PLAY PODCASTS
ئیشایا ٦١: ١ - ٦٢: ١٢
Season 36 · Episode 46

ئیشایا ٦١: ١ - ٦٢: ١٢

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

March 8, 202519m 28s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ئیشایا ٦١: ١ - ٦٢: ١٢

  • 1ڕۆحی یەزدانی باڵادەست بەهێزم دەکات،
  • چونکە یەزدان دەستنیشانی کردووم
  • بۆ مژدەدان بە هەژاران.
  • منی ناردووە بۆ تیمارکردنی دڵشکاوەکان،
  • بۆ جاڕدانی ئازادی بۆ ڕاپێچکراوەکان و
  • ئازادکردنی کۆیلەکان،
  • 2بۆ ڕاگەیاندنی ساڵی ڕەزامەندیی یەزدان و
  • ڕۆژی تۆڵەسەندنەوەی خودامان،
  • بۆ دڵنەواییکردنی هەموو ماتەمدارەکان.
  • 3ناردوومی بۆ ئەوەی بە پرسەدارەکانی سییۆن ببەخشم،
  • تاجێکی جوانیان لەسەر بنێم لە جێی قوڕ،
  • زەیتی دڵخۆشی لە جێی پرسە،
  • هەروەها بەرگی ستایش لە جێی ڕۆحی ورەبەردان.
  • جا پێیان دەگوترێت دار بەڕووی ڕاستودروستی،
  • نەمامی یەزدان بۆ دەرخستنی شکۆمەندییەکەی.
  • 4کەلاوە کۆنەکان بنیاد دەنێنەوە و
  • وێرانکراوەکانی پێشتر هەڵدەستێننەوە.
  • شارە خاپوورەکان نۆژەن دەکەنەوە
  • کە لە چەرخەکانی پێشووەوە وێران کرابوون.
  • 5بێگانە دێنە خزمەتتان و شوانایەتی مێگەلەکانتان دەکەن و
  • کوڕانی نامۆکان دەبنە جوتیار و ڕەزەوانتان.
  • 6ئێوەش ناوتان لێ دەنرێت، کاهینەکانی یەزدان،
  • پێتان دەگوترێت، خزمەتکارەکانی خودامان.
  • سامانی نەتەوەکان دەخۆن و
  • شانازی بەسەر شکۆمەندی ئەوانەوە دەکەن.
  • 7گەلەکەم لە جێی ڕیسوایی، دوو ئەوەندە میراتی وەردەگرن،
  • لە جێی شەرمەزاربوون، بە بەشی خۆیان دڵخۆش دەبن.
  • ئیتر لە خاکەکەیان دوو هێندە میرات وەردەگرن،
  • خۆشی هەتاهەتاییان بۆ دەبێت.
  • 8«من کە یەزدانم، دادپەروەریم خۆشدەوێت،
  • ڕقم لە دزی و بەدکارییە پێکەوە.
  • بە دڵسۆزییەوە پاداشتی گەلەکەم دەدەمەوە و
  • پەیمانێکی هەتاهەتاییان لەگەڵدا دەبەستم.
  • 9توخمیان لەنێو نەتەوەکان دەناسرێن و
  • وەچەشیان لەنێو گەلاندا.
  • هەموو ئەوانەی دەیانبینن دانی پێدا دەنێن
  • کە ئەوان گەلێکن یەزدان بەرەکەتداری کردوون.»
  • 10بە شادی دڵشاد دەبم بە یەزدان،
  • گیانم بە خودای خۆم شادمان دەبێت،
  • چونکە بەرگی ڕزگاری لەبەرکردم،
  • کەوای ڕاستودروستی بەسەر شانمدا دا،
  • وەک زاوایەک کە سەری خۆی لەسەر شێوەی کاهین بڕازێنێتەوە
  • یان بووکێک بە خشڵ خۆی جوان بکات.
  • 11وەک زەوی کە چەکەرەی ڕووەکی خۆی دەردەخات و
  • وەک باخچە کە چێنراوەکانی دەڕوێنێت،
  • ئاواش یەزدانی باڵادەست ڕاستودروستی و ستایش
  • لەبەردەم هەموو نەتەوەکان دەڕوێنێت.

