
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ئیشایا ٥٥: ١ - ١٣
- 1«هۆ ئەی هەموو تینووەکان، وەرن،
- وەرن بۆ ئاو،
- ئەوانەش کە پارەیان نییە،
- وەرن، بکڕن و بخۆن!
- وەرن ئێوە پارە مەدەن، بەبێ نرخ
- شەراب و شیر بکڕن.
- 2بۆچی پارە بە شتێک بەهەدەر دەدەن کە نان نییە؟
- بۆچی کارێک دەکەن لە پێناوی شتێک کە تێرتان ناکات؟
- بە تەواوی گوێم لێ بگرن و ئەوە بخۆن کە باشە،
- با گیانتان تام لە چەوری وەربگرێت.
- 3گوێتان شل بکەن و وەرنە لام،
- گوێ بگرن بۆ ئەوەی گیانتان بژیێت.
- پەیمانی هەتاهەتاییتان لەگەڵدا دەبەستم،
- خۆشەویستی نەگۆڕ و چەسپاوم بۆ داود.
- 4ئەوەتا کردم بە شایەت بەسەر نەتەوەکانەوە،
- ڕابەر و فەرماندە بۆ نەتەوەکان.
- 5ئەوەتا ئەو نەتەوانەی نایانناسیت بانگیان دەکەیت و
- ئەو نەتەوانەی ناتناسن بۆ لات ڕادەکەن،
- لەبەر یەزدانی پەروەردگارت،
- لەبەر پیرۆزەکەی ئیسرائیل،
- چونکە شکۆمەندی کردیت.»
- 6ڕووتان لە یەزدان بکەن هەتا کاتی ماوە،
- لێی بپاڕێنەوە کە هێشتا نزیکە.
- 7با بەدکار واز لە ڕێگای خۆی بهێنێت و
- خراپەکاریش لە بیرکردنەوەکانی،
- با بگەڕێتەوە لای یەزدان، ئەویش بەزەیی پێدا بێتەوە،
- بۆ لای خودامان، چونکە زۆر لێبوردەیە.
- 8«بێگومان بیرکردنەوەی من بیرکردنەوەی ئێوە نییە و
- ڕێگاکانی ئێوەش ڕێگاکانی من نین،»
- ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
- 9«هەروەک بەرزیی ئاسمان لە زەوییەوە،
- ئاوا بەرزە ڕێگاکانم بەسەر ڕێگاکانتاندا و
- بیرکردنەوەم بەسەر بیرکردنەوەتان.
- 10هەروەک چۆن باران و بەفر
- لە ئاسمانەوە دێنە خوارەوە و
- ناگەڕێنەوە ئەوێ،
- بەڵکو زەوی ئاو دەدەن و
- وای لێ دەکەن بەرهەم بدات و ڕووەکی لێ بڕووێت و
- تۆو بدات بۆ تۆوکردن و نان بۆ خواردن،
- 11فەرمایشتەکەم ئاوا دەبێت کە لە دەممەوە دێتە دەرەوە:
- بە بەتاڵی ناگەڕێتەوە بۆم،
- بەڵکو ئەوەی من پێم خۆشە دەیکات و
- سەرکەوتوو دەبێت لەوەی بۆی دەنێرم.
- 12ئەو کاتە بە خۆشییەوە دەچنە دەرەوە و
- بە ئاشتییەوە ڕابەرایەتیتان دەکرێت،
- چیاکان و گردەکان
- لەبەردەمتان دەکەونە هاواری خۆشییەوە،
- هەموو دارەکانی دەشتودەریش
- بە دەست چەپڵە لێ دەدەن.
- 13لە جێی دڕک سنەوبەر دەڕوێت و
- لە جێی چقڵیش مۆرد دەڕوێت،
- بۆ یەزدان دەبێت بە ناوێک،
- نیشانەیەکی هەتاهەتایی
- کە لەناو ناچێت.»