PLAY PODCASTS
گەنجینەکانی دانایی

گەنجینەکانی دانایی

1,086 episodes — Page 13 of 22

S31 Ep 12په‌نده‌كان ٩: ١ - ١٠: ٢

په‌نده‌كان ٩: ١ - ١٠: ٢1دانایی خانووی خۆی بنیاد ناوە،حەوت کۆڵەکەکەی داتاشیوە.2سەربڕدراوەکەی سەربڕیوە و شەرابەکەی تێکەڵ کردووە،هەروەها خوانەکەی ئامادە کردووە.3کەنیزەکانی خۆی ناردووە و بانگ دەکات،لەسەر بەرزاییەکانی شار:4«کێ ساویلکەیە، با ڕوو لێرە بکات!»بە تێنەگەیشتووش دەڵێت:5«وەرن، لە نانی من بخۆن ولەو شەرابەی تێکەڵم کردووە بخۆنەوە.6واز لە ساویلکەیی بهێنن و بژین،بە ڕێگای تێگەیشتندا بڕۆن.»7ئەوەی گاڵتەجاڕ تەمبێ بکات شەرمەزاری دەست دەکەوێت،ئەوەی بەدکار سەرزەنشت بکات خۆی لەکەدار دەکات.8سەرزەنشتی گاڵتەجاڕ مەکە، نەوەک ڕقی لێت بێتەوە؛سەرزەنشتی دانا بکە، تۆی خۆشدەوێت.9ڕێنمایی دانا بکە، داناتر دەبێت،کەسێکی ڕاستودروست فێر بکە، زاناتر دەبێت.10لەخواترسی سەرەتای داناییە،ناسینی خودای پیرۆزیش تێگەیشتنە،11چونکە بە دانایی ڕۆژگارت زیاد دەکات،ساڵانی ژیانت پتر دەبێت.12ئەگەر دانا بیت، داناییەکەت پاداشتت دەداتەوە؛ئەگەر گاڵتەجاڕ بیت، تەنها لەسەر خۆت دەکەوێت.13گێلایەتی وەک خاتوونێکی بە بۆڵەبۆڵە،ساویلکەیە و هیچ شتێک نازانێت.14لە بەردەرگای ماڵەکەی دادەنیشێت،لەسەر کورسییەک لە بەرزترین شوێنی شار،15بۆ بانگکردنی ڕێبوارەکان،ئەوانەی لە ڕێچکەی خۆیان دەڕۆن:16«کێ ساویلکەیە، با ڕوو لێرە بکات!»بە تێنەگەیشتووش دەڵێت:17«ئاوی دزراو شیرینە،نانی بە دزی بەتامە.»18بەڵام ئەوان نازانن، خێوەکان لەوێن،میوانەکانی نەزانیش لەناو جەرگەی جیهانی مردوواندان.په‌نده‌كان ١٠1پەندەکانی سلێمان:کوڕی دانا باوکی شاد دەکات،بەڵام کوڕی گێل دڵتەنگییە بۆ دایکی.2بێ سوودە گەنجینەی داهاتی ناڕەوایی،بەڵام ڕاستودروستی فریادەکەوێت لە مردن.

Nov 6, 202418 min

S31 Ep 11په‌نده‌كان ٨: ٩ - ٣٦

په‌نده‌كان ٨: ٩ - ٣٦9هەموو ڕێکن لای کەسی تێگەیشتوو،ڕاستەڕێیە لای ئەوانەی زانیاری دەدۆزنەوە.10تەمبێکردن لە من وەربگرن نەک زیو،زانیاریش زیاتر لە زێڕی پوختەکراو،11چونکە دانایی لە یاقووت باشترە،هەرچی ئارەزووی دەکەیت نابێتە هاوتای.12«من داناییم، لەگەڵ ژیریدا نیشتەجێم،زانیاری و سەلیقەم هەیە.13ئەوەی لەخواترس بێت، ڕقی لە خراپە دەبێت،من ڕقم لە لووتبەرزی و خۆبەزلزانییە،لە ڕێگای خراپ و لە قسەی بە فێڵە.14ڕاوێژ و دانایی تەواو هی منن،تێگەیشتن هی منە، هێز هی منە.15بە منەوە پاشاکان پاشایەتی دەکەن وفەرمانڕەوایان بە ڕاستودروستی یاسا دەردەکەن.16بە منەوە میرەکان میرایەتی دەکەن،بەگەکان و هەموو ئەوانەی بە ڕاستودروستی دادوەری دەکەن.17من ئەوانەم خۆشدەوێت کە منیان خۆشدەوێ،ئەوانەش کە بە پەرۆشەوە بەدوامدا دەگەڕێن، دەمدۆزنەوە.18دەوڵەمەندی و ڕێزداری لەلای منە،ڕاستودروستی و ئەو سامانەی کە دەمێنێتەوە.19بەرهەمی من لە زێڕ باشترە، لە زێڕی بێگەردیش،دەغڵیشم لە زیوی پوختەکراو باشترە.20بە ڕێچکەی ڕاستودروستیدا دەڕۆم،لەسەر ڕێبازی دادپەروەری،21تاکو سامان بکەمە میرات بۆ ئەوانەی منیان خۆشدەوێت وئەمبارەکانیان پڕ بکەم.22«یەزدان لە سەرەتای بەدیهێنانەکەی منی دروستکرد،هەر لە کۆنەوە لەپێش کارەکانی.23لە ئەزەلەوە من دامەزراوم،لە سەرەتاوە، لەپێش زەوی.24هێشتا زەریاکان نەببوون من بەدیهێنراوم،هێشتا کانییە پڕ ئاوەکان نەبوون.25پێش ئەوەی چیاکان بچەسپێن،پێش گردەکان، من بەدیهێنراوم،26هێشتا نە زەوی و نە پانتاییەکانی دروستکردبوو،نە سەرەتای خۆڵی زەوی.27کاتێک کە ئاسمانی جێگیر کرد من لەوێ بووم،کاتێک کە هێڵی ئاسۆی بەسەر قووڵاییدا کێشا،28کاتێک کە هەوری لە ئاسمان ڕاگرت وسەرچاوەی قووڵاییەکانی چەسپاند،29کاتێک کە سنووری بۆ دەریا کێشابۆ ئەوەی ئاوەکان فەرمانی ئەو نەشکێنن،کاتێک کە بناغەی زەوی داڕشت.30لەگەڵ ئەو وەستایەکی لێزان بووم،ڕۆژبەڕۆژ شادمانی ئەو بووم،هەمیشە لەبەردەمیدا دڵخۆش بووم،31لە زەوییە ئاوەدانەکەی دڵخۆش دەبووم،لەگەڵ ئادەمیزاد شادمان بووم.32«ئەی کوڕینە، ئێستاش گوێم لێ بگرن،خۆزگە دەخوازرێ بەوانەی ڕێگای من دەپارێزن.33گوێ لە تەمبێکردن بگرن و دانا بن،پشت گوێی مەخەن.34خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی گوێم لێ دەگرێت،ڕۆژبەڕۆژ لەلای دەرگاکەم ئاگادارە،لەلای دەروازەی دەرگاکەم ئێشک دەگرێت،35چونکە ئەوەی من بدۆزێتەوە، ژیان دەدۆزێتەوە،ڕەزامەندی یەزدانیش بەدەستدەهێنێت.36بەڵام ئەوەی من نەدۆزێتەوە زیان بە خۆی دەگەیەنێت،هەموو ئەوانەی ڕقیان لە منە، مردنیان خۆشدەوێت.»

Nov 5, 202420 min

S31 Ep 10په‌نده‌كان ٦: ٢٤ - ٨: ٨

په‌نده‌كان ٦: ٢٤ - ٨: ٨24بۆ ئەوەی لە ژنی بەدڕەوشت بتپارێزێت،لە زمانلووسی داوێنپیس.25لە دڵەوە ئارەزووی جوانییەکەی مەکە،با بە برژانگەکانی نەتبات،26چونکە ژنی لەشفرۆش وا دەکات پێویستیت بە نانێک بێت،بەڵام ژنی بەمێرد گیانی گرانبەهات ڕاودەکات.27ئایا کەس دەتوانێت ئاگر لە باوەش بگرێت وجلەکانی نەسووتێت؟28یان بەسەر پشکۆدا بڕوات وپێیەکانی داغ نەبێت؟29ئاوایە ئەوەی بچێتە لای ژنی کەسێکی دیکە،هەرکەسێک دەستی لێ بدات بێ سزا نابێت.30سووکایەتی بە دز ناکرێت کە دزی دەکاتبۆ خۆتێرکردن کاتێک کە برسییە.31هەرچەندە کە لێی ئاشکرا بوو دەبێت حەوت قات بداتەوە،ئەگەر هەموو ماڵی خۆشی لەسەر دانابێت.32بەڵام ئەوەی داوێنپیسی لەگەڵ ژنێک بکات تێنەگەیشتووە،هەرکەسێک وا بکات خۆی دەفەوتێنێت.33تووشی لێدان و سەرشۆڕی دەبێت وشەرمەزارییەکەی ناسڕێتەوە،34چونکە ئیرەیی پیاو دەوروژێنێت،لە ڕۆژی تۆڵەدا دەست ناگێڕێتەوە،35چاوی لە هیچ قەرەبووێک نییە،بە دیاری ڕازی نابێت، ئەگەر بۆشی زیاد بکەیت.په‌نده‌كان ٧1ڕۆڵە، گوێڕایەڵی قسەکانم بە وڕاسپاردەکانم لەلای خۆت هەڵبگرە،2ڕاسپاردەکانم بەجێبگەیەنە، دەژیت،فێرکردنەکانیشم وەک گلێنەی چاوت بپارێزە.3بە پەنجەکانتەوە گرێیان بدە،لەسەر پەڕەی دڵت بیاننووسە.4بە دانایی بڵێ: «تۆ خوشکی منی،»بە تێگەیشتنیش بڵێ: «تۆ خزمی منی.»5بۆ ئەوەی لە ژنی بەدڕەوشت بتپارێزن،لە ژنی داوێنپیسی زمانلووس.6لە پەنجەرەی ماڵەکەمەوەلەو دیوی کڵاوڕۆژنەکەمەوە ڕوانیم،7لەناو ساویلکەکاندا بینیم،لەناو کوڕاندا سەرنجم دا گەنجێکی تێنەگەیشتوو.8لە شەقامەکە پەڕییەوە و لایدا لای ژنە بەدڕەوشتەکە،ڕێگای ماڵی ئەوی دەگرتەبەر،9لە زەردەپەڕی ئێواران کاتی ئاوابوونی خۆر،لەژێر تاریکایی شەو.10ئەوەتا ژنێک بەرەوپیری چوو،لە بەرگی لەشفرۆشێکی فێڵبازدا بوو.11(ئەم ژنە بە دەنگەدەنگ و سەرکێشە،پێیەکانی لە ماڵی خۆی گیرنابێت.12پێیەکی لە شەقام و پێیەکی لە گۆڕەپانەکانە،لە هەموو پەنایەک بۆسە دەنێتەوە.)13گەنجەکەی گرت و ماچی کرد،بێ ئابڕووانە پێی گوت:14«قوربانی هاوبەشیم لەسەرە،ئەمڕۆ نەزرەکانی خۆمم بەجێهێنا،15بۆیە بۆ دیدەنیت هاتمە دەرەوە،بۆ دیداری ڕووی تۆ و بۆ دۆزینەوەت.16نوێنم لەسەر قەرەوێڵەکەم ڕاخستووە،کەتانی ڕەنگاوڕەنگی میسری،17نوێنەکەم بۆنخۆش کردووەبە موڕ و ئەلوا و دارچین.18وەرە هەتا بەیانی ئەوین بنۆشین،بە خۆشەویستی چێژ وەربگرین،19چونکە مێردەکەم لە ماڵەوە نییە،چووەتە ڕێگایەکی دوور.20کیسە زیوی لەگەڵ خۆی بردووە،هەتا مانگ نەبێت بە چواردە ناگەڕێتەوە ماڵ.»21بە زۆری مەکرەکانی لەخشتەی برد،بە قسە لووسەکانی زەوقی هەستاند.22لەناکاو بەدوایدا ڕۆیشت،وەک گایەک بۆ سەربڕین ببردرێت،وەک مامز دەکەوێتە ناو تەڵە،23هەتا تیرێک جەرگی ببڕێت،وەک پەلەکردنی باڵدار بۆ داو،کە نازانێ بۆ گیانی خۆیەتی.24ئەی کوڕینە، ئێستاش گوێم لێ بگرن،سەرنج بدەنە قسەکانی دەمم.25با دڵت بەرەو ڕێگاکانی ئەو ژنە لانەدات،لە ڕێبازەکانی گومڕا مەبە،26چونکە زۆرن ئەوانەی بە برینداری بەریداونەتەوە،هەموو ئەوانەی بە دەستی کوژراون کۆمەڵی گەورەن.27ماڵەکەی ڕێگای جیهانی مردووانە،شۆڕبوونەوەیە بۆ ژوورەکانی مەرگ.په‌نده‌كان ٨1ئایا دانایی بانگەواز ناکات؟ئەی تێگەیشتن دەنگی خۆی هەڵنابڕێت؟2لەسەر لووتکەی بەرزاییەکان،لەسەر ڕێگاکان، لە چواڕیانەکان ڕادەوەستێت.3لەلای دەروازەی شارەکان،لەبەردەم دەرگاکان، هاوار دەکات:4«ئەی خەڵکینە، بۆ ئێوە بانگ دەکەم،دەنگم بۆ ئادەمیزادە.5ساویلکەکان، فێری ژیری بن،گێلەکان، فێری تێگەیشتن بن.6گوێ بگرن، چونکە باسی شتی بەرزتان بۆ دەکەم،کردنەوەی لێوەکانم بۆ ڕاستەڕێییە.7ڕاستگۆیی وێردی دەممە،خراپەش قێزەونە بۆ لێوەکانم.8قسەکانی دەمم هەموو ڕاستودروستن،هیچ فێڵ یان خواروخێچی تێدا نییە.

Nov 4, 202421 min

S31 Ep 9په‌نده‌كان ٦: ١٦ - ٢٤

په‌نده‌كان ٦: ١٦ - ٢٤16شەش شت هەن یەزدان ڕقی لێیانە،حەوتیش قێزەونە لەلای:17چاوی بەفیز،زمانی درۆزن،دەستێک کە خوێنی بێتاوانی ڕشتبێت،18دڵێک پیلانی خراپ دابهێنێت،پێیەک بە پەلە بەرەو خراپەکاری ڕابکات،19شایەتی درۆزن درۆ بڵاو بکاتەوە ووروژێنەری ناکۆکی نێوان برایان.20ڕۆڵە، ڕاسپاردەکانی باوکت بەجێبگەیەنە وفێرکردنەکانی دایکت پشتگوێ مەخە.21هەمیشە بە دڵتەوە گرێیان بدە وبە گەردنی خۆتەوە هەڵیانواسە.22لە هاتوچۆکردنتدا ڕێنماییت دەکەن،لە ڕاکشانت چاودێریت دەکەن وکە خەبەریشت بووەوە دەتدوێنن،23چونکە ئەم ڕاسپاردانە چران وئەم فێرکردنەش ڕووناکییە،سەرزەنشتی تەمبێکردنیش ڕێگای ژیانە،24بۆ ئەوەی لە ژنی بەدڕەوشت بتپارێزێت،لە زمانلووسی داوێنپیس.

