاندن؟25ئەی کە ڕووەکەی تەخت کرد،تۆوی دەکات بە کونجی و زیرەی تێدا دەوەشێنێت وگەنم لە هێڵی جووتەکانی دادەنێت وجۆ لە شوێنی نیشانکراو،گوڵەبەڕۆژەش لە سنوورەکانی؟26جا خودای خۆی فێری دەکات،بە دادوەری ڕێنمایی دەکات.27کونجی بە جەنجەڕ ناکوترێت،چەرخەی عەرەبانەش بەسەر زیرەدا نایەت،بەڵکو کونجی بە دار تێکدەدرێت وزیرەش بە گۆچان.28دانەوێڵە بۆ نان دەکوترێت،هەتاهەتایە جەنجەڕی بەسەردا ناهێنێت،چەرخەی عەرەبانەکەی وئەسپەکەی وردوخاشی ناکەن.29هەموو ئەمانەش لەلایەن یەزدانی سوپاسالارەوە هاتوون،ڕاوێژی سەیرە و دانایی مەزنە.ئیشایا ٢٩1قوڕبەسەر ئەریێل، ئەریێلئەو شارەی داود تێیدا مایەوە!ساڵ لەدوای ساڵ زیاد بکەن،با جەژنەکان بسوڕێنەوە.2منیش تەنگ بە ئەریێل هەڵدەچنم،جا دەبێت بە گریان و شیوەن وبۆ من وەک ئاگردانی قوربانگای لێدێت،3وەک بازنە دەورت دەدەم،بە قەڵا تەنگت پێهەڵدەچنم وسەنگەر بە چواردەورتدا لێ دەدەم.4جا نزم دەبیتەوە و لە زەوییەوە دەدوێیت،قسەکەت لەناو خۆڵ دەچەمێتەوە،دەنگت وەک تارمایی دەبێت لە زەوییەوە،قسەکەت لەناو خۆڵ چرپەی دێت.5ئاپۆرەی دوژمنانت وەک تۆزی کوتراو دەبن وئاپۆرەی زۆرداران وەک پووشی با بردوو دەبێت.لە ساتێکدا لەپڕ ئەوە دەبێت،

S36 Ep 24ئیشایا ٢٥: ١ - ٢٧: ١٣
ئیشایا ٢٥: ١ - ٢٧: ١٣1ئەی یەزدان، تۆ خودای منیت!بە گەورەت دەزانم، ستایشی ناوت دەکەم،چونکە تۆ کاری سەرسوڕهێنەرت کردووە،پلانەکانت لە دێرزەمانەوەن،بە دڵسۆزی چەسپاون.2شارت کاول کرد وشارۆچکەی قەڵابەندت وێران کرد،قەڵای بێگانەکان وەک شار نامێنێتەوە،بۆ هەتاهەتایە بنیاد نانرێتەوە.3لەبەر ئەوە گەلی بەهێز ڕێزت لێ دەگرن،شارۆچکەی نەتەوە بێ ویژدانەکان لێت دەترسن.4بوویت بە پەناگای هەژار،پەناگای نەدار لە کاتی تەنگانە،چەتر لە لێزمەی باران وسێبەر لە گەرما،چونکە هەڵچوونی بێ ویژدانەکانلێزمەی بارانە بەسەر دیوارەوە،5وەک گەرمایە لە خاکی وشکدا.هاتوهەرای بێگانەکان کپ دەکرێتوەک گەرما بە سێبەری هەورگۆرانی بێ ویژدانەکان زەلیل دەکرێت.6یەزدانی سوپاسالار بۆ هەموو گەلانلەم کێوە خوانی دابەستەکان ساز دەکات،خوانی شەرابی سادە و دابەستە پڕ لە مۆخەکانمەی سادەی پاڵاوتە.7لەم کێوەدا لووشی دەداتپەچەی سەر مردوو،پەچە بەسەر هەموو گەلانەوە،هەروەها ئەو سەرپۆشەی بەسەر هەموو نەتەوەکاندا پۆشراوە،8مردن لووشدەدات بۆ هەتاهەتایە.یەزدانی باڵادەست فرمێسکلەسەر هەموو ڕووەکان دەسڕێتەوە،ڕیسوایی گەلەکەی دادەماڵێتلە هەموو زەویدا،چونکە یەزدان فەرمووی.9لەو ڕۆژەدا دەگوترێت:«ئەوەتا ئەمە خودامانە،چاوەڕێمان دەکرد، ڕزگاری کردین.ئەمە یەزدانە، چاوەڕێمان دەکرد،شاد دەبین و دڵشاد دەبین بە ڕزگارییەکەی.»10دەستی یەزدان ئەم کێوە دەپارێزێت،بەڵام مۆئاب لە جێی خۆی پێپەست دەکرێتوەک پێپەستکردنی کا بە ئاوی تەپاڵە.11جا مۆئاب لە ناوەڕاستیدا دەستی بڵاو دەکاتەوەوەک چۆن مەلەوان بۆ مەلەکردن بڵاوی دەکاتەوە.خودا لووتبەرزییەکەی دادەگرێتلەگەڵ فرتوفێڵەکانی دەستی.12قەڵابەندی بەرزی شووراکانت دەچەمێنێتەوە،دایدەگرێت دەینووسێنێت بە زەوییەوە، هەتا خۆڵ.ئیشایا ٢٦1لەو ڕۆژەدا لە خاکی یەهودا ئەم گۆرانییە دەڵێن:شاری بەهێزمان هەیە،خودا ڕزگاری دەکاتەشوورا و سەنگەری.2دەروازەکان بکەنەوەبا نەتەوەی ڕاستودروستپارێزەری باوەڕ بێتە ژوورەوە.3تۆ کەسی بیروڕا چەسپاوبە ئاشتی تەواو دەپارێزیت،چونکە پشتی بە تۆ بەستووە.4هەتاهەتایە پشت بە یەزدان ببەستن،چونکە یەزدان، هەر یەزدان، تاشەبەردەکەی هەتاهەتاییە.5ئەوانەی لە بەرزاییدا نیشتەجێن نزم دەکاتەوە،شاری بەرزیش نەوی دەکات،دەیدات بە زەویدا،تەختی دەکات لەگەڵ خۆڵ.6پێی هەژار و هەنگاوی نەدارپێشێلی دەکات.7ڕێڕەوی کەسی ڕاستودروست ڕێکە،ئەی خودای ڕاست، ڕێگای ڕاستودروست خۆش دەکەیت.8ئەی یەزدان، لە ڕێی حوکمەکانتچاوەڕێی تۆ دەکەین؛ناوەکەت و یادکردنەوەتئارەزووی گیانمانە.9گیانم بە شەو ئارەزووت دەکات،هەروەها لە بەیانیدا ڕۆحم لە ناخمدا پەرۆشە بۆت،چونکە کاتێک حوکمەکانت لە زەوین،دانیشتووانی جیهان فێری ڕاستودروستی دەبن.10بەدکار بەر میهرەبانی بکەوێت،فێری ڕاستودروستی نابێت،لە خاکی ڕاستییەکاندا ناڕەوایی دەکات،شکۆی یەزدان نابینێت.11ئەی یەزدان تۆ باڵا دەستیت،بەڵام ئەوان نایبینن.با دڵگەرمیت بۆ گەلەکەت ببینن و شەرمەزار بن،با ئەو ئاگرەی کە ئامادەت کردووە دوژمنەکانت بخوات.12ئەی یەزدان ئاشتیمان دەدەیتێ،چونکە لە ڕاستیدا هەموو کارەکانمان تۆ کردووتە.13ئەی یەزدانی پەروەردگارمان،گەورەکانی دیکە جگە لە تۆ، بوون بە گەورەمان،بەڵام تەنها تۆ، یادی ناوی تۆ دەکەین.14ئەوان مردوون، زیندوو نابنەوە!تارمایین، هەڵناستنەوە،لەبەر ئەوە سزات دان و تێکت شکاندن،هەموو یادگاریێکی ئەوانت لەناوبرد.15ئەی یەزدان، نەتەوەت زیاد کرد،نەتەوەت زیاد کرد وشکۆمەند بوویت،هەموو سنوورەکانی خاکەکەت فراوان کرد.16ئەی یەزدان، لە تەنگانەدا هانایان بۆ هێنایت،کاتێک تەمبێت کردن،بە چرپەوە نوێژیان هەڵڕشت.17وەک ژنی سکپڕ کە لە منداڵبوون نزیک دەبێتەوەلە ژاندا دەتلێتەوە و دەقیژێنێت،ئاوامان لێ هات لەبەردەمت، ئەی یەزدان.18سکپڕ بووین تلاینەوەوەک ئەوەی بامان بووبێت.لە زەویدا ڕزگاریمان بەرپا نەکرد وکەسێکی جیهانمان لێ نەبوو.19مردووەکانت زیندوو دەبنەوە،لاشەکان هەڵدەستنەوە.هەستن و گۆرانی بڵێنئەی دانیشتووانی خۆڵ،چونکە شەونمت شەونمی بەیانییە،زەوی تارماییەکانی لێ لەدایک دەبێت.20گەلەکەم بڕۆ، بڕۆ ناو ژوورەکانت ودەرگاکەت لەدوای خۆت کلیل بدە،بۆ ساتێک خۆت بشارەوەهەتا تووڕەیی تێدەپەڕێت.21ئەوەتا یەزدان لە شوێنی خۆیەوە دێتە دەرەوەهەتا سزای تاوانی دانیشتووانی زەوی بدات لەسەری.زەوی خوێنەکانی ناو خۆی دەردەخات،لەمەودوا کوژراوەکانی ناشارێتەوە.ئیشایا ٢٧1لەو ڕۆژەدا،یەزدان بە شمشێرەڕەق و گەورە و بەهێزەکەی،سزای لیڤیاتان دەدات کە مارە هەڵاتووەکەیە،لیڤیاتان کە مارە پێچ خواردووەکەیە،ئەژدیهاکەی ناو دەریاش دەکوژێت.2لەو ڕۆژەدا«گۆرانی بۆ ڕەزەمێوی بەردار بڵێن:3من یەزدانم، چاودێری ئەوم،هەموو ساتێک ئاوی دەدەم.بە شەو و بە ڕۆژ چاودێری دەکەمنەوەک ئازار بدرێت.4هەڵچوونم نییە.وای ئەگەر لە جەنگدا دڕکوداڵیان دەخستە بەرپێم!من پێشێلم دەکردن و دەمسووتاندن،گڕم لە هەموویان بەردەدا.5بەڵام ئەگەر پەنا بداتە پاڵ منلەگەڵ من ئاشتی دەبەستێت،ئاشتی لەگەڵ من دەبەستێت.»6لە داهاتوودا، یاقوب ڕەگ دادەکوتێت،ئیسرائیل گوڵ دەکات و لق دەردەکات،ڕووی جیهان پڕ بەروبووم دەکات.7ئایا یەزدان لێیدانبەو شێوەیەی لەوانەی دا کە لێیان دەدان؟یان ئەوەندەی لێ کوشتنوەک لە بکوژانی ئەوانی کوشت؟8بە دوورخستنەوە و بە ڕاپێچکردن دژایەتی ئەوت کرد،ڕایماڵی بە بای بەهێزی خۆیلە ڕۆژێکی بای ڕۆژهەڵاتیدا.9لەبەر ئەوە بەمە کەفارەت بۆ تاوانی یاقوب دەکرێت،ئەمەش هەموو بەروبوومی داماڵینی گوناهەکەیەتیبەوەی هەموو بەردەکانی قوربانگاکەوەک بەردی گەچی وردوخاشکراو لێ بکات،نە ستوونە ئەشێراکان و نە قوربانگاکانی خۆربە پێوە نەمێنێت.10شاری قەڵابەند تەنهایە،ماڵ چۆڵ و بەجێماوە وەک چۆڵەوانی،لەوێ گوێرەکە دەلەوەڕێت ولەوێ پاڵ دەداتەوە ولقەکانی تێکدەدات.11کە وشک دەبێت پۆپکەکانی دەشکێن وژنان دێن ئاگریان تێبەر دەدەن،چونکە گەلێکی تێگەیشتوو نییە،لەبەر ئەوە دروستکەرەکەی بەزەیی پێیاندا نایەتەوە وشێوەکێشەکەی لەگەڵیدا میهرەبان نابێت.12لەو ڕۆژەدا یەزدان دەیکوتێت لە ئاوەڕۆی فوراتەوە هەتا دۆڵی میسر، ئێوەش یەک

S36 Ep 23ئیشایا ٢٣: ١ - ٢٥: ١
ئیشایا ٢٣: ١ - ٢٥: ١1سروشێک سەبارەت بە سور:واوەیلا بکەن ئەی کەشتییەکانی تەرشیش!چونکە سور کاول کراوە،نە خانوو نە بەندەری بە پێوە نەماوە،لە خاکی قوبرسەوە پێیان ڕاگەیەنرا.2بحەپەسێن دانیشتووانی دوورگەکە وبازرگانانی سەیدا،ئەوانەی دەریا دەبڕن، پڕیان کردوویت.3دانەوێڵەی شیحۆرلەسەر ئاوە زۆرەکان دەهات،داهاتی ئەو دروێنەی ڕووباری نیلە،جا سور بوو بە بازاڕی نەتەوەکان.4شەرمەزار بە ئەی سەیدا، ئەی قەڵای دەریا!چونکە دەریا گوتی:«نە ژانم گرت و نە منداڵم بوو،نە گەنجم گەورە کرد و نە کچی عازەبم پێگەیاند.»5کاتێک هەواڵ بە میسر دەگات،بە هەواڵی سور ژان دەیانگرێت.6بپەڕنەوە بۆ تەرشیش،واوەیلا بکەن، ئەی دانیشتووانی دوورگەکە!7ئایا ئەمە شاری خۆشییە بۆتان،ئەوەی دێرینی لە دێرزەمانەوەیە،ئەوەی پێیەکانی بەرەو دووری دەبەنبۆ ئاوارە بوون؟8کێ ئەم پلانەی لە دژی سوری تاج لەسەر داڕشت،ئەوەی میران بازرگانەکانی ئەون،فرۆشیارەکانی بەناوبانگەکانی زەوین؟9یەزدانی سوپاسالار پلانی داڕشتووەبۆ گڵاوکردنی شانازی هەموو شکۆمەندییەک،بۆ نزمکرنەوەی هەموو بەناوبانگەکانی زەوی.10ئەی دانیشتووانی تەرشیش،زەوییەکەتان وەک کەناری نیل بکێڵن،ئیتر بەندەر نەما.11یەزدان دەستی بەسەر دەریادا درێژکرد وشانشینەکان تۆقین.لە دژی فینیکیا فەرمانی دابۆ کاولبوونی قەڵاکانی.12فەرمووی: «جارێکی دی شانازی ناکەیت،ئەی سەیدای کچە پاکیزە، ئێستا پێشێل کراویت!«هەستە بەرەو قوبرس بپەڕەوە،لەوێش حەوانەوەت نابێت.»13ئەوەتا خاکی بابلییەکان،گەلێکی لێیە کە بە هیچ دانانرێت!ئاشور کردییە شوێنی دڕندە بیابانییەکان.قوللەکانیان دروستکرد،قەڵاکانیان ڕووخاند،کردیان بە کاولگە.14ئەی کەشتییەکانی تەرشیش واوەیلا بکەن،چونکە قەڵاکانتان کاول بوون.15لەو ڕۆژەدا ئەوە دەبێت، سور حەفتا ساڵ لەبیر دەکرێت، بەقەد ڕۆژگاری پاشایەک. پاش حەفتا ساڵەکە وەک گۆرانی ژنە لەشفرۆشێک بۆ سور دەبێت:16«دەست بدە قیسارە و بەناو شاردا بسووڕێوەئەی ژنە لەشفرۆشی لەبیرکراو!باش مۆسیقا بژەنە و زۆر گۆرانی بڵێبۆ ئەوەی لەیاد نەکرێیت.»17جا پاش حەفتا ساڵەکە، یەزدان سور بەسەردەکاتەوە و سور دەگەڕێتەوە سەر کرێ وەرگرتنی و لەگەڵ هەموو شانشینەکانی جیهان لەسەر ڕووی زەوی لەشفرۆشی دەکات.18بەڵام بازرگانییەکەی و کرێ وەرگرتنەکەی تەرخانکراو دەبێت بۆ یەزدان. هەڵناگیرێت و لە گەنجینە ناکرێت، بەڵکو بازرگانییەکەی بۆ ئەوانە دەبێت کە لەبەردەم یەزدانن، بۆ ئەوەی بخۆن و تێر بن و جلی گرانبەها بپۆشن.ئیشایا ٢٤1ئەوەتا یەزدان لە داهاتوودا زەوی چۆڵ دەکات،بەتاڵی دەکات و ڕووی وەردەگێڕێت،دانیشتووانەکەی پەرت دەکات.2کاهین وەک خەڵکی سادەی لێدێت،گەورە وەک کۆیلەکەی،خانم وەک کەنیزەکەی،کڕیار وەک فرۆشیار،بەخشەر وەک وەرگر،قەرزدەر وەک قەرزار.3زەوی بە چۆڵکردن چۆڵ دەکرێت وبە تاڵان تاڵان دەکرێت،یەزدان ئەم بڕیارەی فەرموو.4زەوی شیوەن دەکات و سیس بوو،جیهان داهێزرا و سیس بوو،گەورەترین خەڵکانی زەوی لەشیان داهێزرا.5زەوی لەژێر دانیشتووانەکەی گڵاو بوو،چونکە سەرپێچی فێرکردنەکانیان کرد،فەرزەکانیان پێشێل کرد وپەیمانی هەتاهەتاییان شکاند.6لەبەر ئەوە زەوی نەفرەتی خوارد ودانیشتووانەکەی سزادران.لەبەر ئەوە دانیشتووانی زەوی سووتان وخەڵکێکی کەم مایەوە.7شەرابی نوێ شیوەن دەکات و ڕەزەمێو سیس بوو،هەموو دڵخۆشەکان ئاخ هەڵدەکێشن.8دەفی دەنگ خۆش کپ بوو،هاتوهەرای شادمانەکان بڕایەوە،قیسارەی دەنگ خۆش کپ بوو.9بە دەم گۆرانییەوە شەراب ناخۆنەوە،مەی بۆ نۆشەرەکەی تاڵ دەبێت.10شاری وێران تێکشکاوە،هەموو ماڵێک دادەخرێت، چوونە ژوورەوە نییە.11لە شەقامەکان هاوارە بۆ شەرابخۆرئاوا بوو بەسەر هەموو خۆشییەک،دوورخرایەوە شادی زەوی.12ئەوەی لە شار دەمێنێتەوە وێرانەیە ولێدانی دەروازەش کاولییە.13ئاوا دەبێت لەناوەندی زەویلەنێو گەلان،وەک داتەکاندنی دار زەیتوون،وەک کۆکردنەوەی هێشوو کە ڕنین تەواو دەبێت.14ئەوان دەنگ هەڵدەبڕن، هوتافی خۆشی دەکێشن،بۆ شکۆی یەزدان لە ڕۆژئاواوە هاوار دەکەن.15لەبەر ئەوە لە ڕۆژهەڵات یەزدان شکۆدار بکەن،لە دوورگەکانی دەریاشەوەناوی یەزدان، پەروەردگاری ئیسرائیل بەرز بکەنەوە.16لەوپەڕی زەوییەوە گوێمان لە گۆرانییەک بوو:«شکۆمەندی بۆ خودای ڕاستودروست!»جا گوتم: «فەوتام! فەوتام!قوڕبەسەرم!ناپاکان ناپاکییان کرد!ناپاکان ناپاکییان لە ناپاکی کرد!»17ترس و چاڵ و تەڵەبەسەرتەوەیە ئەی دانیشتووی زەوی.18ئەوەی لە دەنگی ترسەکە هەڵدێتدەکەوێتە چاڵەکەوە وئەوەی لەناو چاڵەکە بێتە دەرەوەبە تەڵەکەوە دەبێت.بەربەستی جۆگەکان لە ئاسمانەوە کرانەوە وبناغەکانی زەوی هەژان.19زەوی بە شکان دەشکێت،زەوی بە وردوخاشبوون وردوخاش دەبێت،زەوی بە لەقین دەلەقێت.20زەوی وەک سەرخۆش بە لادا دێت،جۆلانە دەکات وەک کەپر لەبەردەم با.یاخیبوونەکەی لەسەری قورسە،دەکەوێت و جارێکی دیکە هەڵناستێتەوە.21لەو ڕۆژەدا یەزدانسزای هێزەکان دەدات لە ئاسمان ولەسەر زەوی سزای پاشایانی دەدات.22بە کۆمەڵ کۆیان دەکەنەوەوەک دیل لە بەندیخانە ولە گرتووخانە توند دەکرێن ودوای ماوەیەکی درێژ سزا دەدرێن.23مانگ ڕیسوا دەبێت و خۆر شەرمەزار دەبێت،چونکە یەزدانی سوپاسالار حوکمڕانی دەکاتلە کێوی سییۆن و لە ئۆرشەلیم،شکۆمەندیش لەبەردەم پیرانی ئەوە.ئیشایا ٢٥1ئەی یەزدان، تۆ خودای منیت!بە گەورەت دەزانم، ستایشی ناوت دەکەم،چونکە تۆ کاری سەرسوڕهێنەرت کردووە،پلانەکانت لە دێرزەمانەوەن،بە دڵسۆزی چەسپاون.

