
Season 39 · Episode 9
ئیرمیا ١٤: ١ - ١٦: ٢١
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
April 9, 202519m 47s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ئیرمیا ١٤: ١ - ١٦: ٢١
- 1ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ یەرمیا سەبارەت بە وشکەساڵییەکە:
- 2«یەهودا شیوەن دەگێڕێت و
- شارەکانی دادەڕزێن،
- بۆ خاکەکە ماتەم دەگێڕن،
- هاواری ئۆرشەلیمیش بەرزبووەوە.
- 3گەورەکان خزمەتکارەکانی خۆیان بۆ ئاو نارد،
- هاتنە سەر ئەمباراوەکان،
- بەڵام ئاویان نەدۆزییەوە.
- بە گۆزەی بەتاڵەوە گەڕانەوە،
- شەرمەزار و ڕیسوا بوون،
- سەری خۆیان شۆڕکرد.
- 4لەبەر ئەوەی خاکەکە شەقار شەقار بووە،
- چونکە باران لە زەوییەکە نەباری،
- جوتیاران شەرمەزاربوون،
- سەری خۆیان شۆڕکرد.
- 5تەنانەت مامزیش لە کێڵگەدا
- بەچکەی بوو و وازی لێی هێنا،
- چونکە گیا نەبوو.
- 6کەرەکێوییەکان لەسەر گردۆڵکەکان ڕاوەستان،
- وەک چەقەڵ بایان هەڵمژی،
- چاویان شل بوو،
- چونکە گیاوگۆڵ نییە.»
- 7لەگەڵ ئەوەی تاوانەکانمان شایەتیمان لەسەر دەدەن،
- ئەی یەزدان، لەبەر خاتری ناوی خۆت شتێک بکە،
- چونکە هەڵگەڕانەوەکانمان زۆر بوون،
- دەرهەق بە تۆ گوناهمان کرد.
- 8ئەی هیوای ئیسرائیل،
- ئەی ڕزگارکەرەکەی کاتی تەنگانە،
- بۆچی لە خاکەکە وەک نامۆ دەبیت،
- وەک ڕێبوارێک بۆ تەنها شەوێک بمێنێتەوە؟
- 9بۆچی وەک پیاوێکی حەپەساو دەبیت،
- وەک پاڵەوانێک توانای ڕزگارکردنی نەبێت؟
- ئەی یەزدان، تۆ لە ناوەڕاستمانی و
- ئێمە ناوی تۆ هەڵدەگرین،
- بەجێمان مەهێڵە!
- 10یەزدان ئاوا بەم گەلە دەفەرموێت:
- «بەڕاستی حەزیان لە گەڕان کرد،
- خۆیان لێ نەپاراست.
- جا یەزدانیش پەسەندی نەکردن،
- ئێستا تاوانەکانیان بەبیر خۆی دەهێنێتەوە و
- لەسەر گوناهەکانیان سزایان دەدات.»
- 11هەروەها یەزدان پێی فەرمووم: «نوێژ بۆ چاکەی ئەم گەلە مەکە.
- 12هەرچەندە بەڕۆژووش بن گوێ لە هاواریان ناگرم، کاتێک قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوی دانەوێڵە پێشکەش بکەن قبوڵی ناکەم، بەڵکو من بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد کۆتاییان پێ دەهێنم.»
- 13منیش گوتم: «ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست، ئەوەتا پێغەمبەرەکان پێیان دەڵێن: ”تووشی شمشێر و قاتوقڕی نابن، بەڵکو لەم شوێنەدا ئاشتی چەسپاوتان دەدەمێ.“»
- 14یەزدانیش پێی فەرمووم: «ئەو پێغەمبەرانە بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن. من نەمناردوون و دەستنیشانم نەکردوون و قسەم لەگەڵ نەکردوون. ئەوان بە بینینی درۆ و فاڵگرتنەوە و پڕوپووچی و خەیاڵی بیری خۆیان پێشبینیتان بۆ دەکەن.»
- 15لەبەر ئەوە یەزدان لەبارەی ئەو پێغەمبەرانەوە دەفەرموێت: «بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن و منیش نەمناردوون، ئەوان دەڵێن: ”شمشێر و قاتوقڕی لەم خاکە نابێت.“ ئەو پێغەمبەرانە خۆیان بە شمشێر و قاتوقڕی لەناودەچن.
- 16ئەو گەلەش کە ئەوان پێشبینی بۆ دەکەن، لەبەر قاتوقڕی و شمشێر لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم فڕێدەدرێن. کەسیش نییە بیاننێژێت، خۆیان و ژن و کوڕ و کچیان. خراپەی شایستەی خۆیان بەسەر سەریاندا دەڕێژم.