Nov 3, 202417 min

S31 Ep 8په‌نده‌كان ٥: ١٥ - ٦: ١٥

په‌نده‌كان ٥: ١٥ - ٦: ١٥15لە ئەمباراوی خۆت ئاو بخۆوە،لە ئاوی هەڵقوڵاوی بیرەکەت.16ئایا کانییەکانت بڕژێتە سەر شەقامەکان،جۆگەی ئاو بێت لە گۆڕەپانەکان؟17با تەنها بۆ تۆ بێت،بێگانەت لەگەڵدا نەبێت.18با کانیاوەکەت بەرەکەتدار بێت،بە هاوسەری گەنجییەتیت دڵخۆش بە.19ئاسکێکی خۆشەویست و مامزێکی شۆخ و شەنگ،با هەموو کاتێک مەمکەکانی تێرت بکەن،بە خۆشەویستی ئەو هەمیشە وێڵ بیت.20کوڕی خۆم، ئیتر بۆچی وێڵی ژنی بەدڕەوشت دەبیت؟بۆچی ژنی داوێنپیس لە باوەش دەگریت؟21ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی یەزدانە،هەموو ڕێڕەوەکانی هەڵدەسەنگێنێت.22بەدکار بە تاوانەکانی خۆیەوە پێوەبوو،بە داوی گوناهەکانی خۆیەوە دەبێت.23لەبەر نەبوونی تەمبێکردن دەمرێت،لەبەر زۆری دەبەنگییەکەی سەرگەردان دەبێت.په‌نده‌كان ٦1ڕۆڵە، ئەگەر بووی بە کەفیلی دراوسێکەت،ئەگەر لەگەڵ بێگانەیەک تەوقەت کرد،2ئەگەر بە داوی قسەکانی دەمتەوە بوویت،بە قسەی دەمی خۆت پێوە بوویت،3ڕۆڵە، ئەمە بکە و فریای خۆت بکەوە،چونکە ژێردەستەی دراوسێکەت بوویت،بڕۆ، خۆت نزم بکەرەوە و لە هاوڕێکەت بپاڕێوە.4خەو مەدە چاوەکانت وپێڵووەکانت خەواڵوو نەبن.5وەک مامز خۆت لە دەست ڕاوچی دەرباز بکە،وەک چۆلەکە لە تەڵەی ڕاوچی.6ئەی تەمبەڵ، بڕۆ لای مێروولە،بڕوانە ڕێگاکانی و ببە بە دانا.7بێ ئەوەی پێشەوا وکوێخا و فەرمانڕەوای هەبێت،8بەڵام لە هاویندا نانی خۆی ئەمبار دەکات ولە کاتی دروێنەدا خۆراکی خۆی کۆدەکاتەوە.9ئەی تەمبەڵ، هەتا کەی پاڵدەدەیتەوە؟کەی لە خەوەکەت هەڵدەستی؟10کەمێک خەوتن، کەمێک خەواڵووبوون،کەمێکیش دەست تێکنان بۆ ڕاکشان،11ئینجا هەژاریت وەک چەتە دێت،نەبوونیشت وەک چەکدار.12کەسی هیچوپووچ، پیاوی چەواشەکار،بە زمان خواری ڕەفتار دەکات،13چاوی دەقوچێنێت وبەپێی ئاماژە دەکات وبە پەنجە دەریدەبڕێت،14فێڵ لە دڵیدایە،خراپە دادەهێنێت،هەموو کاتێک ناکۆکی دەوروژێنێت.15لەبەر ئەوە لەپڕ لێی دەقەومێت،لەناکاو دەشکێت و چارەسەری نییە.

Nov 2, 202416 min

S31 Ep 7په‌نده‌كان ٤: ١٠ - ٥: ١٤

په‌نده‌كان ٤: ١٠ - ٥: ١٤10ڕۆڵە، گوێ بگرە و قسەکانم وەربگرە،جا تەمەنت درێژ دەبێت.11ڕێگای داناییم پیشاندایت،بۆ ڕێڕەوە ڕاستەکان ڕێنماییم کردیت.12لە ڕۆیشتندا هەنگاوت کورت نابێت،لە ڕاکردنیشدا پێت هەڵناکەوێت.13دەست بە تەمبێکردنەوە بگرە و دەست شل مەکە،بیپارێزە، چونکە ژیانتە.14مەچووە سەر ڕێگەی بەدکاران،بە ڕێگای خراپەکاراندا مەڕۆ.15خۆتی لێ لابدە و پێیدا مەڕۆ،لێی دووربکەوە و تێپەڕە،16چونکە خەویان لێ ناکەوێت ئەگەر خراپە نەکەن،خەویان دەزڕێت ئەگەر یەکێک نەخەن.17نانی خراپە دەخۆن وشەرابی ستەمکاری دەخۆنەوە.18ڕێچکەی ڕاستودروستان وەک ڕووناکی بەرەبەیانە،ڕووناکتر و ڕووناکتر دەبێت هەتا دەبێتە ڕۆژی تەواو.19بەڵام ڕێگای بەدکاران وەک تاریکستانە،نازانن پێیان لە چی هەڵدەکەوێت.20ڕۆڵە، سەرنج بدە وشەکانم،گوێ بۆ قسەکانم شل بکە.21لەبەرچاوت دوورنەکەونەوە،لە ناخی دڵت بیانپارێزە،22چونکە ژیانن بۆ ئەو کەسەی دەیاندۆزێتەوە،دەرمانە بۆ هەموو لەشی.23لە سەرووی هەموو چاودێرییەکەوە دڵت بپارێزە،چونکە دڵ سەرچاوەی ژیانە.24خواری لە دەمت داماڵە وچەوتی لە لێوانت دووربخەوە.25با چاوەکانت تەماشای پێشت بکەن وپێڵووەکانت ڕێک بۆ بەردەمت بێت.26ڕێڕەوی بەرپێت خۆش بکە،هەموو ڕێگاکانت دەچەسپێن.27بەلای ڕاست یان چەپدا لامەدە،پێت لە خراپە دووربخەوە.په‌نده‌كان ٥1ڕۆڵە، سەرنج بدە داناییم،گوێ بۆ تێگەیشتنم شل بکە،2تاکو سەلیقەت بپارێزیت ولێوەکانت ئاگایان لە زانیاری بێت،3چونکە لێوەکانی ژنی داوێنپیس هەنگوینیان لێ دەتکێت،قسەی لە ڕۆن لووسترە.4بەڵام کۆتاییەکەی وەک زەقنەبووت تاڵە،وەک شمشێری دوو دەم تیژە.5پێیەکانی بەرەو خوار دەبنەوە بۆ مردن،هەنگاوەکانی پەیوەستن بە جیهانی مردووانەوە.6سەرنج ناداتە ڕێچکەی ژیان،هەنگاوەکانی خوارە بەڵام ئەو نازانێت.7ئەی کوڕینە، ئێستاش گوێم لێ بگرن،لە قسەی دەمم خۆتان لامەدەن.8ڕێگای خۆتی لێ دووربخەوە،لە دەرگای ماڵەکەی نزیک مەبەوە،9نەوەک شکۆمەندیت بە خەڵکی دیکە بدەیت وساڵانی تەمەنت بە کەسی دڵڕەق،10نەوەک بێگانەکان لە توانات تێر بن وبەری ماندووبوونت بۆ ماڵی نامۆیەک بڕوات.11لە کۆتایی ژیانتدا دەناڵێنیت،کاتێک گۆشت و جەستەت لەناودەچێت.12دەڵێیت: «چۆن ڕقم لە تەمبێکردن دەبووەوە،دڵم گاڵتەی بە سەرزەنشت دەهات.13گوێڕایەڵی ئەوانە نەبووم کە ڕێنماییان دەکردم وگوێم بۆ مامۆستاکانم شل نەکرد.14کەمێکی مابوو بکەومە ناو هەموو خراپەیەکەوە،لەناو کۆڕ و کۆمەڵدا.»

Nov 1, 202418 min

S31 Ep 6په‌نده‌كان ٣: ١٩ - ٤: ٩

په‌نده‌كان ٣: ١٩ - ٤: ٩19یەزدان بە دانایی زەوی دامەزراند،بە تێگەیشتنیش ئاسمانی چەسپاند.20بە زانیاری ئەو قووڵاییەکان شەق بوون،هەورەکان شەونمیان دڵۆپاند.21ڕۆڵە، دەست بە دانایی تەواو و سەلیقەوە بگرە،ئەمانە لەبەرچاوت دوورنەکەونەوە،22دەبنە ژیان بۆ تۆ،ملوانکە بۆ جوانی گەردنت.23ئەوسا بە ئاسوودەیی بە ڕێگای خۆتدا دەڕۆیت وساتمە ناکەیت و ناکەویت.24کاتێک ڕادەکشێیت بێ ترسیت،ڕادەکشێیت و خەوت خۆش دەبێت.25نە لە بەڵای کتوپڕ دەترسیت ونە لە ماڵی بەدکاران کە وێران دەبێت،26چونکە یەزدان دەبێتە پشتیوانت وپێت لە پێوەبوون دەپارێزێت.27دەستی چاکە مەگرەوە لەوانەی شایستەی چاکەن،کاتێک لە تواناتدایە بیکەیت.28بە کەس مەڵێ:«بڕۆ، دواتر وەرەوە، بەیانی دەتدەمێ،»لە کاتێکدا ئەو شتەت پێیە.29پیلانی خراپ لە دژی دراوسێکەت مەگێڕە،لە کاتێکدا ئەو بە دڵنیاییەوە لەلات جێنشین بووە.30لەخۆڕایی دژایەتی کەسێک مەکە،ئەگەر خراپەی لەگەڵتدا نەکرد.31بەغیلی بە پیاوی ستەمکار مەبە،هیچ ڕێگایەکی ئەو هەڵمەبژێرە،32چونکە لەلای یەزدان مرۆڤی قەڵپ قێزەونە،بەڵام نهێنی خۆی لەلای سەرڕاستانە.33نەفرەتی یەزدان لەسەر ماڵی بەدکارە،بەڵام ماڵی ڕاستودروستان بەرەکەتدار دەکات.34هەرچەندە گاڵتە بە گاڵتەجاڕان دەکات،بەڵام نیعمەت دەداتە بێفیزەکان.35داناکان ڕێزداری بە میرات دەگرن،بەڵام گێلەکان شەرمەزاری هەڵدەگرن.په‌نده‌كان ٤1ئەی کوڕینە، گوێ لە تەمبێکردنی باوک بگرن،سەرنج بدەن بۆ زانینی تێگەیشتن.2من شتی چاکتان فێر دەکەم،بۆیە فێرکردنەکانی من پشتگوێ مەخەن.3کاتێک کوڕی باوکم بووم،ناسک و تاقانە لەلای دایکم،4فێری دەکردم و پێی دەگوتم:«با دڵت لەسەر قسەی من بێت،ئەگەر فەرمانەکانم بپارێزیت، دەژیت.5دانایی بەدەستبهێنە، تێگەیشتن بەدەستبهێنە،قسەکانی دەمم لەبیر مەکە و لێیان لامەدە.6واز لە دانایی مەهێنە، دەتپارێزێت،خۆشتبوێت، چاودێریت دەکات.7ئەمە دەستپێکی داناییە: دانایی بەدەستبهێنە،بە هەموو دەستکەوتەکانت، تێگەیشتن بەدەستبهێنە.8ڕێزی بگرە، بەرزت دەکاتەوە،لە ئامێزی بگرە، شکۆدارت دەکات.9تاجەگوڵینەی نیعمەت دەخاتە سەرت،تاجی شکۆمەندیت پێ دەبەخشێت.»

Oct 31, 202415 min

S31 Ep 5په‌نده‌كان ٢: ١٦ - ٣: ١٨

په‌نده‌كان ٢: ١٦ - ٣: ١٨16هەروەها دانایی لە ژنی بەدڕەوشت ڕزگارت دەکات،لە ژنی داوێنپیسی زمانلووس،17ئەوەی وازی لە مێردی گەنجییەتی هێناوە وپەیمانەکەی لەبەردەم خودای لەبیر کردووە.18بێگومان ماڵەکەی بەرەو خوارەوە دەچێت بۆ مردن وڕێڕەوەکانی بەرەو دنیای مردووانە.19هەموو ئەوانەی بچنە لای ناگەڕێنەوە وناگەنە ڕێچکەی ژیان.20کەواتە بە ڕێگای پیاوچاکاندا بڕۆ وڕێچکەی ڕاستودروستان بپارێزە،21چونکە سەرڕاستان لە خاکەکە نیشتەجێ دەبن وتەواوەکان تێیدا دەمێننەوە،22بەڵام خراپەکاران لە خاکەکە دەبڕێنەوە وناپاکانیش تێیدا ڕیشەکێش دەکرێن.په‌نده‌كان ٣1ڕۆڵە، فێرکردنەکەم لەبیر مەکە،فەرمانەکانم لەناو دڵتدا هەڵبگرە،2چونکە ڕۆژگاری درێژ وساڵانی ژیان و ئاشتیت بۆ زیاد دەکات.3با خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی لێت جیا نەبنەوە،بە ملتەوە گرێیان بدە،لەسەر پەڕەی دڵت بیاننووسە.4ئینجا پەسەندی و نازناوی چاک بەدەستدەهێنیتلەلای خودا و خەڵک.5پڕ بەدڵ پشت بە یەزدان ببەستە وبە تێگەیشتوویی خۆت پشت ئەستوور مەبە.6لە هەموو ڕێگاکانت بیناسە،ئەویش ڕێچکەکانت ڕاست دەکات.7لەبەرچاوی خۆت، خۆت بە دانا مەزانە،لە یەزدان بترسە و لە بەدکاری بەدووربە.8دەبێتە تەندروستی بۆ لەشت وخۆراک بۆ ئێسقانەکانت.9بە سامانت ڕێزی یەزدان بگرە،بە یەکەمین بەرهەمی هەموو خەرمانەکانت.10ئەمبارەکەت پڕ دەبێت هەتا تێری،قەڕابەکەت سەرڕێژ دەبێت لە شەرابی نوێ.11ڕۆڵەکەم، بە سووکی تەماشای تەمبێکردنی یەزدان مەکە،ڕقت لە سەرزەنشتی ئەو نەبێتەوە،12چونکە ئەوەی یەزدان خۆشیبوێ تەمبێی دەکات ووەک باوکێک بە کوڕ دڵخۆش دەبێت.13خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی دانایی دەدۆزێتەوە وبەو کەسەی تێگەیشتن بەدەستدەهێنێت،14چونکە قازانجی لە قازانجی زیو باشترە وبەرهەمیشی لە زێڕ.15لە یاقووت بەهادارترە وهەرچی ئارەزووی دەکەیت نابێتە هاوتای.16تەمەنی درێژ لە دەستی ڕاستیدایە ودەوڵەمەندی و ڕێزیش لە دەستی چەپی.17ڕێگاکانی ڕێگای خۆشحاڵین وهەموو ڕێڕەوەکانی ئاشتین.18درەختی ژیانە بۆ ئەوانەی خۆیان پێوە گرتووە،خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی پێی پابەند دەبن.

Oct 30, 202421 min

S31 Ep 4په‌نده‌كان ٢: ١ - ١٥

په‌نده‌كان ٢: ١ - ١٥1ڕۆڵە، ئەگەر قسەکانم وەربگریت،فەرمانەکانم لەلای خۆت هەڵبگریت،2هەتا گوێ بدەیتە دانایی ودڵت بدەیتە تێگەیشتن،3ئەگەر بانگی پەیبردن بکەیت ودەنگ بۆ تێگەیشتن هەڵبڕیت،4ئەگەر وەک زیو داوات کرد ووەک خشڵی شاردراوە بەدوایدا گەڕایت،5ئەوسا لە واتای لەخواترسی دەگەیت وناسینی خودا دەدۆزیتەوە،6چونکە یەزدان دانایی دەبەخشێت،زانیاری و تێگەیشتنیش لە دەمی ئەوە.7دانایی تەواو بۆ سەرڕاستەکان هەڵدەگرێت وقەڵغانە بۆ ئەوانەی ڕێگای تەواوەتی دەگرنەبەر،8بۆ چاودێری ڕێچکەی دادپەروەری وپاراستنی ڕێگای خۆشەویستانی.9ئینجا ڕاستودروستی و دادپەروەری و ڕاستەڕێیی تێدەگەیت،هەموو ڕێڕەوێکی چاک،10لەبەر ئەوەی دانایی دێتە ناو دڵتەوە وزانیاریش دەبێتە خۆشی دەروونت،11سەلیقە دەتپارێزێت وتێگەیشتن چاودێریت دەکات.12دانایی لە ڕێگای خراپەکاران ڕزگارت دەکات،لەو کەسانەی قسەی خوار دەکەن،13ئەوانەی ڕێچکەی ڕاستیان بەرداوەتاکو بە ڕێگای تاریکیدا بڕۆن،14ئەوانەی دڵخۆشن بە خراپەکردن،دڵشاد دەبن بە خواروخێچیێتی خراپە،15ئەوانەی ڕێچکەکانیان چەوتن،گەوجن لە ڕێڕەویان.