S36 Ep 22ئیشایا ٢٢: ١ - ٢٣: ١
ئیشایا ٢٢: ١ - ٢٣: ١1سروشێک سەبارەت بە دۆڵی بینین:چیتانە وا سەرکەوتوون،هەموو بۆ سەربان،2ئەی شارە بە هاتوهاوارەکە،پڕ لە دەنگەدەنگ، شارۆچکە بە شانازییەکە؟کوژراوەکانت کوژراوی شمشێر نین ومردووی جەنگ نین.3فەرمانڕەواکانت پێکەوە هەڵاتن،بێ بەرگری بە دیل گیران.هەموو ئەوانەی گیران، پێکەوە بران بۆ زیندان،ئەوانەش کە دوور بوون و هەڵاتبوون.4لەبەر ئەوە گوتم: «وازم لێ بهێنن،بە تاڵییەوە دەگریێم،زۆرم لێ مەکەن بۆ دڵدانەوەملەسەر وێرانبوونی گەلەکەم.»5یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالارڕۆژێکی هەیە لە دۆڵی بینینبۆ هاتوهەرا و سەرکوتکردن و سەرلێشێوانبۆ دیوار بڕین وهاوارکردن بۆ چیا.6ئیلام تیردانی هەڵگرتووەبە گالیسکە و پیادە و سوارەوە،قییریش قەڵغانی دەرخست.7جا هەڵبژاردەی دۆڵەکانت پڕ دەبێت لە گالیسکە و لە سوارەکان،ڕیزیان بەستووە ڕووەو دەروازەکە.8داپۆشینی یەهودا نامێنێت.جا لەو ڕۆژەدا دەڕوانیتەچەکەکانی کۆشکی دارستان،9کەلێنەکانی شاری داود دەبینن کە زۆر بوون وئاوی گۆمی خوارێ کۆدەکەنەوە.10ماڵەکانی ئۆرشەلیم دەژمێرن وماڵەکان دەڕووخێنن بۆ پتەوکردنی شووراکە.11ئەستێلێک دروستدەکەن لەنێوان دوو شووراکە،بۆ ئاوی گۆمە کۆنەکە.بەڵام نەتانڕوانییە یەزدانی دروستکەری،ئەوەی لەمێژەوە شێوەی کێشابوو نەتانبینی.12یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار،لەو ڕۆژەدا بانگەوازی کردبۆ گریان و شیوەن وسەرتاشین و پۆشینی جلوبەرگی گوش.13بەڵام ئەوەتا خۆشی و شادی،مانگا کوشتنەوە و مەڕ سەربڕین،گۆشت خواردن و شەراب خواردنەوە!«با بخۆین و بخۆینەوە،چونکە سبەی دەمرین.»14گوێم لێگرت یەزدانی سوپاسالار بۆی ئاشکرا کردم: «کەفارەت بۆ ئەم تاوانەتان ناکرێت تاکو دەمرن،» یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار دەفەرموێت.15یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:«بڕۆ بۆ لای ئەو کارگێڕە،شەڤنا ئەوەی سەرپەرشتیاری کۆشکەکەیە:16چیت هەیە لێرە و کێ ڕوخسەتی پێداویت،هەتا گۆڕێک بۆ خۆت هەڵبکەنیت،ئەی ئەوەی لە بەرزایی گۆڕی خۆتت هەڵکەندووە وبۆ خۆت لەناو تاشەبەرد ماڵت تاشیوە؟17«ئەی پاڵەوان، ئەوەتا یەزدان خەریکە بە توندی تووڕت دەدات وبە هێزەوە لوولت دەکات،18وەک تۆپ بە توندی دەتپێچێتەوە وبەرەو خاکێکی بەرفراوان تووڕت دەدات.لەوێ دەمریت وگالیسکەکانی شکۆمەندیت لەوێ دەبێت،ئەی مایەی سووکایەتی ماڵی گەورەکەت!19لە پلەکەت دەرتدەکەم ولە پایەکەت فڕێدەدرێیتە خوارەوە.20«لەو ڕۆژەدا بانگی بەندەکەی خۆم، بانگی ئەلیاقیمی کوڕی حیلقیا دەکەم و21جلەکەی تۆی لەبەر دەکەم و بە کەمەربەندەکەی تۆ کەمەری توند دەکەم و دەسەڵاتی تۆ دەدەمە دەست ئەو و دەبێت بە باوک بۆ ئۆرشەلیم و بۆ بنەماڵەی یەهودا.22کلیلی ماڵی داود دەدەمە دەستی و ئەوەی ئەو دەیکاتەوە کەس ناتوانێت دایبخات و ئەوەی دایدەخات کەس ناتوانێت بیکاتەوە.23وەک سنگ دەیچەقێنم لە شوێنێکی چەسپاو و دەبێت بە تەختی شکۆمەندی بۆ بنەماڵەکەی.24هەموو شکۆمەندی بنەماڵەکەی بەوەوە هەڵدەواسن، چڵەکان و لقەکان، هەموو دەفرە بچووکەکان، لە دەفرە پەلەکانەوە هەتا دەفرە قووڵەکان.»25یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «بەڵام سەردەمێک دێت سنگە چەقاوەکە لە شوێنە چەسپاوەکە نامێنێت و دەشکێت و دەکەوێت، ئەو بارگرانییەی لەسەری بوو دەبڕدرێتەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.ئیشایا ٢٣1سروشێک سەبارەت بە سور:واوەیلا بکەن ئەی کەشتییەکانی تەرشیش!چونکە سور کاول کراوە،نە خانوو نە بەندەری بە پێوە نەماوە،لە خاکی قوبرسەوە پێیان ڕاگەیەنرا.

S36 Ep 21ئیشایا ٢٠: ١ - ٢١: ١٧
ئیشایا ٢٠: ١ - ٢١: ١٧1لە ساڵی هاتنی فەرماندە گشتییەکە بۆ ئەشدۆد، کاتێک سەرگۆنی پاشای ئاشور ناردی و لەگەڵ ئەشدۆد جەنگا و گرتی،2لەو کاتەدا یەزدان لە ڕێگەی ئیشایای کوڕی ئامۆچەوە قسەی کرد و فەرمووی: «بڕۆ جلوبەرگە گوشەکە لە کەمەرت بکەرەوە و پێڵاوەکانت لە پێت دابکەنە.» ئەویش بەم جۆرەی کرد و بە ڕووتی و پێ خاوسی ڕۆیشت.3ئینجا یەزدان فەرمووی: «وەک ئەوەی ئیشایای بەندەم بۆ ماوەی سێ ساڵ بە ڕووتی و پێ خاوسی ڕۆیشت، ئەمە نیشانە و پەندە لەسەر میسر و لەسەر کوش،4پاشای ئاشوریش بۆ ڕیسوایی میسر بەم جۆرە ڕاپێچکراوانی میسر و دیلەکانی کوش، گەنج و پیر بە ڕووتی و پێ خاوسی و سمت ڕووتی دەداتە پێش خۆی.5دەتۆقن و شەرمەزار دەبن لەبەر کوش کە مایەی هیوایان بوو و لەبەر میسر کە مایەی شانازییان بوو.6جا دانیشتووی ئەم کەنارە لەو ڕۆژەدا دەڵێت: ”سەیر بکەن چی بەسەر ئەوانەدا هاتووە کە چاوەڕێمان دەکرد لە بەرامبەر پاشای ئاشور فریامان بکەون! ئیتر ئێمە چۆن ڕزگارمان دەبێت؟“»ئیشایا ٢١1سروشێک سەبارەت بە چۆڵەوانی نزیکی دەریا:وەک گەردەلوول لە باشوور هەڵدەکات،لە چۆڵەوانییەوە دێت،لە خاکێکی ترسناک.2ئەم بینینە ترسناکەم بۆ ئاشکرا کراوە:ناپاک ناپاکی دەکات و تاڵانکەر تاڵان دەکات.سەربکەوە ئەی ئیلام! گەمارۆ بدە ئەی میدیا!کۆتاییم هێنا بە هەموو ئاخ هەڵکێشانەکەی.3لەبەر ئەوە کەلەکەم پڕ بووە لە ئازار،ژانێک منی گرت، وەک ژانی منداڵبوون،سەرسام بووم لە گوێگرتن،واقم وڕما لە بینین.4سەرم لێ شێوا،ترس منی لەرزاند،زەردەپەڕی خۆشیی منیکردە تۆقین.5خوان ئامادە دەکەن،ڕایەخ ڕادەخەن،دەخۆن و دەخۆنەوە!هەستن ئەی میران!قەڵغان چەور بکەن!6پاشان پەروەردگار ئەمەم پێ دەفەرموێت:«بڕۆ ئێشکگر بە پێوە ڕابگرە،ئەوەی دەیبینێت با ڕایبگەیەنێت.7کاتێک چەند گالیسکەیەک دەبینێت،لەگەڵ ئەسپ سوار جووت جووت،سواری گوێدرێژ یان سواری وشتر،با بە تەواوی گوێی شل بکات،زۆر شلی بکات.»8ئینجا ئێشکگرەکە هاواری کرد:«گەورەم، من ڕۆژانە لەسەر قوللەی چاودێرییەکە ڕاوەستاوم،هەموو شەوانیش لە بنکەی پاسەوانێتییەکەم دەمێنمەوە.9ئەوەتا پیاوێک بە سواری گالیسکە هاتووە،لەگەڵ ئەسپ سوار جووت جووت.وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت:”کەوتووە، بابل کەوتووە!هەموو وێنەی خوداوەندەکانیبەرەو زەوی شکان!“»10ئەی خەڵکینە، کە لەسەر جۆخین جەنجەرکراون،ئەوەی لە یەزدانی سوپاسالارەوە بیستوومەلە خودای ئیسرائیلەوە پێتان ڕادەگەیەنم.11سروشێک سەبارەت بە دوما:لە سێعیرەوە هاوارم بۆ دەکرێت،«ئێشکگر، شەو چەندی ماوە؟ئێشکگر، شەو چەندی ماوە؟»12ئێشکگرەکەش وەڵام دەداتەوە:«بەیانی دێت، هەروەها شەویش.ئەگەر داواکارن، داوا بکەن،بگەڕێنەوە، وەرن.»13سروشێک سەبارەت بە عەرەبستان:ئەی کاروانی دیدانییەکان،ئەوانەی لەنێو دەوەنەکانی عەرەبستان شەو بەسەردەبەن،14بەرەوپیری تینوو، ئاو بهێنن.ئەی دانیشتووانی خاکی تێما،بە نانەوە بەرەو ڕووی هەڵاتوو بچن،15چونکە لە ڕووی شمشێر هەڵاتوون،لە ڕووی شمشێری هەڵکێشراو،لە ڕووی کەوانی توندکراو،لە ڕووی سەختی جەنگ.16پەروەردگار ئەمەم پێ دەفەرموێت: «دوای یەک ساڵی ڕەبەق، هەموو شکۆمەندی قێدار بەسەردەچێت و17پاشماوەی پاڵەوانە کەوان بەدەستەکانی نەوەی قێدار ژمارەیان کەم دەبن، چونکە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل فەرمووی.»

S36 Ep 20ئیشایا ١٩: ١ - ٢٥
ئیشایا ١٩: ١ - ٢٥1سروشێک سەبارەت بە میسر:ئەوەتا یەزدان بەسەر هەورێکی خێراوەبەرەو میسر دێت.بتەکانی میسر لە ڕووی ئەودا دەلەرزن،دڵی میسریش لە ناخیدا دەتوێتەوە.2«میسرییەکان لە دژی میسرییەکان هاندەدەم،هەرکەسە لە دژی برای خۆی شەڕ دەکات،هەرکەسە لە دژی هاوڕێی خۆی،شار لە دژی شار وشانشین لە دژی شانشین.3میسر ڕۆحی تێدا نامێنێت،ڕاوێژەکەی هەڵدەلووشم،داوا لە بتەکان و لە نوشتەکەران دەکەن،لە نێوانگرەکان و لە ڕۆح ئامادەکاران.4میسرییەکان ڕادەستی گەورەیەکی دڵڕەق دەکەم وپاشایەکی توندوتیژ فەرمانڕەوایەتییان دەکات،»یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار دەفەرموێت.5ئاوی نیل وشک دەبێت،ڕووبارەکەش کاول دەبێت و وشک دەبێت.6نۆکەندەکان بۆن دەکەن،لقەکانی نیل کز دەبن و کاول دەبن.قامیش و زەل بۆگەن دەبن،7سەوزایی لەسەر نیل،لە ڕێژگەی ڕووبارەکە.هەموو ئەوەی لەسەر نیل چانراوەوشک دەبێت، هەڵدەوەرێت و نامێنێت.8ماسیگرەکان ئاخ هەڵدەکێشن و شین دەگێڕن،هەموو ئەوانەی قولاپ هەڵدەدەنە ناو نیلەوە،ئەوانەی تۆڕ لەسەر ڕووی ئاوەکان بڵاو دەکەنەوەورەیان نامێنێت.9کرێکارەکان لە کەتانی ئامادەکراو بێ ئومێد دەبن،جۆڵاکانیش ڕوو زەرد دەبن.10جۆڵاکانی میسر وردوخاش دەبن وهەموو کرێکارەکانی خەمبار دەبن.11بێگومان میرەکانی چۆعەن گێلن:دانا ڕاوێژکارەکانی فیرعەون ڕاوێژەکانیان ئاژەڵانەیە.چۆن بە فیرعەون دەڵێن:«کوڕی دانایانم من،کوڕی پاشا دێرینەکان»؟12کەواتە کوا داناکانت؟با پێت بڵێن و با بزانن،یەزدانی سوپاسالارپلانی چی داناوە لە دژی میسر.13میرانی چۆعەن گێل بوون،میرانی مەمفیس چەواشە کران،پیاوماقوڵانی هۆزەکانیمیسریان گومڕا کرد.14یەزدان ڕۆحی گێژبوونی تێدا تێکەڵ کردووە،میسریان گومڕا کرد لە هەموو کردارەکانیوەک گومڕاکردنی سەرخۆش لەناو ڕشانەوەکەی.15هیچ کارێک نابێت لە میسرکە سەر یان کلک، دار خورما یان زەل، بیکات.16لەو ڕۆژەدا میسرییەکان وەک ژنیان لێدێت، لە ترسان دەلەرزن، کاتێک یەزدانی سوپاسالار دەستی لێیان بەرز دەکاتەوە.17میسرییەکان لە خاکی یەهودا دەتۆقن، هەموو ئەوەی بەبیری بێتەوە لە یەهودا دەترسێت، لەبەر ئەو پلانەی یەزدانی سوپاسالار لە دژی دایدەڕێژێت.18لەو ڕۆژەدا پێنج شار دەبێت لە خاکی میسردا کە بە زمانی کەنعانی بدوێن و بە یەزدانی سوپاسالار سوێند دەخۆن، یەکێکیان پێی دەگوترێت «شاری خۆر».19لەو ڕۆژەدا، لە ناوەڕاست خاکی میسردا قوربانگایەک بۆ یەزدان دەبێت و ستوونێکیش لەسەر سنوورەکەی بۆ یەزدان.20جا دەبێتە نیشانە و شایەتی بۆ یەزدانی سوپاسالار لە خاکی میسردا، چونکە هاوار بۆ یەزدان دەکەن لە ڕووی زۆردار، ئەویش ڕزگارکەر و پارێزەریان بۆ دەنێرێت و دەربازیان دەکات.21ئینجا یەزدان لە میسر ناسراو دەبێت، لەو ڕۆژەدا میسرییەکان یەزدان دەناسن و بە قوربانی و پێشکەشکراوی دانەوێڵە دەیپەرستن و نەزر بۆ یەزدان دەکەن و بەجێی دەهێنن.22یەزدان لە میسر دەدات، لێیان دەدات و چاکیشیان دەکاتەوە، دەگەڕێنەوە لای یەزدان و وەڵامیان دەداتەوە و چاکیان دەکاتەوە.23لەو ڕۆژەدا شاڕێگایەک لە میسرەوە بەرەو ئاشور دەبێت، جا ئاشورییەکان دێنە میسر و میسرییەکانیش دێنە ئاشور، میسر لەگەڵ ئاشور پێکەوە خزمەت دەکەن.24لەو ڕۆژەدا ئیسرائیل دەبێتە یەکێک لە سێیەکە، لەگەڵ میسر و ئاشور، دەبنە بەرەکەت لە خاکەکە.25ئەوەی یەزدانی سوپاسالار بەرەکەتداریان دەکات و دەفەرموێت: «بەرەکەتدار بێت میسری گەلی من و ئاشوری دەستکردی من و ئیسرائیلی میراتی من.»

