
Season 36 · Episode 38
ئیشایا ٥٢: ١ - ٥٣: ١
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
February 28, 202516m 36s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ئیشایا ٥٢: ١ - ٥٣: ١
- 1ئەی سییۆن، بەئاگا بە! بەئاگا بە!
- بەرگی هێزت لەبەر بکە،
- ئەی ئۆرشەلیم، شاری پیرۆز،
- بەرگی جوانیت بپۆشە،
- چونکە ئیتر لەمەودوا نایەتە ناوت
- خەتەنەنەکراو و گڵاو.
- 2ئەی ئۆرشەلیم، لەناو خۆڵ هەستە و
- خۆت بتەکێنە، لەسەر تەخت دابنیشە.
- ئەی ڕاپێچکراوەکە، شاری سییۆن،
- کۆتەکانی ملت بکەرەوە.
- 3ئێستا یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
- «بەخۆڕایی فرۆشران،
- بەبێ پارە دەکڕدرێنەوە.»
- 4هەروەها یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
- «سەرەتا گەلەکەم دابەزین بۆ میسر و ئاوارەبوون لەوێ،
- لەم دواییانەشدا ئاشور ستەمی لێدەکرد.»
- 5یەزدان دەفەرموێت: «ئێستا لێرە چیم هەیە؟
- «گەلەکەم بەخۆڕایی بردرا و
- فەرمانڕەواکانی دەلوورێنن،
- بەردەوام بە درێژایی ڕۆژیش
- کفر بە ناوی من دەکرێت.
- 6لەبەر ئەوە گەلەکەم بە ناوی من ئاشنا دەبن،
- لەو ڕۆژەدا دەزانن
- ئەوەتام، ئەوە منم کە ئەم بەڵێنە دەدەم.»
- یەزدان دەفەرموێت.
- 7چەند جوانە لەسەر چیاکان
- پێیەکانی مزگێنیدەران،
- ڕاگەیەنەری ئاشتی،
- مزگێنیدەری خۆشی،
- ڕاگەیەنەری ڕزگاری،
- ئەوانەی بە سییۆن دەڵێن:
- «خودات پاشایەتی دەکات!»
- 8گوێ بگرە! ئێشکگرەکانت دەنگیان هەڵدەبڕن،
- پێکەوە هاواری خۆشی دەکەن،
- بە چاوی خۆیان دەبینن
- کاتێک یەزدان دەگەڕێتەوە بۆ سییۆن.
- 9ئەی کەلاوەکانی ئۆرشەلیم،
- پێکەوە بە خۆشی گۆرانی بڵێن،
- چونکە یەزدان دڵنەوایی گەلەکەی خۆی دەکات،
- بێگومان ئۆرشەلیم دەکڕێتەوە.
- 10یەزدان بازووی پیرۆزی خۆی هەڵدەکات
- لەبەرچاوی هەموو نەتەوەکان،
- هەر چوار لای زەویش
- ڕزگاریی خودای ئێمە دەبینن.
- 11ئەی هەڵگرانی کەلوپەلی پەرستگای یەزدان،
- جیا بنەوە، جیا بنەوە، لە بابل بچنە دەرەوە!
- دەست لە هیچ شتێکی گڵاو مەدەن!
- لەناوی وەرنە دەرەوە، خۆتان پاک بکەنەوە!
- 12بەڵام بە پەلە دەرناچن،
- بە هەڵاتن ناڕۆن،
- چونکە یەزدان لەبەردەمتانەوە دەڕوات،
- خودای ئیسرائیل پاشڕەو و پارێزەرتانە.
- 13ببینە، بەندەکەم وا بە وریاییەوە هەڵسوکەوت دەکات،
- بەرز و بڵند و زۆر پایەبەرز دەبێت.
- 14وەک ئەوەی زۆر کەس واقیان لێی وڕما،
- دیمەنی وەک مرۆڤ نەبوو،
- وێنەی لە ئادەمیزاد نەدەچوو،
- 15ئاوا زۆر لە نەتەوەکان لێی سەرسام دەبن،
- لەبەر ئەو پاشایان دەمی خۆیان دەگرن،
- چونکە ئەوەی بۆیان باس نەکرابوو دەیبینن،
- ئەوەی نەیانبیستبوو تێی دەگەن.
ئیشایا ٥٣
- 1کێ باوەڕی بە پەیامەکەمان کرد و
- هێزی یەزدان بۆ کێ دەرکەوت؟