Oct 29, 202415 min

S31 Ep 3په‌نده‌كان ١: ٥ - ٣٣

په‌نده‌كان ١: ٥ - ٣٣5(دانا گوێی لێ دەگرێت و فێربوونی زیاد دەبێت،تێگەیشتووش ڕاوێژی باشی دەست دەکەوێت،)6بۆ تێگەیشتنی پەند و نموونە،قسەی دانایان و مەتەڵەکانیان.7لەخواترسی سەرەتای زانیارییە،بەڵام گێلەکان سووکایەتی بە دانایی و تەمبێکردن دەکەن.8ڕۆڵە، گوێ لە تەمبێکردنی باوکت بگرە وفێرکردنی دایکت پشتگوێ مەخە،9چونکە تاجەگوڵینەی نیعمەتن بۆ سەرت،گەردانەن بۆ ملت.10ڕۆڵە، ئەگەر گوناهباران فریویان دایت،ڕازی مەبە.11ئەگەر گوتیان: «لەگەڵمان وەرە،بۆسە بۆ خوێنڕشتن بنێینەوە،بەبێ هۆ بۆ بێتاوانێک خۆمان مات بکەین،12وەک جیهانی مردووان بە زیندووێتی هەڵیانلووشین وبە ساغی وەک ئەوانەی لە گۆڕ دەنرێن.13هەموو گەنجینەیەکی بەهادار دەدۆزینەوە وماڵمان پڕ دەکەین لە دەستکەوت.14پشکی خۆت هەڵبدە ناومان،بە هەموومان یەک کیسەمان دەبێت.»15ڕۆڵە، لەگەڵیان بە ڕێگادا مەڕۆ،پێیەکانت قەدەغە بکە لە ڕێڕەوەکانیان،16چونکە پێیەکانیان بەرەو خراپە ڕادەکەن،بۆ خوێنڕشتن پەلە دەکەن.17بێ سوودە دانانەوەی تۆڕلەبەرچاوی هەموو باڵدارێک.18بۆ خوێنی خۆیان بۆسەیان ناوەتەوە،خۆیان تەنها بۆ گیانی خۆیان ماتداوە.19ئاوایە ڕێچکەی هەموو ئەوانەی بەدوای دەستکەوتی ناڕەواوەن،سەری خاوەنی دەخوات.20دانایی لە کۆڵان هاوار دەکات،لە گۆڕەپانەکان دەنگ بەرز دەکاتەوە،21لە شەقامە قەرەباڵغەکاندا بانگ دەکات،لە دەروازەی شارەکاندا قسەی خۆی دەکات:22«هەتا کەی ئەی ساویلکەکان حەز لە ساویلکەیی دەکەن؟هەتا کەی گاڵتەجاڕان بە گاڵتەکردن دڵخۆش دەبن،گێلەکانیش ڕقیان لە زانیاری دەبێتەوە؟23بگەڕێنەوە کاتێک سەرزەنشتتان دەکەم!ئینجا ڕۆحی خۆمتان بەسەردا دەڕێژم،وشەکانی خۆمتان پێ دەناسێنم.24بەڵام بانگهێشتم کردن، ڕەتتان کردەوە،دەستم درێژکرد، کەس گوێی پێنەدا،25هەموو ڕاوێژێکی منتان پشتگوێ خست،سەرزەنشتی منتان وەرنەگرت،26جا منیش لە کارەساتتان پێدەکەنم.گاڵتە دەکەم کە ترستان لێ نیشت،27کە ترستان وەک گەردەلوول لێ نیشت ووێرانیتان وەک ڕەشەبا هاتە سەر وتەنگانە و ناخۆشی بەسەرتانی دادا.28«ئینجا بانگم دەکەن، بەڵام من وەڵام نادەمەوە،بە پەرۆشییەوە بەدوامدا دەگەڕێن بەڵام نامدۆزنەوە.29لەبەر ئەوەی ڕقیان لە زانیاری بووەوە،لەخواترسییان هەڵنەبژارد،30لەبەر ئەوەی ڕاوێژی منیان وەرنەگرت،بە سووکییەوە تەماشای هەموو سەرزەنشتەکانی منیان کرد،31بۆیە لە بەرهەمی ڕێگای خۆیان دەخۆن،لە بەری پیلانەکانیان تێر دەبن،32چونکە هەڵگەڕانەوەی ساویلکەکان دەیانکوژێت،بێباکی گێلەکان لەناویان دەبات.33بەڵام ئەوەی گوێ لە من بگرێت بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت،لە ترسی خراپە دەحەسێتەوە.»

Oct 28, 202417 min

S31 Ep 2په‌نده‌كان ١: ١ - ٤

په‌نده‌كان ١: ١ - ٤1پەندەکانی سلێمانی کوڕی داود، پاشای ئیسرائیل،2بۆ زانینی دانایی و تەمبێکردن،بۆ پەیبردن بە وشەکانی تێگەیشتن،3بۆ وەرگرتنی تەمبێکردن و وریایی،ڕاستودروستی و دادپەروەری و ڕاستەڕێیی،4بۆ بەخشینی ژیری بە ساویلکە،بە لاویش زانیاری و سەلیقە،5(دانا گوێی لێ دەگرێت و فێربوونی زیاد دەبێت،تێگەیشتووش ڕاوێژی باشی دەست دەکەوێت،)

Oct 27, 202417 min

S31 Ep 1په‌نده‌كان پێشەكى

په‌نده‌كان پێشەكى

Oct 26, 202418 min

S30 Ep 28ئه‌فه‌سۆس ٦: ١٥ - ٢٤

ئه‌فه‌سۆس ٦: ١٥ - ٢٤15ئامادەیی لە پێ بکەن بۆ ڕاگەیاندنی مزگێنیی ئاشتی،16لە سەرووی هەموو ئەوانە قەڵغانی باوەڕ هەڵبگرن، بەمە دەتوانن هەموو تیرە گڕدارەکانی شەیتان بکوژێننەوە.17هەروەها کڵاوی ئاسنینی ڕزگاری لەسەر بکەن و شمشێری ڕۆحی پیرۆز هەڵبگرن کە پەیامی خودایە.18بە هەموو جۆرە نوێژ و پاڕانەوەیەک، هەموو کاتێک لە ڕۆحی پیرۆزدا نوێژ بکەن. بۆ ئەمەش ئێشک بگرن و بە بەردەوامی بۆ تەواوی گەلی پیرۆزی خودا بپاڕێنەوە.19نوێژ بۆ منیش بکەن تاکو هەر کاتێک دەمم دەکەمەوە قسەی گونجاوم بدرێتێ و ئازایانە نهێنی پەیامی ئینجیل ڕابگەیەنم.20من لێرە باڵوێزی ئینجیلم، هەرچەندە لە پێناویدا کۆت و بەند کراوم، نوێژ بکەن بۆ ئەوەی بەگوێرەی پێویست ئازابم بۆ قسەکردن.21تیخیکۆس کە برایەکی خۆشەویست و بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح خزمەتکارێکی دڵسۆزە، هەموو شتێکتان پێ دەڵێت بۆ ئەوەی ئێوەش هەواڵی من بزانن و ئاگاداری ئەوە بن کە خەریکی چیم.22بە تایبەتی بۆ ئەمە ناردمە لاتان، تاکو هەواڵی ئێمە بزانن و ورەتان بەرز بکاتەوە.23لە خودای باوک و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە، ئاشتی و خۆشەویستییەکی لەگەڵ باوەڕ بۆ باوەڕداران.24نیعمەت لەگەڵ هەموو ئەوانە بێت کە بە خۆشەویستییەکی نەمر عیسای مەسیحی پەروەردگاری ئێمەیان خۆشدەوێت.

Oct 25, 202420 min

S30 Ep 27ئه‌فه‌سۆس ٦: ١٣ - ١٥

ئه‌فه‌سۆس ٦: ١٣ - ١٥13بۆیە چەکی تەواوی خودا هەڵبگرن، تاکو بتوانن لە ڕۆژی بەدکاردا خۆڕاگر بن و دوای تەواوبوونی هەموو شتێک، بچەسپێن.14بە بەستنی پشتێنی ڕاستی بە ناوقەدتان و زرێی ڕاستودروستی بە سنگتانەوە،15ئامادەیی لە پێ بکەن بۆ ڕاگەیاندنی مزگێنیی ئاشتی،

Oct 24, 202414 min

S30 Ep 26ئه‌فه‌سۆس ٦: ١٠ - ١٢

ئه‌فه‌سۆس ٦: ١٠ - ١٢10لە کۆتاییدا پێتان دەڵێم کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی باڵادەست و هێزە گەورەکەی بەهێز بن.11بە چەکی تەواوی خودا خۆتان چەکدار بکەن، تاکو بتوانن بەرامبەر پیلانی شەیتان خۆتان ڕابگرن،12چونکە زۆرانبازی ئێمە لەگەڵ گۆشت و خوێن نییە، بەڵکو لە دژی سەرۆک و دەسەڵاتدار و فەرمانڕەوایانی ئەم جیهانە تاریکەیە، هەروەها لە دژی سەربازە بەدکارە ڕۆحییەکانە لە شوێنەکانی ئاسمان.

Oct 23, 202418 min

S30 Ep 25ئه‌فه‌سۆس ٦: ٥ - ٩

ئه‌فه‌سۆس ٦: ٥ - ٩5ئەی کۆیلەکان، بە ترس و لەرزەوە بە دڵپاکی گوێڕایەڵی گەورەکانتان بن لەسەر زەوی، وەک بۆ مەسیح بێت،6نەک بە خزمەتی بەرچاوان وەک ئەوەی خەڵک ڕازی بکەن، بەڵکو وەک کۆیلەی مەسیح بەدڵ خواستی خودا بەجێبهێنن.7با خزمەتتان لە دڵەوە بێت، وەک بۆ عیسای خاوەن شکۆی بکەن نەک بۆ خەڵکی،8چونکە دەزانن عیسای خاوەن شکۆ پاداشتی هەرکەسێک دەداتەوە کە کاری چاک دەکات، جا کۆیلە بێت یاخود ئازاد.9ئێوەش ئەی گەورەکان، هەمان شتیان بۆ بکەن، واز لە هەڕەشەلێکردنیان بهێنن، بزانن گەورەی ئەوان و ئێوە لە ئاسمانە، ئەویش لایەنگری ناکات.

Oct 22, 202419 min

S30 Ep 24ئه‌فه‌سۆس ٦: ١ - ٤

ئه‌فه‌سۆس ٦: ١ - ٤1ئەی منداڵان، ئێوە وەک شوێنکەوتەی مەسیحی باڵادەست، گوێڕایەڵی دایک و باوکتان بن، چونکە دروستەکەی ئەوەیە.2﴿ڕێزی دایک و باوکتان بگرن.﴾ ئەمە یەکەم ڕاسپاردەیە لەگەڵ بەڵێنەوە دێت3﴿بۆ ئەوەی چاکە بێتە ڕێتان و تەمەن درێژ بن لەسەر زەوی.﴾4ئێوەش ئەی باوکان، منداڵەکانتان تووڕە مەکەن، بەڵکو بەگوێرەی ڕێنمایی و فێرکردنی مەسیحی باڵادەست پەروەردەیان بکەن.

Oct 21, 202417 min

S30 Ep 23ئه‌فه‌سۆس ٥: ٢٥ - ٣٣

ئه‌فه‌سۆس ٥: ٢٥ - ٣٣25ئەی مێردەکان، ژنەکانتان خۆشبوێ، هەروەک مەسیحیش کڵێسای خۆشویست و لە پێناوی خۆی بەختکرد،26تاکو پیرۆزی بکات و بە شوشتنی بە ئاو لە ڕێگەی وشەوە پاکی بکاتەوە،27بۆ ئەوەی کڵێسایەکی شکۆدار بۆ خۆی ئامادە بکات، لەکە و لۆچ و هیچ شتێکی ئاوای نەبێت، بەڵکو پیرۆز و بێ کەموکوڕی بێت.28بە هەمان شێوە پێویستە پیاوان ژنەکانیان وەک جەستەی خۆیان خۆشبوێت، ئەوەی ژنی خۆی خۆشبوێت خۆی خۆشدەوێ.29کەس ڕقی لە جەستەی خۆی نابێتەوە، بەڵکو نانی دەدات و بەخێوی دەکات، هەروەک چۆن مەسیح بایەخ بە کڵێسا دەدات،30چونکە ئێمە ئەندامی جەستەی ئەوین.31﴿لەبەر ئەوە پیاو دایک و باوکی خۆی بەجێدەهێڵێت و بە ژنەکەیەوە دەنووسێت، ئیتر هەردووکیان دەبنە یەک جەستە.﴾32ئەمە نهێنییەکی گەورەیە، بەڵام من باسی مەسیح و کڵێسا دەکەم.33ئێوەش با هەر یەکێکتان ژنەکەی وەک خۆی خۆشبوێ، ژنیش ڕێز لە مێردەکەی بگرێت.

Oct 20, 202420 min

S30 Ep 22ئه‌فه‌سۆس ٥: ٢٠ - ٢٤

ئه‌فه‌سۆس ٥: ٢٠ - ٢٤20هەموو کاتێک و بۆ هەموو شتێک بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان سوپاسی خودای باوک بکەن،21بە ترسی مەسیح ملکەچی یەکتری بن.22ئەی ژنان، ملکەچی مێردەکانتان بن هەروەک چۆن ملکەچی مەسیحن.23وەک چۆن مەسیح سەری کڵێسایە کە جەستەی خۆیەتی و خۆی ڕزگارکەریەتی، ئاوا پیاو سەری ژنە.24وەک چۆن کڵێسا ملکەچی مەسیحە، ژنانیش دەبێت لە هەموو شتێک ملکەچی مێردەکانیان بن.

Oct 19, 202419 min

S30 Ep 21ئه‌فه‌سۆس ٥: ١٥ - ٢٠

ئه‌فه‌سۆس ٥: ١٥ - ٢٠15ئاگاداربن چۆن دەژین، نەک وەک نەفام، بەڵکو وەک دانا،16کات بقۆزنەوە، چونکە زەمانە بەدکارە.17گێل مەبن، بەڵکو تێبگەن خواستی مەسیحی باڵادەست چییە.18بە شەراب سەرخۆش مەبن کە بەڕەڵایی تێدایە، بەڵکو پڕبن لە ڕۆحی پیرۆز:19لەگەڵ یەکتری بە زەبوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بدوێن، لە دڵتانەوە گۆرانی و ستران بۆ یەزدان بڵێن،20هەموو کاتێک و بۆ هەموو شتێک بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان سوپاسی خودای باوک بکەن،

Oct 18, 202421 min

S30 Ep 20ئه‌فه‌سۆس ٥: ١ - ١٤

ئه‌فه‌سۆس ٥: ١ - ١٤1کەواتە وەک ڕۆڵەی خۆشەویست، لاسایی خودا بکەنەوە،2لە خۆشەویستیدا بژین، وەک مەسیح خۆشیویستین و لە پێناوی ئێمەدا خۆی بەختکرد، قوربانییەک و سەربڕاوێک، بۆنخۆش بۆ خودا.3بەڵام داوێنپیسی و هەموو گڵاوییەک یان چاوچنۆکییەک با لەنێوتاندا ناوی نەبێت، چونکە ئەمانە لە گەلی پیرۆزی خودا ناوەشێتەوە،4نەک بێ شەرمی و قسەی ناشیرین و سووک کە ناشێت، بەڵکو لە جیاتی ئەمە سوپاسکردن.5بێگومان بن لەوەی هەموو داوێنپیسێک یان گڵاو یان چاوچنۆکێک لە شانشینی مەسیح و خودا میراتی نییە، چونکە چاوچنۆک بتپەرستە.6کەس بە قسەی پووچ هەڵتاننەخەڵەتێنێ، چونکە بەهۆی ئەمانە تووڕەیی خودا دێتە سەر کوڕەکانی یاخیبوون.7بۆیە هاوبەشییان مەکەن.8پێشتر ئێوە تاریکی بوون، بەڵام ئێستا ڕووناکین بەهۆی یەکبوونتان لەگەڵ مەسیحی باڵادەست. وەک ڕۆڵەی ڕووناکی بژین،9چونکە بەروبوومی ڕووناکی لە هەموو چاکە و ڕاستودروستی و ڕاستییەکدایە،10هەروەها بزانن کە چی جێگەی ڕەزامەندی مەسیحی خاوەن شکۆیە.11بەشداری کرداری تاریکی بێ بەرهەم مەکەن، بەڵکو ئاشکرای بکەن،12چونکە ئەو کارانەی بە دزی دەیکەن، تەنانەت ناوهێنانیشی شەرمەزارییە.13بەڵام هەموو شتێک لە ڕووناکیدا ئاشکرا بکرێت دەبینرێت،14چونکە هەر شتێک ببینرێت ڕووناکییە. بۆیە دەڵێت:«ئەی نوستوو هەستە،لەنێو مردووان هەستەوە،مەسیح بەسەرتدا دەدرەوشێتەوە.»

Oct 17, 202420 min

S30 Ep 19ئه‌فه‌سۆس ٤: ٢٢ - ٣٢

ئه‌فه‌سۆس ٤: ٢٢ - ٣٢22سەبارەت بە شێوازی ژیانی پێشووتان فێرکراون کە مرۆڤە کۆنەکە دابکەنن، چونکە بە ئارەزووە هەڵخەڵەتێنەرەکانی گەندەڵ بووە،23هەروەها شێوازی بیرکردنەوەتان نوێ بکەنەوە و24مرۆڤی نوێ لەبەر بکەن، ئەوەی خودا وەکو خۆی بەدیهێناوە لە ڕاستودروستی و پیرۆزیی ڕاستەقینە.25بۆیە واز لە درۆ بهێنن، با هەریەکە ڕاستگۆ بێ لەگەڵ نزیکەکەی، چونکە ئەندامی یەک جەستەین.26﴿کاتێک تووڕە دەبن، گوناه مەکەن.﴾ مەهێڵن ڕۆژ ئاوا بێت بەسەر تووڕەییتاندا،27دەرفەت بۆ شەیتان مەڕەخسێنن.28دز ئیتر با دزی نەکات، بەڵکو با ڕەنج بدات و بە دەستی خۆی ئیشێکی پاک بکات، تاکو هەیبێت بداتە ئەوەی پێویستی پێیەتی.29وشەی خراپ لە دەمتان دەرنەچێت، بەڵکو هەرچییەکی باشە بۆ بنیادنان، بەگوێرەی پێویستی، تاکو نیعمەت بداتە گوێگران.30ڕۆحی پیرۆزی خودا خەمبار مەکەن، ئەوەی بۆ ڕۆژی ڕزگاری پێی مۆرکران.31هەموو تاڵی و تووڕەیی و توندی و هاوارکردن و بوختان و هەموو دڵڕەشییەک فڕێبدەن.32لەگەڵ یەکتری نەرمونیان و بە بەزەیی بن، لە یەکتری خۆشبن، هەروەک چۆن خودا بە یەکبوونتان لەگەڵ مەسیح لێتان خۆشبوو.