S36 Ep 19ئیشایا ١٦: ١ - ١٨: ٧
ئیشایا ١٦: ١ - ١٨: ٧1بەرخ وەک سەرانە بنێرنبۆ فەرمانڕەوای خاکەکە،لە سەلەعەوە بە چۆڵەوانیدابەرەو چیاکەی شاری سییۆن.2وەک باڵندەی هەڵاتوونوەک لە هێلانە دەرپەڕێنراویان لێدێت،کچانی مۆئابلە تەنکاییەکانی ڕووباری ئەرنۆن.3«ڕاوێژ بکە،دادوەری ئەنجام بدە،لە قرچەی نیوەڕۆداسێبەرت وەک شەوی لێ بکە.دەرکراوەکان بشارەوە،هەڵاتووەکان ئاشکرا مەکە.4با ئاوارەکانی مۆئاب لەلات بمێننەوە،لە ڕووی کاولکەر بۆیان ببە پەناگا.»کاتێک چەوسێنەر کۆتایی پێ دێت،کاولبوون نامێنێت،پێشێلکاران لە خاکەکەدا لەناودەچن.5بە خۆشەویستی نەگۆڕ تەخت جێگیر دەبێت،یەکێک لە بنەماڵەی داوددادپەروەر و داواکاری دادپەروەری،دەستپێشخەر بۆ ڕاستودروستی،بە دڵسۆزییەوە لەسەری دادەنیشێت.6لووتبەرزی مۆئابمان بیست،لووتبەرزییەکی زۆر،خۆبەزلزانی و لووتبەرزی و بەفیزی،بەڵام قسە پووچەکانی ناچەسپێن.7لەبەر ئەوە با خەڵکی مۆئاب واوەیلا بکەن،سەراپا بۆ مۆئاب واوەیلا بکەن.ئەی مۆئابییە بەزێنراوەکان،بۆ نانی کشمیشی قییر حەراسەت شیوەن بگێڕن.8کێڵگەکانی حەشبۆن سیس بوون،هەروەها ڕەزەکەی سیڤما.گەورەکانی نەتەوەکانشا مێوەکانییان شکاند،کە گەیشتبووە یەعزێر وپەلی هاویشت هەتا چۆڵەوانی.لقەکانی درێژ ببوونەوە ولە دەریا پەڕیبوونەوە.9لەبەر ئەوە گریانی یەعزێر دەگریێمبۆ ڕەزەکەی سیڤما،بە فرمێسکەکانم ئاوتان دەدەمئەی حەشبۆن و ئەلعالێ!لە کاتی میوە گەییوەکانت و دروێنەکانتهەراوزەنای جەنگ هات.10خۆشی و شادی لە باخ بڕایەوە،لەناو ڕەزان گۆرانی ناگوترێت و هاوار ناکرێت،شەراب لەناو گوشەر ناگوشرێت،هوتاف کپ بوو.11لەبەر ئەوە هەناوم وەک قیسارە بۆ مۆئاب دەناڵێنێت،ناخیشم بۆ قییر حەراسەت.12جا کە مۆئاب لە نزرگەی سەر بەرزاییەکە دەردەکەوێت،ماندوو دەبێت.کە دەچێتە ناو نزرگەکەوە نوێژ بکات،قبوڵ نابێت.13ئەمە ئەو فەرمایشتەیە کە یەزدان پێشتر بە مۆئابی فەرموو.14ئێستاش یەزدان دەدوێت و دەفەرموێت: «لە ماوەی سێ ساڵدا وەک ساڵەکانی کرێگرتە، سەنگینی مۆئاب سووک دەبێت، بەو هەموو خەڵکە زۆرەوە، پاشماوەکەی زۆر کەم و لاواز دەبێت.»ئیشایا ١٧1سروشێک سەبارەت بە دیمەشق:«بڕوانە، دیمەشق لەنێو شاران دەسڕێتەوە ودەبێتە تەپەیەکی ڕووخاو.2شارەکانی عەرۆعێر بەجێماون وبۆ مێگەلەکان دەبن،تێیدا ڕادەکشێن،کەس نییە بیانترسێنێت.3قەڵا لە ئەفرایم نامێنێت وپاشایەتیش لە دیمەشق.پاشماوەی ئارام وەکشکۆمەندی نەوەی ئیسرائیلی لێ دێت،»ئەوە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.4«لەو ڕۆژەدا شکۆمەندی یاقوب نزم دەبێتەوە،قەڵەوی گۆشتەکەی لاواز دەبێت.5وەک کۆکردنەوەی دەغڵی بەپێوە ڕاوەستاو دەبێت لەلایەن دروێنەکەرانەوە،بازووشی گوڵەگەنم دەدروێتەوە.وەک هەڵگرتنەوەی گوڵەگەنم دەبێتلە دۆڵی ڕفایم.6وەک تەکاندنی دار زەیتوونکە پاشماوەی تێدا دەمێنێتەوە،دوو یان سێ دەنک لەسەر چڵەکان،چوار یان پێنج لە لقە بەردارەکان.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، خودای ئیسرائیل.7لەو ڕۆژەدا مرۆڤ ئاوڕ لە دروستکەرەکەی دەداتەوە وچاوەکانیش بەرەو خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلە.8ئاوڕ لە قوربانگاکان ناداتەوەکە دروستکراوی دەستی خۆین،ئەوەی پەنجەکانی دروستی کردوون سەیریان ناکات،ستوونە ئەشێراکان و قوربانگاکانی بخوور.9لەو ڕۆژەدا شارە قەڵابەندەکانی وەک کەلاوەی چۆڵکراوی ناو دارستانەکان و چڵەدارەکانی لێدێت کە لە ڕووی نەوەی ئیسرائیل چۆڵیان کردن، جا وێران دەبێت.10خودای ڕزگارکەری خۆتت لەبیر چوو،تاشەبەردەکەت، قەڵاکەت بەبیر نەهاتەوە.لەبەر ئەوە ڕووەکی چاک دەچێننبەڵام نەمامی نامۆ سەرهەڵدەدات.11ئەو ڕۆژەی دەیچێنیت، وای لێ دەکەیت نەمام بکاتبۆ بەیانی وای لێ دەکەیت گوڵ بکات،بەڵام دروێنە لە ڕۆژی نەخۆشی و ئازاریبێ چارەسەردا لەدەست دەچێت.12ئای لە هاژەهاژی خەڵکانێکی زۆر،وەک هاژەی دەریا کە دەهەژێت!خوڕەی نەتەوەکانوەک خوڕەی ئاوی زۆر کە خوڕەی دێت!13نەتەوەکان کە خوڕەیان دێت وەک خوڕەی ئاوی زۆر،بەڵام تێیان ڕادەخوڕێت و بۆ دوور هەڵدێن،وەک پووشی چیاکان لەبەردەم با ڕاو دەنرێت ووەک تەپوتۆز لەبەردەم ڕەشەبا.14دەمەو ئێوارە تۆقینێکی لەناکاوە!بەرەبەیانێکی زوو نامێنن!ئەمە بەشی تاڵانکارانمانە،بەختی ڕاوڕووتکارانمانە.ئیشایا ١٨1قوڕبەسەر خاکی فڕەفڕی باڵەکان،ئەوەی لەوبەری ڕووبارەکانی کوشە،2پەیامبەران بە ڕێی دەریادا دەنێرێت،بە بەلەمی قامیش لەسەر ڕووی ئاوەکان.بڕۆن ئەی نێردراوە خێراکان،بۆ لای نەتەوەیەکی باڵا بەرز و کۆسە،بۆ لای گەلێک خەڵکی دوور و نزیک لێیان دەترسن،نەتەوەیەکی بێگانە و پێشێلکار،ئەوەی ڕووبارەکان دڕیانداوە بە خاکەکەی.3ئەی هەموو دانیشتووانی جیهان ونیشتەجێبووانی زەوی،کە ئاڵا لەسەر چیاکان بەرزکرایەوە،ببینن وکە کەڕەنا لێدرا،گوێ بگرن.4یەزدان ئەمەم پێ دەفەرموێت:«هێمن دەبم و لە نشینگەی خۆمەوە تەماشا دەکەموەک گەرمایەکی ڕوون لە بەر هەتاودا،وەک هەوری خوناو لە گەرمای دروێنەدا.»5پێش ترێ ڕنین لە کاتی تەواو چرۆکردن وکاتێک گوڵەکان دەبن بە پەسیرەی گەییو،چڵەکان بە داس دەبڕێتەوە ولقەکان لێ دەکاتەوە و فڕێیان دەدات.6پێکەوە بەجێدەهێڵدرێن بۆ بازەکانی چیا وبۆ گیانلەبەرە کێوییەکانی زەوی،بازەکان هاوینیان پێ بەسەردەبەن وهەموو گیانلەبەرە کێوییەکانی زەویش زستانیان پێ بەسەردەبەن.7لەو ڕۆژەدا دیاری پێشکەش بە یەزدانی سوپاسالار دەکرێت،لە گەلێکی باڵا بەرز و کۆسە،گەلێکی ترسناک، دوور و نزیک،نەتەوەیەکی بێگانە و پێشێلکار،ئەوەی ڕووبارەکان زەوییەکەیانی دابەش کردووە،بۆ شوێنی ناوی یەزدانی سوپاسالار لە کێوی سییۆن.

S36 Ep 18ئیشایا ١٤: ١٢ - ١٥: ٩
ئیشایا ١٤: ١٢ - ١٥: ٩12چۆن لە ئاسمانەوە بەربوویتەوە،ئەی ئەستێرەی پڕشنگدار، کوڕی بەرەبەیان!بەرەو زەوی بڕایتەوە،ئەی بەزێنەری نەتەوەکان!13تۆ کە لە دڵی خۆتدا گوتت:«سەردەکەوم بۆ ئاسمان،لە سەرووی ئەستێرەکانی خوداوەتەختی خۆم بەرز دەکەمەوە،لەسەر کێوی ژووان دادەنیشم،لەسەر لووتکەی چافۆن.14سەردەکەومە سەر بەرزاییەکانی هەور،خۆم وەک خودای هەرەبەرز لێدەکەم.»15بەڵام بەرەو جیهانی مردووان شۆڕ بوویتەوە،بەرەو قووڵایی بیری بێ بن.16ئەوانەی دەتبینن تەماشات دەکەن،لێت ورد دەبنەوە:«ئایا ئەمە ئەو پیاوەیە کە زەوی لەرزاند،شانشینەکانی هەژاند،17ئەوەی جیهانی کردە چۆڵەوانی،شارەکانی جیهانی تەفروتونا کرد،ئەوەی دیلەکانی بەرەو ماڵی خۆیان بەڕەڵا نەکرد؟»18هەموو پاشایانی نەتەوەکان بە ڕێزەوە ڕاکشان،هەریەکە و لە ئارامگای خۆی.19بەڵام تۆ لە گۆڕەکەتەوە تووڕ هەڵدەدرێیتوەک چڵەدارێکی ڕەتکراوە.دادەپۆشرێیت بە تەرمی کوژراوانکە بە شمشێر لێیان دراوە،شۆڕبووەوەکان بەرەو بەردەکانی بیری بێ بن.وەک لاشەی پێشێلکراو،20لە ناشتن لەگەڵیاندا یەک ناگریت،چونکە خاکەکەی خۆتت کاول کرد،گەلەکەی خۆتت کوشت.با توخمی خراپەکارانهەتاهەتایە ناویان نەیەت.21سەربڕین بۆ کوڕەکانیان ئامادە بکەنلەسەر تاوانی باوکانیان،با هەڵنەستن بۆ ئەوەی زەوی داگیر بکەن وڕووی جیهان بە شار پڕ بکەنەوە.22«هەڵدەستمە سەریان،»یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت.«لە بابل ناو و پاشماوە ونەوە و وەچە ڕیشەکێش دەکەم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.23«دەیکەم بە میراتی کوندەپەپوو وگۆمی ئاو،بە گسکی نەمان گسکی دەدەم،»یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت.24یەزدانی سوپاسالار سوێندی خوارد و فەرمووی:«بێگومان هەروەک ئەوەی دامڕشتووە ئاوا دەبێت،وەک ئەوەی پلانم بۆ داناوە دێتە دی.25ئاشور لە خاکەکەی خۆم دەشکێنم،لەسەر چیاکانم پێشێلی دەکەم،جا نیرەکەی لەسەریان لادەچێت وبارگرانییەکەی لە کۆڵیان دەبێتەوە.»26ئەمە ئەو پلانەیە کە بۆ هەموو جیهان داڕێژراوە وئەمە ئەو دەستەیە کە بۆ سەر هەموو نەتەوەکان درێژکراوە.27یەزدانی سوپاسالار پلانی داناوە، کێ پووچی دەکاتەوە؟دەستی ئەوە درێژکراوە، کێ دەیگێڕێتەوە؟28لە ساڵی مردنی ئاحازی پاشادا ئەم سروشە هات:29ئەی هەموو فەلەستییەکان شاد مەبن،کە گۆچانی لێدەرەکەت شکا،چونکە توولە مار لە ڕەگی مارەوە دەردەچێت وبەرەکەی مارێکی سووتێنەری باڵدارە.30هەژارترینی هەژاران بەخێو دەکرێن ونەداران بە ئاسوودەیی پاڵ دەدەنەوە،ڕەگی تۆش بە قاتوقڕی دەکوژم وپاشماوەکەشت دەکوژرێت.31ئەی دەروازە واوەیلا بکە! ئەی شار هاوار بکە!ئەی فەلەستی سەراپات توایەوە!چونکە دووکەڵ لە باکوورەوە دێت وناڕێکی لە ڕیزەکانی نابینرێت.32چی وەڵامی نێردراوی نەتەوەکان دەدرێتەوە؟«یەزدان سییۆنی دامەزراند ولە ئەودا گەلە چەوسێنراوەکەی پەناگیر دەبن.»ئیشایا ١٥1سروشێک سەبارەت بە مۆئاب:عار لە مۆئاب وێران بوو،لە یەک شەودا کاول بوو!قییر لە مۆئاب وێران بوو،لە یەک شەودا کاول بوو!2دیڤۆنیش بۆ پەرستگاکەی سەرکەوت،بۆ نزرگەکانی سەر بەرزاییەکان بۆ گریان،مۆئاب بەسەر نیبۆ و مادەبادا شیوەن دەکات.هەموو سەرێک ڕووتاوەتەوە وهەموو ڕیشێک تاشراون.3لە شەقامەکانی جلوبەرگی گوش دەپۆشن،لە سەربانەکانی و لە گۆڕەپانەکانیهەموو شیوەن دەکەنبەخوڕ دەگریێن.4حەشبۆن و ئەلعالێ هاواریانە،دەنگیان لە یەهەچ دەبیسترێت.لەبەر ئەوە چەکدارەکانی مۆئاب هاوار دەکەنگیانیان دەلەرزێت.5دڵم بۆ مۆئاب دەناڵێنێت،هەڵاتووەکانی بەرەو زۆعەر ڕادەکەن،هەتا عەگلەت شەلیشیا.بە گریانەوەلە هەورازەکەی لوحیت سەردەکەون،لە ڕێگای حۆرۆنایمهاواری شکست بەرز دەکەنەوە.6ئاوەکانی نیمریم وشک بوون،گیایەکەش سیس بوو،لەوەڕگا نەما وسەوزایی نەما.7لەبەر ئەوە ئەو سامانەی بەدەستیان هێنا و شتە ئەمبارکراوەکانیانهەتا شیوی ئەسپیندار هەڵدەگرن.8هاوار سنووری مۆئابی گرتەوە،واوەیلای دەگاتە ئەگلەیم،واوەیلای لە بیری ئێلیمە.9ئاوەکانی دیمۆن پڕن لە خوێن،بەڵام زیاتر بەسەر دیمۆندا دەهێنم،شێر بۆ سەر دەربازبووەکانی مۆئاب وبۆ پاشماوەی خاکەکە دەهێنم.

S36 Ep 17ئیشایا ١٣: ١٧ - ١٤: ١١
ئیشایا ١٣: ١٧ - ١٤: ١١17ئەوەتا من مادەکان لە دژیان هەڵدەستێنم،ئەوانەی گوێ بە زیو نادەن وکەیفیان بە زێڕ نایەت.18کەوانەکانیان لاوان تێکدەشکێنن،بەزەییان بە کۆرپەکاندا نایەتەوە،دڵیان بە منداڵان ناسووتێت.19بابلی شکۆمەندی شانشینەکان وجوانی شانازی بابلییەکانوەک سەدۆم و عەمۆرا دەبێت،کە لەلایەن خوداوە سەرەوژێر کرابێت.20هەتاهەتایە ئاوەدان ناکرێتەوە ونەوە دوای نەوە کەس تێیدا نیشتەجێ نابێت،عەرەب لەوێ دەوار هەڵنادات،شوانەکان لەوێ مێگەل مۆڵ نادەن.21بەڵام لەوێ دڕندە بیابانییەکان ڕادەکشێن،چەقەڵ خانووەکانی پڕ دەکەن؛کوندەپەپوو لەوێ نیشتەجێ دەبێت،تەگە لەوێ سەما دەکەن.22کەمتیار لەناو قەڵاکانی بابل دەلوورێنێت،چەقەڵیش لەناو کۆشکەکانی.کاتەکەی نزیکە بۆ هاتن،ڕۆژگاری درێژە ناکێشێت.ئیشایا ١٤1یەزدان بەزەیی بە یاقوبدا دێتەوە ودیسان ئیسرائیل هەڵدەبژێرێتەوە،لە خاکەکەی خۆیان دەیانحەسێنێتەوە،نامۆکان خۆیانی پێوە دەلکێنن ودێنە پاڵ بنەماڵەی یاقوب.2گەلان دەیانگرن ودەیانبەن بۆ شوێنی خۆیان،بەڵام بنەماڵەی ئیسرائیل دەستیان بەسەردا دەگرن ودەیانکەن بە کۆیلە و کەنیزە لە خاکی یەزدان،دەبنە ڕاپێچکەری ڕاپێچکەرانیان ودەسەڵاتدار دەبن بەسەر ستەمکارانیاندا.3ئەو ڕۆژەی یەزدان لە ناخۆشی و هەراسانی و ئەو کۆیلایەتییە سەختەی چێژتت دەتحەسێنێتەوە،4ئەم پەندە بەسەر پاشای بابلدا هەڵدەدەیت و دەڵێیت:زۆردار چۆن کۆتایی پێ هات!خۆبەزلزانەکە چۆن کۆتایی هات!5یەزدان گۆچانی بەدکارانی شکاند،داردەستی فەرمانڕەواکان،6ئەوانەی بە قینەوە لە گەلەکانیان دەدا،لێدانێکی بێ بڕانەوە،بە تووڕەییەوە دەسەڵاتیان لەسەر نەتەوەکان پەیڕەو دەکرد،بێ بەزەیی دەیانچەوساندنەوە.7هەموو زەوی حەسایەوە و دڵنیابووبە هوتاف لێدان دەنگیان هەڵبڕی.8هەروەها دار سنەوبەر و ئورزی لوبنانیششادن بەوەی بەسەرت هاتووە و دەڵێن:«لەو کاتەوەی تۆ ڕاکشایتداربڕ نەهاتووەتە سەرمان.»9جیهانی مردووان لە ژێرەوە دەوروژێنێتبۆ پێشوازی لە هاتنت،ڕۆحی مردووەکان بۆ تۆ هەڵدەستێنێت،هەموو سەرکردەکانی جیهان،لەسەر تەختەکانیان هەڵیاندەستێنێت،هەموو پاشایانی نەتەوەکان.10هەموو وەڵام دەدەنەوە و پێت دەڵێن:«هەروەها تۆش وەک ئێمە لاواز بوویت،وەک ئێمەت لێ هات.»11مەزنیت شۆڕکرایەوە ناو جیهانی مردووانبەدەم ئاوازی سازەکانت،لە ژێرت مۆرانە ڕادەخرێت وکرمیش دەبێتە لێفەت.

