
Season 36 · Episode 37
ئیشایا ٥٠: ٢ - ٥١: ٢٣
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
February 27, 202514m 3s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ئیشایا ٥٠: ٢ - ٥١: ٢٣
- 2بۆچی هاتم و کەس نەبوو؟
- بانگم کرد و کەس وەڵامی نەدایەوە؟
- ئایا دەستکورت بووم لە کڕینەوە؟
- ئایا توانای فریاکەوتنم نییە؟
- ئەوەتا بە ڕاخوڕینم دەریا وشک دەکەم،
- ڕووبارەکان دەکەم بە چۆڵەوانی،
- لەبەر بێ ئاوی ماسییەکانی بۆگەن دەبن،
- لە تینووان دەمرن.
- 3تاریکی دەکەمە بەر ئاسمان،
- گوش دەکەم بە پۆشاکی.»
- 4یەزدانی باڵادەست زمانی فێربووانی پێم بەخشی
- بۆ ئەوەی بزانم کە چۆن بە قسە یارمەتی ماندوو بدەم.
- هەموو بەیانییەک بەخەبەرم دەهێنێتەوە،
- گوێی من بەئاگا دەهێنێت
- بۆ سەرنجدان وەک قوتابی.
- 5یەزدانی باڵادەست گوێیەکانی منی کردەوە،
- منیش یاخی نەبووم،
- بەرەو دوا هەڵنەگەڕامەوە.
- 6پشتم ڕاگرت بۆ ئەوەی لێی بدەن،
- ڕوومەتیشم بۆ ئەوەی ڕیشم بڕننەوە.
- ڕووی خۆمم دانەپۆشی لە
- گاڵتەپێکردن و تفلێکردن.
- 7لەبەر ئەوەی یەزدانی باڵادەست یارمەتیم دەدات،
- ڕیسوا نابم،
- لەبەر ئەوە ڕووی خۆمم وەک بەردەئەستێ لێکرد،
- دەزانم شەرمەزار نابم.
- 8ئەوەی بێتاوانم دەکات نزیکە،
- کێ سکاڵا لە من دەکات؟
- با پێکەوە ڕابوەستین،
- کێ خاوەنی سکاڵایە لە دژی من؟
- با لێم بێتە پێش!
- 9ئەوەتا یەزدانی باڵادەست یارمەتیم دەدات،
- ئیتر کێ تاوانبارم دەکات؟
- ئەوەتا هەموویان وەک کراس دادەڕزێن،
- مۆرانە دەیانخوات.
- 10کێ لە ئێوە لە یەزدان دەترسێت و
- گوێڕایەڵی بەندەکەی دەبێت؟
- ئەوەی بە تاریکیدا دەڕوات و
- ڕووناکی نابینێت،
- با پشت بە ناوی یەزدان ببەستێت و
- پاڵ بداتە پاڵ خودای خۆی.
- 11بەڵام ئەی هەموو ئەوانەی ئاگر دەکەنەوە،
- مەشخەڵ داگیرسێنن،
- بڕۆن بە ڕووناکی ئاگرەکەی خۆتان و
- بەو مەشخەڵانەی داتانگیرساند.
- لە دەستی منەوە ئەمەتان بۆ دەبێت
- لەناو ئازاردا ڕادەکشێن.
ئیشایا ٥١
- 1«ئەی ئەوانەی دوای ڕاستودروستی کەوتوون، گوێم لێ بگرن،
- ئەی ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن:
- تەماشای ئەو تاشەبەردە بکەن کە لێوەی بڕاون و
- کونی ئەو چاڵەی لێوەی هەڵکەنراون،
- 2تەماشای ئیبراهیمی باوکتان بکەن،
- بڕواننە سارا، ئەوەی ئێوەی بووە،
- چونکە کە بانگم کرد تەنها یەک کەس بوو،
- بەرەکەتدارم کرد و زۆرم کرد.
- 3بێگومان یەزدان دڵنەوایی سییۆن دەکات،
- دڵنەوایی هەموو کاولبووەکانی دەکات.
- چۆڵەوانییەکانی وەک عەدەن لێ دەکات و
- شیوە وشکەکانی وەک باخچەی یەزدان.
- شادی و خۆشی تێدا دەبینرێتەوە،
- سوپاس و دەنگی مۆسیقا.
- 4«ئەی گەلی من، گوێم لێ بگرن،
- ئەی نەتەوەکەم، گوێم بۆ شل بکەن،
- چونکە فێرکردن لەلای منەوە دەردەچێت و
- دادپەروەریم بۆ ڕووناکی گەلان دەچەسپێنم.
- 5ڕاستودروستیم نزیکە،
- ڕزگاریم بەڕێوەیە،
- بازووی من دادوەری بۆ گەلان دەکات.
- دوورگەکان چاوەڕێی منن،
- هیوایان بە بازووی منە.
- 6چاوتان بۆ ئاسمان هەڵبڕن و
- لە ژێرەوە سەیری زەوی بکەن،
- چونکە ئاسمان وەک دووکەڵ دەڕەوێتەوە و
- زەوی وەک جل دادەڕزێت و
- دانیشتووانەکەی وەک مێشوولە دەمرن.
