
Season 36 · Episode 44
ئیشایا ٥٨: ٤ - ٥٩: ١
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
March 6, 202518m 2s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ئیشایا ٥٨: ٤ - ٥٩: ١
- 4وا سەرئەنجامی ڕوژووگرتنتان دەبێتە شەڕ و ناکۆکی،
- بە خراپە مست لە یەکتری دەوەشێنن.
- ئەمڕۆ ناتوانن بەڕۆژوو بن و
- چاوەڕێ دەکەن لە ئاسمان دەنگتان ببیسترێت.
- 5ئایا ئەمە ئەو ڕۆژووەیە کە من دەمەوێت؟
- مرۆڤ تەنها ڕۆژێک گیانی خۆی زەلیل دەکات،
- وەک زەل سەری دادەنەوێنێت و
- لەسەر گوش و خۆڵەمێش ڕادەکشێت؟
- ئایا ئەمە ناو دەنێیت ڕۆژوو،
- یان ڕۆژێکی پەسەند لەلای یەزدان؟
- 6«ئایا ئەمە ئەو ڕۆژووە نییە کە من دەمەوێت:
- کۆتی ستەمکاری بکرێتەوە و
- گرێیەکانی نیر شل بکرێنەوە،
- چەوساوەکان بەڕەڵا بکرێن و
- هەموو نیرێک بشکێنن؟
- 7ئایا ئەوە نییە کە نانی خۆت بۆ برسی لەت بکەیت و
- هەژارە بێ لانەکان ببەیتە ماڵەوە،
- کە ڕووتێکت بینی پۆشتەی بکەیت و
- خۆت لە خزمەکانی خۆت نەشاریتەوە؟
- 8ئەوسا ڕووناکیت وەک بەیان پڕشنگ دەداتەوە،
- تەندروستیت بە خێرایی چرۆ دەکات،
- ڕاستودروستیت لەپێشتەوە دەڕوات و
- شکۆمەندی یەزدانیش پاشڕەو و پارێزەری تۆیە.
- 9ئەوسا هاوار دەکەیت و یەزدان وەڵام دەداتەوە،
- هاواری فریاکەوتن دەکەیت، ئەویش پێت دەفەرموێت: ئەوەتام.
- «ئەگەر بەرگی ستەم لە خۆت داماڵیت و
- واز لە قسەی بەد و تاوانبارکردنی خەڵکی بهێنیت،
- 10هەروەها ئەگەر خۆت بۆ برسی ماندوو بکەیت و
- پێداویستی زەلیل دابین بکەیت،
- ئاوا ڕووناکیت لەناو تاریکی دەدرەوشێتەوە و
- تاریکی ئەنگوستەچاوت وەک نیوەڕۆ دەبێت.
- 11یەزدان هەمیشە ڕێنماییت دەکات و
- لە خاکی ڕووتەندا گیانت تێر دەکات و
- جەستەت بەهێز دەکات.
- وەک باخچەیەکی تێر ئاوت لێدێت،
- کانییەک کە ئاوی لێ نەبڕێت.
- 12گەلی تۆ کەلاوە داڕووخاوە کۆنەکان بنیاد دەنێنەوە،
- بناغەکان هەڵدەستێننەوە، کە لە نەوەکانی پێشووەوەیە،
- ئینجا ناوت لێ دەنێن، ”بنیادنەرەوەی شوورا“ و
- ”ئاوەدانکەرەوەی کۆڵانەکان“.
- 13«ئەگەر بە پێیەکانت ڕۆژی شەممەت نەشکاند،
- لە ڕۆژی پیرۆزم بە ئارەزووی خۆت نەکەیت،
- ئەگەر ڕۆژی شەممە بە ڕۆژی خۆشی دابنێیت و
- ڕۆژی پیرۆزی یەزدان، ڕێزدارە،
- ئەگەر ڕێزی لێ بگریت بەوەی ڕێگای خۆت ئەنجام نەدەیت و
- بەدوای خۆشی خۆتەوە نەبیت و قسەکانی خۆت نەکەیت،
- 14ئەوسا خۆشی لە یەزدان دەبینیت و
- سواری بەرزاییەکانی زەویت دەکەم و
- میراتەکەی یاقوبی باوکت دەرخوارد دەدەم.»
- یەزدان بە دەمی خۆی فەرمووی.
ئیشایا ٥٩
- 1بێگومان یەزدان بێ دەسەڵات نییە بۆ ڕزگارکردن،
- گوێشی گران نییە بۆ بیستن،