S36 Ep 16ئیشایا ١٢: ١ - ١٣: ١٦
ئیشایا ١٢: ١ - ١٣: ١٦1لەو ڕۆژەدا دەڵێیت:«ئەی یەزدان، ستایشت دەکەم،هەرچەندە لێم تووڕە بوویت،بەڵام تووڕەییەکەت لە من دامرکایەوە و دڵت دامەوە.2ئەوەتا خودای ڕزگاریی من،دڵنیا دەبم و ناترسم،چونکە یەزدانی پەروەردگار هێز و سروودی منە وئەو بوو بە ڕزگاریم.»3بە شادییەوە ئاو دەکێشنەوەلە کانییەکانی ڕزگاری.4لەو ڕۆژەدا دەڵێن:«ستایشی یەزدان بکەن، ناوی ڕابگەیەنن،وا بکەن کردارەکانی لەنێو گەلاندا زانراو بێت،باسی ئەوە بکەن کە ناوی بەرز بووەتەوە.5گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن،چونکە کاری شکۆمەندانەی کردووە،با ئەمە لە هەموو جیهاندا زانراو بێت.6ئەی نیشتەجێی سییۆن دەنگ بەرز بکەرەوە و هاوار بکە!چونکە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل لەنێوتاندا مەزنە.»ئیشایا ١٣1سروشێک سەبارەت بە بابل ئەوەی ئیشایای کوڕی ئامۆچ بینی:2لەسەر کێوێکی ڕووت ئاڵایەک هەڵبکەن،دەنگیان لێ بەرز بکەنەوە،دەست ڕابشەکێنن با بێنە ژوورەوەبۆ ناو دەرگای میران.3من فەرمانم بە تەرخانکراوەکانم کرد،هەروەها بانگی پاڵەوانەکانی خۆمم کرد لەبەر تووڕەییم،ئەو پاڵەوانانەی دڵخۆشن بە سەرکەوتنم.4گوێ بگرن، دەنگی هەراوهۆریا لە چیاکان دێت،وەک دەنگی خەڵکێکی ئێجگار زۆر!گوێ بگرن، دەنگی هاتوهەرای شانشینەکان دێت،وەک دەنگی نەتەوەکان کۆبوونەتەوە!یەزدانی سوپاسالارسوپایان لێ پێکدەهێنێت بۆ جەنگ!5لە خاکێکی دوورەوە دێن،لەوپەڕی ئاسمانەوە دێن،یەزدان و چەکەکانی تووڕەیی،بۆ تێکوپێکدانی سەراپای زەوی.6واوەیلا بکەن، چونکە ڕۆژی یەزدان نزیک بووەتەوە،وەک وێرانبوون لەلایەن خودای هەرە بەتواناوە دێت.7لەبەر ئەوە هەموو دەستەکان شل دەبن،هەموو دڵێکی مرۆڤ دەتوێتەوە.8ڕادەچڵەکێن،ئازار و ژان دەیانگرێت،وەک منداڵبوو دەتلێنەوە.پیاو واقی وڕدەمێنێت لە هاوڕێکەی،ڕوویان وەک ڕووی گڕی ئاگرە.9ئەوەتا ڕۆژی یەزدان دێت،سەختە، توندوتیژ و تووڕەیی بە جۆشە،بۆ ئەوەی زەوی وێران بکات وگوناهبارانی لێ ببڕێتەوە.10ئەستێرەکانی ئاسمان و کەلووەکانیڕووناکییان دەرناخەن،خۆر لە کاتی هەڵاتنی تاریک دادێت،مانگیش ڕووناکییەکەی نادرەوشێتەوە.11سزای جیهان دەدەم لەسەر خراپەکەی،بەدکارانیش لەسەر تاوانەکانیان،کۆتایی دەهێنم بە فیزی لووتبەرزان وسەری بێ ویژدانەکان شۆڕ دەکەم.12مرۆڤ لە زێڕی بێگەرد دەگمەنتر دەکەم وئادەمیزادیش لە زێڕی ئۆفیر.13لەبەر ئەوە ئاسمان دەهەژێنم وزەویش لە شوێنی خۆی دەلەرزێت،لەبەر تووڕەیی یەزدانی سوپاسالار ولە ڕۆژی هەڵچوونی تووڕەییەکەی.14وەک مامزی ڕاونراو دەبێت ووەک ڕانە مەڕ کەس نەبێت کۆی بکاتەوە،هەرکەسە ڕوو لە گەلەکەی خۆی دەکات وهەرکەسە بەرەو خاکەکەی خۆی هەڵدێت.15ئەوەی بدۆزرێتەوە دەدرێتە بەر خەنجەر وئەوەی بگیرێت بە شمشێر دەکوژرێت.16منداڵەکانیان لەبەرچاویان پارچەپارچە دەکرێن وماڵیان تاڵان دەکرێت و ژنەکانیان زەوت دەکرێن.

S36 Ep 15ئیشایا ١١: ١ - ١٦
ئیشایا ١١: ١ - ١٦1چڵێک لە بنەداری یەسا دەردەچێت،لقێکی نوێ لە ڕەگەکەیەوە دەڕوێت.2ڕۆحی یەزدان لەسەری دەنیشێتەوە،ڕۆحی دانایی و تێگەیشتن،ڕۆحی ڕاوێژ و ئازایەتی،ڕۆحی زانین و لەخواترسی،3بە لەخواترسی شادمان دەبێت.بەگوێرەی بینینی چاوی خۆی دادوەری ناکات،بەگوێرەی بیستنی گوێی خۆی بڕیار نادات،4بەڵکو بە ڕاستودروستی دادوەری بۆ هەژاران دەکات وبە ڕاستی بڕیار بۆ نەدارانی جیهان دەدات.بە داردەستی دەمی لە زەوی دەدات،بە بای لێوەکانی بەدکاران دەکوژێت.5ڕاستودروستی دەبێتە پشتێن ودڵسۆزیش دەبێتە کەمەربەند بە ناوقەدیەوە.6گورگ لەگەڵ بەرخ نیشتەجێ دەبێت،پڵنگ لەگەڵ کارەبزن پاڵ دەداتەوە،گوێرەکە و بەچکە شێر و دابەستە پێکەوەن ومنداڵێکی بچووک بەڕێوەیان دەبات.7مانگا و ورچ پێکەوە دەلەوەڕێن،بێچووەکانیان پێکەوە پاڵ دەدەنەوە،شێر وەکو گا کا دەخوات.8کۆرپەی شیرەخۆرە لەسەر کونی ماری کۆبرا یاری دەکات،لەشیربڕاوە دەست دەباتە ناو کونی مارەوە.9خراپە و گەندەڵی ناکەن لە هەموو کێوی پیرۆزم،چونکە زەوی پڕ دەبێت لە ناسینی یەزدانهەروەک ئاو دەریا دادەپۆشێت.10لەو ڕۆژەدا ڕەگەکەی یەسا کە چەقاوە وەک ئاڵای گەلان، نەتەوەکان داوای ئەو دەکەن و شوێنی حەوانەوەی شکۆدار دەبێت.11لەو ڕۆژەدا پەروەردگار دووبارە دەستی درێژ دەکاتەوە بۆ کڕینەوەی پاشماوەی گەلەکەی خۆی، ئەوەی ماوەتەوە لە ئاشور، لە پاشایەتی باکووری میسر و پاشایەتی باشووری میسر، لە کوش، ئیلام، بابل، حەمات و لە دوورگەکانی دەریا.12ئاڵایەک بۆ نەتەوەکان بەرز دەکاتەوە ودوورخراوەکانی ئیسرائیل کۆدەکاتەوە،پەرتەوازەکانی یەهودا خڕدەکاتەوەلە هەر چوار لای زەوییەوە.13بەغیلی ئەفرایم نامێنێت وهەراسانی یەهوداش دەبڕدرێتەوە،ئەفرایم بەغیلی بە یەهودا نابات ویەهوداش ئەفرایم هەراسان ناکات.14پێکەوە ڕووەو دەریا بەلای زوورگەکان پەلاماری فەلەستییەکان دەدەن وخەڵکی ڕۆژهەڵات تاڵان دەکەن.ئەدۆم و مۆئاب ژێردەستەیان دەبن،عەمۆنییەکانیش گوێڕایەڵیان دەبن.15یەزدان کەنداوی دەریای میسرتێکوپێک دەدات،بە بایە سووتێنەرەکەیدەستی ڕادەوەشێنێت بەسەر فوراتدا،لێی دەدات و دەیکاتە حەوت جۆگەبە پێڵاوەوە بەناویدا دەڕۆن.16دەبێت بە ڕێگا بۆ پاشماوەی گەلەکەیئەوانەی لە ئاشور دەمێننەوەوەک ئەوەی بۆ ئیسرائیل بوولەو ڕۆژەی لە خاکی میسرەوە هاتنە دەرەوە.

S36 Ep 14ئیشایا ١٠: ١ - ٣٤
ئیشایا ١٠: ١ - ٣٤1قوڕبەسەر فەرزدانەرانی فەرزی بەدکاری وئەوانەی فەرمانی ستەمکارانە دەردەکەن،2بۆ ئەوەی دەست بنێن بە ڕووی هەژارانەوە لە دادوەری ومافی نەدارانی گەلەکەم بخۆن،بۆ ئەوەی بێوەژنان ببن بە دەستکەوتیان وهەتیوانیش تاڵان بکەن.3لە ڕۆژی سزا چی دەکەن،کاتێک ماڵوێرانی لە دوورەوە دێت؟بۆ لای کێ هەڵدێن بۆ یارمەتی وگەنجینەتان لەکوێ بەجێدەهێڵن؟4بێجگە لە چۆکدادان لەژێر دیل وکەوتن لەژێر کوژراوەکان.لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،هێشتا دەستی درێژکردووە.5«قوڕبەسەر ئاشور، داردەستی تووڕەییم،هەڵچوونم گۆچانە بە دەستیەوە.6بۆ سەر نەتەوەیەکی خوانەناس دەینێرم،فەرمانی پێدەدەم بۆ سەر ئەو گەلەی تووڕەییم لێی دەجۆشێت،تاکو دەستکەوتی دەست بکەوێت و تاڵان بکات،هەتا بیکات بە پێشێلکراو وەک قوڕی کۆڵانان.7بەڵام ئەو وا بیر ناکاتەوە،ئەو ئەمەی لە دڵدا نییە،چونکە ئامانجی ئەو وێرانکردنە،لەناوبردنی گەلانێکی زۆرە.8دەڵێت: ”ئایا هەموو میرەکانم پاشا نین؟9ئایا کەلنۆ وەک کەرکەمیش نییە؟یان حەمات وەک ئەرپاد؟یان سامیرە وەک دیمەشق؟10وەک چۆن دەستم بە شانشینی بتەکان گەیشت ووێنەی بتەکانیان زۆرترن لەوانەی ئۆرشەلیم و لەوانەی سامیرە،11ئایا وەک ئەوەی بە سامیرە و بە بتەکانی ئەوم کرد،وا بە ئۆرشەلیم و بە وێنەی بتەکانی ناکەم؟“»12دوای ئەوەی پەروەردگار هەموو ئیش و کارەکەی لە کێوی سییۆن و لە ئۆرشەلیم تەواو دەکات، دەڵێت: «سزای بەروبوومی بەفیزی دڵی پاشای ئاشور و شانازی لووتبەرزییەکەی دەدەم،13چونکە دەڵێت:«”بە توانای دەستی خۆم کردم وبە داناییەکەم، چونکە تێگەیشتووم،سنووری گەلانم گواستەوە وگەنجینەکانی ئەوانم تاڵان کرد،وەک دلێرێک پاشاکانی ئەوانم ملکەچ کرد،14دەستم گەیشتە سامانی گەلان،وەک چۆن دەست دەگاتە هێلانە؛وەک کۆکردنەوەی هێلکەی بەجێماو،هەموو زەویم کۆکردەوە،کەسیش نەبوو باڵی لێک بداتیان دەمی بکاتەوە و ورتەیەکی لێ بێت.“»15تەور شانازی دەکات بەسەر ئەو کەسەی پێی دەبڕێتەوە،یان مشار خۆی بە زل دەزانێت بەسەر ئەو کەسەی دەیبات و دەیهێنێت؟وەک ئەوەی داردەست هەڵگرەکەی ڕاوەشێنێتوەک ئەوەی گۆچان ئەو کەسە بەرز بکاتەوە کە دار نییە.16لەبەر ئەوە یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالارلەڕی دەنێرێتە ناو پاڵەوانە بەهێزەکان،لەژێر شکۆمەندییەکەشی پشکۆیەک دادەگیرسێنێتوەک داگیرسانی ئاگر.17ڕووناکی ئیسرائیل دەبێت بە ئاگر وپیرۆزەکەشی بە گڕ،دەیسووتێنێت و دەیخوات چقڵ و دڕکەکەیلە یەک ڕۆژدا.18چڕی دارستان و باخەکانی بە تەواوی لەناودەبات،گیان و لەش پێکەوەوەک توانەوەی نەخۆش دەبێت.19پاشماوەی داری دارستانەکانی ئەوەندە کەم دەبنمنداڵێک دەتوانێت بیانژمێرێت.20لەو ڕۆژەدا، پاشماوەی ئیسرائیل ودەربازبووەکانی بنەماڵەی یاقوب،چیتر پشت نابەستنبەوانەی لێیان دەدەن،بەڵکو بەڕاستی بە یەزدان وبە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل پشت دەبەستن.21پاشماوە دەگەڕێتەوە، پاشماوەی یاقوببۆ لای خودای توانادار.22ئەی ئیسرائیل، ئەگەر گەلت بەقەد لمی دەریا بێت،تەنها پاشماوەی لێ دەگەڕێتەوە.بڕیاری قڕبوون دراوە،لافاوی ڕاستودروستییە.23یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالاربڕیاری وێرانکردنی هەموو خاکەکە جێبەجێ دەکات.24بەڵام یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:«ئەی گەلی من کە لە سییۆن دانیشتووی،لە ئاشور مەترسەکە بە داردەست لێت دەدات وگۆچانەکەی لێت بەرز دەکاتەوە لەسەر شێوازی میسرییەکان.25بەم زووانە هەڵچوونم لەسەر ئێوە نامێنێت وتووڕەییم بۆ لەناوچوونی ئەوان دەبێت.»26یەزدانی سوپاسالار بە قامچی لێی دەداتوەک لێدانەکەی میدیان لەلای تاشەبەردی عۆرێڤ وگۆچانەکەی بەسەر دەریاوەیەلەسەر شێوازی میسرییەکان بەرزی دەکاتەوە.27جا لەو ڕۆژەدا،باری لەسەر شانت لادەچێت ونیری لەسەر ملت،لەبەر قەڵەوبوونت نیر دەتەقێت.28گەیشتە عەییات،لە میگرۆن پەڕییەوە،لە میخماس کەلوپەلەکانی خۆی دانا.29ئەوان لە دەربەندەکە دەپەڕنەوە و دەڵێن:«گەڤەع شوێنی شەو مانەوەیە.»ڕامە داچڵەکی،گیڤعای شاول هەڵات.30ئەی دانیشتووانی شاری گەلیم، بە دەنگی خۆتان بحیلێنن!ئەی لەیشا، گوێ بگرە!داماوە عەناتۆت.31مەدمێنا ڕایکردووە،خەڵکی گێڤیم پەناگیر بوون.32ئەمڕۆ لە نۆڤ دەوەستن،بە ڕاوەشاندنی دەست هەڕەشە دەکەنلە کێوەکەی شاری سییۆن،لە گردەکەی ئۆرشەلیم.33ئەوەتا یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالاربە هێزێکی تۆقێنەر لق دەبڕێتەوە.باڵا بەرزەکان دەبڕدرێنەوە،لووتبەرزەکان نزم دەکرێن.34چڕی دارستانەکان بە تەور دەبڕێتەوە،لوبنانیش بەرامبەر بە خودای توانادار دەکەوێت.

S36 Ep 13ئیشایا ٩: ١ - ٢١
ئیشایا ٩: ١ - ٢١1بەڵام ئەوانەی لەژێر گوشار بوون لە تاریکی تەنگانەدا نامێنن، وەک سەردەمی پێشوو خاکی زەبولون و خاکی نەفتالی زەلیل کردەوە، سەردەمی کۆتایی ڕێز لە جەلیلی ناجولەکەکان دەگرێت، ئەوەی لە ڕێگای دەریایە، ئەوبەری ڕووباری ئوردون.2ئەو گەلەی لە تاریکیدا دەڕۆیشت،ڕووناکییەکی گەورەی بینی،دانیشتووان لە خاکی سێبەری مەرگڕووناکی بەسەریاندا هەڵهات.3ئەو نەتەوەیەت زۆر کرد وخۆشییەکی گەورەت پێی بەخشی،لەبەردەمت دڵخۆش بوووەک خۆشی کاتی دروێنە،وەک ئەوانەی شاد دەبنبە دابەشکردنی دەستکەوت.4لەبەر ئەوەی نیری بارگرانی ئەو وداری پشتی ئەو وکوتەکی بێگاری پێکردنی ئەوتوەک ڕۆژی میدیان شکاند.5هەموو پۆستاڵی جەنگاوەران لە گەرمەی شەڕدا وبەرگی لەناو خوێن گەوزاوبۆ سووتان دەبێت،سووتەمەنییە بۆ ئاگر،6چونکە کوڕێکمان دەبێت،کوڕێکمان پێدەدرێت وسەرکردایەتی دەکەوێتە سەرشانی.ناوی لێ دەنرێتسەرسوڕهێنەر و ڕاوێژکار، خودای بەتوانا،باوکی هەتاهەتایی، میری ئاشتی.7گەشەسەندنی سەرۆکایەتی و ئاشتییەکەیبێ کۆتایی دەبێت.لەسەر تەختی داود و بەسەر شانشینەکەیپاشایەتی دەکاتبۆ چەسپاندنی و بەهێزکردنی،بە دادپەروەری و بە ڕاستودروستیلە ئێستاوە و هەتاهەتایە.دڵگەرمی یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەکات.8پەروەردگار وشەیەکی لە دژی یاقوب نارد وبەسەر ئیسرائیلدا کەوت.9گەل هەموو دەزانن،ئەفرایم و دانیشتووانی سامیرە،بە لووتبەرزی وفیزی دڵەوە دەڵێن:10«خشت ڕووخا،بەڵام بە بەردی تاشراو بنیاد دەنێینەوە؛هەنجیرە کێوی بڕایەوە،بەڵام داری ئورز لە شوێنی دادەنێین.»11یەزدان دوژمنانی ڕەچینی پاشای لێ هەڵدەستێنێت،ناحەزانی جۆش دەدات.12ئارامییەکان لە ڕۆژهەڵاتەوە و فەلەستییەکان لە ڕۆژئاواوەپڕ بە دەم ئیسرائیل هەڵدەلووشن.لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،هێشتا دەستی درێژکردووە.13گەل هێشتا نەگەڕایەوە لای لێدەرەکەی،ڕوویان لە یەزدانی سوپاسالار نەکرد.14یەزدان لە ئیسرائیل سەر و کلک دەبڕێت،دار خورما و قامیش لە یەک ڕۆژدا،15پیر و پیاوماقوڵ سەرەکەن،ئەو پێغەمبەرانەی کە فێرکردنی درۆیین فێر دەکەن کلکەکەن.16ڕابەرانی ئەم گەلە بوون بە چەواشەکار،ئەوانەی ڕابەرایەتی دەکرێن سەریان لێ شێواوە.17لەبەر ئەوە پەروەردگار دڵخۆش نابێت بە گەنجەکانیان،بەزەیی نایەتەوە بە هەتیو و بێوەژنەکانیان،چونکە هەموو خوانەناس و خراپەکارن،هەموو دەمەکان بە گێلی دەدوێن.لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،هێشتا دەستی درێژکردووە.18بێگومان بەدکاری وەک ئاگر دەسووتێت،دڕکوداڵ دەخوات،گڕ لە دەوەنی دارستان بەردەدات،ستوونی دووکەڵ لوول دەخوات.19بە جۆشی تووڕەیی یەزدانی سوپاسالارخاکەکە دەسووتێت،گەلیش دەبێت بە سووتەمەنی ئاگر،پیاو دڵی بە برای خۆی ناسووتێ.20لای ڕاست لێ دەکاتەوە وهەر برسییە،لای چەپ دەخوات وتێر نابێت.پیاو گۆشتی قۆڵی خۆی دەخوات:21مەنەشە ئەفرایم دەخوات و ئەفرایمیش مەنەشە،هەردووکیان پێکەوە لە دژی یەهودا هەڵدەگەڕێنەوە.لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،هێشتا دەستی درێژکردووە.