- 17«ئەم قسەیەیان پێ دەڵێیت:
- «”با چاوەکانم فرمێسک بڕێژن
- بە شەو و بە ڕۆژ بەبێ وەستان،
- چونکە گەلەکەم، کچە پاکیزەکەم،
- برینێکی ترسناکی هەیە،
- لێدانێکی جەرگبڕ.
- 18ئەگەر بچمە دەرەوە بۆ کێڵگە،
- بە شمشێر کوژراوان دەبینم.
- ئەگەر بێمە ناو شار،
- نەخۆشەکانی قاتوقڕی دەبینم،
- چونکە پێغەمبەر و کاهینیش
- بەناو زەوییەکدا دەگەڕێن و نازانن چی دەکەن.“»
- 19«ئایا بە تەواوی یەهودات ڕەتکردووەتەوە؟
- ئایا بێزت لە سییۆن دەبێتەوە؟
- بۆچی وا تووشی بەڵات کردین
- کە چاکبوونەوەمان نەبێت؟
- چاوەڕێی ئاشتی بووین،
- بەڵام چاکە نەهات،
- هەروەها کاتی چاکبوونەوە،
- بەڵام ئەوەتا ترس.
- 20ئەی یەزدان، دان دەنێین بە یاخیبوونی خۆمان و
- تاوانی باوباپیرانمان،
- گوناهمان دەرهەق بە تۆ کرد.
- 21لە پێناوی ناوی خۆت، ڕەتمان مەکەوە،
- تەختی شکۆی خۆت ڕیسوا مەکە،
- پەیمانەکەی خۆت لەگەڵ ئێمە بەبیر بێتەوە،
- مەیشکێنە.
- 22ئایا لەناو بتە پووچەکانی نەتەوەکان هەیە باران ببارێنێت؟
- یان ئایا ئاسمان خۆی ڕەهێڵ دەبارێنێت؟
- ئەی تۆ یەزدانی پەروەردگارمان نیت؟
- جا هیوامان بە تۆیە،
- چونکە تۆ ئەوەی کە هەموو ئەمانەت کردووە.»
ئیرمیا ١٥
- 1ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «تەنانەت ئەگەر موسا و ساموئێلیش لەبەردەمم ڕاوەستن داکۆکیتان لێ بکەن، دڵم ناچێتە سەر ئەم گەلە. لەبەرچاوی من دەریانبکە! با بڕۆن!
- 2جا کاتێک پێت دەڵێن: ”بۆ کوێ بچین؟“ تۆش پێیان دەڵێیت: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
- «”ئەوانەی بۆ مردنن، بۆ مردن،
- ئەوانەی بۆ شمشێرن، بۆ شمشێر،
- ئەوانەی بۆ برسیێتین، بۆ برسیێتی،
- ئەوانەی بۆ ڕاپێچن، بۆ ڕاپێچ.“»
- 3یەزدان دەفەرموێت: «چوار جۆریان بەسەرەوە دادەنێم، شمشێر بۆ کوشتن، سەگەکان بۆ ڕاکێشان، باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکانیش بۆ خواردن و لەناوبردن.
- 4هەموو شانشینەکانی زەوی لێتان دەتۆقن، لەسەر ئەوەی مەنەشەی کوڕی حەزقیای پاشای یەهودا لە ئۆرشەلیم کردی.
- 5«ئەی ئۆرشەلیم، کێ دڵی پێت دەسووتێت؟
- کێ بۆت خەمبار دەبێت؟
- کێ ئاوڕ دەداتەوە بۆ ئەوەی لە سەلامەتیت بپرسێت؟
- 6تۆ وازت لە من هێنا،
- لێم یاخی دەبی،
- لەبەر ئەوە دەست درێژدەکەمە سەرت و لەناوت دەبەم،
- لە لێبوردنت بێزار بووم.»
- ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
- 7«بە شەن شەنیان دەکەم،
- لە دەروازەی شارەکانی خاکەکە.
- جەرگسووتاوم کرد، گەلی خۆمم لەناوبرد،
- ڕەفتاری خۆیان نەگۆڕی.
- 8بێوەژنەکانیان زۆر زیاتر دەکەم،
- زیاتر لە لمی دەریا.
- لە نیوەڕۆدا وێرانکەری بۆ دەهێنم
- بۆ سەر دایکی گەنجان.
- لەناکاو
- ترس و تۆقاندنی بەسەردا دەدەم.
- 9دایکی حەوت منداڵ سیس بوو،
- گیانی سپارد.
- هێشتا ڕۆژ بوو خۆری ئاوابوو،
- شەرمەزار و ڕیسوا بوو.
- پاشماوەکەشیان دەدەمە بەر شمشێر
- لە بەرچاوی دوژمنانیان.»
- ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
- 10قوڕبەسەرم دایکە، چونکە منت بوو،
- پیاوێک کە دەمەقاڵێ و ململانێی لەگەڵ سەراپای خاکەکە هەیە!
- نە قەرزم کردووە و نە قەرزیان داومەتێ،
- کەچی هەمووان نەفرەتم لێ دەکەن.
- 11یەزدان فەرمووی:
- «بێگومان بۆ مەبەستی چاک دەربازت دەکەم،
- بێگومان وا دەکەم دوژمن
- لە کاتی بەڵا و لە کاتی تەنگانەدا لێت بپاڕێنەوە!
- 12«کەس دەتوانێت ئاسن بشکێنێت،
- ئاسنی باکوور و بڕۆنز؟
- 13«سامان و گەنجینەکانت
- دەکەم بە تاڵانی، بەبێ نرخ،
- لەبەر هەموو گوناهەکانت،
- لە سەراپای خاکەکەت.
- 14دەتکەمە کۆیلەی دوژمنەکانت،
- لە خاکێک نەتناسیبێت،
- چونکە تووڕەییم گڕی گرتووە
- وەک ئاگرێک دەتانسووتێنێت.»
- 15«ئەی یەزدان، تۆ دەزانیت،
- بەبیری خۆتم بهێنەرەوە و گرنگیم پێبدە،
- تۆڵەم بستێنەوە لە چەوسێنەرانم.
- وا مەکە بەهۆی پشوودرێژی تۆ لەناوبچم،
- بزانە کە لەبەر تۆ بەرگەی ڕیسواییم گرت.
- 16کاتێک فەرموودەکانی تۆ هات، خواردم
- بۆم بووە مایەی شادی و خۆشحاڵی دڵم،
- چونکە من ناوی تۆم هەڵگرتووە،
- ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار.
- 17قەت لە کۆڕی گاڵتەجاڕان دانەنیشتووم،
- لەگەڵیشیان دڵخۆش نەبووم.
- بە تەنها دانیشتم، چونکە دەستی تۆم لەسەر بوو،
- پڕت کردم لە تووڕەیی.
- 18بۆچی ژانم کۆتایی نایەت،
- برینەکەم بێ چارەیە و نایەوێت چاک بێتەوە؟
- ئایا وەک کەندێکی فریودەر دەبیت بۆم،
- وەک کانییەک جێی متمانە نەبێت؟»
- 19لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
- «ئەگەر تۆبە بکەیت، دەتگەڕێنمەوە لای خۆم
- تاکو وەک بەندەی خۆم لەبەردەستم ڕاوەستیت.
- ئەگەر قسەی بە نرخ بکەیت، نەک بێبەها،
- دەتکەمە وتەبێژی خۆم.
- با ئەو گەلە بگەڕێتەوە لای تۆ،
- بەڵام تۆ نەگەڕێیتەوە لای ئەوان.
- 20دەتکەمە شوورا بۆ ئەو گەلە،
- شوورایەکی بڕۆنزی پتەو،
- لەگەڵت دەجەنگن
- بەڵام دەرەقەتت نایەن،
- چونکە من لەگەڵتدام،
- بۆ ڕزگارکردن و بۆ فریاکەوتنت.»
- ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
- 21«لە دەستی خراپەکاران فریات دەکەوم و
- لە چنگی زۆرداران دەتکڕمەوە.»
ئیرمیا ١٦
- 1ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
- 2«ژن مەهێنە و لەم شوێنەدا کوڕ و کچت نەبێت.»
- 3یەزدان سەبارەت بەو کوڕ و کچانەی لەم شوێنەدا لەدایک بوون و سەبارەت بە دایکانیان کە ئەوانیان بووە و سەبارەت بە باوکانیان کە لەم خاکەدا ئەوانیان خستووەتەوە ئەمە دەفەرموێت:
- 4«بە نەخۆشی کوشندە دەمرن، شینیان بۆ ناگێڕدرێت و نانێژرێن، بەڵکو دەبن بە زبڵ لەسەر ڕووی خاکەکە. ئەوانە بە شمشێر و قاتوقڕی لەناودەچن، تەرمیان دەبێتە خۆراکی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان.»
- 5یەزدان ئەمەش دەفەرموێت: «مەچۆ بۆ ماڵی پرسەگێڕ و مەڕۆ بۆ شینگێڕان و سەرەخۆشییان لێ مەکە، چونکە ئاشتی خۆم، خۆشەویستی نەگۆڕ و بەزەییم لەم گەلە داماڵیوە.
- 6گەورە و بچووک لەم خاکە دەمرن، نانێژرێن و شینیان بۆ ناگێڕدرێت و کەس لە خەمی ئەوان لە خۆی نادات و قژی ناڕنێتەوە.