Oct 16, 202421 min

S30 Ep 18ئه‌فه‌سۆس ٤: ١٤ - ٢١

ئه‌فه‌سۆس ٤: ١٤ - ٢١14بۆ ئەوەی لەمەولا ساوا نەبین، شێواو و هەڵگیراو بە هەموو بایەکی فێرکردن، بە فێڵی خەڵکی، بە مەکر بەرەو چەواشەی تەڵەکەبازی،15بەڵکو لە خۆشەویستیدا ڕاستگۆ بین، با لە هەموو شتێکدا گەشە بکەین، لەناو ئەوەی سەرە، واتا مەسیح.16بەهۆی مەسیحەوە هەموو کڵێسا لە خۆشەویستیدا گەشە دەکات و خۆی بنیاد دەنێت، وەک چۆن ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ تێک هەڵکێشراون و بە جومگەکان بەیەکەوە بەستراونەتەوە، هاوکاری یەکتری دەکەن.17لەبەر ئەوە پێتان دەڵێم و بە ناوی مەسیحی خاوەن شکۆوە پێداگریش لەسەر ئەمە دەکەم، کە ئیتر وەک ناجولەکەکان مەژین، ئەوانەی کە بیریان پووچە،18کە مێشکیان تاریکە، لەبەر ئەو نەزانییەی تێیاندایە و لەبەر دڵڕەقییان لە ژیانی خودا دابڕاون.19ئەوانەی هەستیان نەماوە خۆیان داوەتە دەست بەڕەڵایی، بۆ ئەوەی بە چاوچنۆکییەوە هەموو کارێکی گڵاو بکەن.20بەڵام ئێوە بەم شێوەیە فێری مەسیح نەبوون،21کاتێک لەبارەی مەسیحەوە بیستتان و بەگوێرەی ئەو ڕاستییەی کە لە عیسادایە فێرکراون

Oct 15, 202420 min

S30 Ep 17ئه‌فه‌سۆس ٤: ٧ - ١٣

ئه‌فه‌سۆس ٤: ٧ - ١٣7بەڵام بەگوێرەی پێوانەی بەخشینی مەسیح نیعمەت بە هەر یەکێکمان دراوە،8بۆیە دەفەرموێ:﴿کاتێک ئەو بەرزبووەوە بۆ بەرزایی،دیلێکی زۆری لەگەڵ خۆی برد،دیاری بە خەڵکی بەخشی.﴾9مەبەست لە «بەرزبووەوە» چییە، جگە لەوەی کە دابەزیوەتە نزمترین شوێنی زەوی؟10ئەوەی دابەزی هەر خۆی بەرزبووەوە بۆ سەر هەموو ئاسمان، تاکو هەمووی پڕ بکاتەوە.11ئیتر مەسیح بە هەندێکی دا ببنە نێردراو، هەندێک پێغەمبەر، هەندێک مزگێنیدەر، هەندێک شوان و مامۆستا،12بۆ ئامادەکردنی گەلی پیرۆزی خۆی بۆ کاری خزمەت، بۆ بنیادنانی جەستەی مەسیح،13هەتا هەموومان بگەین بە یەکێتی باوەڕ و ناسینی کوڕی خودا، ببینە مرۆڤێکی پێگەیشتوو، بگەینە ئەندازەی تەواوی پڕیێتی مەسیح.

Oct 14, 202419 min

S30 Ep 16ئه‌فه‌سۆس ٤: ١ - ٦

ئه‌فه‌سۆس ٤: ١ - ٦1منی بەندکراو لە پێناوی مەسیحی خاوەن شکۆ لێتان دەپاڕێمەوە بە شێوەیەک بژین شایانی ئەم بانگەوازە بێت کە پێی بانگکراون.2بەوپەڕی بێفیزی و دڵنەرمی و ئارامگرتنەوە، بە خۆشەویستی بەرگەی یەکتری بگرن.3تێکۆشەر بن بۆ پاراستنی یەکێتی ڕۆحی پیرۆز بە پشتێنی ئاشتی.4هەروەک یەک جەستە و یەک ڕۆح هەیە، بۆ یەک هیوای بانگەوازەکەتان کە بانگکران،5یەک پەروەردگار، یەک باوەڕ، یەک لەئاوهەڵکێشان،6یەک خودا، باوکی هەمووانە، گەورەی هەمووانە، لەناو ناخی هەموواندا کار دەکات و لەنێو هەموواندایە.

Oct 13, 202419 min

S30 Ep 15ئه‌فه‌سۆس ٣: ١٤ - ٢١

ئه‌فه‌سۆس ٣: ١٤ - ٢١14لەبەر ئەمە چۆک بۆ باوک دادەدەم،15ئەوەی هەموو خێزانێک لە ئاسمان و سەر زەوی بوونیان لە ئەوەوە سەرچاوەی گرتووە.16لێی دەپاڕێمەوە کە بەپێی دەوڵەمەندی شکۆی خۆی بەهێزتان بکات لە ڕێگەی ڕۆحەکەی کە لە ناختاندایە،17تاکو بە باوەڕ مەسیح لە دڵتاندا نیشتەجێ بێت و ڕەگ و بناغەتان لە خۆشەویستیدا دابمەزرێت،18تاکو توانادار بن، لەگەڵ تەواوی گەلی پیرۆزی خودا تێبگەن کە پانی و درێژی و بەرزی و قووڵی خۆشەویستی مەسیح چییە،19تاکو ئەم خۆشەویستییە بناسن کە لە سەرووی زانیارییەوەیە، بۆ ئەوەی پڕبن لە هەموو پڕیێتی خودا.20بۆ ئەو خودایەی توانادارە هەموو شتێک بکات زۆر زیاتر لەوەی کە داوای دەکەین یان بیری لێ دەکەینەوە، بەگوێرەی ئەو هێزەی کە تیاماندا کار دەکات،21با نەوە لەدوای نەوە، خودا بۆ هەتاهەتایە لە کڵێسا و لە عیسای مەسیحدا شکۆدار بێت. ئامین.

Oct 12, 202418 min

S30 Ep 14ئه‌فه‌سۆس ٣: ١ - ١٣

ئه‌فه‌سۆس ٣: ١ - ١٣1بەهۆی ئەمەوە، من کە پۆڵسم، لە پێناوی ئێوەی ناجولەکە ئێستا دیلی عیسای مەسیحم…2بێگومان گوێتان لەوە بووە کە ئەرکی ڕاگەیاندنی نیعمەتی خودا بۆ ئێوە بە من سپێردراوە،3کە خودا بە ئاشکراکردن نهێنییەکەی بۆ دەرخستم، هەروەک پێشتر بە کورتی نووسیم.4بە خوێندنەوەی ئەم نامەیە، دەتوانن لە تێگەیشتنی من لە نهێنی مەسیح حاڵی بن،5ئەو نهێنییەی بۆ هیچ کەسێک لە نەوەکانی پێشتر ئاشکرا نەکراوە، وەک ئێستا بە ڕۆحی پیرۆز بۆ نێردراوە پیرۆزەکانی و پێغەمبەران ئاشکرا کرا.6نهێنییەکە ئەوەیە کە لە ڕێگەی پەیامی ئینجیلەوە ناجولەکە بوو بە هاومیراتی جولەکە و پێکەوە بوونە ئەندامانی یەک جەستە و هاوبەشی ئەو بەڵێنەی کە بەهۆی عیسای مەسیحەوە پێمان دراوە.7بەپێی هێزە کردەییەکەی خودا و بەگوێرەی بەخشینی نیعمەتەکەی کە پێمدرا، بوومە خزمەتکاری پەیامی ئینجیل.8هەرچەندە من بچووکترینی هەموو گەلی پیرۆزی خودام، ئەم نیعمەتە درایە من: مژدەی دەوڵەمەندی بێ سنووری مەسیح بدەمە نەتەوەکان و9پلانی ئەم نهێنییە بۆ هەمووان ڕوون بکەمەوە، ئەوەی لە دێرزەمانەوە بەهۆی خوداوە شاردراوەتەوە، ئەوەی هەموو شتێکی بەدیهێناوە،10بۆ ئەوەی ئێستا لە ڕێگەی کڵێساوە، دانایی هەمەجۆرەی خودا بۆ فەرمانڕەوا و دەسەڵاتداران لە شوێنەکانی ئاسمان زانراو بێت،11بەگوێرەی خواستی هەتاهەتایی، ئەوەی بەهۆی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە هێنایە دی.12بەهۆی یەکبوونمان لەگەڵ مەسیح و باوەڕهێنانمان پێی، بە دڵنیاییەوە ئەو ئازادییەمان هەیە بۆ چوونە لای خودا.13بۆیە داواتان لێ دەکەم لە ناخۆشییەکانم ورە بەرنەدەن کە بۆ ئێوەیە، شکۆمەندی ئێوەیە.

Oct 11, 202420 min

S30 Ep 13ئه‌فه‌سۆس ٢: ١٤ - ٢٢

ئه‌فه‌سۆس ٢: ١٤ - ٢٢14لەبەر ئەوەی مەسیح ئاشتی ئێمەیە، جولەکە و ناجولەکەی کرد بە‏ یەک‏، دیواری ناوبڕی دوژمنایەتی ڕووخاند،15بە جەستەی خۆی شەریعەتی تەوراتی بە فەرمان و فەرزەکانییەوە بەلاوە نا، بە ئامانجی ئەوەی بە یەکبوونیان لەگەڵ خۆی لە هەردووکیان مرۆڤێکی نوێ دروستبکات و بەم شێوەیە ئاشتی بچەسپێنێت،16تاکو هەردووکیان لە یەک لەشدا لەگەڵ خودا ئاشت بکاتەوە بە خاچ، بەوەش دوژمنایەتیی لەناوبرد.17مەسیح هات و مژدەی ئاشتیی بە ئێوە دا کە دوورن هەروەها ئەوانەش کە نزیکن،18چونکە لە ڕێگەی ئەوەوە هەردوو لامان لە یەک ڕۆحدا ڕێپێدراویێتیمان هەیە بۆ چوونە لای باوک.19بۆیە ئیتر نامۆ و بێگانە نین، بەڵکو دەبنە هاوڵاتی لەگەڵ گەلی پیرۆزی خودا و بنەماڵەی خودا،20لەسەر بناغەی نێردراوان و پێغەمبەران بنیاد نراون، عیسای مەسیحیش خۆی گرنگترین بەردی بناغەیە.21هەموو خانووەکە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا پێکەوە بەستراوە و گەشە دەکات هەتا ببێتە پەرستگایەکی پیرۆز بۆ مەسیح.22ئێوەش بە یەکبوون لەگەڵ ئەودا پێکەوە بنیادنراون، تاکو ببنە خانووێک بۆ ڕۆحی خودا.

Oct 10, 202417 min

S30 Ep 12ئه‌فه‌سۆس ٢: ٨ - ١٣

ئه‌فه‌سۆس ٢: ٨ - ١٣8لەبەر ئەوەی بە نیعمەت ڕزگارتان بوو لە ڕێگەی باوەڕەوە، ئەمەش لە خۆتانەوە نییە، بەڵکو دیاری خودایە،9بە کردار نییە، تاکو کەس شانازی نەکات.10ئێمە دروستکراوی دەستی خوداین و بە یەکبوونمان لەگەڵ عیسای مەسیح دەبینە بەدیهێنراوێک بۆ کاری چاکە، کە خودا پێشتر ئامادەی کردووە تاکو بە ئەنجامی بگەیەنین.11بۆیە وەبیرتان بێتەوە، ئێوە بە جولەکەیی لەدایک نەبوون، پێتان دەگوترا «خەتەنەنەکراو» لەلایەن ئەوانەی پێیان دەگوترا «خەتەنەکراو»، ئەوەی لە جەستەدا بە دەست کراوە،12ئەو کاتە بێ مەسیح بوون، لە هاوڵاتییەتی ئیسرائیل بێگانە بوون و لە پەیمانەکانی بەڵێن نامۆ بوون، لە جیهاندا بێ هیوا و بێ خودا بوون.13بەڵام ئێوە ئێستا لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکن، هەرچەندە پێشتر دوور بوون، بە خوێنی مەسیح نزیک بوونەوە.

Oct 9, 202420 min

S30 Ep 11ئه‌فه‌سۆس ٢: ٣ - ٧

ئه‌فه‌سۆس ٢: ٣ - ٧3ئێمەش هەموو لەوان بووین، لە هەوەسەکانی سروشتی دنیاییماندا دەژیاین، بە خواستەکانی ئەم سروشتە و بیرەکانیمان دەکرد، وەکو خەڵکی دیکە بە سروشت شایانی تووڕەیی خودا بووین.4بەڵام خودا کە دەوڵەمەندە لە بەزەیی، لەبەر ئەو خۆشەویستییە مەزنەی بۆ ئێمەی دەربڕیوە،5ئێمە کە بەهۆی گوناهەکان مردبووین، لەگەڵ مەسیح زیندووی کردینەوە. بە نیعمەت ڕزگارتان بووە.6خودا ئێمەی لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەستاندەوە و بەهۆی ‏یەکبوون لەگەڵ ئەودا لە شوێنەکانی ‏ئاسمان دایناین،7تاکو لە دنیای داهاتوو دەوڵەمەندی نیعمەتی بێ هاوتای خۆی لە ڕێگەی میهرەبانییەکەیەوە بۆ ئێمە دەربخات کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکین.

Oct 8, 202420 min

S30 Ep 10ئه‌فه‌سۆس ٢: ١ - ٢

ئه‌فه‌سۆس ٢: ١ - ٢1ئێوەش بەهۆی خراپە و گوناهەکانتانەوە مردبوون2کە پێشتر تێیدا دەژیان کاتێک پەیڕەوی ڕێبازی ئەم جیهانە و سەرۆکی دەسەڵاتی هەواتان دەکرد، ئەو ڕۆحەی ئێستا لە یاخیبوواندا کار دەکات.

Oct 7, 202417 min

S30 Ep 9ئه‌فه‌سۆس ١: ١٧ - ٢٣

ئه‌فه‌سۆس ١: ١٧ - ٢٣17داوا دەکەم لە باوکی شکۆدار، کە خودای عیسای مەسیحی پەروەردگارمانە، ڕۆحی دانایی و ئاشکراکردنتان بداتێ هەتا بتوانن بە شێوەیەکی دروست بیناسن.18نزا دەکەم بیروهۆشتان ڕووناک بێتەوە تاکو بزانن چییە ئەو هیوایەی ئێوەی بۆ بانگ کراون، هەروەها لە شکۆ و دەوڵەمەندیی میراتەکەی بۆ خوشک‏ و برا پیرۆزەکان تێبگەن،19هەروەها گەورەیی بێ سنووری هێزەکەشی بۆ ئێمە کە باوەڕدارین. ئەم هێزە هەمان ئەو توانا مەزنەیە20کە خودا بەکاریهێنا ئەو کاتەی کە مەسیحی لەنێو مردووان هەستاندەوە و لە دەستەڕاستی خۆی لە شوێنەکانی ئاسماندا داینا،21لە سەرووی هەموو فەرمانڕەوا و حوکومڕان و هێز و دەسەڵاتێک و هەموو ئەوانەی ناویان هەیە، نەک تەنها لەم دنیایە، بەڵکو لەو دنیاش.22خودا هەموو شتێکی خستە ژێر پێیەکانی، لە سەرووی هەموو شتێکدا کردییە سەر بۆ کڵێسا،23کە جەستەی مەسیحە، واتا پڕیی ئەو بە هەموو شێوەیەک هەموو گەردوون پڕ دەکات.