S36 Ep 12ئیشایا ٨: ١ - ٢٢
ئیشایا ٨: ١ - ٢٢1یەزدان پێی فەرمووم: «پارچە چەرمێکی گەورە بۆ خۆت ببە و بە پێنووسی قامیش لەسەری بنووسە: ”مەهێر شالال حاش بەز.“»2هەروەها دوو شایەتی سەرڕاست بۆ خۆم بکەم بە شایەت، ئوریای کاهین و زەکەریای کوڕی یەڤەرەخیا.3لە پێغەمبەرە ژن نزیک بوومەوە و سکی بوو و کوڕێکی بوو. یەزدانیش پێی فەرمووم: «ناوی بنێ: مەهێر شالال حاش بەز،4چونکە بەر لەوەی منداڵەکە بزانێت بڵێت ”بابە“ و ”دایە،“ سامانی دیمەشق و دەستکەوتی سامیرە دەهێنرێتە بەردەم پاشای ئاشور.»5ئینجا یەزدان دووبارە قسەی لەگەڵمدا کردەوە و فەرمووی:6«لەبەر ئەوەی ئەم گەلەئاوی هێمنی شیلۆوەحی ڕەتکردەوە،دڵخۆش بوو بە ڕەچین وکوڕەکەی ڕەمەلیاهو،7لەبەر ئەوە پەروەردگار خەریکەئاوی ڕووبارە بەهێز و زۆرەکە بەسەریاندا هەڵدەستێنێت،مەبەست لە پاشای ئاشور و هەموو شکۆمەندییەکەیەتی.جا بەسەر هەموو جۆگەکانیدا سەردەکەوێت وبەسەر هەموو کەنارەکانیدا دەڕوات،8بەناو یەهودا ڕەت دەبێت، هەڵدەچێت وتێدەپەڕێت هەتا دەگاتە گەردن،لێککشانی باڵەکانی پڕ بە پانتایی خاکەکەتە،ئەی ئیمانوێل!»9ئەی گەلینە، گەلەکۆمە بکەن و بشکێنەوە!ئەی هەموو خاکە دوورەکانی جیهان، گوێ بگرن:خۆتان توند بکەن و بشکێنەوە!خۆتان توند بکەن و بشکێنەوە!10ڕاوێژ بکەن، پووچ دەبێت،قسە بکەن، سەرناگرێت،چونکە خودا لەگەڵمانە.11یەزدان بەم جۆرەی پێ فەرمووم، کە دەستی گرتم و ئاگاداری کردمەوە بە ڕێگای ئەم گەلەدا نەڕۆم:12«مەڵێ ”پیلانگێڕییە!“بە هەموو ئەوەی ئەم گەلە پێی دەڵێت پیلانگێڕی،مەترسە لەوەی کە ئەوان لێی دەترسن،مەتۆقە.13تەنها یەزدانی سوپاسالار بە پیرۆز دابنێ ودەبێ لەو بترسی،لەو بتۆقی.14ئەو دەبێتە پیرۆزگا،بەڵام بۆ هەردوو بنەماڵەکەی ئیسرائیلدەبێتە بەردێک بۆ کۆسپ،تاشەبەردێکیش کە لێی بکەونە خوارەوە.بۆ دانیشتووانی ئۆرشەلیمدەبێت بە تەڵە و داو.15زۆر کەس ساتمەی لێ دەکەن و دەکەون،دەکەون و تێکدەشکێن،بە داوەوە دەبن و دەگیرێن.»16ئەم شایەتییە بۆ ئاگادارکردنەوە بپێچەوە،فێرکردنەکە بە قوتابییەکانم مۆر بکە.17چاوەڕێی یەزدان دەکەم،ئەو کە ڕووی خۆی لە بنەماڵەی یاقوب شاردووەتەوە،من پشت بەو دەبەستم.18ئەوەتا خۆم و ئەو منداڵانەی کە یەزدان پێیداوم، لەناو ئیسرائیلدا وەک نیشانە و هێمای یەزدانی سوپاسالارین کە لە کێوی سییۆن نیشتەجێیە.19کە پێتان دەڵێن: «”پرسیار لە نێوانگرەکان و ڕۆح ئامادەکاران بکەن کە ورتەورت و چپەچپیانە،“ پێیان بڵێ: ”ئەی گەل، لە خوداکەتان بپرسن. ئایا لە پێناو زیندووان پرسیار لە مردووان دەکەن؟“20بەرەو فێرکردنەکە و بەرەو شایەتییەکە! ئەگەر وەک ئەم قسەیە نەکەن، گزنگی بەیانییان نابێت.21بە سەختی و برسیێتییەوە پێیدا تێدەپەڕن، کاتێک برسی دەبن و قینیان هەڵدەستێت نەفرەت لە پاشای خۆیان و خودای خۆیان دەکەن و سەر هەڵدەبڕن.22ئینجا تەماشای زەوی دەکەن، ناخۆشی و تاریکی و ڕەشی دەبینن، فڕێدەدرێنە ناو تەنگانە و سێبەری مەرگ.»

S36 Ep 11ئیشایا ٧: ١٠ - ٢٥
ئیشایا ٧: ١٠ - ٢٥10جارێکی دیکە یەزدان بە ئاحازی فەرموو:11«بۆ خۆت داوای نیشانەیەک لە یەزدانی پەروەردگارت بکە، جا چ لە قووڵترینی قووڵاییەکان بێت یان لە بەرزترینی بەرزاییەکان.»12ئاحازیش گوتی: «هیچ داوا ناکەم و یەزدان تاقی ناکەمەوە.»13ئینجا ئیشایا گوتی: «ئێستا ئەی بنەماڵەی داود، گوێ بگرن! خەڵکت بێزار کرد، ئەمە بەس نییە؟ ئێستاش دەتەوێ خوداکەم بێزار بکەیت؟14لەبەر ئەوە پەروەردگار خۆی نیشانەیەکتان دەداتێ، ئەوەتا پاکیزەیەک سکی دەبێت و کوڕێکی دەبێت، ناوی لێ دەنێت ئیمانوێل.15دەڵەمە و هەنگوین دەخوات، کاتێک دەزانێت خراپە ڕەت بکاتەوە و چاکە هەڵبژێرێت،16چونکە پێش ئەوەی کوڕەکە بزانێت خراپە ڕەت بکاتەوە و چاکە هەڵبژێرێت، ئەو خاکەی کە تۆ لە دوو پاشاکەی دەترسیت دەبێتە چۆڵەوانی.17یەزدان سەردەمێک بەسەر خۆت و گەلەکەت و بنەماڵەکەتدا دەهێنێت، کە لە کاتی جیابوونەوەی ئەفرایمەوە لە یەهودا سەردەمی وا نەهاتبێت. ئەو پاشای ئاشور دەهێنێت.»18لەو ڕۆژە، یەزدان فیکە بۆ مێشەکان لێدەدات، ئەوانەی لەوپەڕی جۆگە ئاوەکانی میسرن و هەروەها بۆ ئەو هەنگانەی کە لە خاکی ئاشورن.19جا دێن و هەموو لەناو شیوە هەڵدێرەکان و لەناو کون و کەلەبەری گابەردەکان و لەناو هەموو دڕکوداڵەکان و لەناو هەموو لەوەڕگاکان دەنیشنەوە.20لەو ڕۆژەدا پەروەردگار بە گوێزانێکی بەکرێگیراو لەوبەری ڕووباری فوراتەوە، کە پاشای ئاشورە، سەر و مووی بەرتان دەتاشێت و ڕیشیش دادەماڵێت.21لەو ڕۆژەدا، پیاو مانگایەک و دوو بزن بەخێو دەکات،22جا ئەوەندە شیر دەدەن هەر دەڵەمە دەخوات، چونکە هەموو ئەوانەی لەناو خاکەکە دەمێننەوە دەڵەمە و هەنگوین دەخۆن.23لەو ڕۆژەدا، هەر شوێنێک کە لێی بوو هەزار ڕەز بە هەزار شاقل زیو، دەبێت بە دڕکوداڵ.24بە تیر و بە کەوانەوە دێنە ئەوێ، چونکە هەموو زەوییەکە دەبێت بە دڕکوداڵ.25هەموو ئەو چیایانەی کە بە قازمە کون دەکران کەس نایەتە ئەوێ لە ترسی دڕکوداڵ، بەڵکو گاگەلی تێدا بەڕەڵا دەکرێت و مەڕ پێپەستی دەکات.

S36 Ep 10ئیشایا ٧: ١ - ٩
ئیشایا ٧: ١ - ٩1لە سەردەمی پاشایەتی ئاحازی کوڕی یۆتام کوڕی عوزیای پاشای یەهودا، ڕەچینی پاشای ئارام و پەقەحی کوڕی ڕەمەلیاهوی پاشای ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئۆرشەلیم، بەڵام نەیانتوانی دەستی بەسەردا بگرن.2هەروەها بە بنەماڵەی داود ڕاگەیەنرا و گوترا: «ئارامییەکان لەگەڵ ئەفرایم پەیمانیان بەستووە.» جا دڵی ئەو و دڵی گەلەکەی لەرزین، وەک لەرزینی داری دارستان لە ڕووی بادا.3یەزدانیش بە ئیشایای فەرموو: «ئێستا بچۆ بۆ پێشوازی ئاحاز، خۆت و شئار یاشوبی کوڕت، لە کۆتایی ئاوباری گۆمەکەی سەرەوە لەلای ڕێگای کێڵگەی جلشۆرەکە و4پێی بڵێ: ”وریا و هێدی بە، مەترسە و با دڵت ورە بەر نەدات لەبەر گڕی تووڕەیی ڕەچین و ئارام و کوڕەکەی ڕەمەلیاهو، وەک دوو پارچە داری سووتێنراو دووکەڵ دەکەن.5لەبەر ئەوەی ئارام لەگەڵ ئەفرایم و کوڕەکەی ڕەمەلیاهو پیلانی خراپەیان لە دژی تۆ ناوەتەوە و گوتیان،6’دەچینە سەر یەهودا و پەلاماری دەدەین، داگیری دەکەین و لەناوەندیدا کوڕەکەی تاڤئێل بە پاشا دادەنێین.‘7یەزدانی باڵادەستیش ئەمە دەفەرموێت:«”سەرناگرێت و نابێت،8چونکە سەری ئارام دیمەشقە وسەری دیمەشقیش ڕەچینە،لە ماوەی شەست و پێنج ساڵدائەفرایم دەشکێت و وەک گەل نامێنێت.9سەری ئەفرایمیش سامیرەیە وسەری سامیرەش کوڕەکەی ڕەمەلیاهوە.ئەگەر لە باوەڕدا نەچەسپێن،لە دڵنیاییدا نابن.“»

S36 Ep 9ئیشایا ٦: ٣ - ١٣
ئیشایا ٦: ٣ - ١٣3ئەمیان بانگی ئەوەی دیکەی کرد و گوتی:«یەزدانی سوپاسالار پیرۆزە، پیرۆزە، پیرۆزە!شکۆمەندییەکەی هەموو زەویی پڕکردووە.»4چوارچێوە و سەکۆی دەروازەکان لە دەنگی بانگدەر لەرینەوە و پەرستگاکە پڕبوو لە دووکەڵ.5گوتم: «قوڕبەسەرم، فەوتام! من کابرایەکی لێو گڵاوم و لەنێو گەلێکی لێو گڵاودا نیشتەجێم و لەگەڵ ئەوەشدا چاوەکانم پاشا، یەزدانی سوپاسالاریان بینی.»6ئینجا یەکێک لە سەرافیمەکان بۆ لای من فڕی و پشکۆیەکی بەدەستەوە بوو بە مەقاش لەسەر قوربانگاکەوە هەڵیگرت و7لە دەمی منی سووی و گوتی: «ئەوەتا ئەمە لە لێوت سوا، تاوانت داماڵرا و گوناهت کەفارەتی بۆ کرا.»8ئینجا گوێم لە دەنگی پەروەردگار بوو، دەیفەرموو: «کێ بنێرم و کێ بۆمان دەڕوات؟»منیش گوتم: «ئەوەتام، من بنێرە.»9ئەویش فەرمووی: «بڕۆ و بەم گەلە بڵێ:«”هەمیشە ببیستن بەڵام هەرگیز تێناگەن،هەمیشە سەیر بکەن، بەڵام هەرگیز نابینن.“10دڵی ئەم گەلە ڕەق بکە،گوێی گران بکە وچاوی بنوقێنە،نەوەک بە چاوی ببینێت وبە گوێی ببیستێت،بە دڵی تێبگات وبگەڕێتەوە و چاک ببێتەوە.»11منیش گوتم: «ئەی پەروەردگار، هەتا کەی؟»ئەویش فەرمووی:«هەتا شارەکان دەبن بە وێرانەیبێ ئاوەدانی وماڵەکانیش بێ خەڵک وکێڵگەکانیش وێران و چۆڵەوانی،12هەتا یەزدان هەموو خەڵک دووردەخاتەوە وشوێنی بەجێهێڵراو لەناو خاکەکە زۆر دەبێت.13ئەگەر دەیەکی تێدا مایەوە،جارێکی دیکە بۆ سووتان دەبێت.بەڵام وەک دارەبەن و دار بەڕوو،کە کاتێک دەبڕێنەوە بنەدارەکەیان هەر دەمێنێت،پاشماوەی ئەو گەلەش وەک بنەدارێکە و زیندوو دەبێتەوە.»

S36 Ep 8ئیشایا ٥: ٢٥ - ٦: ٢
ئیشایا ٥: ٢٥ - ٦: ٢25لەبەر ئەوە تووڕەیی یەزدان لەسەر گەلەکەی جۆشا،دەستی بۆ درێژکرد و لێیدا.چیاکان هەژان وجەستەکانیان وەک زبڵی سەر شەقامەکانی لێهات.لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،هێشتا دەستی درێژکردووە.26ئاڵا بۆ نەتەوە دوورەکان بەرز دەکاتەوە،فیکە بۆ ئەوانە لێدەدات کە لەوپەڕی زەوین.ئەوەتا خێرا بە پەلە دێن!27نە ماندوو لەنێویاندایە و نە شەکەت،نە دەخەوێت و نە خەواڵو دەبێت،نە پشتێنی ناوقەدی دەکرێتەوە ونە ئاوزەنگی پێڵاوەکانی دەپچڕێت.28ئەوانەی تیرەکانیان تیژ وکەوانەکانیان توند کراوە،سمی ئەسپەکانیان وەک بەردەئەستێن،چەرخەی گالیسکەکانیان وەک گەردەلوولە.29نەڕەیان وەک نەڕەی شێرە مێیە ووەک بەچکە شێر دەنەڕێنن،دەمڕێنن و نێچیر دەگرن،دەیبەن و کەس ڕزگاریان ناکات.30لەو ڕۆژە بەسەریدا دەنەڕێنن،وەک هاژەی دەریا.دەڕواننە خاکەکە و دەبیننوا تاریکییەکی تەنگە،ڕووناکیش بە هەورەکانی تاریک بووە.ئیشایا ٦1لە ساڵی مردنی عوزیای پاشادا، پەروەردگارم بینی لەسەر تەختێکی بەرز و بڵند دانیشتبوو، دامێنیشی پەرستگاکەی پڕکردبوو.2سەرافیمەکان لەبەردەستی بوون، هەریەکە شەش باڵیان هەبوو، بە دووانیان ڕووی خۆی داپۆشی بوو، بە دووانی دیکەیان پێیەکانی داپۆشی بوو، بە دووانیش دەفڕی.

S36 Ep 7ئیشایا ٥: ٩ - ٢٤
ئیشایا ٥: ٩ - ٢٤9بە ڕاستی گوێم لێ بوو کە یەزدانی سوپاسالار فەرمووی:«بێگومان کۆشکی مەزن دەبێتە کەلاوە،خانووی گەورە و خۆشیش چوڵەوانی.10جێی دە دۆنم ڕەزەمێو، یەک بەت شەراب بەرهەم دەهێنێت وحۆمەرێک تۆویش ئێفەیەک بەرهەم دەهێنێت.»11قوڕبەسەر ئەوانەی بەیانییان زوو هەڵدەستنبەدوای شەراب دەکەون،لە زەردەپەڕی ئێواران دوا دەکەونمەی گڕی تێبەرداون.12قیسارە و ساز، دەف و شمشاڵ وشەراب بووە بە خەو و خۆراکیان،بەڵام ئاوڕ لە کاری یەزدان نادەنەوە،دەستکردەکانی نابینن.13لەبەر ئەوە گەلەکەم لەبەر نەزانی ڕاپێچ دەکرێن،سەنگینەکانی لە برسان دەمرن،سادە و ساکارەکانی لە تینووان وشک دەبن.14لەبەر ئەوە جیهانی مردووان خۆی پانوپۆڕ کرد وبێ ئەندازە دەمی خۆی کردەوە،تاکو بەگزادە و ڕەشۆکی و شەڕانگێزان،لەگەڵ هەموو ئەوانەش کە شانازی بە ئۆرشەلیم دەکەن، شۆڕ ببنەوە ناوی.15مرۆڤ دەچەمێتەوە وپیاو نزم دەبێت،چاوی بەفیزان نزم دەبێت،16بەڵام یەزدانی سوپاسالار بە دادوەری بە گەورە دەزانرێت،خودای پیرۆز بە ڕاستودروستییەکەی دەردەکەوێت کە پیرۆزە.17مەڕەکان دەلەوەڕێن وەک لە لەوەڕگای خۆیان،بەرخەکانیش لە کەلاوەی دەوڵەمەندەکان دەلەوەڕێن.18قوڕبەسەر ئەوانەی بە گوریسی فێڵ تاوان کێش دەکەن،گوناهیش وەک گوریسی عەرەبانە،19ئەوانەی دەڵێن: «با خودا پەلە بکات،با خێرا بێت لە کارەکەیبۆ ئەوەی ببینین.با نزیک بێتەوە و بێتە دی،هەتا بزانین پلانی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل.»20قوڕبەسەر ئەوانەی بە خراپ دەڵێن چاک وبە چاکیش دەڵێن خراپ،ئەوانەی تاریکی دەکەن بە ڕووناکی وڕووناکیش دەکەن بە تاریکی،ئەوانەی تاڵ دەکەن بە شیرین وشیرین دەکەن بە تاڵ.21قوڕبەسەر ئەوانەی لەبەرچاوی خۆیان دانان،لەلای خۆیان تێگەیشتوون.22قوڕبەسەر ئەوانەی لە شەراب خواردنەوە پاڵەوانن،پیاوی ئازان بۆ تێکەڵکردنی مەی،23بۆ بەرتیل خراپەکار بێتاوان دەکەن،ڕاستودروستانیش لە مافی خۆیان بێبەش دەکەن.24لەبەر ئەوە وەک کا بە زمانی ئاگر قووت بدرێت،وەک گژوگیای گڕگرتوو داکەوێت،ڕەگیان وەک کەڕووی لێدێت،خونچەیان وەک تۆز بەرز دەبێتەوە،چونکە فێرکردنی یەزدانی سوپاسالاریان ڕەتکردەوە،سووکایەتییان بە وشەی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل کرد.

S36 Ep 6ئیشایا ٤: ١ - ٥: ٨
ئیشایا ٤: ١ - ٥: ٨1لەو ڕۆژەدا حەوت ژن یەک پیاو دەگرن ودەڵێن: «نانی خۆمان دەخۆین وبەرگی خۆمان لەبەر دەکەین،تەنها ڕێگا بدە با بە ناوی تۆوە بانگ بکرێین.ڕیسواییەکەمان ڕاماڵە!»2لەو ڕۆژەدا لقی یەزدان دەبێتە جوانی و شکۆ، بەروبوومی زەویش دەبێتە شانازی و قەشەنگی بۆ دەربازبووانی ئیسرائیل.3جا ئەوەی لە سییۆن ماوەتەوە و ئەوەی لە ئۆرشەلیم بەجێماوە، پێی دەگوترێت، پیرۆز، هەموو ئەوانەی کە خودا بۆ مانەوە لە ژیان لە ئۆرشەلیم هەڵیبژاردوون.4پەروەردگار پیسیی کچانی سییۆن دەشوات؛ بە ڕۆحی حوکمدان و سووتان خوێنەکانی نێو ئۆرشەلیم پاک دەکاتەوە.5ئینجا یەزدان لەسەر هەموو شوێنێکی کێوی سییۆن و لەسەر ئەوانەی لەوێ کۆدەبوونەوە، بە ڕۆژ هەور و بە شەو دووکەڵ و پڕشنگی ئاگری بڵێسەدار بەدی دەهێنێت، لەسەر هەموو شکۆیەک کەپر دەبێت.6بە ڕۆژ لەبەر گەرما دەبێت بە چادر بۆ سێبەر و لە لافاو و بارانیش دەبێت بە داڵدە و پەناگا.ئیشایا ٥1با گۆرانی بڵێم بۆ خۆشەویستەکەم،گۆرانی خۆشەویستەکەم بۆ ڕەزەمێوەکەی:خۆشەویستەکەم ڕەزەمێوێکی هەبوولەسەر گردێکی بەپیت.2بنکۆڵی کرد و بەردی لێ بژار کرد،شامێویشی لێ چاند.قوللەیەکی چاودێری لە ناوەڕاست بنیاد نا،هەروەها گوشەرێکی تێدا هەڵکۆڵی.بە هیوا بوو ترێی باش بگرێت،بەڵام ترێی خراپی گرت.3«ئێستا ئەی دانیشتووانی ئۆرشەلیم و ئەی پیاوانی یەهودا،تکایە لەنێوان من و ڕەزەمێوەکەم دادوەری بکەن.4چی دی هەیە بۆ ڕەزەمێوەکەم بکرێت کەمن نەمکردبێت؟کاتێک من هیوادار بووم ترێی باش بگرێت،بۆچی ترێی خراپی گرت؟5ئێستا پێتان دەڵێمچی لە ڕەزەمێوەکەم دەکەم:پەرژینەکەی لێ دەکەمەوە ووێران دەبێت،دیوارەکەی دەڕووخێنم،دەبێتە پێپەست.6دەیکەمە کەلاوە،نە پەرچ دەکرێت و نە ژێری هەڵدەدرێتەوە،دڕکوداڵ سەرهەڵدەدات.فەرمان بە هەورەکان دەکەمباران بەسەریدا نەبارێنن.»7ڕەزەمێوی یەزدانی سوپاسالاربنەماڵەی ئیسرائیلە وپیاوانی یەهوداشنەمامی شادی ئەون.بە هیوای دادوەری بوو، بەڵام ئەوەتا خوێنڕژانە؛بە هیوای ڕاستودروستی بوو، بەڵام ئەوەتا داد و بێدادە.8قوڕبەسەر ئەوانەی خانوو بە خانووەوە دەلکێنن وکێڵگە لە کێڵگە نزیک دەکەنەوەهەتا هیچ جێیەک نەما وبە تەنها خۆتان لە خاکەکە نیشتەجێ بوون.