ئیشایا ٦٢

  • 1لە پێناوی سییۆن بێدەنگ نابم و
  • لە پێناوی ئۆرشەلیم هێمن نابم
  • هەتا بێتاوانییەکەی وەک گزنگی خۆر دەدرەوشێتەوە و
  • ڕزگاریشی وەک مەشخەڵ داگیرسێت.
  • 2ئەو کاتە هەموو نەتەوەکان بێتاوانییەکەت دەبینن،
  • هەموو پاشاکانیش شکۆمەندییەکەت.
  • ناوێکی نوێت لێ دەنرێت
  • کە دەمی یەزدان دیاری دەکات.
  • 3دەبیت بە تاجی جوانی لە دەست یەزدان و
  • تاجەگوڵینە لەناو لەپی خودات.
  • 4چیتر ناوت نانرێت «بەجێماو» و
  • چیتر بە خاکەکەت ناگوترێت «وێرانە»،
  • بەڵکو پێت دەگوترێت «حەفچیڤا»،
  • خاکەکەشت، «بەعولە»،
  • چونکە یەزدان بە تۆ دڵخۆش دەبێت،
  • خاکەکەشت مێردی دەبێت.
  • 5وەک چۆن گەنج دەبێت بە مێردی کچێکی پاکیزە،
  • ئاواش کوڕەکانت دەبن بە مێردت.
  • وەک دڵخۆشی زاوا بە بووک،
  • ئاواش خودات بە تۆ دڵخۆش دەبێت.
  • 6ئەی ئۆرشەلیم، ئێشکگرم لەسەر شووراکانت داناوە،
  • بەردەوام شەو و ڕۆژ بێدەنگ نابن.
  • ئەی ئەوانەی یەزدانتان لە یادە،
  • ئۆقرە مەگرن،
  • 7لێ مەگەڕێن یەزدان ئۆقرە بگرێت هەتا ئۆرشەلیم دەچەسپێنێت و
  • ناوداری دەکات لە زەویدا.
  • 8یەزدان بە دەستی ڕاستی خۆی و
  • بە هێزی بازووی سوێندی خوارد:
  • «چیتر دانەوێڵەکەت
  • ناکەم بە خۆراک بۆ دوژمنەکانت و
  • شەرابە نوێیەکەشت کە پێوەی ماندوو بوویت،
  • نامۆکان نایخۆنەوە،
  • 9بەڵکو ئەوانە دەیخۆن کە گەنمیان بەرهەم هێناوە و
  • ستایشی یەزدان دەکەن،
  • ئەوانەی ترێیان ڕنیوەتەوە
  • لە حەوشەی پیرۆزگاکەم دەیخۆنەوە.»
  • 10تێپەڕ بن! تێپەڕ بن لە دەروازەکانەوە!
  • ڕێگای گەل خۆش بکەن.
  • ئامادەی بکەن! ڕێڕەو ئامادە بکەن!
  • لە بەرد پاکی بکەنەوە.
  • ئاڵا بۆ گەل بەرز بکەنەوە.
  • 11ئەوەتا یەزدان
  • بە هەر چوار لای زەویدا ڕایگەیاندووە:
  • «بە شاری سییۆن بڵێن،
  • ”وا ڕزگارکەرەکەت دێت!
  • وا پاداشتەکەی لەگەڵیەتی و
  • خەڵاتەکەی لەبەردەمییەتی.“»
  • 12ناویان لێ دەنێن، «گەلە پیرۆزەکە»،
  • «ئەوانەی یەزدان کڕیونیەتیەوە»،
  • تۆش ناوت لێ دەنرێت، «داواکراوەکە»،
  • «شارە بەجێنەماوەکە».