Oct 6, 202421 min

S30 Ep 8ئه‌فه‌سۆس ١: ١٢ - ١٧

ئه‌فه‌سۆس ١: ١٢ - ١٧12بۆ ئەوەی ئێمە کە یەکەمین بووین هیوای خۆمان بە مەسیحەوە گرێ بدەین، ببینە مایەی ستایشکردن بۆ شکۆی مەسیح.13هەروەها ئێوە، کاتێک گوێتان لە پەیامی ڕاستی گرت کە مزگێنیی ڕزگاریتانە، خودا ئێوەی لەگەڵ مەسیحدا کرد بە یەک، چونکە کاتێک باوەڕتان هێنا ڕۆحی پیرۆزی بەڵێندراو وەک مۆرێک دەستنیشانی کردن.14ڕۆحی پیرۆزیش پێشەکی دەستەبەری میراتەکەمانە، بۆ کڕینەوەی گەلی تایبەتی خودا، بۆ ستایشکردنی شکۆیەکەی.15لەبەر ئەم هۆیە کاتێک منیش باوەڕی ئێوەم بیست بە عیسای خاوەن شکۆ و خۆشەویستیتان بۆ هەموو گەلی پیرۆزی خودا،16بێ وەستان لە پێناوتاندا سوپاسی خودا دەکەم، لە نوێژەکانمدا یادتان دەکەم.17داوا دەکەم لە باوکی شکۆدار، کە خودای عیسای مەسیحی پەروەردگارمانە، ڕۆحی دانایی و ئاشکراکردنتان بداتێ هەتا بتوانن بە شێوەیەکی دروست بیناسن.

Oct 5, 202419 min

S30 Ep 7ئه‌فه‌سۆس ١: ٨ - ١١

ئه‌فه‌سۆس ١: ٨ - ١١8ئەوەی بەوپەڕی دانایی و تێگەیشتنەوە بەسەرمانی داباراند.9نهێنی خواستی خۆی پێ ناساندین، بەگوێرەی خۆشحاڵی خۆی کە لە ڕێگەی مەسیحەوە مەبەستی بوو،10بۆ بەجێگەیاندنی لە تەواوی زەمانەدا، تاکو هەموو شتێک لە زەوی و ئاسمان لەژێر دەسەڵاتی مەسیحدا و لە ڕێگەی ئەوەوە یەک بخات.11خودا پێشوەخت بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا ئێمەی هەڵبژارد تاکو بەگوێرەی پلانەکەی بۆ ئەو بین. خودا هەموو شتێک بەگوێرەی مەبەست و ویستی خۆی بەڕێوە دەبات،

Oct 4, 202414 min

S30 Ep 6ئه‌فه‌سۆس ١: ٧ - ٩

ئه‌فه‌سۆس ١: ٧ - ٩7ئێمە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا و بەهۆی خوێنی ئەوەوە کڕدراینەوە، واتا لێخۆشبوونی گوناهمان وەرگرت، بەگوێرەی دەوڵەمەندی نیعمەتەکەی،8ئەوەی بەوپەڕی دانایی و تێگەیشتنەوە بەسەرمانی داباراند.9نهێنی خواستی خۆی پێ ناساندین، بەگوێرەی خۆشحاڵی خۆی کە لە ڕێگەی مەسیحەوە مەبەستی بوو،

Oct 3, 202419 min

S30 Ep 5ئه‌فه‌سۆس ١: ٥ - ٦

ئه‌فه‌سۆس ١: ٥ - ٦5پێشتر بە خۆشەویستی ئێمەی دیاری کرد، تاکو لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بەگوێرەی خواستی خۆشحاڵانەی، وەکو منداڵی خۆی لە خۆیمان بگرێتەوە،6ئەمەش دەبێتە مایەی ستایشکردنی نیعمەتە شکۆدارەکەی کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی خۆشەویستیەوە بەخۆڕایی پێیداوین.

Oct 2, 202418 min

S30 Ep 4ئه‌فه‌سۆس ١: ٣ - ٤

ئه‌فه‌سۆس ١: ٣ - ٤3ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، کە ئێمە3ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، کە ئێمەی بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا بە هەموو بەرەکەتێکی ڕۆحی لە شوێنەکانی ئاسماندا بەرەکەتدار کردووە،4وەک پێش دامەزراندنی جیهان بە یەکبوونمان لەگەڵ مەسیحدا هەڵیبژاردین، تاکو لەبەردەمی پیرۆز و بێ کەموکوڕی بین.

Oct 1, 202419 min

S30 Ep 3ئه‌فه‌سۆس ١: ٢ - ٤

ئه‌فه‌سۆس ١: ٢ - ٤2با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت.3ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، کە ئێمەی بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا بە هەموو بەرەکەتێکی ڕۆحی لە شوێنەکانی ئاسماندا بەرەکەتدار کردووە،4وەک پێش دامەزراندنی جیهان بە یەکبوونمان لەگەڵ مەسیحدا هەڵیبژاردین، تاکو لەبەردەمی پیرۆز و بێ کەموکوڕی بین.

Sep 30, 202419 min

S30 Ep 2ئه‌فه‌سۆس ١: ١ - ٢

ئه‌فه‌سۆس ١: ١ - ٢1لە پۆڵسەوە کە بە خواستی خودا نێردراوی عیسای مەسیحە،بۆ گەلی پیرۆزی خودا لە شاری ئەفەسۆس، بۆ ئەوانەی کە بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا دڵسۆزن:2با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت.

Sep 29, 202420 min

S30 Ep 1ئه‌فه‌سۆس پێشەكى

ئه‌فه‌سۆس پێشەكى

Sep 28, 202421 min

S29 Ep 54زه‌بوره‌كان ١٤٤: ١ - ١٥٠: ٥

زه‌بوره‌كان ١٤٤: ١ - ١٥٠: ٥1ستایش بۆ یەزدان، تاشەبەردی من،ئەوەی مەشق بە دەستم دەکات بۆ شەڕ،پەنجەکانم بۆ جەنگ.2ئەو خودای خۆشەویستم و قەڵامە،پەناگا و دەربازکەرە بۆم،قەڵغانمە و پشتم بەو بەستووە،ئەوەی گەلەکانی خستووەتە ژێر ڕکێفم.3ئەی یەزدان، مرۆڤ چییە هەتا گرنگی پێبدەیت؟کوڕی مرۆڤ چییە هەتا تۆ بیری لێ بکەیتەوە؟4مرۆڤ لە هەناسەیەک دەچێت،ڕۆژگاریشی وەک سێبەرێکی تێپەڕیوە.5ئەی یەزدان، ئاسمانەکەت لێکبکەوە و وەرە خوارەوە،دەست بدە چیاکان و دووکەڵ دەکەن.6چەخماخە بدە و دوژمنەکانم پەرت بکە،تیرت تێگرە و بیانبەزێنە.7لە بەرزاییەوە دەستت درێژ بکە،فریام بکەوە و دەربازم بکە،لە ئاوی زۆر و لە دەستی بێگانە،8ئەوانەی بە دەم درۆ دەکەن،سوێندخواردنیان ساختەیە.9ئەی خودایە، گۆرانییەکی نوێت بۆ دەڵێم،بە قیسارەی دە ژێیی مۆسیقات بۆ دەژەنم،10بۆ ئەوەی ڕزگاری دەدات بە پاشایان،ئەوەی داودی بەندەی خۆی لە شمشێری بەدکار دەرباز دەکات.11دەربازم بکە و لە دەست بێگانە فریام بکەوە،ئەوانەی بە دەم درۆ دەکەن،سوێندخواردنیشیان ساختەیە.12ئیتر کوڕەکانمان لە سەردەمی لاویێتییانوەک نەمامی گەشەکردوو دەبن،کچەکانمان وەک ستونی داتاشراویگۆشەی کۆشک دەبن.13ئەمبارەکانمان پڕ دەبنلە هەموو جۆرە دانەوێڵەیەک،مەڕەکانمان یەکە و هەزار وبە دەیان هەزار دەبن لەناو کێڵگەکانمان،14گایەکانمان باری قورس ڕادەکێشن.بێ شکانی شوورا و بێ ڕاپێچکردن،شەقامەکانمان هاواری تەنگانەیان لێ نایێت!15خۆزگە دەخوازرێ بەو گەلەی ئاوای بۆ ببێت،خۆزگە دەخوازرێ بەو گەلەی یەزدان خودایانە.زه‌بوره‌كان ١٤٥1بەرزت دەکەمەوە، ئەی خودایە، ئەی پاشا،هەتاهەتایە ستایشی ناوت دەکەم.2هەموو ڕۆژێک ستایشت دەکەم،هەتاهەتایە ستایشی ناوت دەکەم.3یەزدان مەزنە و شایانی ستایشێکی زۆرە،مەزنایەتی لە سەرووی تێگەیشتنە.4هەموو نەوەیەک بۆ نەوەی دوای خۆی شایەتی بۆ کارەکانت دەدات،پاڵەوانیێتی تۆ ڕادەگەیەنن.5دەربارەی پایەبەرزی شکۆی پاشایەتیت دەدوێن،منیش لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ورد دەبمەوە.6دەربارەی هێزی کردەوە سامناکەکانت دەدوێن،منیش مەزنیت ڕادەگەیەنم.7یادی زۆری چاکەی تۆ هەڵدەڕێژن،گۆرانی بەسەر ڕاستودروستیتدا دەڵێن.8یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە،پشوودرێژە و پڕە لە خۆشەویستی نەگۆڕ.9یەزدان بۆ هەمووان چاکە،بەزەییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون.10ئەی یەزدان، هەموو ئەوانەی دروستت کردوون ستایشت دەکەن،خۆشەویستانت ستایشت دەکەن.11دەربارەی شکۆمەندی شانشینەکەت دەدوێن،باسی پاڵەوانیێتی تۆ دەکەن،12تاکو پاڵەوانیێتیت لەلای هەموو ئادەمیزادێک زانراو بێت،هەروەها پایەبەرزی شکۆی شانشینەکەت.13شانشینەکەت شانشینی هەموو سەردەمێکە،فەرمانڕەوایەتیشت بەسەر هەموو نەوەکانەوەیە.یەزدان لە هەموو بەڵێنەکانی دڵسۆزە،خۆشەویستییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون.14یەزدان پشتگیرە بۆ هەموو کەوتووەکان،ڕاستکەرەوەیە بۆ هەموو ئەوانەی چەماونەتەوە.15چاوی هەمووان هیوای بە تۆیە،تۆش لە کاتی خۆیدا خواردنیان دەدەیتێ.16دەستت دەکەیتەوە وئارەزووی هەموو زیندووێک تێر دەکەیت.17یەزدان لە هەموو ڕێگاکانی ڕاستودروستە،خۆشەویستییەکەی بۆ هەموو ئەوانەیە کە دروستی کردوون.18یەزدان نزیکە لە هەموو ئەوانەی لێی دەپاڕێنەوە،لە هەموو ئەوانەی بە ڕاستییەوە لێی دەپاڕێنەوە.19ئارەزووی هەموو ئەوانە بەجێدەهێنێت کە لێی دەترسن،گوێی لە هاواریان دەبێت و ڕزگاریان دەکات.20یەزدان هەموو ئەوانە دەپارێزێت کە خۆشیان دەوێت،بەڵام هەموو بەدکاران تەفروتونا دەکات.21دەمم بە ستایشی یەزدان دەدوێ،با هەموو گیاندارێک ستایشی ناوی پیرۆزی بکات، هەتاهەتایە.زه‌بوره‌كان ١٤٦1هەلیلویا!ئەی گیانی من ستایشی یەزدان بکە.2هەتا لە ژیاندام ستایشی یەزدان دەکەم،هەتا ماوم مۆسیقا بۆ خودای خۆم دەژەنم.3نە پشت بە میرەکان ببەستن،نە بە ئادەمیزاد کە ڕزگارییان لەلا نییە.4کە ڕۆحی دەرچوو بۆ خۆڵەکەی خۆی دەگەڕێتەوە،لە هەمان ڕۆژدا پلانەکانی دەسڕێتەوە.5خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی کە خودای یاقوب یارمەتیدەری بێت وهیوای بە یەزدانی پەروەردگاری خۆی بێت،6دروستکەری ئاسمان و زەوی ودەریا و هەموو ئەوەی کە تێیاندایە،ئەوەی هەتاهەتایە دڵسۆز دەمێنێتەوە.7دادپەروەری بۆ زۆرلێکراوان بەڕێوە دەبات،نان دەداتە برسییەکان.یەزدان گیراوەکان ئازاد دەکات،8یەزدان چاوی کوێرەکان دەکاتەوە،یەزدان کەسە چەماوەکان ڕاست دەکاتەوە،یەزدان ڕاستودروستانی خۆشدەوێت.9یەزدان نامۆکان دەپارێزێت،یارمەتی هەتیو و بێوەژنان دەدات،بەڵام ڕێگای بەدکاران خوار دەکات.10یەزدان هەتاهەتایە پاشایەتی دەکات،ئەی سییۆن، ئەو خودای تۆیە بۆ هەموو نەوەکانت.هەلیلویا.زه‌بوره‌كان ١٤٧1هەلیلویا!چەندە باشە مۆسیقا ژەنین بۆ خودامان!ستایشکردن چەندە خۆشە و شیاوە!2یەزدان ئۆرشەلیم بنیاد دەنێتەوە،ڕاپێچکراوەکانی ئیسرائیل کۆدەکاتەوە.3دڵشکاوان چاک دەکاتەوە وبرینیان ساڕێژ دەکات.4ژمارەی ئەستێرەکان دیاری دەکات وهەریەکەیان بە ناوێک بانگ دەکات.5پەروەردگارمان گەورەیە و هێزی زۆرە،تێگەیشتنی بێ سنوورە.6یەزدان یارمەتی بێفیزەکان دەدات وبەدکاران بەرەو زەوی نزم دەکاتەوە.7بە سوپاسەوە گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن،بە قیسارە مۆسیقا بۆ خودامان بژەنن.8ئەوەی ئاسمان بە هەور دادەپۆشێت،باران بۆ زەوی ئامادە دەکات،گیا لەسەر چیاکان دەڕوێنێت،9خۆراکی ئاژەڵ وبێچووە قەلەڕەشی دەم بە قیڕە دەدات.10یەزدان بە هێزی ئەسپ خۆشحاڵ نابێت،بە قاچی مرۆڤ دڵشاد نییە،11بەڵام یەزدان بەوانە دڵشادە کە ترسی ئەویان لە دڵدایە،ئەوانەی هیوایان بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەیە.12ئەی ئۆرشەلیم، ستایشی یەزدان بکە،ئەی سییۆن، ستایشی خودات بکە.13یەزدان شمشیرەی دەروازەکانت بەهێز دەکات،کوڕەکانت لەناو خۆت بەرەکەتدار دەکات.14لە سنوورەکانت ئاشتی بەرقەرار دەکات،لە باشترین گەنم تێرت دەکات.15فەرمانەکەی بۆ سەر زەوی دەنێرێت،پەیامی ئەو زوو دێتەجێ.16بەفر وەک خوری دەبارێنێت،زوقم وەک خۆڵەمێش بڵاو دەکاتەوە.17تەرزە وەک نانەڕەق فڕێدەدا.کێ لە ڕووی سەرمای ئەو خۆی ڕادەگرێت؟18پەیامی خۆی دەنێرێت و دەیانتوێنێتەوە.بای خۆی هەڵدەکات و ئاو بەڕێدەکەوێت.19پەیامی خ