S36 Ep 5ئیشایا ٣: ١ - ٢٦
ئیشایا ٣: ١ - ٢٦1ئێستا سەیر بکەن، پەروەردگار،یەزدانی سوپاسالار،بەتەمایە لە ئۆرشەلیم و لە یەهودا دابماڵێتپاڵپشتی و پشتگیری،هەموو پاڵپشتییەکی نان و ئاو،2پاڵەوان و جەنگاوەر،دادوەر و پێغەمبەر،فاڵگرەوە و پیر،3سەرۆکی پەنجاکان و پیاوماقوڵان،ڕاوێژکار و پیشەوەری دانا و نوشتەکەری تێگەیشتوو.4مێردمنداڵان دەکەم بە میریان،منداڵان فەرمانڕواییان دەکەن.5گەل لەنێو خۆیان ستەم لە یەکتری دەکەن،هەرکەسە و لە هاوڕێکەی.مێردمنداڵ لە پیر ڕاست دەبێتەوە،چروکیش لە سەنگین.6پیاو یەخەی برای خۆی دەگرێتلە ماڵی باوکی و دەڵێت:«تۆ کەوات هەیە، ببە بە سەرۆکمان وئەم کاولگەیەش لەژێر دەستتە!»7بەڵام لەو ڕۆژەدا براکەی دەنگی بەرز دەکاتەوە و وەڵامی دەداتەوە:«نابم بە چارەساز،نان و جلوبەرگ لە ماڵەکەم نییە.مەمکەن بە سەرۆکی گەل.»8ئۆرشەلیم شکست دەخوات ویەهوداش دەکەوێت،چونکە زمان و کردەوەکانیان لە دژی یەزدانە،بۆ یاخیبوون لەبەرچاوی شکۆمەندییەکەی.9دیمەنی ڕوخساریان شایەتییان لەسەر دەدات،وەک سەدۆم گوناهەکەیان ڕادەگەیەنن،نایشارنەوە.قوڕبەسەریان،چونکە خراپە دەهێننە سەر خۆیان!10بڵێن، ڕاستودروستان خۆشحاڵنچونکە بەری کردەوەکانی خۆیان دەخۆن.11قوڕبەسەر بەدکار! خراپەی بۆ دەبێت،چونکە پاداشتی کردەوەکانی دەستی خۆی وەردەگرێت.12منداڵان ستەم لە گەلی من دەکەن وژنان فەرمانڕەوایەتی دەکەن.گەلی من، ڕاستەڕێکارانت چەواشەکارن ولە ڕێگای ڕاست لاتان دەدەن.13یەزدان لە شوێنی دادوەر دانیشت،هەستا بۆ حوکمدان بەسەر گەلان.14یەزدان دەست بە دادوەری دەکات،لەگەڵ پیرانی گەلەکەی و میرەکانیان:«ئێوە بوون ڕەزەمێوەکەتان لووشدا،تاڵانیی هەژاران لە ماڵەکانتاندایە.15ئەوە چیتانە، گەلەکەم وردوخاش دەکەن وڕووی هەژاران دەهاڕن؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، پەروەردگاری سوپاسالار.16یەزدان دەفەرموێت:«کچانی سییۆن لەخۆبایی بوون،گەردنیان دەرخستووە وبە چاوبازییەوە دەڕۆن،بە لارولەنجەوە دەڕۆنبە زرنگەی لەرزانەی گۆزینگیان.17لەبەر ئەوە پەروەردگار سەری کچانی سییۆن کەچەڵ دەکات،یەزدان ڕووتییان دەردەخات.»18لەو ڕۆژەدا پەروەردگار جوانکاری دادەماڵێت: لەرزانە و لاسەرە و ملوانکە،19گوارە و بازن و پەچە،20سەرپێچ و قۆڵبەست و پشتێن و تەلیسم و چەناخە،21ئەنگوستیلە و خەزێم،22جلوبەرگی جەژن و پاڵتۆ و چارۆکە و جزدان و23ئاوێنە، کراسی کەتان و سەرپۆش و کۆڵوانەکان.24جا لە جێی بۆنوبەرام، بۆگەن ولە جێی کەمەربەند، گوریس ولە جێی پرچی بە ئەگریجە، سەری ڕووتاوە ولە جێی بەرگی گرانبەها گوش لەبەر دەکەن،نیشانەی داغیش لە جێی جوانی دەبێت.25پیاوەکانتان بە شمشێر وپاڵەوانەکانتان لە جەنگدا دەکەون.26جا دەروازەکانی سییۆن شین دەگێڕن و دەگریێن،بێکەس لەسەر زەوی دادەنیشن.

S36 Ep 4ئیشایا ٢: ١ - ٢٠
ئیشایا ٢: ١ - ٢٠1ئەو شتەی ئیشایای کوڕی ئامۆچ بینی سەبارەت بە یەهودا و ئۆرشەلیم:2لە ڕۆژانی کۆتاییدا،کێوی پەرستگای یەزدانلەسەر لووتکەی چیاکان جێگیر دەبێت،بەسەر گردەکانەوە بەرز دەبێتەوە وهەموو نەتەوەکان بە لێشاو بەرەو لای ئەو دەچن.3زۆرێک لە گەلان بەڕێ دەکەون و دەڵێن:«وەرن با بەرەو کێوی یەزدان سەربکەوین،بۆ ماڵەکەی خودای یاقوب.فێری ڕێگاکانی خۆیمان دەکات،بۆ ئەوەی بە ڕێچکەی ئەودا بڕۆین.»فێرکردن لە سییۆنەوە دەردەچێت،پەیامی یەزدانیش لە ئۆرشەلیمەوە.4لەنێو نەتەوەکان دادوەری دەکات،ناوبژی بۆ چەندین گەل دەکات.شمشێرەکانیان دەکوتنەوە و دەیکەنە گاسن،ڕمەکانیشیان دەکەنە داس.هیچ نەتەوەیەک شمشێر لە نەتەوەیەکی دیکە هەڵناکێشێت،چیتر فێری جەنگ نابن.5ئەی بنەماڵەی یاقوب، وەرن،با بە ڕووناکیی یەزداندا بڕۆین.6وازت لە گەلەکەی خۆت هێنا،لە بنەماڵەی یاقوب،پڕ بوون لە بیروبۆچوونەکانی ڕۆژهەڵات ووەک فەلەستییەکان بەخت دەخوێننەوە،پابەند بوون بە نەریتی بتپەرستەکان.7خاکیان پڕبوو لە زێڕ و زیو،گەنجینەکانی سنووریان نییە.خاکیان پڕبوو لە ئەسپ وگالیسکەکانی سنووریان نییە.8خاکیان پڕبوو لە بت،کڕنۆشیان بۆ دەستکردی خۆیان برد،کە بە پەنجەکانی خۆیان دروستیان کرد.9جا مرۆڤ دەچەمێتەوە وئادەمیزاد نزم دەبێتەوە،لێیان خۆش مەبە.10لە ڕووی سامی یەزدان وشکۆی مەزنییەکەی،بڕۆ ناو کەلەبەرد ولەناو خۆڵ خۆت بشارەوە!11چاوە بەفیزەکانی مرۆڤ نزم دەبێتەوە ولووتبەرزیی ئادەمیزاد دەچەمێتەوە،لەو ڕۆژەدا تەنها یەزدان بە گەورە دەزانرێت.12یەزدانی سوپاسالار ڕۆژێکی هەیەلە دژی هەموو خۆبەزلزان و لووتبەرزێک،لە دژی هەموو خۆهەڵکێشێک کەنزم دەبنەوە،13لە دژی هەموو دار ئورزە بەرز و بڵندەکانی لوبنان،لە دژی هەموو دار بەڕووەکانی باشان،14لە دژی هەموو چیا بەرزەکان ولە دژی هەموو کێوە بڵندەکان،15لە دژی هەموو قوللەیەکی بەرز،لە دژی هەموو شوورایەکی سەخت،16لە دژی هەموو کەشتییەکانی تەرشیش،لە دژی هەموو دەستکردێکی دڵگیر.17جا فیزی مرۆڤ دەچەمێتەوە ولووتبەرزی ئادەمیزاد نزم دەبێت،لەو ڕۆژەدا تەنها یەزدان بە گەورە دەزانرێت و18هەموو بتەکان لەناودەچن.19کاتێک یەزدان بۆ هەژاندنی زەوی هەڵدەستێت،مرۆڤ لە ڕووی سامی شکۆی مەزنییەکەیدەچێتە ناو کەلێنی تاشەبەردەکان وناو چاڵەکانی خۆڵ.20لەو ڕۆژەدا مرۆڤئەو بتە زیو و زێڕانەیکە بۆ پەرستن دروستی کردوون،بۆ مشکەکوێرە و شەمشەمەکوێرەیان فڕێدەدات.

S36 Ep 3ئیشایا ١: ٤ - ٣١
ئیشایا ١: ٤ - ٣١4قوڕبەسەر نەتەوەی گوناهبار،بەسەر ئەو گەلەی تاوانی قورسە،توخمی بەدکاران،کوڕانی گەندەڵین!وازیان لە یەزدان هێنا،بە سووکییەوە تەماشای خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلیان کرد،پشتیان لێی کرد.5بۆچی دووبارە لێتان بدرێتەوە؟بۆچی بەردەوامن لە یاخیبوونتان؟تەواوی سەر نەخۆشە وهەموو دڵ بیمارە.6لە بنی پێ هەتا تەوقی سەرکوا تەندروستی تێیدا؟بەڵکو برین و شین و مۆر بوونەوەیە،لێدانی تەڕ و تازەکە نەگوشراوە و نەبەستراوە وبە ڕۆن نەرم نەکراوە.7خاکەکەتان وێرانە،شارەکانتان سووتاوە،لەبەرچاوتان زەوییەکەتانبێگانەکان دەیخۆن،وێرانە وەک ئەوەی بێگانە هەڵاوگێڕی کردبێت.8سییۆنی کچ ماوەتەوە،وەک کۆخ لەناو ڕەزەمێودا،وەک کەپر لەناو بێستانی خەیاردا،وەک شارێکی ئابڵوقەدراو.9ئەگەر یەزدانی سوپاسالارکەمێک دەربازبووی بۆ نەهێشتباینایەوە،وەک سەدۆممان لێ دەهات،لە عەمۆرا دەچووین.10گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن،ئەی فەرمانڕەوایانی سەدۆم!گوێ شل بکەن بۆ فێرکردنەکانی خودامان،ئەی گەلی عەمۆرا!11یەزدان دەفەرموێت:«بۆچیمە، زۆری قوربانییە سەربڕدراوەکانتان؟تێربووم لە قوربانی سووتاندنی بەرانەکان ولە چەوری دابەستەکان،دڵخۆش نیم بە خوێنی جوانەگا و بەرخ و تەگەکان.12کە دێن بۆ بینینی ڕووم،کێ داوای ئەمەی لێکردوون،کە پێ بنێنە ناو حەوشەکانم؟13چیتر پێشکەشکراوی دانەوێڵەی بێ کەڵک مەهێنن!بخوور قێزەونە بۆ من.سەرەمانگ و شەممە و بانگەوازی کۆبوونەوە،بەرگەی بۆنە ئایینییە خراپەکانتان ناگرم.14سەرەمانگ و جەژنەکانتانگیانم ڕقی لێیانە.بوون بە بارگرانی بۆم،لێیان بێزار بووم.15کە لە کاتی نزاکردندا دەستتان پان دەکەنەوە،چاوم لادەدەم لەسەرتان،تەنانەت ئەگەر نوێژیش زۆر بکەن،من گوێ ناگرم.«دەستتان بە خوێن سوور بووە!16«خۆتان بشۆن، پاک ببنەوە.خراپەی کردەوەکانتانلەبەرچاوم لاببەن!وازبهێنن لە خراپەکاری،17فێری چاکە بن!بەدوای دادپەروەریدا بگەڕێن،ستەملێکراوان هانبدەن.دادوەری هەتیو بکەن،پارێزەری بۆ بێوەژن بکەن.»18یەزدان دەفەرموێت:«ئێستا وەرن یەکلایی بکەینەوە.ئەگەر گوناهەکانتان سووری ئاڵ بێت،وەک بەفر سپی دەبێتەوە؛ئەگەر وەک قرمز سوور بێت،وەک خوری لێدێت.19ئەگەر قایل بن و گوێ بگرن،خێروبێری خاکەکە دەخۆن.20بەڵام ئەگەر قایل نەبن و یاخی بن،بە شمشێر دەخورێن،»چونکە دەمی یەزدان فەرمووی.21«چۆن شارە دڵسۆزەکەبوو بە لەشفرۆش!پڕ دادوەری بوو،ڕاستودروستی تێیدا دەمایەوە،بەڵام ئێستا پیاوکوژان!22زیوت بوو بە خڵت وشەرابت ئاوی تێکراوە.23میرەکانت یاخین ودۆستی دزانن،هەموو حەزیان لە بەرتیلە ودوای پاداشت کەوتوون.دادوەری بۆ هەتیو ناکەن،سکاڵای بێوەژن ناگاتە لایان.»24لەبەر ئەوە یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار،توانادارەکەی ئیسرائیل، دەفەرموێت:«ئای، من تووڕەییم بەسەر ناحەزانمدا دەڕێژم وتۆڵە لە دوژمنانم دەکەمەوە.25دژ بە تۆ دەستم درێژ دەکەم،بە تەواوەتی خڵتەکەت پاک دەکەمەوە،هەموو خڵت و پیسییەکەت لێ دەکەمەوە.26ڕابەرانت دەگەڕێنمەوە وەک یەکەم جار وڕاوێژکارانت وەک لە سەرەتا.پاش ئەمە پێت دەگوترێت”شاری ڕاستودروستی“،”شاری دڵسۆز“.»27بە دادپەروەری سییۆن دەکڕدرێتەوە،تۆبەکارەکانیشی بە ڕاستودروستی.28بەڵام تێکشکانی یاخیبووان و گوناهباران پێکەوە دەبێت،وازهێنەران لە یەزدانیش دەفەوتێن.29«شەرمەزار دەبن بەو دار بەڕووانەیئارەزووتان کرد،تەریق دەبنەوە بەو باخچانەیهەڵتانبژارد.30وەک دار بەڕووێکتان لێدێت کە گەڵاکانی وەریبێت ووەک باخچەیەک ئاوی نەبێت.31مرۆڤی بەهێز دەبێت بە پەڕۆ وئیشوکارەکەشی بە پریشکی ئاگر،جا هەردووکیان پێکەوە دەسووتێن وکەس نابێت بیانکوژێنێتەوە.»

S36 Ep 2ئیشایا ١: ١ - ٣
ئیشایا ١: ١ - ٣1خودا لە ماوەی پاشایەتی عوزیا و یۆتام و ئاحاز و حەزقیای پاشایانی یەهودا، دەربارەی یەهودا و ئۆرشەلیم ئەم بینینانەی بۆ ئیشایای کوڕی ئامۆچ ئاشکرا کرد.2ئەی ئاسمان گوێ بگرە و ئەی زەوی گوێ شل بکە،چونکە یەزدان دەفەرموێت:«چەند کوڕێکم گەورە کرد و پێم گەیاندن،بەڵام ئەوان لێم یاخی بوون.3گا خاوەنەکەی خۆی دەناسێت وگوێدرێژیش ئاخوڕی خاوەنی خۆی،بەڵام ئیسرائیل من ناناسێت،گەلی من تێناگات.»

S36 Ep 1ئیشایا پێشەكى
ئیشایا پێشەكى

S35 Ep 11كۆلۆسی ٤: ١ - ١٨
كۆلۆسی ٤: ١ - ١٨1ئەی گەورەکان، لەگەڵ کۆیلەکان بە دادپەروەری و یەکسانی هەڵسوکەوت بکەن، چونکە دەزانن ئێوەش گەورەتان هەیە لە ئاسمان.2پەیوەست بن بە نوێژکردنەوە، بە سوپاسەوە ئێشکی لێ بگرن.3بۆ ئێمەش نوێژ بکەن کە خودا دەرگایەکمان بۆ بکاتەوە بۆ پەیامەکە، بۆ ئەوەی نهێنیی مەسیح ڕابگەیەنین، هەر لەبەر ئەمەش گیراوم.4هەروەها نوێژ بکەن بۆ ئەوەی وەک پێویستە بە ڕوونی پەیامەکە ڕابگەیەنم.5بە دانایی لەگەڵ ئەوانەی دەرەوە ڕەفتار بکەن، کات بقۆزنەوە.6با قسەتان هەردەم پڕبێت لە نیعمەت، بە خوێ سوێر کرابێت، تاکو بزانن چۆن پێویستە وەڵامی هەرکەسێک بدەنەوە.7تیخیکۆس هەموو هەواڵێکی منتان دەداتێ، برایەکی خۆشەویست و خزمەتکارێکی دڵسۆز و هاوکاری ئێمەیە لە خزمەتکردنی مەسیحی باڵادەستدا.8بە تایبەتی بۆ ئەوە ناردمە لاتان کە هەواڵی ئێمە بزانن و ورەتان بەرز بکاتەوە.9ئەو لەگەڵ ئۆنسیمۆسی برای خۆشەویست و دڵسۆز، ئەوەی لە خۆتانە، هەواڵی هەموو شتێکی ئێرەتان دەدەنێ.10ئەریستارخۆسی هاوڕێی بەندیێتیم سڵاوتان لێدەکات، مەرقۆسی ئامۆزای بەرناباسیش. دەربارەی ئەو ڕاسپاردەتان وەرگرتووە. ئەگەر هاتە لاتان پێشوازیی لێ بکەن.11هەروەها عیسا کە بە یوستۆس ناودەبردرێت، ئەویش سڵاوی بۆتان هەیە. تەنها ئەمانە لەنێوان هاوکارانم بۆ شانشینی خودا لە جولەکەکانن، ئەوانەی بوونە هاندەرم.12ئەپەفراسی بەندەی عیسای مەسیح، ئەویش لە خۆتانە و سڵاوتان لێدەکات، هەردەم لە نوێژەکانیدا لە پێناوتاندا تێدەکۆشێت، تاکو لە تەواویدا بچەسپێن و تەواو دڵنیا بن لە هەموو خواستی خودا.13شایەتیی بۆ دەدەم کە زۆر ماندوو دەبێت بۆ ئێوە و ئەوانەی لە شارەکانی لاودیکییان و هیراپۆلیسن.14لۆقای پزیشکی خۆشەویست و دیماس سڵاوتان لێدەکەن.15سڵاو بکەن لە خوشکان و برایانی لاودیکییا و نیمفاس و ئەو کڵێسایەی لە ماڵەکەیەتی.16کاتێک ئەم نامەیەتان بۆ خوێنرایەوە، وابکەن لە کڵێسای لاودیکییەکانیش بخوێنرێتەوە، ئەوەی هی لاودیکییاشە ئێوە بیخوێننەوە.17بە ئەرخیپۆس بڵێن: «سەیری ئەو خزمەتە بکە کە لە مەسیحی باڵادەستەوە وەرتگرتووە، تاکو تەواوی بکەیت.»18من پۆڵسم، ئەم سڵاوە دەستخەتی خۆمە. یادی کۆتەکانم بکەن. نیعمەت لەگەڵتان بێت.

