
Season 36 · Episode 43
ئیشایا ٥٧: ٦ - ٥٨: ٣
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
March 5, 202518m 38s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ئیشایا ٥٧: ٦ - ٥٨: ٣
- 6بەشت ئەو بتانەیە کە لەنێو بەردە لووسەکانی شیوەکانن،
- بێگومان ئەوان پشکی تۆن.
- هەروەها بۆ ئەوان شەرابی پێشکەشکراو و
- پێشکەشکراوی دانەوێڵەت پێشکەش کرد.
- ئایا لەبەر ئەمە پاشگەز ببمەوە؟
- 7جێگای نوستنت لەسەر کێوێکی بەرز و بڵند داناوە،
- بۆ ئەوێ سەرکەوتیت تاوەکو قوربانی سەرببڕیت.
- 8لە پشت دەرگا و چوارچێوەکەی
- هێمای بتەکەتت داناوە.
- پشتت لە من کرد و خۆتت ڕووت کردەوە،
- سەرکەوتیتە سەر جێگای خەوی خۆت و فراوانت کرد.
- پەیمانت لەگەڵ بتەکاندا بەست،
- حەزت کرد داوێنپیسییان لەگەڵ بکەیت،
- ناموسی ئەوانت بینی.
- 9بە زەیتەوە چوویتە لای مۆلەخ و
- بۆنوبەرامی خۆتت زیاد کرد.
- نێردراوەکانت بۆ دوور نارد،
- شۆڕ بوویتەوە هەتا جیهانی مردووان!
- 10درێژی گەشتەکانت ماندووی کردیت،
- کەچی نەتگوت: ”ئەمە بێ ئومێدییە.“
- هێزێکی نوێت دۆزییەوە
- لەبەر ئەوە شەکەت نەبوویت.
- 11«لە کێ ترسایت و تۆقیت
- وا ناپاکیت لەگەڵ کردم،
- منت لە دڵت نەهێشتەوە و
- لەبیرت کردم؟
- ئایا لەبەر ئەوەی من ماوەیەکی زۆرە بێدەنگم
- لە من نەترسایت؟
- 12من ڕاستودروستی و کردەوەکانت دەخەمە ڕوو،
- کە هیچ سوودیان بۆت نییە.
- 13کاتێک هاوار دەکەیت،
- با بتە کۆکراوەکانت فریات بکەون!
- بای گێژەڵوکە هەموویان هەڵدەگرێت،
- تەنانەت شنەبا دەیانبات.
- بەڵام ئەوەی پەنای داوەتە پاڵ من
- دەبێت بە میراتگری خاکەکە،
- کێوی پیرۆزم دەبێت بە موڵکی.»
- 14یەزدان دەفەرموێت:
- «ڕێگاکە بنیاد بنێنەوە، بنیادی بنێنەوە و ئامادەی بکەن!
- کۆسپ لە ڕێگای گەلەکەم هەڵبگرن.»
- 15خودای بەرز و بڵند کە بە نەمری نیشتەجێیە،
- ناوی پیرۆزە، ئەمە دەفەرموێت:
- «لە جێی بەرز و پیرۆز نیشتەجێم،
- هەروەها لەگەڵ ئەوانەدام
- کە دڵشکێنراون و بێفیزن،
- بۆ ئەوەی بێفیز و دڵشکێنراوەکان بژیێنمەوە.
- 16هەتاسەر کێشمەکێش ناکەم و
- هەتا کۆتایی تووڕە نابم،
- چونکە ڕۆح لەبەردەمم گرژ دەبێت،
- هەناسەی مرۆڤ کە من دروستم کردووە.
- 17لەبەر تاوانی چاوچنۆکییەکەی تووڕە بووم،
- لێم دا، لە تووڕەییدا ڕوخساری خۆمم شاردەوە،
- بەڵام هەر بە ڕێگای دڵی خۆی بەردەوام بوو لە یاخیبوون.
- 18ڕێگاکانی ئەوم بینی بەڵام چاکی دەکەمەوە،
- ڕێنمایی دەکەم و دڵی خۆی و شیوەنگێڕەکانیشی دەدەمەوە،
- 19وا دەکەم بەرهەمی لێوەکانیان سوپاسگوزاری بێت.
- ئاشتی! ئاشتی بۆ دوور و بۆ نزیک،
- چاکیشی دەکەمەوە،»
- یەزدان دەفەرموێت.
- 20بەڵام بەدکاران وەک دەریای هەڵچوون
- کە ناتوانێت ئارام بێتەوە،
- ئاوەکانی لیتە و قوڕاو فڕێدەدات.
- 21خودام دەفەرموێت: «ئاشتی بۆ بەدکاران نییە.»
ئیشایا ٥٨
- 1«پڕ بە گەرووت هاوار بکە و مەیگەڕێنەوە،
- وەک کەڕەنا دەنگت بەرز بکەوە!
- یاخیبوونەکەی گەلەکەم بە خۆیان ڕابگەیەنە،
- گوناهەکانی بنەماڵەی یاقوبیش بە خۆیان.
- 2ڕۆژ بە ڕۆژ داوای من دەکەن و
- خۆیان وا دەردەخەن کە بە پەرۆشن بۆ زانینی ڕێگاکانم،
- وەک نەتەوەیەک ڕاستودروستی ئەنجام دابێت و
- حوکمەکانی خودای خۆیان پشتگوێ نەخستبێت.
- داوای حوکمەکانی ڕاستودروستیم لێ دەکەن و
- خۆیان وا دەردەخەن کە بە پەرۆشن بۆ نزیکبوونەوە لە خودا.
- 3دەڵێن: ”بۆچی بەڕۆژوو بووین و سەیرت نەکردین،
- خۆمان زەلیل کرد و پێت نەزانین؟“
- «وا لە ڕۆژی بەڕۆژوبوونتان خۆشی دەبینن و
- هەموو کرێکارەکانتان دەچەوسێننەوە.