Sep 27, 202420 min

S29 Ep 53زه‌بوره‌كان ١٤٠: ١ - ١٤٣: ١٢

زه‌بوره‌كان ١٤٠: ١ - ١٤٣: ١٢1ئەی یەزدان، لە کەسی بەدکار دەربازم بکە،لە پیاوی توندوتیژ بمپارێزە،2ئەوانەی لە دڵەوە بیر لە خراپە دەکەنەوە وهەموو ڕۆژێک خەریکی شەڕانگێزین.3زمانیان وەک زمانی مار تیژکردووە،ژەهری تیرەمار لەژێر لێویانە.4ئەی یەزدان، لە دەست بەدکار ئاگادارم بە،لە پیاوی توندوتیژ بمپارێزە،ئەوانەی پیلانیان داناوە بۆ ئەوەی قاچم بخلیسکێنن.5لووتبەرزان تەڵەیان بۆم ناوەتەوە،پەت و تۆڕیان بڵاو کردووەتەوە،لە دەم ڕێگا داویان بۆم ناوەتەوە.6بە یەزدانم گوت: «تۆ خودای منی!»ئەی یەزدان، گوێ لە دەنگی پاڕانەوەم بگرە.7ئەی یەزدانی پەروەردگار، هێزی ڕزگاریم،لە ڕۆژی شەڕدا سەری منت داپۆشی.8ئەی یەزدان، ئارەزووەکانی بەدکار مەهێنە دی،لێمەگەڕێ پیلانەکانی سەربگرێت،بۆ ئەوەی لووتبەرز نەبن.9با سەری ئەوانەی دەوریان داومبە خراپەی لێویان بپۆشرێن،10با پشکۆیان بەسەردا ببارێت،بکەونە ناو ئاگرەوە،بکەونە ناو چاڵەوە، ڕاست نەبنەوە.11با بوختانکەر لەسەر زەوی جێگیر نەبێت،با کەسی توندوتیژ ببێتە نێچیری خراپە.12دەزانم یەزدان دادپەروەری دەکات بۆ هەژاران،ماف دەدات بە نەداران.13بێگومان ڕاستودروستان ستایشی ناوت دەکەن،سەرڕاستان لە ئامادەبوونت دادەنیشن.زه‌بوره‌كان ١٤١1ئەی یەزدان، هاوارم بۆ تۆ کرد، خێرابە بۆ لام!گوێ لە دەنگم بگرە کە هاوارت بۆ دەکەم.2با نوێژم وەک بخوور لەبەردەمت پەسەند بێت،دەست بەرزکردنەوەم وەک قوربانی ئێوارە بێت.3ئەی یەزدان، پاسەوانێک دابنێ بۆ دەمم،دەرگای لێوەکانم بپارێزە.4وا مەکە دڵم بەلای خراپەدا بچێت،نەوەک خۆم بە کردەوەی بەد خەریک بکەم،لەگەڵ ئەوانەی بەدکاری دەکەن؛با لە شتە خۆشەکانی ئەوان نەخۆم.5با پیاوچاک لێم بدات، ئەمە خۆشەویستییە،با سەرزەنشتم بکات، ئەمە وەک ڕۆنی بۆنخۆشی سەرە،سەرم لاری نییە،چونکە بەردەوام نوێژەکانم لە دژی خراپەکانیانە.6ڕابەرانیان لە خەرەند فڕێدەدرێنە خوارێ،ئەوسا گوێ لە قسەم دەگرن چونکە ڕاستە.7وەک کێڵان و شەقکردنی زەوی،ئاوا ئێسقانەکانیان لە دەمی گۆڕ پەرت دەکرێن.8بەڵام چاوەکانم سەرنجیان لەسەر تۆیە، ئەی یەزدانی پەروەردگار،پەنا دێنمە بەر تۆ، با گیانم نەفەوتێت.9بمپارێزە لەو داوەی بۆیان ناومەتەوە،لە تەڵەی بەدکاران.10با بەدکاران پێکەوە بکەونە تۆڕی خۆیانەوە،لەو کاتەدا من بە ئاسوودەیی بپەڕمەوە.زه‌بوره‌كان ١٤٢1پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم،بە دەنگی بەرز لە یەزدان دەپاڕێمەوە.2سکاڵای خۆمی لەبەردەم هەڵدەڕێژم،لەبەردەمی باسی تەنگانەکانی خۆم دەکەم.3لە کاتی ورەبەردانی ڕۆحم،تۆ شارەزای ڕێڕەوی منی.لەو ڕێگایەی پێیدا دەڕۆم،خەڵک تەڵەیان بۆم ناوەتەوە.4ئاوڕ بەلای ڕاستدا بدەوە و ببینە،کوا ناسیاوی من؟پەناگا بۆ من قڕبووە،کوا پرسیارکەر لە ئەحواڵی من؟5ئەی یەزدان، هاوارم بۆ تۆ کرد،گوتم: «تۆ پەناگای منی،لە خاکی زیندووان تۆ بەشی منی.»6بە وردی گوێ لە لاوانەوەم بگرە،چونکە زۆر زەلیلم،لە دەست ڕاونەرانم دەربازم بکە،چونکە لە من بەهێزترن.7گیانم لە بەندیخانە دەربهێنە،بۆ ئەوەی ستایشی ناوت بکەم.ئینجا ڕاستودروستان دەورم دەگرن،چونکە چاکەم لەگەڵ دەکەیت.زه‌بوره‌كان ١٤٣1ئەی یەزدان، نوێژم ببیستە،گوێ لە پاڕانەوەم بگرە،بە دڵسۆزی و ڕاستودروستی خۆتوەڵامم بدەوە.2لەگەڵ خزمەتکاری خۆت مەکەوە دادگایی،چونکە کەس نییە لەبەردەم تۆ بێتاوان دەربچێت.3دوژمن ڕاوم دەنێت،ژیانمی بەرەو زەوی پێپەست کردووە،لەناو تاریکی داینیشاندووموەک ئەوانەی دەمێکە مردوون.4ڕۆحم بێ ورە دەبێت،لە ناخمەوە دڵم دەبەسترێت.5ڕۆژگاری دێرین دێتەوە یادم،لە هەموو کارەکانت ورد دەبمەوە،سەرنج دەدەمە کردارەکانی دەستت.6دەستم بۆ تۆ پاندەکەمەوە،گیانم بۆ تۆ وەک خاکێکی وشکە.7ئەی یەزدان، زوو وەڵامم بدەوە،ڕۆحم لەناودەچێت،ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە،ئەگینا لەوانە دەچم کە دەچنە نێو جیهانی مردووان.8با بەیانییان گوێم لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بێت،چونکە من پشت بە تۆ دەبەستم.ئەو ڕێگایەم پێ بناسێنە کە دەیگرمەبەر،چونکە گیانی خۆم بە تۆ دەسپێرم.9ئەی یەزدان، لە دوژمنەکانم دەربازم بکە،هانا بۆ تۆ دەهێنم.10فێرم بکە بە ڕەزامەندیی تۆ کار بکەم،چونکە تۆ خودای منی.با ڕۆحە چاکەکەت ڕێنماییم بکاتلە زەوییەکی ڕاست.11ئەی یەزدان، لەبەر ناوی خۆت بمژیێنەوە،بە ڕاستودروستی خۆت گیانم لە تەنگانە دەربهێنە.12بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دوژمنانم دەمکوت بکە،هەموو ئەوانە لەناوببە کە تەنگم پێ هەڵدەچنن،چونکە من خزمەتکاری تۆم.

Sep 26, 202420 min

S29 Ep 52زه‌بوره‌كان ١٣٨: ١ - ١٣٩: ٢٤

زه‌بوره‌كان ١٣٨: ١ - ١٣٩: ٢٤1بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم،لەبەردەم خوداوەندەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم.2بەرامبەر پەرستگای پیرۆزت کڕنۆش دەبەم،ستایشی ناوت دەکەم،لەبەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دڵسۆزییەکەت،چونکە فەرمایشتی خۆتت لە ناوبانگەکەت بەرزتر کردووەتەوە.3ئەو ڕۆژەی هاوارم بۆ تۆ کرد بەدەنگمەوە هاتیت،ئازا و بوێرت کردم.4ئەی یەزدان، هەموو پاشاکانی سەر زەوی ستایشت دەکەن،کاتێک فەرمایشتی دەمی تۆیان بیست.5گۆرانی بەسەر کارەکانی یەزداندا دەڵێن،چونکە شکۆمەندی یەزدان مەزنە.6هەرچەندە یەزدان پایەبەرزە، دەڕوانێتە کەسی بێفیز ولووتبەرزان لە دوورەوە دەناسێت.7ئەگەر بەناو تەنگانەشدا بڕۆم ژیانم دەپارێزیت،دەست درێژ دەکەیت بەسەر تووڕەیی دوژمنانم،بە دەستی ڕاستت ڕزگارم دەکەیت.8یەزدان ئەستۆپاکیم دەسەلمێنێت؛ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت هەتاهەتاییە،واز لە کارەکانی دەستت مەهێنە.زه‌بوره‌كان ١٣٩1ئەی یەزدان، تۆ منت پشکنی ومنت ناسی.2هەستان و دانیشتنی منت زانیوە،لە دوورەوە لە بیرکردنەوەم گەیشتووی.3ڕێڕەو و جێی ڕاکشانی منت پێواوە،شارەزای هەموو ڕێگاکانی منیت.4ئەی یەزدان، بەر لەوەی وشەیەک لەسەر زمانم هەبێت،تۆ بە تەواوی دەیزانی.5لەپێش و لە پشتەوە دەورت داوم،دەستت دەخەیتە سەرم.6ئەم زانینەی تۆم بەلاوە زۆر سەیرە،لە سەرووی منەوەیە، ناتوانم بەدەستی بهێنم.7بۆ کوێ بچم لە ڕۆحی تۆ؟بۆ کوێ هەڵبێم لە ڕوخسارت؟8ئەگەر سەربکەوم بۆ ئاسمان، ئەوەتا تۆ لەوێی،ئەگەر لەناو جیهانی مردووان ڕاکشێم، ئەوەتا تۆ لەوێی.9ئەگەر دەست بە باڵی بەرەبەیانەوە بگرم،ئەگەر لەوپەڕی دەریا نیشتەجێ بم،10لەوێش دەستی تۆ ڕێنماییم دەکات،دەستی ڕاستت بە خۆیەوە دەمگرێت.11ئەگەر گوتم: «بێگومان تاریکی دامدەپۆشێت،ڕووناکیش دەبێتە شەوی دەورم،»12ئەوا لە تاریکیشدا لەلای تۆ تاریک دانایەت،شەو وەک ڕۆژ ڕووناکی دەبەخشێت،تاریکیش وەک ڕووناکی وایە.13تۆ ناخی منت دروستکردووە،لەناو سکی دایکم منت چنیوە.14ستایشت دەکەم، چونکە بە سامناکی و سەرسوڕهێنەری دروستکراوم،کارەکانت سەرسوڕهێنەرن،لە ناخمەوە باش ئەمە دەزانم.15ئێسقانم لە تۆ شاراوە نەبوو،کاتێک لە پەنهانی دروستکرام،لەناو سکی زەوی نەخشێنرام.16هێشتا لە سکی دایکم بووم، ئەندامەکانی لەشمت بینی.هەموو ئەو ڕۆژانە کە بۆ من شێوەیان کێشرا،لە پەڕتووکەکەتدا نووسراون،پێش ئەوەی هیچ کامێکیان هەبن.17ئەی خودایە، بیرۆکەکانت بەلای منەوە چەند گرانبەهایە!کۆی ژمارەیان چەندە مەزنە!18ئەگەر بیانژمێرم، لە لم زیاترن.کە بەئاگادێمەوە هێشتا لەگەڵ تۆم.19خودایە، خۆزگە بەدکارەکانت دەکوشت!ئەی خوێنڕێژەکان، لێم دووربکەونەوە!20ئەوانەی بە خراپە باست دەکەن،سکاڵاکاران بەبێ هۆ لێت هەستاون!21ئەی یەزدان، ئایا ڕقم لەوانە نەبێت کە ڕقیان لە تۆیە؟ئایا قێزم لەوانە نەبێتەوە کە لە دژی تۆ دەوەستن؟22بە تەواوی ڕقم لێیانە،بوون بە دوژمنم.23خودایە، بمپشکنە و بزانە دڵم چی تێدایە!تاقیم بکەوە و بزانە خولیای چیم.24سەیر بکە ئاخۆ هیچ ڕێگایەکی خراپەم تێدایە،ڕێنماییم بکە لە ڕێگای هەتاهەتایی.

Sep 25, 202417 min

S29 Ep 51زه‌بوره‌كان ١٣٧: ١ - ٩

زه‌بوره‌كان ١٣٧: ١ - ٩1لەدەم ڕووبارەکانی بابل، لەوێ دانیشتین،هەروەها گریاین کە سییۆنمان بیر کەوتەوە.2بە شۆڕەبییەکانی ناوەڕاستیقیسارەکانی خۆمان هەڵواسی،3چونکە لەوێ ڕاپێچکەرانمان داوای گۆرانییان لێکردین،چەوسێنەرانمان داوایان کرد دڵخۆشیان بکەین:«گۆرانییەکمان بۆ بڵێن لە گۆرانییەکانی سییۆن.»4چۆن گۆرانی یەزدان بڵێینلە خاکێکی بێگانە؟5ئەی ئۆرشەلیم، ئەگەر لەبیرت بکەم،با دەستی ڕاستم بەهرەکەی لەبیر بکات.6با زمانم بە مەڵاشوومەوە بنووسێت، ئەگەر یادت نەکەم،ئەگەر ئۆرشەلیم لە سەرووی هەموو خۆشییەکم دانەنێم.7ئەی یەزدان، ئەو ڕۆژەی ئۆرشەلیم کەوت نەوەی ئەدۆمت لەبیر بێت،کاتێک گوتیان: «تەختی بکەن، هەتا بناغە تەختی بکەن!»8ئەی دانیشتووانی بابل کە چارەنووستان لەناوچوونە،دەستی خۆش بێت ئەو کەسەی تۆڵەتان لێ دەستێنێتەوە،وەک ئەو خراپەی هی ئێمەتان دایەوە!9دەستی خۆش بێت ئەو کەسەی منداڵەکانتان دەگرێت وبە تاشەبەردیاندا دەدات!

Sep 24, 202419 min

S29 Ep 50زه‌بوره‌كان ١٣٢: ١ - ١٣٦: ٢٦

زه‌بوره‌كان ١٣٢: ١ - ١٣٦: ٢٦1ئەی یەزدان، داود و هەموو ئازارەکانیبەبیر خۆت بهێنەوە.2ئەو سوێندەی بۆ یەزدانی خوارد،نەزرەکەی بۆ خودای تواناداری یاقوب:3«شەرت بێت نەچمەوە ناو خێوەتی ماڵەکەم،نەچمە ناو نوێنەکەم،4خەو نەدەم بە چاوەکانم،پشوو نەدەم بە پێڵووەکانم،5هەتا شوێنێک بۆ یەزدان پەیدا نەکەم،نشینگەیەک بۆ خودای تواناداری یاقوب.»6ئەوەتا لە ئەفراتە هەواڵی ئەومان بیست،لەناو کێڵگەکانی یاعەر دۆزیمانەوە:7«با بچینە نشینگەکەی،با لە تەختەپێی کڕنۆش ببەین.8ئەی یەزدان، هەستە و وەرە بۆ شوێنی حەوانەوەت،خۆت و سندوقی هێزت.9با کاهینەکانت ڕاستودروستی لەبەر بکەن،خۆشەویستانت هەلهەلە لێبدەن.»10لە پێناوی داودی بەندەی خۆت،دەستنیشانکراوەکەت ڕەت مەکەرەوە.11یەزدان سوێندی بۆ داود خوارد وهەرگیز لێی پاشگەز نابێتەوە:«لە بەری پشتی خۆت لەسەر تەختەکەت دادەنێم.12ئەگەر کوڕەکانت پەیمانەکەم نەشکێنن،هەروەها ئەو فەرزانەی کە فێریان دەکەم،ئەوسا خۆیان و نەوەکانیان هەتاهەتایەلەسەر تەختەکەت دادەنیشن.»13لەبەر ئەوەی یەزدان سییۆنی هەڵبژارد وحەزی کرد بیکات بە نشینگەی خۆی.14«هەتاهەتایە ئەمە ئارامگامە،لێرە نیشتەجێ دەبم، چونکە پێم خۆشە!15بەرەکەت بەسەر ئازووقەکەیدا دەبارێنم،هەژارەکانی تێر نان دەکەم.16ڕزگاری دەکەمە بەر کاهینەکانی،خۆشەویستانی بە شادمانییەوە هەلهەلە لێ دەدەن.17«لەوێ هێز بە داود دەبەخشم،چرایەک بۆ دەستنیشانکراوەکەم ئامادە دەکەم.18شەرمەزاری دەکەمە بەر دوژمنەکانی،بەڵام تاجەکەی سەر ئەو شکۆفە دەکات.»زه‌بوره‌كان ١٣٣1ئەوەتا چەند باشە و چەند جوانە،کاتێک گەلی خودا پێکەوە بژین!2وەک ڕۆنی بۆن خۆشە بەسەر سەرەوە،کە بەسەر ڕیشدا دێتە خوارێ، ڕیشی هارون،کە بەسەر یەخەی کراسەکەیدا دێتە خوارێ.3وەک شەونمی حەرمۆن کە دێتە خوارێبەسەر کێوی سییۆن،چونکە لەوێ یەزدان فەرمانی بە بەرەکەت دا، ژیانی هەتاهەتایی.زه‌بوره‌كان ١٣٤1ستایشی یەزدان بکەن، ئەی هەموو بەندەکانی یەزدان،ئەی ئەوانەی بە شەوان لە ماڵی یەزدان ڕادەوەستن.2لە پیرۆزگاکە دەست بەرزبکەنەوە وستایشی یەزدان بکەن.3با یەزدان، دروستکەری ئاسمان و زەوی،لە سییۆنەوە بەرەکەتدارت بکات.زه‌بوره‌كان ١٣٥1هەلیلویا!ستایشی ناوی یەزدان بکەن،ئەی بەندەکانی یەزدان، ستایشی بکەن،2ئەی ئەوانەی لە ماڵی یەزدان ڕاوەستاون،لە حەوشەی ماڵی خودامان.3ستایشی یەزدان بکەن، چونکە یەزدان چاکە،مۆسیقا بۆ ناوی بژەنن، چونکە ئاوا جوانە،4چونکە یەزدان یاقوبی بۆ خۆی هەڵبژاردووە وئیسرائیل بۆ گەنجینەیەکی تایبەتی خۆی.5من دەزانم یەزدان مەزنە،پەروەردگارمان لە هەموو خوداوەندەکان مەزنترە.6یەزدان هەرچی پێ خۆشبێت دەیکات،لە ئاسمان و لەسەر زەوی،لە دەریا و لە هەموو قووڵاییەکان.7لەوپەڕی زەوییەوە هەورەکان بەرز دەکاتەوە،بروسکە بۆ باران دروستدەکات ولە ئەمباری خۆی با دەردێنێت.8ئەو بوو کە نۆبەرەکانی میسری لەناوبرد،لە مرۆڤەوە هەتا ئاژەڵ.9ئەی میسرییەکان، لەنێو ئێوە نیشانە و پەرجووی نارد،لە دژی فیرعەون و هەموو خزمەتکارەکانی.10ئەو زۆر نەتەوەی لەناوبرد وپاشا بە تواناکانی کوشت.11سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان وعۆگی پاشای باشان وهەموو پاشاکانی کەنعان12خاکەکەیانی کردە میرات،میرات بۆ ئیسرائیلی گەلی خۆی.13ئەی یەزدان، ناوت هەتاهەتاییە،ئەی یەزدان، یادت بۆ نەوە دوای نەوەیە،14چونکە یەزدان ئەستۆپاکی گەلی خۆی دەسەلمێنێت،میهرەبان دەبێت لەگەڵ خزمەتکارەکانی.15بتەکانی نەتەوەکان زێڕ و زیون،دەستکردی مرۆڤن.16دەمیان هەیە، بەڵام قسە ناکەن،چاویان هەیە، بەڵام نابینن،17گوێیان هەیە، بەڵام نابیستن،هەناسە لە دەمیان نییە.18دروستکەرەکانیان وەک ئەوان دەبن،هەروەها هەموو ئەوانەش کە پشتیان پێ دەبەستن.19ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ستایشی یەزدان بکەن!ئەی بنەماڵەی هارون، ستایشی یەزدان بکەن!20ئەی بنەماڵەی لێڤی، ستایشی یەزدان بکەن!ئەی ئەوانەی ترسی یەزدانتان لە دڵدایە، ستایشی یەزدان بکەن!21ستایش بۆ یەزدان لە سییۆن،بۆ ئەوەی لە ئۆرشەلیم نیشتەجێیە.هەلیلویا!زه‌بوره‌كان ١٣٦1ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.2ستایشی خودای خودایان بکەن،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.3ستایشی گەورەی گەورەیان بکەن،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.4بۆ ئەوەی بە تەنها ئەوە کاری سەرسوڕهێنەری مەزن دەکات،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.5ئەوەی بە تێگەیشتنەوە ئاسمانی دروستکردووە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.6ئەوەی زەوی لەسەر ئاوەکان ڕاخستووە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.7ئەوەی ڕووناکییە مەزنەکانی دروستکردووە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.8خۆر بۆ حوکمگێڕی ڕۆژ،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.9مانگ و ئەستێرەکان بۆ حوکمگێڕی شەو،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.10بۆ ئەوەی لە میسر و نۆبەرەکانی داخۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.11ئیسرائیلی لە ناوەڕاستیان دەرهێنا،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.12بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.13بۆ ئەوەی دەریای سووری کرد بە دوو بەشەوە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.14ئیسرائیلی بە نێوانیاندا پەڕاندەوە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.15فیرعەون و لەشکرەکەی فڕێدایە ناو دەریای سوور،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.16بۆ ئەوەی لە بیابان ڕابەرایەتی گەلی خۆی کرد،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.17ئەوەی پاشا مەزنەکانی لەناوبرد،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.18ئەوەی پاشا ناودارەکانی کوشت،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.19سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.20عۆگی پاشای باشان،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.21خاکەکەیانی کرد بە میرات،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.22بە میرات بۆ ئیسرائیلی بەندەی خۆی،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.23بۆ ئەوەی کاتێک زەلیل بووین ئێمەی بەبیر هاتەوە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.24ئەوەی لەناو دوژمنمان دەریهێناین،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.25ئەوەی نان دەداتە هەموو بەدیهێنراوێک.خۆشەویستییە