S35 Ep 10كۆلۆسی ٣: ١٢ - ٢٥
كۆلۆسی ٣: ١٢ - ٢٥12بۆیە، ئێوە کە گەلی پیرۆز و خۆشەویست و هەڵبژێردراوی خودان، میهرەبانی و نیانی و بێفیزی و دڵنەرمی و ئارامگرتن لەبەر بکەن.13بەرگەی یەکتری بگرن، ئەگەر یەکێک سکاڵای لەسەر یەکێک هەبوو، گەردنی یەکتری ئازاد بکەن. وەک مەسیحی باڵادەست لێتان خۆشبوو، ئێوەش لێیان خۆشبن.14لە سەرووی هەموو ئەمانەشەوە خۆشەویستی لەبەر بکەن، کە لە یەکێتییەکی تەواودا هەموویان دەبەستێتەوە.15با ئاشتی مەسیح حوکمی دڵتان بکات، چونکە وەکو ئەندامانی جەستەیەک بۆ ئاشتی بانگکران، هەروەها سوپاسگوزار بن.16با پەیامی مەسیح بە دەوڵەمەندی لە ئێوەدا نیشتەجێ بێت، بەوپەڕی دانایی یەکتری فێر بکەن و ئاگادار بکەنەوە، بە زەبوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بە سوپاسگوزاری لە دڵتاندا گۆرانی بۆ خودا بڵێن.17هەر شتێک دەڵێن و دەیکەن، هەمووی بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە بیکەن، لە ڕێگەی عیساوە سوپاسی خودای باوک بکەن.18ئەی ژنەکان، ملکەچی مێردەکانتان بن، وەک لە شوێنکەوتووی مەسیح دەوەشێتەوە.19ئەی مێردەکان، ژنەکانتان خۆشبوێ، لەگەڵیان ڕەق مەبن.20ئەی منداڵان، لە هەموو شتێکدا گوێڕایەڵی دایک و باوکتان بن، چونکە ئەمە جێگەی ڕەزامەندی مەسیحی خاوەن شکۆیە.21ئەی باوکەکان، منداڵەکانتان تووڕە مەکەن، نەوەک نائومێد بن.22ئەی کۆیلەکان، لە هەموو شتێکدا گوێڕایەڵی گەورەکانی ئەم جیهانەتان بن، نەک تەنها ئەو کاتەی کە چاودێریتان دەکەن بۆ ئەوەی لێتان ڕازی بن بەڵکو دڵسۆزانە، چونکە ئێوە لە مەسیحی گەورەکەتان دەترسن.23هەر چییەک دەکەن، بە دڵ بیکەن، وەک بۆ مەسیح بێت، نەک بۆ خەڵکی،24بزانن لەلایەن مەسیحەوە پاداشتی میرات وەردەگرن، چونکە خزمەتی مەسیحی خاوەن شکۆ دەکەن.25بەڵام ئەوەی کاری خراپ بکات سزای خراپەی خۆی وەردەگرێت، خودا لایەنگری ناکات.

S35 Ep 9كۆلۆسی ٣: ٦ - ١١
كۆلۆسی ٣: ٦ - ١١6چونکە بەهۆیانەوە تووڕەیی خودا دێتە سەر یاخیبووان.7ئێوەش جاران ئاوا هەڵسوکەوتتان دەکرد، کاتێک تێیاندا دەژیان.8بەڵام ئێستا هەموو ئەوانە فڕێبدەن: هەڵچوون، تووڕەیی، قین، بوختان، قسەی ناشیرین لە زارتان.9لەگەڵ یەکتری درۆ مەکەن، چونکە مرۆڤە کۆنەکە و کردەوەکانتان داکەندووە و10مرۆڤێکی نوێتان لەبەرکردووە، ئەوەی بەگوێرەی وێنەی بەدیهێنەرەکەی بە ناسینی نوێ بووەتەوە.11لەوێدا جولەکە و ناجولەکە نییە، خەتەنەکراو و خەتەنەنەکراو، بەربەری و سکیسی، کۆیلە و ئازاد نییە، بەڵکو مەسیح هەموو شتێکە و لە هەمووتاندایە.

S35 Ep 8كۆلۆسی ٣: ١ - ٥
كۆلۆسی ٣: ١ - ٥1لەبەر ئەوەی ئێوە لەگەڵ مەسیحدا هەستێنرانەوە، کەواتە بۆ ئەو شتانەی سەرەوە کۆشش بکەن، لەوێ مەسیح لە دەستەڕاستی خودا دانیشتووە.2بایەخ بەو شتانەی سەرەوە بدەن، نەک ئەوانەی لەسەر زەوین،3چونکە ئێوە مردن، ژیانیشتان لەگەڵ مەسیح لە خودادا شاردراوەتەوە.4کاتێک مەسیح دەردەکەوێت کە ژیانتانە، ئەوسا ئێوەش لەگەڵیدا لە شکۆمەندیدا دەردەکەون.5کەواتە ئارەزووە دنیاییەکانتان بمرێنن: داوێنپیسی، گڵاوی، هەوەسبازی، ئارەزووی خراپ، چاوبرسیێتی کە جۆرێکە لە بتپەرستی،

S35 Ep 7كۆلۆسی ٢: ٨ - ٢٣
كۆلۆسی ٢: ٨ - ٢٣8ئاگاداربن کەس بە فەلسەفەی پووچ و هەڵخەڵەتێنەر دیلتان نەکات، کە پشت بە نەریتی خەڵک و بنەما بنەڕەتییەکانی جیهان دەبەستێت، نەک بە مەسیح.9خودا بە هەموو پڕیی خۆی لە جەستەی مەسیحدا نیشتەجێیە،10ئێوەش بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا پڕ بوون لە خودا. مەسیح سەری هەموو سەرۆکایەتی و دەسەڵاتێکە.11هەروەها بە یەکبوونتان لەگەڵ مەسیحدا ئێوە خەتەنەیەک کراون کە بە دەستی مرۆڤ ناکرێت. پێشتر تەواوی سروشتە گوناهبارەکەتان لەلایەن جەستەوە بەڕێوەدەبردرا، بەڵام کاتێک ئێوە لەلایەن مەسیحەوە خەتەنە کران، سروشتە گوناهبارەکە داماڵرا.12لە کاتی لەئاوهەڵکێشانتان لەگەڵ ئەودا نێژران، لەگەڵ ئەویش هەستێنرانەوە بەهۆی باوەڕتان بە توانای خودا، کە لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە.13ئێوەش کە بەهۆی گوناه و خەتەنە نەکردنی جەستەتان مردبوون، خودا لەگەڵ مەسیحدا زیندووی کردنەوە. لە هەموو گوناهەکانمان خۆشبوو.14ئەو تۆمارە یاساییەی سڕییەوە کە ئێمەی پێ گوناهبار ببووین و لە دژمان بوو، هەڵیگرت و بە خاچەوە بزمارکوتی کرد.15سەرۆکەکان و دەسەڵاتدارانی چەککرد و بە ئاشکرا کردنییە پەند و لە خاچدا بەسەریاندا زاڵبوو.16بۆیە با کەس لە خواردن و خواردنەوە یان لەبارەی جەژن یان ئاهەنگی دەستپێکی مانگ یان شەممە حوکمتان نەدات.17ئەمانە سێبەری داهاتوون، بەڵام ڕاستییەکە لە مەسیحدایە.18مەهێڵن ئەوانەی کە حەز دەکەن خۆیان بە درۆ نزم بکەنەوە و فریشتەکان بپەرستن لە خەڵاتەکە بێبەشتان بکەن. ئەو جۆرە کەسانە زۆر بە وردی باسی ئەو شتانە دەکەن کە بینیویانە، لەخۆبایی بوون بەو بیرۆکە پووچە دنیاییانەی کە لە مێشکیاندایە.19ئەم جۆرە کەسانە دەست بە مەسیحەوە ناگرن، ئەوەی کە سەری تەواوی جەستەیە و بەهۆیەوە هەموو جەستەکە هێز وەردەگرێت، لە ڕێگەی جومگە و بەستەرەکانەوە بە یەکتر بەستراونەتەوە، بەو شێوەیەی کە خودا دەیەوێت گەشە دەکات.20لە کاتێکدا ئێوە سەبارەت بە بنەماکانی جیهان لەگەڵ مەسیحدا مردن، ئیتر بۆچی وەک ئەوەی لە جیهاندا بژین، ملکەچی ئەم ئەرکانە دەبن:21«مەیگرە! تامی مەکە! دەستی لێ مەدە!»؟22ئەمانە هەموویان ئەرکی تایبەتن بەو شتانەی کە لەناودەچن، تەنها چەند یاسا و فێرکردنێکن کە خەڵک دایناون.23بە ڕواڵەت شێوەی داناییان هەیە، لە پەرستنی هەڵبەستراو و خۆدەرخستن بە بێفیزی و توندوتیژی جەستە، بەڵام ئەوانە لە دامرکاندنەوەی هەوەسەکانی جەستە کاریگەرییان نییە.

S35 Ep 6كۆلۆسی ٢: ١ - ٨
كۆلۆسی ٢: ١ - ٨1دەمەوێ بزانن چ خەباتێک دەکەم بۆ ئێوە و ئەوانەی لە شاری لاودیکییان و هەموو ئەوانەی ڕووبەڕوو منیان نەبینیوە،2تاکو ورەیان بەرزبێتەوە و لە خۆشەویستیدا یەکبگرن بۆ ئەوپەڕی دەوڵەمەندی لە تێگەیشتنی تەواو، تاکو نهێنی خودا بناسین، واتا مەسیح،3کە لە ئەودا هەموو گەنجینەی دانایی و زانیاری شاردراوەتەوە.4ئەمە دەڵێم تاکو کەس بە قسەی لووس چەواشەتان نەکات.5هەرچەندە بە جەستە لەلاتان نیم، بەڵام بە ڕۆح لەگەڵتانم، دڵشادم کاتێک ڕێکی و چەسپاوی باوەڕتان بە مەسیح دەبینم.6ئیتر هەروەک چۆن عیسای مەسیحتان بە پەروەردگاری خۆتان وەرگرتووە، بە یەکبوون لەگەڵ ئەو بەردەوام بن لە ژیان،7لە ئەودا ڕەگ دابکوتن و خۆتان بنیاد بنێن. وەک فێربوون چەسپاو بن لە باوەڕدا، هەروەها با دڵتان پڕ لە سوپاسگوزاری بێت.8ئاگاداربن کەس بە فەلسەفەی پووچ و هەڵخەڵەتێنەر دیلتان نەکات، کە پشت بە نەریتی خەڵک و بنەما بنەڕەتییەکانی جیهان دەبەستێت، نەک بە مەسیح.

S35 Ep 5كۆلۆسی ١: ٢٤ - ٢٩
كۆلۆسی ١: ٢٤ - ٢٩24ئێستا دڵشادم بە ئازارەکانم لە پێناوی ئێوەدا و پاشماوەی تەنگانەی مەسیح لە جەستەی خۆمدا تەواو دەکەم، لە پێناوی جەستەی ئەو، کە کڵێسایە.25من بووم بە خزمەتکاری کڵێسا بەپێی ئەو ئەرکەی کە لەلایەن خوداوە پێم سپێردراوە، تاوەکو تەواوی پەیامەکەی خوداتان پێ ڕابگەیەنم،26واتا ئەو نهێنییەی سەردەمانێکی زۆر و نەوە لەدوای نەوە شاردراوە بوو، ئێستا بۆ گەلی پیرۆزی خودا ئاشکرا کرا.27پلانی خودا ئەوەیە کە دەوڵەمەندی شکۆی نهێنییەکە بۆ گەلی خودا لەنێو نەتەوەکاندا ئاشکرا بکات، نهێنییەکەش ئەوەیە کە مەسیح لەناوتاندایە، ئەمەش هیوای شکۆدارییە.28ئێمە ئەو ڕادەگەیەنین، هەموو کەسێک ئاگادار دەکەینەوە و بەوپەڕی داناییەوە فێریان دەکەین، بۆ ئەوەی بتوانین هەر یەکێکیان وەک کەسێکی پێگەیشتوو بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا بهێنینە بەردەم خودا.29بۆ ئەمەش ماندوو دەبم و تێدەکۆشم، بەگوێرەی کارەکەی کە بەهێزەوە لە مندا کار دەکات.

S35 Ep 4كۆلۆسی ١: ١٩ - ٢٣
كۆلۆسی ١: ١٩ - ٢٣19چونکە خودا خۆشحاڵ بوو بە هەموو پڕیی خۆی لە مەسیحدا نیشتەجێ بێت،20لە ڕێگەی ئەوەوە هەموو شتێک لەگەڵ خۆیدا ئاشت بکاتەوە و بە خوێنی خاچەکەی ئاشتی بنێتەوە، ئەگەر لەسەر زەوی بێت یان لە ئاسمان.21ئێوە پێشتر لە خودا دابڕابوون و دوژمن بوون لە بیرکردنەوە بە خراپەکاری،22بەڵام ئێستا بە مردنی جەستەی مرۆڤانەی مەسیح ئاشتی کردنەوە، تاکو لەبەردەمی بە پیرۆزی و بێ لەکە و بێ کەموکوڕی پێشکەشتان بکات،23ئەگەر بەردەوام بن لەسەر ئەو باوەڕە و دامەزراو و چەسپاو بن، لانەدەن لە هیوای ئەو مزگێنییەی بیستتان، ئەوەی بۆ هەموو بەدیهێنراوانی ژێر ئاسمان ڕاگەیەنراوە، خۆشم وەک پۆڵس بۆی بوومە خزمەتکار.

S35 Ep 3كۆلۆسی ١: ٩ - ١٨
كۆلۆسی ١: ٩ - ١٨9لەبەر ئەم هۆیە ئێمەش لەو ڕۆژەوەی بیستمان، بێ وەستان لە پێناوی ئێوە نوێژ دەکەین، داوا لە خودا دەکەین کە لە ڕێگای هەموو دانایی و تێگەیشتنێکی ڕۆحییەوە پڕ بن لە زانینی خواستی ئەو،10بۆ ئەوەی بە شێوەیەک بژین کە شیاوی مەسیحی خاوەن شکۆ بێت و بە تەواوی جێگای ڕەزامەندیی ئەو بێت، لە هەموو چاکەکارییەک بەرهەمدار بن و لە ناسینی خودا گەشە بکەن.11با مەسیح بەگوێرەی توانای شکۆی خۆی بە هەموو هێزێک بەهێزتان بکات، بۆ هەموو دانبەخۆداگرتن و ئارامگرتنێک، بە خۆشییەوە12سوپاسی خودای باوک بکەن ئەوەی کە وای کرد ئێوە شایستەی هاوبەشی بن لە میراتی گەلی پیرۆزی خۆی لە پاشایەتی ڕووناکیدا.13خودای باوک ئەوەی لە دەسەڵاتی تاریکی دەربازی کردین و ئێمەی بۆ شانشینی کوڕە خۆشەویستەکەی گواستەوە،14بە یەکبوون لەگەڵ ئەودا کڕدراینەوە، واتا لێخۆشبوونی گوناهمان وەرگرت.15کوڕەکە وێنەی خودای نەبینراوە، نۆبەرەیە و لە سەرووی هەموو بەدیهێنراوانە،16چونکە بەو هەموو شتێک بەدیهێنرا: لە ئاسمان و لەسەر زەوی، بینراو و نەبینراو، تەخت یان دەسەڵات، سەرۆکایەتی یان حوکومڕانی، هەمووی لە ڕێگەی ئەوەوە و بۆ ئەو بەدیهێنران.17ئەو پێش هەموو شتێکە و هەموو شتێکیش بەو یەکیگرتووە.18ئەو سەری جەستەیە کە کڵێسایە. ئەو سەرەتایە و نۆبەرەی نێو مردووانە، تاکو لە سەرووی هەموو شتێکەوە بێت،

S35 Ep 2كۆلۆسی ١: ٢ - ٨
كۆلۆسی ١: ٢ - ٨2بۆ گەلی پیرۆزی خودا لە شاری کۆلۆسی، ئەو خوشک و برا دڵسۆزانەی کە لەگەڵ مەسیح یەکن:با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمانەوە لەگەڵتان بێت.3کاتێک نوێژتان بۆ دەکەین هەردەم سوپاسی خودا، باوکی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان دەکەین،4چونکە هەواڵی باوەڕی ئێوەمان بە عیسای مەسیح پێگەیشت لەگەڵ ئەو خۆشەویستییەی بۆ هەموو گەلی پیرۆزی خودا هەتانە.5ئەو باوەڕ و خۆشەویستییە دەرئەنجامی ئەو هیوایەیە کە لە ئاسماندا بۆتان دانراوە، ئەوەی پێشتر لە پەیامی ڕاستی ئینجیل بیستتان،6کە گەیشتە لاتان. وەک هەموو جیهان، ئەم ئینجیلە بەرهەمدارە و لەنێوانتاندا زیاد دەکات، لەو ڕۆژەوەی نیعمەتی ڕاستی خوداتان بیست و ناسیتان.7وەک لە ئەپەفراسی هاوکاری خۆشەویستمان فێربوون، کە لە پێناوتاندا خزمەتکارێکی دڵسۆزە بۆ مەسیح و8باسی خۆشەویستی ئێوەی کرد لە ڕۆحی پیرۆزدا.

S35 Ep 1كۆلۆسی پێشەكى، ١: ١ - ٢
كۆلۆسی پێشەكى، ١: ١ - ٢1لە پۆڵسەوە کە بە خواستی خودا نێردراوی عیسای مەسیحە، هەروەها لە تیمۆساوسی برامانەوە،2بۆ گەلی پیرۆزی خودا لە شاری کۆلۆسی، ئەو خوشک و برا دڵسۆزانەی کە لەگەڵ مەسیح یەکن:با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمانەوە لەگەڵتان بێت.