- 7لە ماتەم کەس شیوەغەریبەیان بۆ نابات بۆ ئەوەی سەرەخۆشییان لێ بکات، سەبارەت بە نەریتی مردوو کەس جامی سەرەخۆشی پێشکەش ناکات، تەنانەت لەبەر دایک و باوکیشیان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
- 8«هەروەها مەچووە ماڵێک داوەتی هەبێت، بۆ ئەوەی لەگەڵیان دابنیشیت و بخۆیت و بخۆیتەوە،
- 9چونکە یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ئەوەتا من لەم شوێنەدا و لە سەردەمی ئێوە و لەبەرچاوی ئێوە دەنگی شادی و دەنگی خۆشی و دەنگی زاوا و دەنگی بووک ڕادەگرم.
- 10«جا کاتێک هەموو ئەم قسانەت بەم گەلە ڕاگەیاند لێت دەپرسن: ”بۆچی یەزدان هەموو ئەم بەڵا گەورەیەی سەبارەت بە ئێمە فەرمووە؟ تاوانمان چییە و گوناهمان چییە کە دەرهەق بە یەزدانی پەروەردگارمان ئەنجاممان داوە؟“
- 11تۆش پێیان دەڵێیت، یەزدان دەفەرموێت: ”لەسەر ئەوەی باوباپیرانتان وازیان لە من هێنا، دوای خوداکانی دیکە کەوتن و ئەوانیان پەرست و کڕنۆشیان بۆ بردن. وازیان لە من هێنا و گوێڕایەڵی فێرکردنەکانی من نەبوون.
- 12ئێوەش لە باوباپیرانتان زیاتر خراپەتان کرد، ئەوەتا هەریەکە بەدوای کەللەڕەقییە خراپەکەی خۆی کەوتووە، لە جیاتی ئەوەی گوێڕایەڵی من بن.
- 13لەبەر ئەوە لەم خاکە فڕێتاندەدەمە دەرەوە بۆ خاکێک کە نە ئێوە و نە باوباپیرانتان نەتانناسیوە. لەوێ بە شەو و ڕۆژ خوداکانی دیکە دەپەرستن، چونکە من لەگەڵتان میهرەبان نابم.“»
- 14هەروەها یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە سەردەمێک دێت، چیتر ناڵێن: ”بە یەزدانی زیندوو، ئەوەی نەوەی ئیسرائیلی لە خاکی میسرەوە دەرهێنا،“
- 15بەڵکو دەڵێن: ”بە یەزدانی زیندوو، ئەوەی نەوەی ئیسرائیلی لە خاکی باکوورەوە دەرهێنا و هەروەها لە هەموو ئەو خاکانەی بۆ ئەوێ دەریکردن.“ لەبەر ئەوەی دەیانگەڕێنمەوە بۆ خاکەکەیان، ئەوەی دام بە باوباپیرانیان.»
- 16یەزدان دەفەرموێت: «بەڵام ئێستا دەنێرم بەدوای زۆرێک لە ماسیگران، جا وەک ماسی دەیانگرن. پاش ئەمە دەنێرم بەدوای زۆرێک لە ڕاوچییان و لەسەر هەموو کێوێک و هەموو گردێک و لە کون و کەلەبەری بەردەکان ڕاویان دەکەن،
- 17چونکە چاوم لە هەموو ڕێگاکانیانە، ڕێگاکانیان لەبەردەم من شاردراوە نین و تاوانەکەیان لەبەرچاوم بزر نەبووە.
- 18دوو ئەوەندە سزایان دەدەم لەسەر تاوان و گوناهەکانیان، لەسەر ئەوەی خاکی منیان بە کەلاکی بتەکانیان گڵاو کردووە و میراتەکەی منیان پڕکردووە لە قێزەونەکانیان.»
- 19ئەی یەزدان، ئەی هێز و قەڵای من،
- ئەی پەناگای من لە ڕۆژی تەنگانە،
- نەتەوەکان لەوپەڕی زەوییەوە
- بۆ لای تۆ دێن و دەڵێن:
- «باوباپیرانمان تەنها خوداوەندی درۆیینیان بە میرات بۆ مایەوە،
- بتی پووچی بێ کەڵک.
- 20ئایا مرۆڤ خوداوەند بۆ خۆی دروستدەکات؟
- بەڵێ، بەڵام خودا نین!»
- 21«لەبەر ئەوە ئەوەتا پێیان دەناسێنم،
- ئەم جارە دەسەڵات و هێزی خۆمیان
- پێ دەناسێنم.
- ئینجا ئەوان دەزانن
- کە ناوم یەزدانە.