Sep 23, 202415 min

S29 Ep 49زه‌بوره‌كان ١٢٣: ١ - ١٣١: ٣

زه‌بوره‌كان ١٢٣: ١ - ١٣١: ٣1چاوم بۆ تۆ هەڵبڕی،تۆ ئەی دانیشتوو لە ئاسمان.2بێگومان وەک چۆن خزمەتکار چاوی لە دەستی گەورەکەیەتی،وەک چۆن کەنیزە چاوی لە دەستی خاتوونەکەیەتی،ئاواش ئێمە چاومان لە دەستی یەزدانی پەروەردگارمانە،بۆ ئەوەی لەگەڵمان میهرەبان بێت.3لەگەڵمان میهرەبان بە، ئەی یەزدان، لەگەڵمان میهرەبان بە!چونکە لە ڕادەبەدەر لە سووکایەتی تێربووین.4گیانمان زۆر تێر بووە لە گاڵتەی بێ خەمەکان،لە سووکایەتی لووتبەرزەکان.زه‌بوره‌كان ١٢٤1«ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو،»با ئێستا ئیسرائیل بڵێت،2«ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو،کاتێک خەڵک لێمان هەستان،3ئەوا بە زیندوویی قووتیان دەداین،کاتێک قینیان لە دژمان جۆشا،4ئەوا لافاو ڕایدەماڵین،لێشاو گیانمانی دەبرد،5ئەوا ئاوی هەڵچووگیانمانی دەبرد.»6ستایش بۆ یەزدان،کە ئێمەی نەکردە نێچیری بەر کەڵبەیان.7گیانمان وەک چۆلەکە لە داوی ڕاوچی دەربازبوو،داوەکە پسا و ئێمە دەربازبووین.8هانامان بە ناوی یەزدانەوەیە،دروستکەری ئاسمان و زەوی.زه‌بوره‌كان ١٢٥1ئەوانەی پشتیان بە یەزدان بەستووە وەک کێوی سییۆن وان،کە نالەقێت، بەڵکو هەتاهەتایە هەر چەسپاوە.2وەک چۆن چیاکان دەوری ئۆرشەلیمیان داوە،یەزدانیش دەوری گەلی خۆی داوە،لە ئێستاوە و هەتاهەتایە.3داردەستی خراپەکارانلەسەر میراتی ڕاستودروستان جێگیر نابێت،نەوەک ڕاستودروستاندەستیان درێژ بکەن بۆ خراپەکاری.4ئەی یەزدان، چاکە بکە لەگەڵ پیاوچاکان،لەگەڵ ئەوانەی بە دڵ ڕاستودروستن.5بەڵام ئەوانەی بادەدەنەوە و ڕێگای خوار دەگرن،یەزدان لەگەڵ بەدکاران دەیانبات.ئاشتی بۆ ئیسرائیل!زه‌بوره‌كان ١٢٦1کە یەزدان ڕاپێچکراوانی سییۆنی گەڕاندەوە،وامان لێهات وەک خەون ببینین.2ئەو کاتە دەممان پڕ پێکەنین وزمانمان پڕ هەلهەلە بوو،ئەوسا لەنێو نەتەوەکان گوتیان:«یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئەوان کرد!»3یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئێمە کرد،شادمان بووین.4ئەی یەزدان، ڕاپێچکراوانمان بگەڕێنەوە،وەک جۆگەکانی نەقەب.5ئەوانەی بە فرمێسکەوە دەچێنن،بە هەلهەلەوە دروێنە دەکەن.6ئەوەی بە گریانەوە دەڕوات وتۆو بۆ چاندن بار دەکات،بە هەلهەلەوە دێتەوە وبەرهەمەکەی بە مەڵۆ بار دەکات.زه‌بوره‌كان ١٢٧1ئەگەر یەزدان خانووەکە دروست نەکات،وەستاکان بێ سوود خۆیان ماندوو دەکەن.ئەگەر یەزدان چاودێری شارەکە نەکات،پاسەوان بێ سوود ئێشک دەگرێت.2بێ سوودە بۆتان زوو هەستان و دانیشتن هەتا درەنگی شەو،خواردنی نانی ڕەنجکێشی،چونکە خەو بە خۆشەویستانی خۆی دەبەخشێت.3بێگومان منداڵان میراتن لە یەزدانەوە،پاداشتی بەری سکن.4وەک تیری دەستی پاڵەوان،ئاوان کوڕانی مرۆڤی گەنج.5خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی تیردانی خۆی لەوان پڕکردووە،شەرمەزار نابێت کە لە دادگا لەگەڵ دوژمنان دەکەوێتە دەمەقاڵێ.زه‌بوره‌كان ١٢٨1خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان بترسێت،ڕێگای ئەو بگرێتەبەر.2بەری ڕەنجی دەستی خۆت دەخۆیت،خۆزگەت پێ دەخوازرێت و چاکیشە بۆت.3ژنەکەت وەک دار مێوێکی بەردار دەبێت لەناو ماڵەکەت،کوڕەکانت وەک شەتڵە زەیتوون دەبن لە دەوری خوانەکەت.4ئەو کەسەی لە یەزدان بترسێتئاوا بەرەکەتدار دەبێت.5یەزدان لە سییۆن بەرەکەتدارت بکات،چاکەی ئۆرشەلیم ببینیتهەموو ڕۆژانی ژیانت و6منداڵی منداڵەکانت ببینیت!ئاشتی بۆ ئیسرائیل!زه‌بوره‌كان ١٢٩1«لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!»با ئێستا ئیسرائیل بڵێت:2«لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!بەڵام بەسەرمدا زاڵ نەبوون.3جوتیارەکان جووتیان لەسەر پشتم کرد وهێڵی جووتەکانیان درێژکردەوە.»4بەڵام یەزدان ڕاستودروستە،پەتی بەدکارانی پچڕاند.5با هەموو ئەوانەی ڕقیان لە سییۆنەڕیسوا بن و ببەزن.6با بە دەردی گیای سەربان بچن،پێش ئەوەی گەشە بکات وشک دەبێت،7ئەوەی نە دەستی دروێنەکەر پڕ دەکات ونە باوەشی گیشەکەر.8با ئەوانەی بەلایانەوە تێدەپەڕن پێیان نەڵێن:«بەرەکەتی یەزدانتان لێ بێت!بە ناوی یەزدان داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین!»زه‌بوره‌كان ١٣٠1ئەی یەزدان، لە ناخی قووڵاییەکانەوە هاوار بۆ تۆ دەکەم!2ئەی پەروەردگار، گوێ لە دەنگم بگرە!با گوێیەکانت سووک بن بۆ دەنگی پاڕانەوەم.3ئەی یەزدان، ئەگەر گوناهەکان تۆمار بکەیت،ئەی پەروەردگار، کێ دەوەستێت؟4بەڵام لێخۆشبوون لەلای تۆیە،بۆ ئەوەی لێت بترسین.5چاوەڕێی یەزدان دەکەم، گیانم چاوەڕێی دەکات،هیوام بە بەڵێنەکانییەتی.6گیانم چاوەڕێی پەروەردگار دەکات،زیاتر لە ئێشکگر بۆ بەرەبەیان،زیاتر لە ئێشکگر بۆ بەرەبەیان.7ئەی ئیسرائیل، هیوات بە یەزدان هەبێت،چونکە خۆشەویستی نەگۆڕ لەلای یەزدانە،توانایەکی زۆریشی هەیە بۆ کڕینەوە.8هەر ئەوە ئیسرائیل دەکڕێتەوەلە هەموو گوناهەکانی.زه‌بوره‌كان ١٣١1ئەی یەزدان، نە دڵم بەفیزە ونە چاوەکانم بە لووتبەرزییەوە دەڕوانن،خۆم بە شتی لە خۆم گەورەتر و گرنگترەوە خەریک ناکەم.2بەڵکو گیانی خۆمم ئارام و کپ کردووە،وەک منداڵێکی لەشیربڕاوەیە لە باوەشی دایکی،گیانم وەک منداڵێکی لەشیربڕاوە وایە.3ئەی ئیسرائیل، هیوات بە یەزدان هەبێت،لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە.

Sep 22, 202422 min

S29 Ep 48زه‌بوره‌كان ١٢٠: ١ - ١٢٢: ٩

زه‌بوره‌كان ١٢٠: ١ - ١٢٢: ٩1لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە وبە دەنگمەوە هات.2ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکەلە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز.3چیت پێدەدرێت،چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟4سزاتان دەدەم بە تیری تیژکراوی پاڵەوان،لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز!5قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم،کە لە خێوەتەکانی قێدار نیشتەجێم.6نیشتەجێبوونم درێژەی کێشالەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە.7من ئاشتیخوازم،بەڵام کاتێک قسە دەکەم، ئەوان شەڕخوازن.زه‌بوره‌كان ١٢١1چاوم بەرەو چیاکان هەڵدەبڕم،یارمەتی من لەکوێوە دێت؟2یارمەتی من لەلای یەزدانەوەیە،دروستکەری ئاسمان و زەوی.3لێ ناگەڕێت پێت بخزێت،ئەوەی دەتپارێزێت خەواڵوو نابێت.4بێگومان ئەوەی ئیسرائیل دەپارێزێتخەواڵوو نابێت و نانوێت.5یەزدان پارێزگاری تۆیە،یەزدان سێبەری تۆیە لەلای دەستی ڕاستت،6نە خۆر بە ڕۆژ ئەزیەتت دەدات،نە مانگ بە شەو.7یەزدان لە هەموو خراپەیەک دەتپارێزێت،گیانت دەپارێزێت.8یەزدان پارێزگاری هاتوچۆت دەکات،لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە.زه‌بوره‌كان ١٢٢1شادمان بووم بەوانەی پێیان گوتم،«با بچینە ماڵی یەزدان.»2ئەی ئۆرشەلیم، پێیەکانمانلە دەروازەکانت ڕادەوەستن.3ئۆرشەلیم بنیاد نراوە،وەک شارێکی یەکگرتوو.4لەوێ کە خێڵەکان سەردەکەون،هۆزەکانی یەزدان،بۆ ئەوەی ستایشی ناوی یەزدان بکەنبەگوێرەی ئەو یاسایەی کە بۆ ئیسرائیل دانراوە.5لەبەر ئەوەی تەختەکان بۆ دادوەری لەوێ دادەنرێت،تەختەکانی بنەماڵەی داود.6داوای ئاشتی بکەن بۆ ئۆرشەلیم:«با ئەوانەی تۆیان خۆشدەوێت ئاسوودە بن.7با ئاشتی لە شووراکانت بێت،ئاسایش لە قەڵاکانت.»8لە پێناوی برا و هاوڕێیەکانمداوای ئاشتیت بۆ دەکەم.9لە پێناوی ماڵی یەزدانی پەروەردگارمان،بەدوای چاکەی تۆدا دەگەڕێم.