S34 Ep 13گۆرانی گۆرانیهكان ٦: ١ - ٨: ١٤
گۆرانی گۆرانیهكان ٦: ١ - ٨: ١٤1دڵدارەکەت چووە کوێ،ئەی جوانی نێو ئافرەتان؟دڵدارەکەت ڕووی لەکوێ کرد،هەتا لەگەڵت بەدوایدا بگەڕێین؟2دڵدارەکەم دابەزییە ناو باخچەکەی،بۆ ناو باخچەی بۆندار،هەتا مێگەلی خۆی لەناو باخچەکاندا بلەوەڕێنێت وسەوسەن کۆبکاتەوە.3من بۆ دڵدارەکەمم و دڵدارەکەم بۆ منە،لەناو گوڵە سەوسەنەکان دەلەوەڕێت.4یارەکەم تۆ وەک شانشینی تیرزە جوانی،وەک ئۆرشەلیم شیرینی،وەک لەشکرە ئاڵادارەکان شکۆداری.5چاوەکانت لەسەر من لابدە،چونکە بەرگەی ناگرم.قژت وەک ڕانە بزنەکە لە کێوی گلعادەوە دێتە خوارەوە.6ددانەکانت وەک ڕانە مەڕنکە لە شوشتن گەڕاونەتەوە،هەموویان جووتن،هیچیان بە تەنها نین.7گۆنات وەک لەتە هەنارەلە پشت پەچەکەتەوە.8شەست شاژنن وهەشتا کەنیزەن،پاکیزەکانیش لە ژمارە نایەن،9بەڵام کۆترەکەم، بێگەردەکەم، بێ وێنەیە،کچە تاقانەی دایکییەتی،نازدارەکەی ئەوەی بوویەتی.کچ بینییان خۆزگەیان پێ خواستشاژنەکان و کەنیزەکان ستایشیان کرد.10ئەوە کێیە سەری هەڵهێنا وەک بەرەبەیان،جوانە وەک مانگ، بێگەردە وەک ڕۆژ،وەک کەژاوەی ئەستێرەکان شکۆدارە؟11بۆ ناو باخی دار گوێز دابەزیمبۆ بینینی دەرکەوتنی گیای دۆڵ،بۆ ئەوەی ببینم ئاخۆ دار مێو چەکەرەی کردووە،هەناریش پشکوتووە؟12پێش ئەوەی بزانم،گیانم لەناو گالیسکەکانی پاشایەتی گەلەکەم داینام.13ئەی شولەمیتی، بگەڕێوە، بگەڕێوە!بگەڕێوە، بگەڕێوە، بۆ ئەوەی تەماشات بکەین!بۆچی تەماشای شولەمیت دەکەنوەک سەمای مەحەنەیم؟گۆرانی گۆرانیهكان ٧1ئەی کچە میر،پێیەکانت لەناو پێڵاو چەندە جوانن!کەوانی ڕانت وەک خشڵەدەستکردی دەستی وەستای کارامەیە.2ناوکت جامێکی خڕەشەرابی تێکەڵاوی لێ کەم ناکات،ناوقەدت خەرمانی گەنمەبە سەوسەن پەرژین کراوە.3جووتە مەمکەکەت وەک دوو کارمامزن،وەک جووتێک مامزن.4گەردنت قوللەیەکی عاجە.چاوەکانت وەک گۆمن لە حەشبۆنلەبەردەم دەروازەی بەت ڕەبیم.لووتت وەک قوللەی لوبنانەڕووەو دیمەشق دەڕوانێت.5سەرت وەک کێوی کارمەلە بەسەرتەوە وپرچی سەرت ئەرخەوانییە،پاشا بەندی ئەگریجەکانە.6چەند جوان و چەند شیرینیت،ئەی ئەویندارەکەم، من بە تۆ دڵشادم!7ئەم بەژنەت لە دار خورما دەچێت،مەمکەکانت لە هێشوو.8گوتم: «بەسەر دار خورما دەکەوم،خۆم بە بەرهەمەکەی دەگرم.»با مەمکەکانت وەک هێشووە ترێ بن،بۆنی هەناسەت وەک سێو بێت،9دەمت وەک باشترین جۆری شەراب بێت.با شەرابەکە بە ئاسانی بۆ دڵدارەکەم بڕژێت،بە نەرمی بەسەر لێو و دداندا بڕوات.10من بۆ دڵدارەکەمم وئەو پەرۆشی منە.11دڵدارەکەم، وەرە با بچینە کێڵگە،لە گوندەکان شەو بەسەرببەین.12با بەیانی زوو بگەینە سەر ڕەزەمێوەکان،ببینین ئاخۆ دار مێو چەکەرەی کردووە،پەسیرەکان کراونەتەوە،هەناریش پشکوتووە؟لەوێ ئەوینەکەمت پێ دەبەخشم.13گیائادەمە بۆن بڵاو دەکاتەوە،لە بەردەرگاکەشمان هەموو میوەیەکی بەتام هەیە،کۆن و نوێکە بۆ تۆم هەڵگرتووە، ئەی دڵدارەکەم.گۆرانی گۆرانیهكان ٨1بریا برای من بووای،شیرەخۆری مەمکی دایکم!ئەوا لە دەرەوە تووشت دەهاتم و ماچم دەکردیت،بەبێ ئەوەی ڕیسوا بم.2دەمبردیت،دەمبردیتە ماڵی دایکم،ئەوەی منی پەروەردە کردووە.شەرابی تێکەڵاوم دەرخوارد دەدای،لە خۆشاوی هەنارەکەم.3دەستی چەپی لەژێر سەرمە ودەستی ڕاستی لە ئامێزم دەگرێت.4ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەمکە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێننهەتا خۆی حەز دەکات.5ئەو کچە کێیە لە چۆڵەوانییەوە دێت وپاڵی بە دڵدارەکەیەوە داوە؟لەژێر دار سێوەکە بەئاگام هێنای،لەوێ دایکت بە تۆ سک پڕ بوو،لەوێ ئەوەی تۆی بوو سکی پێت پڕ بوو.6بمکە مۆر لەسەر دڵت،مۆر لەسەر بازووت،چونکە خۆشەویستی وەک مردن بەهێزە،ئیرەیی وەک گۆڕ سەختە،خۆشەویستی سووتێنەرە، گڕی ئاگرە،وەک ئاگرێکی بەهێزە.7ئاوە زۆرەکان ناتوانن خۆشەویستی بکوژێننەوە،ڕووبارەکان نوقومی ناکەن.ئەگەر مرۆڤ هەموو سامانی ماڵەکەیلە پێناوی خۆشەویستی ببەخشێت،بە بێبەها دادەنرێت.8خوشکێکی بچووکمان هەیە،هێشتا مەمکی نەهاتووە.چی بکەین بۆ خوشکمان،ئەو ڕۆژەی داخوازیکەری بێت؟9ئەگەر شوورا بێت،قوللەی زیوین لەسەری بنیاد دەنێین.ئەگەر دەرگا بێت،بە تەختەداری ئورز دەوری دەدەین.10من شوورام ومەمکەکانم وەک قوللەن،بەم جۆرە لە چاوەکانیپەسەندی بەدی دەکەم.11سلێمان ڕەزەمێوێکی هەبوو لە بەعلهامۆن،ئەم ڕەزەمێوی دایە ڕەزەوانان،هەریەکە و لەبری بەرهەمەکەیهەزار شاقل زیوی دەدا.12بەڵام ڕەزەمێوەکەی خۆم بە ویستی خۆمە بیبەخشم؛ئەی سلێمان، هەزار شاقل بۆ تۆ بێت،دوو سەد شاقلیش بۆ ڕەزەوانەکان.13ئەی دانیشتووی ناو باخچەکان!هاوڕێیان گوێیان لە دەنگت گرتووە،با گوێم لێت بێت.14ڕابکە، دڵدارەکەم،وەک ئاسک بەیان وەک کارمامزلەسەر ئەو چیایانەی پڕ بۆنوبەرامن.

S34 Ep 12گۆرانی گۆرانیهكان ٥: ٦ - ١٦
گۆرانی گۆرانیهكان ٥: ٦ - ١٦6دەرگام بۆ دڵدارەکەم کردەوە،بەڵام دڵدارەکەم بایدابووەوە و ڕۆیشتبوو.گیانم بەدوای ئەودا دەرچوو،بەدوایدا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە.بانگم کرد، وەڵامی نەدامەوە.7تووشی ئێشکگرەکان بوومکاتێک بەناو شاردا دەسووڕانەوە.لێیان دام و برینداریان کردم،چارۆکەکەیان لەبەر داکەندم،ئێشکگری شووراکان8ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەم،ئەگەر تووشی دڵدارەکەم بوون،ئەمەی پێ بڵێن،من بە شەیدای خۆشەویستی ئەوم.9دڵدارەکەی تۆ چی زیاترە لە دڵداران،ئەی جوانی نێو ئافرەتان؟دڵدارەکەی تۆ چی زیاترە لە دڵداران،کە ئاوا سوێندت داین؟10دڵدارەکەم سوور و گەشاوەیە،لەناو دە هەزار کەسدا دیارە.11سەری زێڕی بێگەردە،زولفی بەرداوەتەوە،ڕەشە وەک قەلەڕەش.12چاوەکانی وەک کۆترنچاوەکانی وەک کۆترن لەسەر کانییەک،کۆترەکان هێندە سپین وەکو شیر،لە کەناری حەوزێک هەڵنیشتوون.13گۆناکانی وەک باخچەی بۆندارن،بۆنیان خۆشە.لێوەکانی سەوسەنن،موڕی شلیان لێ دەتکێت.14دەستەکانی لوولەی زێڕن،بە زەبەرجەد ڕازاونەتەوە،لەشی عاجی تاشراوەبە بەردی یاقووتی شین پێچراوەتەوە.15قاچەکانی ستوونی مەڕمەڕن،لەسەر دوو بنکەی زێڕی بێگەرد دامەزراون.ڕوخساری وەک لوبنانە،هەڵبژاردە وەک ئورز.16دەمی شیرینە،سەراپای خۆشەویستە.ئەمە دڵدارەکەمە، ئەو ئازیزی منە،ئەی کچانی ئۆرشەلیم!

S34 Ep 11گۆرانی گۆرانیهكان ٤: ١ - ٥: ٥
گۆرانی گۆرانیهكان ٤: ١ - ٥: ٥1ئەی یارەکەم، تۆ چەند جوانیت،چەند جوانیت!چاوەکانت دوو کۆترن لە پشت پەچەکەتەوە.قژت وەک مێگەلە بزنەکە لە کێوی گلعادەوە دێتە خوارەوە.2ددانەکانت وەک ڕانە مەڕن،کە تازە بڕاونەتەوە و لە شوشتن گەڕاونەتەوە،هەموویان جووتن،هیچیان بە تەنها نین.3لێوەکانت وەک ڕیسی ئاڵە،دەمت شیرینە،گۆنات وەک لەتە هەنارەلە پشت پەچەکەتەوە.4گەردنت وەک قوللەی داودەبە ڕیزە بەرد بنیاد نراوە،هەزار قەڵغانی پێوە هەڵواسراوە،هەمووی قەڵغانی پاڵەوانانە.5جووتە مەمکەکەت وەک دوو کارمامزن،وەک جووتێک مامزن،کە لەنێو گوڵە سەوسەندا دەلەوەڕێن.6بەر لەوەی ڕۆژ هەڵبێت وتاریکی بڕەوێتەوە،دەچمە چیای موڕ وگردی بخوور.7ئەی یارەکەم، سەرتاپات جوانییە،هیچ کەموکوڕیت تێدا نییە.8بووکێ، لەگەڵ من لە لوبنانەوە وەرە،لەگەڵ من لە لوبنانەوە وەرە.لە لووتکەی چیای ئەماناوە وەرە خوارەوە،لە سەری سنیرەوە کە لووتکەی حەرمۆنە،لە لانەی شێرانەوە،لە چیای پڵنگانەوە.9ئازیزەکەم، بووکێ، دڵی منت ڕفاندووە،بە تیلەی چاوت دڵت ڕفاندووم،بە موورووێکی ملوانکەکەت.10ئەوینت چەند جوانە، بووکی ئازیزم،ئەوینت چەند لە شەراب خۆشترە،بۆنی عەترەکەشت لە هەموو بۆنوبەرامێک.11لێوەکانت شانەی هەنگوینیان لێ دەتکێت، بووکێ،شیر و هەنگوین لەژێر زمانتە!بۆنی جلوبەرگت وەک بۆنی لوبنانە.12باخچەیەکی داخراوە! بووکی ئازیزم،سەرچاوەیەکی داخراوە، کانییەکی مۆرکراوە!13نەمامەکانت باخی هەنارنلەگەڵ بەروبوومی هەڵبژاردە،خەنە و ناردین،14ناردین و کارکۆم،قامیشی بۆنخۆش و دارچین،لەگەڵ هەموو جۆرە دار بخوورێک،موڕ و ئەلوالەگەڵ هەموو بۆنوبەرامەکان.15تۆ سەرچاوەی باخچەکانیت،بیری ئاوی لەبەر ڕۆیشتووی،لێشاوە لە لوبنان دێتە خوارێ.ئەویندار16هەستە، ئەی بای باکوور،وەرە، ئەی بای باشوور!بەسەر باخچەکەم هەڵبکەن،با بۆنوبەرامی بڵاوبێتەوە،بۆ ئەوەی دڵدارەکەم بێتە ناو باخچەکەی خۆی،با بەروبوومە هەڵبژاردەکەی تام بکات.گۆرانی گۆرانیهكان ٥1هاتمە ناو باخچەکەم، ئازیزم، بووکێ،موڕ و بۆنوبەرامی خۆمم کۆکردەوە،شانەی هەنگوین و هەنگوینی خۆمم خوارد،شەراب و شیری خۆمم خواردەوە.ئەی هاوڕێیان، بخۆن و بخۆنەوە؛یاران، بە ئەوین مەست بن.2من خەوتووم، بەڵام دڵم بێدارە!دەنگی دڵدارەکەمە لە دەرگا دەدات:«دەرگام بۆ بکەرەوە، دڵداری ئازیزم،ئەی کۆترەکەم، ئەی بێ کەموکوڕییەکەم،سەرم پڕ ئاونگ بووە،ئەگریجەم پڕ شەونم.»3جلەکانم داکەندووە،ئایا دەبێ دیسان لەبەری بکەمەوە؟پێیەکانم شوشتووە،ئایا دەبێ دیسان پیسیان بکەمەوە؟4دڵدارەکەم لە کونی دەرگاوە دەستی درێژکرد،هەناوم بۆی ڕاچەنی.5هەستام هەتا دەرگا لە دڵدارەکەم بکەمەوە،دەستەکانم موڕیان لێ دەچۆڕا،پەنجەکانم موڕی شللەسەر دەسکی سورگییەکە.

S34 Ep 10گۆرانی گۆرانیهكان ٣: ١ - ١١
گۆرانی گۆرانیهكان ٣: ١ - ١١1بە درێژایی شەو لەسەر نوێنەکەمبەدوای ئەو کەسەدا گەڕام کە گیانم خۆشی دەوێت؛بەدوایدا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە.2ئێستا هەڵدەستم و بەناو شاردا دەسووڕێمەوە،بەناو شەقام و گۆڕەپانەکاندابەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێم کە گیانم خۆشی دەوێت.ئیتر بەدوایدا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە.3تووشی ئێشکگرەکان بووم،کاتێک بەناو شاردا دەگەڕان.«ئایا ئەوەی گیانم خۆشی دەوێت ئێوە نەتانبینیوە؟»4ئەوەندەی نەمابوو لێیان تێپەڕمکاتێک ئەوەم بینییەوە کە گیانم خۆشی دەوێت.گرتم و بەرمنەدا،هەتا بردمە ماڵی دایکم،بۆ ژووری ئەو کەسەی کە بە من سکپڕ ببوو.5ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەمبە مامز یان مێینەی ئاسکی دەشتودەر،کە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێننهەتا خۆی حەز دەکات.6ئەوە کێیە لە چۆڵەوانییەوە بەدەرکەوت،وەک ستوونی دووکەڵ،بە موڕ و بخوور بۆنخۆش کراوە،بە هەموو بۆنوبەرامێکی بازرگانان؟7ببینن! گالیسکەکەی سلێمانە،شەست پاڵەوان دەوریان داوەلە پاڵەوانەکانی ئیسرائیل،8هەموو شمشێر بەدەستن،شارەزای جەنگن،هەریەکە و شمشێرەکەی بە لاڕانیەوەیە،لەبەر مەترسییەکانی شەو.9سلێمانی پاشا گالیسکەیەکی بۆ خۆی دروستکردلە داری لوبنان.10ستوونەکانی لە زیو دروستکرد،کاریتەکانی لە زێڕ.بەرگی دۆشەکەکان ئەرخەوانییە،ناوەوەی بە ئەوین ڕازێنراوەتەوە.ئەی کچانی ئۆرشەلیم،11وەرنە دەرەوە،ئەی کچانی سییۆن، ببینن.سلێمانی پاشا بەو تاجەوە ببینن کە لەسەریەتی،کە دایکی لەسەری نالە ڕۆژی زەماوەندی ژنهێنانی،لە ڕۆژی شادی دڵی.

S34 Ep 9گۆرانی گۆرانیهكان ٢: ١٤ - ١٧
گۆرانی گۆرانیهكان ٢: ١٤ - ١٧14ئەی کۆترەکەم لەناو کەلەبەری هەڵدێرەکان،لە پەناگای بنارەکان،با ڕوخسارت ببینم،با دەنگت ببیستم،چونکە دەنگت ناسکە وڕوخسارت شیرینە!15ڕێوییەکانمان بۆ ڕاو بکەن،ئەو توولە ڕێوییانەیڕەزەکانمان تێکدەدەن،چونکە ڕەزەکانمان پەسیرەیان گرتووە.16دڵدارەکەم بۆ منە و منیش بۆ ئەوم،لەناو گوڵە سەوسەنەکان دەلەوەڕێت.17بەر لەوەی ڕۆژ هەڵبێت وتاریکی بڕەوێتەوە،ئەی دڵدارەکەم، بگەڕێوە،وەک ئاسک بە،یان کارمامزلەسەر چیا فرە لووتکەکان.

S34 Ep 8گۆرانی گۆرانیهكان ٢: ٥ - ١٣
گۆرانی گۆرانیهكان ٢: ٥ - ١٣5بە کشمیش گڕوتینم پێ ببەخشن،بە سێو بمگەشێننەوە،چونکە من بە شەیدای خۆشەویستی ئەوم.6دەستی چەپی لەژێر سەرمە ودەستی ڕاستی لە ئامێزم دەگرێت.7ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەم،بە مامز یان مێینەی ئاسکی دەشتودەر،کە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێننهەتا خۆی حەز دەکات.8گوێ بگرە! ئەوە دەنگی دڵدارەکەمە!تەماشا بکە! وا دێت،لەسەر چیاکان هەڵدەبەزێتەوە،بەسەر گردەکاندا باز دەدات.9دڵدارەکەم وەک ئاسک یان وەک کارمامزە،وا لە پشت دیوارەکەمان ڕاوەستاوە،لە دەلاقەوە سەیر دەکات،لە کڵاوڕۆژنەوە تەماشا دەکات.10دڵدارەکەم قسەی کرد، پێی گوتم:«یارەکەم، هەستە،شیرینەکەم، وەرە.11تەماشا بکە، زستان تێپەڕی،باران بەسەرچوو و نەما.12گوڵ لەسەر زەوی دەرکەوت،ئێستا کاتی گۆرانییە؛خوێندنی کوکوختیلە خاکی ئێمە دەبیسترێت.13هەنجیر بەری گرتووە،بۆنی بەرسیلەی مێو بڵاو بووەتەوە.یارەکەم، هەستە،شیرینەکەم، وەرە.»

S34 Ep 7گۆرانی گۆرانیهكان ٢: ١ - ٤
گۆرانی گۆرانیهكان ٢: ١ - ٤1من گوڵاڵە سوورەی شارۆن وسەوسەنی دۆڵانم.2وەک گوڵی سەوسەن لەناو دڕکوداڵیارەکەم ئاوایە لەناو کچان.3وەک دار سێو لەنێو دارەکانی دارستاندڵدارەکەم ئاوایە لەناو کوڕان.حەزم لە دانیشتنە لە سێبەرەکەیمێوەکەشی بۆ دەمم شیرینە.4با بمباتە هۆڵی خوانەکە،خۆشەویستییەکەی وەک ئاڵا لەسەر سەرم بشەکێتەوە.

S34 Ep 6گۆرانی گۆرانیهكان ١: ١٤ - ١٧
گۆرانی گۆرانیهكان ١: ١٤ - ١٧14دڵدارەکەم هێشووی خەنەیەلەناو ڕەزەمێوەکانی کانی گەدی.15ئەی یارەکەم، تۆ چەند جوانیت،چەند جوانیت!چاوەکانت کۆترن.16ئەی دڵدارەکەم، تۆش چەند قۆزیت،چەند شیرینیت!جێگاکەمان سەوزە.17کاریتەی خانووەکەمان لە داری ئورزە،تەختەدارەکانی سەروون.

S34 Ep 5گۆرانی گۆرانیهكان ١: ٩ - ١٣
گۆرانی گۆرانیهكان ١: ٩ - ١٣9یارەکەم، بە ئەسپێک لە گالیسکەکانی فیرعەونلێکم چوواندی،10گۆنات بە خشڵەوە جوانە،گەردنت بە گەردانەوە.11خشڵی زێڕت بۆ دەکەین،لەگەڵ نقێمی زیو.12هەتا پاشا لە کۆڕی خۆیەتی،ناردینی من بۆنی خۆی بڵاو دەکاتەوە.13دڵدارەکەم چەپکێک موڕەکە لەنێو مەمکەکانم شەو بەسەردەبات.