PLAY PODCASTS
ئیشایا ٦٤: ١ - ٦٥: ٧
Season 36 · Episode 48

ئیشایا ٦٤: ١ - ٦٥: ٧

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

March 10, 202517m 14s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ئیشایا ٦٤: ١ - ٦٥: ٧

  • 1خۆزگە ئاسمانت شەق دەکرد و دەهاتیتە خوارەوە،
  • چیاکان لەبەردەمت دەلەرزین!
  • 2وەک ئەوەی ئاگر گڕ بەردەداتە پوشوپەڵاش و
  • ئاگر وا دەکات ئاو بکوڵێت،
  • وەرە خوارەوە، با دوژمنانت ناوت بزانن،
  • با نەتەوەکان لەبەردەمتدا بلەرزن.
  • 3کاتێک کارە ترسناکەکانت کرد کە چاوەڕێمان نەدەکرد،
  • دابەزیت و چیاکان لەبەردەمتدا لەرزین.
  • 4لە کۆنەوە نە گوێیان لێ بووە و
  • نە بیستوویانە،
  • هیچ چاوێک خودایەکی جگە لە تۆ نەبینیوە،
  • ئەوە بکات بۆ ئەو کەسەی چاوەڕێی دەکات.
  • 5تۆ دێیت بۆ یارمەتی ئەوانەی بە دڵخۆشییەوە کاری ڕاستودروستی دەکەن،
  • ئەوانەی بیر لە ڕێگاکانت دەکەنەوە هەتا پەیڕەوی بکەن.
  • بەڵام کاتێک ئێمە بە بەردەوامی گوناهمان لە دژی ئەوان کرد،
  • تۆ تووڕە بوویت.
  • ئیتر چۆن ڕزگار دەبین؟
  • 6هەموومان وەک کەسێکی گڵاومان لێ هات،
  • هەموو کاری ڕاستودروستیمان وەک پەڕۆی پیسی مانگانەی ئافرەت بوو.
  • هەموو وەک گەڵا سیس بووین،
  • تاوانەکانمان وەک با هەڵماندەگرێت.
  • 7کەس نییە بە ناوی تۆوە نزا بکات
  • یان وریابێت بۆ ئەوەی خۆی بە تۆوە بگرێت،
  • چونکە ڕووی خۆتت لێمان شاردەوە و
  • بە دەست تاوانەکانمان ئێمەت تواندەوە.
  • 8بەڵام ئەی یەزدان، تۆ باوکی ئێمەیت،
  • ئێمە قوڕین و تۆ گۆزەکەری ئێمەیت و
  • ئێمە هەموو دەستکردی تۆین.
  • 9ئەی یەزدان، تەواو تووڕە مەبە و
  • هەتا کۆتایی تاوانمان بەبیر خۆت مەهێنەرەوە،
  • تکایە، تەماشامان بکە!
  • ئێمە هەموو گەلی تۆین.
  • 10شارە پیرۆزەکانت بوون بە چۆڵەوانی،
  • سییۆن بوو بە چۆڵەوانی و ئۆرشەلیم وێران بوو.
  • 11پەرستگای پیرۆزی و شانازیمان، کە لەوێ باوباپیرانمان ستایشی تۆیان کرد،
  • بە ئاگر سووتێنراوە و
  • هەموو ئەو شوێنانەی کە بۆ ئێمە گەنجینە بوون، بە کەلاوە بوون.
  • 12ئەی یەزدان، ئایا لەدوای هەموو ئەمانە لە یارمەتیدان خۆت بە دوور دەگریت؟
  • ئایا بێدەنگ دەبیت و بە تەواوی سزامان دەدەیت؟

ئیشایا ٦٥

  • 1«من دەرکەوتم بۆ ئەوانەی کە داوای منیان نەکرد،
  • دۆزرامەوە لەلایەن ئەوانەی بەدوامدا نەگەڕان.
  • بە نەتەوەیەک کە بە ناوی منەوە نزا ناکەن،
  • فەرمووم: ”ئەوەتام! ئەوەتام!“
  • 2بە درێژایی ڕۆژ دەستم
  • بۆ گەلێکی کەللەڕەق ڕاگرت،
  • بە ڕێگایەکدا دەڕۆن باش نییە،
  • بەدوای بیرکردنەوەی خۆیان دەکەون.
  • 3گەلێک بەردەوام
  • بەرەو ڕووم پەستم دەکەن،
  • گەلێک لەناو باخچەکان قوربانی سەردەبڕێت،
  • لەسەر قوربانگا خشتەکان بخوور دەسووتێنێت،
  • 4ئەوەی لەنێو گۆڕەکان دادەنیشێت،
  • لە گۆڕستانەکان شەو بەسەردەبات،
  • گۆشتی بەراز دەخوات و
  • لەناو قاپوقاچاغەکەی گۆشتاوی گڵاو هەیە.
  • 5دەڵێت: ”لە شوێنی خۆت ڕابوەستە، لێم نزیک مەکەوە،
  • چونکە من لە تۆ پیرۆزترم!“
  • ئەوانە دووکەڵن لە لووتی مندا،
  • ئاگرێکن کە بە درێژایی ڕۆژ داگیرساوە.
  • 6«ئەوەتا لەبەردەمم نووسراوە:
  • بێدەنگ نابم، بەڵکو بە تەواوی پاداشت دەدەمەوە،
  • سزای خۆیان دەخەمە بەردەستیان،
  • 7لەبەر تاوانەکانتان و تاوانی باوباپیرانتان پێکەوە،»
  • یەزدان دەفەرموێت.
  • «لەبەر ئەوەی ئەوانە لەسەر چیاکان قوربانییان سووتاند و
  • لەسەر گردەکان سووکایەتییان بە من کرد،
  • کردەوەکانی پێشوویان دەپێومەوە و
  • سزای خۆیان بەسەردا دەسەپێنم.»