Sep 21, 202419 min

S29 Ep 47زه‌بوره‌كان ١١٩: ١ - ١٧٦

زه‌بوره‌كان ١١٩: ١ - ١٧٦1خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە ڕێگایان تەواوە،ئەوانەی بەپێی فێرکردنی یەزدان دەڕۆن.2خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە یاساکەی پەیڕەو دەکەن،بە هەموو دڵەوە ڕوو لە خودا دەکەن.3هەروەها خراپە ناکەن وبە ڕێگای ئەودا دەڕۆن.4تۆ ڕێنماییەکانت داوە،بۆ ئەوەی خەڵک بە تەواوی گوێڕایەڵی بن.5خۆزگە ڕێگاکانم بچەسپابوونایەلە بەجێگەیاندنی فەرزەکانت!6ئەو کاتە شەرمەزار نەدەبووم،کە دەمڕوانییە هەموو ڕاسپاردەکانت.7بە دڵی پاکەوە ستایشت دەکەم،کاتێک فێری حوکمە ڕاستودروستەکانت دەبم.8فەرزەکانت بەجێدەهێنم،هەرگیز وازم لێ مەهێنە.9گەنج بە چی هەڵسوکەوتی خۆی بێگەرد دەکات؟بە پاراستنی وشەکانت.10بە هەموو دڵەوە ڕوو لە تۆ دەکەم،مەهێڵە لە ڕاسپاردەکانت گومڕابم.11وشەکانی تۆم لەناو دڵم پاراستووە،تاکو لە دژی تۆ گوناه نەکەم.12ئەی یەزدان، ستایش بۆ تۆ!فێری فەرزەکانی خۆتم بکە.13بە لێوەکانی خۆم،باسی هەموو حوکمەکانی دەمی تۆ دەکەم.14بە پەیڕەوکردنی یاساکانت شاد دەبم،وەک کەسێک سامانێکی زۆر دەبینێتەوە.15لە ڕێنماییەکانت ورد دەبمەوە،چاو دەبڕمە ڕێگاکانت.16بە فەرزەکانت دڵخۆش دەبم،وشەکانی تۆم لە یاد ناچێت.17چاکە لەگەڵ خزمەتکاری خۆت بکە،تاکو بژیم و گوێڕایەڵی فەرمانەکەت بم.18چاوم بکەرەوە تاکو ئەوانە ببینم،کردەوە سەرسوڕهێنەرەکان لە فێرکردنت.19من نامۆم لە زەوی،ڕاسپاردەکانی خۆتم لێ مەشارەوە.20گیانم توایەوە لە تامەزرۆییبۆ حوکمەکانت لە هەموو کاتێک.21سەرزەنشتی لووت بەرزە نەفرەت لێکراوەکانت کرد،کە لە ڕاسپاردەکانی تۆ گومڕا بوون.22ڕیسوایی و سووکایەتیم لەسەر لابە،چونکە یاسای تۆم پەیڕەو کردووە.23هەرچەندە میرەکان دادەنیشن و لە دژم پیلان دەگێڕن،بەڵام خزمەتکارەکەت لە فەرزەکانت ورد دەبێتەوە.24یاساکانت شادمانی منن،ئەوانە ڕاوێژکارەکانی منن.25گیانم بە خۆڵەوە نووساوە،بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بمژیێنەوە.26باسی ڕێگاکانی خۆمم کرد، تۆ بەدەنگمەوە هاتیت،فەرزەکانی خۆتم فێر بکە.27ڕێگای ڕێنماییەکانی خۆتم تێبگەیەنە،لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ورد دەبمەوە.28گیانم لە خەفەتان توایەوە،بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بەهێزم بکە.29ڕێگای درۆم لێ دووربخەوە،لەگەڵم میهرەبان بە و فێری تەوراتی خۆتم بکە.30ڕێگای ڕاستیم هەڵبژاردووە،حوکمەکانی تۆم خستووەتە بەرچاوم.31دەست بە یاساکانی تۆوە دەگرم،ئەی یەزدان، ڕێ مەدە شەرمەزار بم!32بە ڕاکردن لەسەر ڕێگای ڕاسپاردەکانت دەڕۆم،چونکە دڵی منت ئازاد کرد.33ئەی یەزدان، فێری ڕێگای فەرزەکانی خۆتم بکە،هەتا کۆتایی بەجێیان دەهێنم.34تێمبگەیەنە و فێرکردنت پەیڕەو دەکەم،بە هەموو دڵەوە گوێڕایەڵی دەبم.35بمخە سەر ڕێگای ڕاسپاردەکانت،چونکە دڵخۆشم دەکەن.36دڵم بخەرە سەر یاساکانت،نەک سەر قازانج.37چاوم وەرگێڕە لە تەماشاکردنی شتی پووچ،لە ڕێگای خۆتدا بمبوژێنەوە.38بەڵێنی خۆت بۆ خزتمەتکارەکەت بهێنە دی،ئەوەی بەوانەت داوە کە لێت دەترسن.39ئەو سووکایەتییەم لەسەر لابە کە لێی دەترسم،چونکە حوکمەکانت چاکن.40ئەوەتا پەرۆشی ڕێنماییەکانی تۆم،بە ڕاستودروستی خۆت بمژیێنەوە.41ئەی یەزدان، با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەتم بۆ بێت،ڕزگارییەکەت بەگوێرەی بەڵێنی خۆت،42جا وەڵامی ئەوە دەدەمەوە کە گاڵتەم پێ دەکات،چونکە پشتم بە بەڵێنی تۆ بەستووە.43وشەی ڕاست هەرگیز لە دەمم دوور مەخەوە،چونکە ئومێدم بە حوکمەکانی تۆ هەیە.44بە بەردەوامی گوێڕایەڵی فێرکردنی تۆ دەبم،هەتاهەتایە و هەتاسەر.45بە ئازادی دەڕۆم،چونکە داواکاری ڕێنماییەکانی تۆم.46لەبەردەم پاشاکانیش باسی یاساکانی تۆ دەکەم،شەرمەزاریش نابم.47خۆشی لە ڕاسپاردەکانت دەبینم،چونکە حەزم لێیانە.48دەست بۆ ڕاسپاردەکانت بەرز دەکەمەوە، ئەوەی خۆشم دەوێت،سەرنج دەدەمە فەرزەکانت.49پەیمانی خۆت لەبیر بێت بۆ خزمەتکارەکەت،چونکە هیوات پێم داوە.50لە کاتی تەنگانەمدا دڵنەوایی من ئەمەیە:بەڵێنەکەت منی ژیاندەوە.51لووتبەرزەکان زۆر گاڵتەم پێ دەکەن،بەڵام من لە فێرکردنی تۆ لام نەداوە.52ئەی یەزدان، حوکمە لەمێژینەکانی تۆم هاتەوە یاد،دڵنەواییم هاتەوە.53لەبەر بەدکاران تووڕەییم جۆشا،ئەوانەی وازیان لە فێرکردنی تۆ هێناوە.54فەرزەکانت بوونە بابەت گۆرانییەکانم،لە ماڵی ئاوارەییم.55ئەی یەزدان، بە شەو یادی ناوی تۆ دەکەمەوە وگوێڕایەڵی فێرکردنت دەبم.56ئەم نەریتە بۆ من بوو:ڕێنماییەکانی تۆم پەیڕەو کرد.57ئەی یەزدان، تۆ بەشی منی،بەڵێنم داوە گوێڕایەڵی فەرمانەکانت بم.58بە هەموو دڵەوە داوای ڕەزامەندی تۆ دەکەم،بەپێی بەڵێنی خۆت لەگەڵم میهرەبان بە.59لە ڕێگای خۆم ڕامام،پێم بەرەو یاساکانت وەرگێڕایەوە.60خێرا بووم و دوا نەکەوتملە بەجێگەیاندنی ڕاسپاردەکانت.61گوریسی بەدکاران منیان بەستووەتەوە،بەڵام فێرکردنی تۆ لەبیر ناکەم.62لە نیوەشەودا هەڵدەستم بۆ ئەوەی ستایشت بکەملەسەر حوکمە ڕاستودروستەکانت.63من هاوڕێی هەموو ئەوانەم لە تۆ دەترسن،لەوانەی ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەن.64ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت زەوی پڕکردووە،فەرزەکانی خۆتم فێر بکە.65ئەی یەزدان، چاکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت کرد،بەگوێرەی بەڵێنی خۆت.66هەستی باش و زانینم فێر بکە،چونکە باوەڕم بە ڕاسپاردەکانت هەیە.67بەر لەوەی زەلیل بم گومڕا بووم،بەڵام ئێستا گوێڕایەڵی فەرمایشتەکەت دەبم.68تۆ چاکیت و چاکەکاری،فەرزەکانی خۆتم فێر بکە.69لووتبەرزان درۆم بۆ هەڵدەبەستن،بەڵام من بە هەموو دڵەوە ڕێنماییەکانت پەیڕەو دەکەم.70دڵیان وەک پیو بێ هەستە،بەڵام فێرکردنت شادییە بۆ من.71چاک بوو بۆ من کە زەلیل بم،بۆ ئەوەی فێری فەرزەکانت بم.72فێرکردنی دەمی تۆلە هەزار زێڕ و زیو باشترە بۆ من.73دەستی تۆ دروستی کردم و دایڕشتم،تێمبگەیەنە تاکو فێری ڕاسپاردەکانت بم.74ئەوانەی لێت دەترسن شادمان دەبن کاتێک دەمبینن،چونکە من هیوام بە بەڵێنی تۆ هەیە.75ئەی یەزدان، زانیم کە حوکمەکانت ڕاستودروستە،بە دڵسۆزی زەلیلت کردم.76با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بۆ دڵنەواییم بێت،بەپێی بەڵێنەکەت بۆ خزمەتکارەکەت.77با بەزەییت پێمدا بێتەوە بۆ ئەوەی بژیم،چونکە فێرکردنی تۆ شادمانییە بۆ من.78با لووتبەرزان شەرمەزار بن، چونکە بوختانیان بۆ هەڵبەستم،بەڵام من سەرنج دەدەمە ڕێنماییەکانت.79

Sep 20, 202420 min

S29 Ep 46زه‌بوره‌كان ١١٧: ١ - ١١٨: ٢٩

زه‌بوره‌كان ١١٧: ١ - ١١٨: ٢٩1ئەی هەموو نەتەوەکان، ستایشی یەزدان بکەن!ئەی هەموو گەلان، ستایشی بکەن،2چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی بەسەرمانەوە گەورەیە،دڵسۆزی یەزدانیش هەتاهەتاییە!هەلیلویا!زه‌بوره‌كان ١١٨1ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.2با ئیسرائیل بڵێ:«خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.»3با بنەماڵەی هارون بڵێن:«خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.»4با ئەوانەی لەخواترسییان لە دڵدایە بڵێن:«خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.»5لە تەنگانەدا هاواری یەزدانم کرد،بە دەنگمەوە هات و ئازادی کردم.6یەزدان لەلای منە، ناترسم،مرۆڤ دەتوانێت چیم لێ بکات؟7یەزدان لەلای منە، ئەو یارمەتیدەری منە،سەرکەوتووانە تەماشای ئەوانە دەکەم کە ڕقیان لێمە.8پەنابردنە بەر یەزدان باشترەلە پشتبەستن بە مرۆڤ.9پەنابردنە بەر یەزدان باشترەلە پشتبەستن بە میران.10هەموو نەتەوەکان ئابڵوقەیان دام،بە ناوی یەزدان ڕیشەکێشم کردن.11ئابڵوقەیان دام و دەوریان گرتم،بە ناوی یەزدان ڕیشەکێشم کردن.12وەک کوورە هەنگ تێم ئاڵان،وەک ئاگری دڕکوداڵ کوژانەوە،بە ناوی یەزدان ڕیشەکێشم کردن.13توند پاڵیان پێوەنام بۆ ئەوەی بکەوم،بەڵام یەزدان یارمەتی داوم.14یەزدان هێز و گۆرانی منە،یەزدان بووەتە ڕزگاریی من.15دەنگی هەلهەلە و ڕزگاری دێت لە خێوەتی ڕاستودروستان:«دەستی ڕاستی یەزدان کاری ئازایانە دەکات،16دەستی ڕاستی یەزدان بەرز بووەتەوە،دەستی ڕاستی یەزدان کاری ئازایانە دەکات.»17من نامرم، بەڵکو دەژیم وباسی کردارەکانی یەزدان دەکەم.18یەزدان بە توندی تەمبێی کردم،بەڵام نەیدامە دەست مەرگ.19دەرگاکانی ڕاستودروستیم لێ بکەنەوە،پێیدا دەچمە ژوورەوە و ستایشی یەزدان دەکەم.20ئەم دەرگایە هی یەزدانە،ڕاستودروستان پێیدا دەچنە ژوورەوە.21ستایشت دەکەم کە فریام کەوتی،بۆم بووی بە ڕزگاری.22ئەو بەردەی وەستاکان ڕەتیان کردەوەبوو بە گرنگترین بەردی بناغە.23ئەمە لەلایەن یەزدانەوە بوو،لەبەرچاومان سەیرە.24ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە یەزدان دروستی کردووە،با تێیدا شاد و دڵخۆش بین.25ئەی یەزدان، تکایە، ڕزگارمان بکە،ئەی یەزدان، تکایە، سەرکەوتوومان بکە.26پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت،لە ماڵی یەزدانەوە داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین.27یەزدان خودامانە وئەو ڕووناکی خۆی بەسەرماندا درەوشاندەوە.قوربانی جەژن بە گوریس ببەستنەوەبە قۆچەکانی قوربانگا.28تۆ خودای منیت و منیش ستایشت دەکەم،تۆ خودای منیت، بە گەورەت دەزانم.29ستایشی یەزدان بکەن، لەبەر ئەوەی چاکە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.

Sep 19, 202421 min

S29 Ep 45زه‌بوره‌كان ١١٤: ١ - ١١٦: ١٩

زه‌بوره‌كان ١١٤: ١ - ١١٦: ١٩1کاتێک ئیسرائیل لە میسر هاتنە دەرەوە،بنەماڵەی یاقوب لەنێو گەلێکی نامۆ زمان دەرچوون،2یەهودا بووە پیرۆزگای خودا،ئیسرائیل بووە جێی فەرمانڕەوایەتی.3دەریا بینی و هەڵات،ڕووباری ئوردون بەرەو پاش کشایەوە.4چیاکان وەک بەران بازیان دا،گردەکان وەک بەرخۆلە.5چیتە ئەی دەریا، بۆ وا هەڵدێیت؟ئەی ئوردون، بۆ بەرەو پاش دەکشێیتەوە؟6ئەی چیاکان، بۆ وەک بەران باز دەدەن وئێوەش ئەی گردەکان، وەک بەرخۆلە؟7ئەی زەوی لەبەردەم پەروەردگار بلەرزە،لەبەردەم خودای یاقوب،8ئەوەی بەردی کرد بە گۆمی ئاو،بەردەئەستێی کردە کانیاو.زه‌بوره‌كان ١١٥1بۆ ئێمە نا، ئەی یەزدان، بۆ ئێمە نا،بەڵکو بۆ ناوی خۆت شکۆ ببەخشە،لەبەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دڵسۆزییەکەت.2بۆچی نەتەوەکان بڵێن:«کوا، خودایان لەکوێیە؟»3خودامان لە ئاسمانە،هەرچی حەز بکات، دەیکات.4بتەکانیان زێڕ و زیون،دەستکردی مرۆڤن.5دەمیان هەیە، بەڵام قسە ناکەن،چاویان هەیە، بەڵام نابینن،6گوێیان هەیە، بەڵام نابیستن،لووتیان هەیە، بەڵام بۆن ناکەن،7دەستیان هەیە، بەڵام دەست لە هیچ نادەن،پێیان هەیە، بەڵام ناڕۆن،دەنگ لە گەروویان نایەتە دەرەوە.8دروستکەرەکانیان وەک ئەوان دەبن،هەروەها هەموو ئەوانەش کە پشتیان پێ دەبەستن.9ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، پشت بە یەزدان ببەستن.ئەو یارمەتیدەر و قەڵغانیانە.10ئەی بنەماڵەی هارون، پشت بە یەزدان ببەستن.ئەو یارمەتیدەر و قەڵغانیانە.11ئەی ئەوانەی لەخواترسیتان لە دڵدایە، پشت بە یەزدان ببەستن.ئەو یارمەتیدەر و قەڵغانیانە.12یەزدان ئێمەی لەبیرە و بەرەکەتدارمان دەکات،بەرەکەت بە بنەماڵەی ئیسرائیل دەبەخشێت،بەرەکەت بە بنەماڵەی هارون دەبەخشێت.13بەرەکەت بەوانە دەبەخشێت کە لەخواترسییان لە دڵدایە،گەورە و بچووکیش.14با یەزدان هەر زیادتان بکات،ئێوە و منداڵەکانتان.15با ئێوە بە یەزدان بەرەکەتدار بن،دروستکەری ئاسمان و زەوی.16ئاسمان ئاسمانی یەزدانە،زەویشی بە ئادەمیزاد بەخشیوە.17نە مردووان ستایشی یەزدان دەکەن،نە هەموو ئەوانەی شۆڕ دەبنەوە ناو بێدەنگی،18بەڵام ئێمە ستایشی یەزدان دەکەین،لە ئێستاوە و هەتاهەتایە.هەلیلویا!زه‌بوره‌كان ١١٦1یەزدانم خۆشدەوێت،چونکە گوێ لە دەنگ و لە پاڕانەوەم دەگرێت،2چونکە گوێی خۆی بۆم شل کرد،هەتا ماوم هەر لێی دەپاڕێمەوە.3تۆڕی مەرگ دەوری دام،ناخۆشی جیهانی مردووان کەوتە سەرم،دەرد و تەنگانەم چێژت.4بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە:«ئەی یەزدان، تکات لێ دەکەم، گیانم دەرباز بکە!»5یەزدان میهرەبان و ڕاستودروستە،خودامان بە بەزەییە.6یەزدان چاودێری خەڵکی ساکار دەکات،کاتێک زەلیل بووم، ئەو ڕزگاری کردم.7ئەی گیانی من، بگەڕێوە بۆ ئارامی خۆت،چونکە یەزدان چاکەی بەسەرتدا باراند.8تۆ گیانی منت لە مردن ڕزگار کرد،چاوەکانم لە فرمێسک،پێیەکانم لە خزان،9تاکو دۆستایەتی یەزدان بکەملە خاکی زیندووان.10باوەڕم هەبوو، بۆیە گوتم:«من زۆر دەردەدارم!»11من لە کاتی تۆقینەکەمدا گوتم:«مرۆڤ هەموو درۆزنن!»12چی بدەمەوە یەزدان،بەرامبەر هەموو چاکەکانی بۆ من.13جامی ڕزگاری بەرز دەکەمەوە وبە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە.14نەزرەکانم بۆ یەزدان بەجێدەهێنم،بەرامبەر بە هەموو گەلەکەی.15یەزدان مردنی خۆشەویستانیلەلا سەنگینە.16ئەی یەزدان، من بە ڕاستی خزمەتکاری تۆم،من خزمەتکاری تۆم، کوڕی کەنیزەکەت،تۆ کۆتەکانی منت کردەوە.17قوربانی سوپاسگوزاری بۆ تۆ سەردەبڕم،بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە.18نەزرەکانم بۆ یەزدان بەجێدەهێنم،بەرامبەر بە هەموو گەلەکەی،19لە حەوشەی ماڵی یەزداندا،لە ناوەندی تۆدا، ئەی ئۆرشەلیم.هەلیلویا!

Sep 18, 202424 min