- بەڵام ڕزگاریی من بۆ هەتاهەتایە دەبێت،
- ڕاستودروستیشم هەرگیز ناڕووخێت.
- 7«ئەی ئەوانەی ڕاستودروستی دەزانن، گوێم لێ بگرن،
- ئەی ئەو گەلەی فێرکردنەکەم لەناو دڵیانە:
- مەترسن لەوەی خەڵکی گاڵتەتان پێ بکەن،
- لە جنێوەکانیان مەتۆقن،
- 8چونکە وەک کراس مۆرانە دەیانخوات و
- وەک خوری کرم لێیان دەدات،
- بەڵام ڕاستودروستی من بۆ هەتاهەتایە دەبێت و
- ڕزگاریشم بۆ نەوەی نەوەکان.»
- 9بەئاگا بە، بەئاگا بە! هێز لەبەر بکە،
- ئەی بازووی یەزدان،
- بەئاگا بە وەک لە ڕۆژگارە دێرینەکان،
- وەک لە سەردەمانی پێشوو!
- ئایا تۆ نەبوویت کە ڕەهەڤت لەتکرد،
- کە ئەو ئەژدیهایەت بە سەختی پێکا؟
- 10ئایا تۆ نەبوویت دەریات وشک کرد،
- ئاوی دەریا گەورەکەی ژێر زەوی،
- ئەوەی قووڵایی دەریای کردە ڕێگا
- بۆ پەڕینەوەی ئەوانەی کڕاونەتەوە؟
- 11جا ئەوانەی یەزدان کڕیونیەتیەوە دەگەڕێنەوە،
- بە هاواری خۆشییەوە بۆ سییۆن دێن،
- شادییەکی هەتاهەتایی لەسەر سەریانە.
- خۆشی و شادی پێیان دەگەن و
- ناخۆشی و ئاخ هەڵکێشان هەڵدێن.
- 12«منم، منم کە دڵنەواییتان دەکەم.
- تۆ کێیت لە مرۆڤ دەترسیت کە دەمرێت،
- یاخود لە ئادەمیزاد کە وەک گیای لێدێت؟
- 13تۆ کێیت تاوەکو یەزدان لەیاد بکەیت کە دروستی کردوویت،
- کە ئاسمانی لێککردووەتەوە و
- زەوی دامەزراندووە،
- کە بەردەوام هەموو ڕۆژێک زەندەقت چووە
- لە تووڕەیی ستەمکار،
- کە ئامادەی کردووە بۆ لەناوبردن؟
- بەڵام کوا تووڕەیی ستەمکار؟
- 14بەم نزیکانە گەلە دیلەکە ئازاد دەکرێن،
- لەناو زیندان نامرن،
- نانیان کەم نابێت،
- 15چونکە من یەزدانی پەروەردگارتانم،
- ئەوەی دەریا دەهەژێنێت و شەپۆلەکانی دەوروژێنێت،
- ناوم یەزدانی سوپاسالارە.
- 16من وتەکانم خستووەتە دەمی تۆوە و
- بە سێبەری دەستم تۆم شاردووەتەوە،
- من کە ئاسمانم لە شوێنی خۆی دانا و
- زەویم دامەزراند،
- کە بە سییۆن دەڵێم: ”تۆ گەلی منیت.“»
- 17بەئاگا بە! بەئاگا بە!
- ئۆرشەلیم هەستە!
- ئەوەی جامی تووڕەییت
- بە دەستی یەزدان خواردەوە،
- خڵتی جامی بەلاداهاتنت
- خواردەوە و چۆڕاندتەوە.
- 18کەس نییە ڕێنمایی بکات
- لە هەموو ئەو کوڕانەی بۆی لەدایک بوون،
- کەس نییە دەستی بگرێت
- لە هەموو ئەو کوڕانەی بەخێوی کردن.
- 19کارەساتەکان بە جووت بە پیرتەوە هاتوون،
- کاولبوون و وردوخاشبوون، قاتوقڕی و شمشێر.
- کێ دەتوانێت بۆت بلاوێنێتەوە؟
- کێ دەتوانێت دڵنەواییت بکات؟
- 20کوڕەکانت گرمۆڵە بوون و ڕاکشان
- لەسەر سووچی هەموو شەقامێک
- وەک ئاسک لەناو تۆڕدا.
- پڕن لە تووڕەیی یەزدان و
- لە سەرزەنشتی خودات.
- 21لەبەر ئەوە ئێستا گوێ لەمە بگرە ئەی زەلیلەکە،
- ئەی سەرخۆش، بەبێ شەراب سەرخۆش بوویت.
- 22یەزدانی باڵادەستت ئەمە دەفەرموێت،
- خوداکەت کە پشتگیری گەلەکەی خۆی دەکات:
- «ئێستا ئەو جامە لە دەستت دەبەم کە وا دەکات بەلادابێیت،
- لەمەودوا لەو جامەی کە جامی تووڕەیی منە ناخۆیتەوە.
- 23دامە دەست ئەشکەنجەدەرانت،
- ئەوانەی بە گیانی تۆیان گوت:
- ”بچەمێوە بۆ ئەوەی بپەڕینەوە.“
- جا پشتت وەک زەوی دانا،
- وەک شەقام بۆ ئەوانەی دەپەڕنەوە.»