PLAY PODCASTS
ئیشایا ٥٦: ١ - ٥٧: ٥
Season 36 · Episode 42

ئیشایا ٥٦: ١ - ٥٧: ٥

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

March 4, 202518m 18s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ئیشایا ٥٦: ١ - ٥٧: ٥

  • 1یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
  • «دادپەروەری بپارێزن و
  • ڕاستودروستی ئەنجام بدەن،
  • چونکە بەم نزیکانە ڕزگاریم دێت و
  • ڕاستودروستیم ئاشکرا دەبێت.
  • 2خۆزگە بەو مرۆڤەی ئەمە دەکات و
  • بەو ئادەمیزادەی توند دەستی پێوە دەگرێت،
  • ئەوەی ڕۆژی شەممە لە گڵاوبوون دەپارێزێت و
  • دەستی دەپارێزێت لە کردنی هەموو خراپەیەک.»
  • 3با ئەو بیانییەی خۆی داوەتە پاڵ یەزدان نەڵێت:
  • «یەزدان بە تەواوی جیام دەکاتەوە لە گەلەکەی.»
  • با خەساویش نەڵێت:
  • «ئەوەتا من تەنها دارێکی وشکم.»
  • 4لەبەر ئەوەی یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
  • «ئەو خەساوانەی ڕۆژەکانی شەممەم دەپارێزن،
  • ئەوە هەڵدەبژێرن کە دڵم پێی خۆشە و
  • دەستیان بە پەیمانەکەمەوە گرتووە،
  • 5لەناو پەرستگای خۆم و دیوارەکانی
  • یادەوەری و ناویان پێدەدەم،
  • لە کوڕان و لە کچان باشترن بۆیان.
  • ناوێکی هەتاهەتاییان پێدەدەم
  • کە نابڕدرێتەوە.
  • 6ئەو بیانییانەش کە خۆیان داوەتە پاڵ یەزدان
  • بۆ پەرستنی و
  • بۆ خۆشویستنی ناوی یەزدان
  • هەتا بۆی ببن بە بەندە،
  • هەموو ئەوانەی ڕۆژی شەممە لە گڵاوبوون دەپارێزن و
  • دەستیان بە پەیمانەکەمەوە گرتووە
  • 7دەیانهێنمە کێوی پیرۆزم،
  • لە ماڵی نوێژم دڵخۆشیان دەکەم.
  • قوربانی سووتاندن و سەربڕاویان
  • مایەی ڕەزامەندین لەسەر قوربانگاکەم،
  • چونکە ماڵەکەم بە ماڵی نوێژ ناودەبردرێت
  • بۆ هەموو گەلان.»
  • 8یەزدانی باڵادەست،
  • ئەوەی دوورخراوەکانی ئیسرائیل کۆدەکاتەوە، دەفەرموێت:
  • «زیاتر کۆدەکەمەوە
  • لەگەڵ ئەوانەی کە کۆمکردوونەتەوە.»
  • 9ئەی هەموو گیانلەبەرانی دەشتودەر،
  • ئەی هەموو گیانلەبەرانی دارستان، وەرن، بخۆن!
  • 10ئێشکگرەکانی گەل هەموو کوێرن،
  • نەزانن.
  • هەموو سەگی لاڵن،
  • ناتوانن بوەڕن.
  • خەونبین و پاڵکەوتوون،
  • حەزیان لە خەوە.
  • 11سەگەکان چاو برسین،
  • تێربوون نازانن.
  • ئەوان شوانن و تێناگەن،
  • هەموو ملی ڕێی خۆیان گرت،
  • هەریەکە و بۆ قازانج لەلای خۆیەوە.
  • 12دەڵێن: «وەرن شەراب بهێنین!
  • با مەی بنۆشین!
  • بەیانیش وەک ئەمڕۆ دەبێت،
  • بەڵکو زۆر باشتریش.»

ئیشایا ٥٧

  • 1ڕاستودروستان لەناودەچن،
  • کەسیش لە دڵی خۆیدا بیر لەمە ناکاتەوە.
  • خودا خۆشەویستانی بۆ لای خۆی دەگەڕێنێتەوە،
  • بەڵام کەس تێناگات
  • کە ڕاستودروست بۆ لای خۆی دەگەڕێنێتەوە
  • بۆ ئەوەی لە خراپە ڕزگاریان بکات.
  • 2ئەوەی ڕێگای ڕاستی گرتووەتەبەر
  • دێتە ناو ئاشتییەوە،
  • لەناو تابووتەکانیان دەحەسێنەوە.
  • 3«بەڵام ئێوە، ئەی کوڕانی ژنە بەخت خوێنەرەکە،
  • توخمی داوێنپیسە لەشفرۆشەکان، وەرنە پێشەوە!
  • 4گاڵتە بە کێ دەکەن؟
  • لە کێ دەم دەکەنەوە و
  • زمان درێژ دەکەن؟
  • ئەی ئێوە کوڕانی یاخیبوون و
  • توخمی درۆ نین؟
  • 5ئێوە لەنێو دار بەڕووەکان،
  • لەژێر هەموو دارێکی سەوزدا جۆش دەستێنن،
  • ئەوانەی منداڵان لە شیوەکان و
  • لەژێر کەلەبەرەکانی تاوێرەکاندا دەکەنە قوربانی.